دیداری ڕۆژنامه‌ی چه‌تر له‌گه‌ڵ ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یى: هه‌ڵه‌بجه و خاکمان هه‌یه داواى ده‌وڵه‌تێکى کوردى ده‌که‌م
چه‌تر: شیعر وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی مه‌عریفی به‌رامبه‌ر واقیع چۆن پێناسه ده‌که‌یت؟
ئه‌گه‌ر شیعر مه‌عریفه‌ی له پشته‌وه نه‌بێت به‌شیعری نازانم و هه‌میشه له ژانه‌ری شیعردا ئه‌وپه‌ڕی داهێنان ده‌کرێت، داهێنانیش شتێکه نهبیسرابێت و نه‌بینرابێت و له‌خودی خۆیدا ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه‌ی هه‌بێت خودی خۆی مه‌عریفه‌یه‌که زانیاری دهداپێت، له‌به‌رئه‌وه شیعر هه‌میشه مه‌عریفه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت ناچێته قاڵبی شیعره‌وه، واته به شیعریه‌ت قبوڵ ناکرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بکه‌ین ئه‌و شیعرانه‌ی له گۆڤار و رۆژنامه‌کاندا بڵاوده‌کرێنه‌وه ئاساین به‌لاته‌وه، هه‌روا به‌سه‌رپێی دهیانخوێنیتهوهو هیچت لاجێنامێنێت، چونکه هیچ ژانه‌رێک و مه‌عریفه‌یه‌کی تێدا نیه. به‌ڵام کاتێک شیعرێکی مه‌عریفی ده‌خوێنیته‌وه نهبیسرابێت و نه‌بینرابێت ئه‌وا ڕاستهیهکت لاجێدههێڵێت له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه شیعر کایه‌یه‌کی مه‌عریفه‌یه و ژانه‌ری شیعر هه‌میشه له پێشکه‌وتندایه.
چه‌تر: شیعر تاچه‌ند ژانه‌رێکی ئه‌ده‌به؟
– باوکی هه‌مویانه، هه‌موو ژانه‌ره‌کانی تر قه‌رزاری ئه‌ده‌بن (چیرۆک و کورته چیرۆک و رۆمان و….) به‌ڵام ئه‌گه‌ر زمانه‌که‌یان شیعر نه‌بێت پێم وایه ئه‌ده‌ب نیه، له‌به‌ر ئه‌وه پرسیار ده‌که‌ن (شیعر له‌گه‌ڵ ژانه‌ره‌کان چییه) شیعر باوکیانه چۆن باوکێک سه‌رکرده‌ی خێزانه‌که‌یان ده‌کات شیعریش سه‌رکرده‌ی هه‌موو ژانه‌ره‌کان ده‌کات.
چه‌تر: ده‌سه‌ڵاتی شیعر چۆن ده‌توانێت داهێنان دیاری بکات؟
– ته‌نها شیعر ده‌توانێت داهێنان بکات، ده‌سه‌ڵاتێکی به‌رفراوانی هه‌یه، هه‌موو شاعیرێکیش ناتوانێت داهێنان بکات، شاعیر پێویسته هه‌میشه ئاگای له سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی بێت، وته‌یه‌کیش هه‌یه ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر سێ هه‌زار ساڵ لهمهوپێش نه‌زانی چی ڕوی داوه، ئه‌وه خوێنه‌ر نیت ڕۆشن فیکرنیت» پێم وابێت شیعر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه، ده‌توانێت فه‌زای خۆی فراوان بکات، هه‌موو که‌سیش ناتوانێت ئهوفهزایه فراوان بکات و به‌رده‌وامی پێبدات.
چه‌تر: قوتابخانه‌کانی ئه‌ده‌بی کوردی وه‌ک (نالی و مه‌حویی ..) داهێنانێکیان کرد؟ تاچه‌ند شاعیره‌کانی ئێستا ئه‌و داهێنانه به‌رجه‌سته ده‌که‌ن؟
ــ له هه‌موو سه‌ده‌یه‌کدا یان ده‌یه‌یه‌کدا چه‌ند شاعیرێک ده‌بنه شاعیری ده‌نگ، ئه‌گه‌ر سه‌یری میله‌تی کورد بکه‌ین هه‌موو شاعیره، به‌ڵام له ده‌یه‌یه‌کدا هه‌مووی لافاو ده‌یبات ده‌شێت له سه‌رده‌می بابانیه‌کاندا ده‌یه‌ها مه‌لای وه‌کو نالی هه‌بوو بێت، به‌ڵام ته‌نها نالی دیاره سێکوچکه‌ی بابان (نالی، مه‌حوی، کوردی) ئه‌وانه دیارن و له‌کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ده‌یان کۆلکه مه‌لا هه‌بوون ته‌نها مه‌حوی گره‌وی بردووه‌ته‌وه، له‌هه‌ر ده‌یه‌یه‌ک یان سه‌ده‌یه‌ک شاعیرێک یان دوان ده‌بن به پیاوی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیان، ڕۆشن فیکری سه‌رده‌می خۆیانن و هه‌موویان ڕهچهشکێنیان کردووه، له‌سه‌رده‌می نالی دا شیعر عه‌یب بووه به‌کوردی بنوسرێت ده‌بو به عه‌ره‌بی یان به‌تورکی بنوسرایه، نالی هاتووه ڕه‌چه‌شکێنی کردووه ئه‌مه گه‌وره‌ییه له خۆیدا، هه‌وه‌ها ئه‌و هه‌موو جوانی و جوانکاریانه‌ی، ئه‌و وێنه جوانانه‌ی له شیعری نالی‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، بۆیه به‌رده‌وام شیعر پرۆسه‌ی داهێنانه گه‌ر بته‌وێت میله‌تێک بناسیت ده‌بێت ئه‌ده‌به‌که‌ی بناسیت بۆیه میله‌ت بێ ئه‌ده‌ب نابێت، ههرمیلهتێک ئه‌ده‌بی نه‌بێت بونی خۆشی نیه .
چه‌تر: ئه‌گه‌ر شیعر پرۆسه‌ی داهێنان بێت، شیعری کوردی له‌کوێی ئهوداهێنانهدایه؟
– ئێستا وه‌ک کوردێک ده‌توانم بڵێم چه‌ند شاعیرێکی چاکمان هه‌یه له کلاسیکه‌کان (نالی، مه‌حوی) ڕۆمانتیکه‌کان (ئه‌حمد موختار جاف، تایه‌ربه‌گ) له ده‌یه‌ی په‌نجاکان (گۆران، کامه‌ران موکری) ناتوانین بڵێین ئێمه‌ی میله‌تی کورد یه‌ک شاعیرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئهوهشدانیم بڵێین شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان ئه‌م ده‌ربڕینه زۆر هه‌ڵه‌یه، ئه‌م چه‌ند وشه‌یه سوواوه، ده‌توانین بڵێین ته‌نها یه‌ک شاعیر ده‌نگی میله‌تێک نیه ته‌نها یه‌ک که‌سمان نیه.
چه‌تر: له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا شاعیری سه‌رکه‌وتو لای تۆ کێیه؟
– له‌مساڵی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژدا (جه‌مال غه‌مبار) وته‌یه‌کی زۆر جوانی هه‌بوو وتی «من چه‌ند دیوانێکم بڵاوکردۆته‌وه، به‌ڵام بۆ من ئه‌وه گرنگه یه‌ک دێڕم له‌لای خه‌ڵکی بمێنێته‌وه» شاعیری سه‌رکه‌وتو ئه‌وه‌یه که ده‌قه‌کانی به زیندوی بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ ده‌ق هه‌یه به‌رله‌وه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی بمرێ خۆیان ده‌مرن، ئه‌و شاعیره گه‌ورانه‌ی کورد خۆیان نه‌ماون، به‌ڵام ده‌قه‌کانیان هه‌ر زیندوه، ئه‌وده‌قه زیندوانه‌ش واته کراوه‌ن و فره ڕه‌هه‌ندن، ههرکسهو ته‌فسیرێکی بۆده‌کات، که ده‌ڵێن فره ڕه‌هه‌نده شیعریش ته‌فسیر ناکرێت بۆیه شیعر نه پێناسه ده‌کرێت و نه ته‌فسیر، تۆ خۆت که به جوانی ده‌یبینیت با وا لاتبمێنێتهوه.
چه‌تر: به‌گشتی شیعری کوردی له چ بارودۆخێکدا ده‌بینیت، ئایا له قه‌یراندایه؟
– هیچکات شیعر له قه‌یراندا نه‌بووه له‌سه‌رده‌می نالی یه‌وه واده‌ڵێن، ئه‌وانه له ئه‌زمه‌دان کهپاشهکشه له شیعر ده‌که‌ن، شیعر جوان نانوسن و له ئه‌زمه‌دان که به ڕێڕه‌وی شیعری فه‌لسه‌فی و فیکری و مه‌عریفه‌دا ناڕۆن له‌به‌رئه‌وه ئه‌وشیعرانه ماهیه‌تیان نیه، زۆروبۆری ئه‌وشیعره کرچوکاڵانه‌ی له‌گۆڤارو ڕۆژنامه‌کاندا بڵاو ده‌کرێنه‌وه به‌ناوی شیعری (لیرگ)وه هه‌قه ئه‌وانه به‌شیعر ناونهنرێن پێیان بوترێت هه‌ڵبه‌ست.
چه‌تر: کێشه‌کانی ژنان تا چه‌ند بۆته هه‌وێنی شیعر لات؟
– کچێکی فێمێنیزم نیم هه‌میشه ئهوقسهم کردووه، به‌و ڕێڕه‌وه‌دا ناڕۆم هه‌رچه‌نده ڕێبازێکی گه‌وره‌یه له‌ڕۆژئاواوه سه‌ری هه‌ڵداوه، هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک کێشه‌ی ژنانی هه‌یه و ژن ناتوانێت ئازاد بێت، ئه‌و کێشانه زیاتر له کۆمه‌ڵگا داخراوه‌کاندا به‌دی ده‌کرێت، ئێمه‌ش کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی داخراوین، به‌ده‌رنین له‌وکێشانه، کێشه‌ی خۆم وه‌ک کچێک و هاوڕه‌گه‌زه‌کانی ترم له کۆمه‌ڵگاکه‌م له شیعره‌کانمدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی ژناندام، به‌ڵام نابێت بکه‌وینه ململانێ له‌گه‌ڵ پیاواندا، پیاوان هاوڕێمانن.
چه‌تر: ئه‌وه‌ی به (دوعا) کرا بێحورمه‌تیه‌کی گه‌وره‌بوو به ژنانی کورد هیچ شیعرێکت
نوسیوه به‌ته‌نها بۆی؟
– ئه‌و شیعرانه‌ی که نوسیومن خه‌موو ئازاری دوعاکانن به‌گشتی کێشه‌ی ژنانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان که له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ئازار ده‌چێژن.
چه‌تر: چه‌ند شیعرێکت بۆ هه‌ڵه‌بجه وتوه، ده‌ته‌وێت له‌وێوه چی بڵێیت؟
– هه‌ڵه‌بجه شارێکی جوانه هه‌میشه له دڵمایه برینێکه هه‌رگیز ساڕێژبوونی نیه، هه‌ڵه‌بجه بوو به سمبولی ئازار و برین و چه‌وسانه‌وه له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو سمبولانهدا، ده‌توانم بڵێم کوردی ناساند به جیهان ده‌مه‌وێت له‌ڕێی ئه‌وشیعرانه بۆ هه‌ڵه‌بجه بڵێم ئێمه‌ی کورد هه‌میشه چه‌وساوه بووین، هه‌ڵه‌بجه و خاکمان هه‌یه داوای ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌که‌م.
چه‌تر: تۆ نیشتیمانت جێنه‌هێشت
چه‌ندین ههلیشت بۆ ڕه‌خسا هه‌ندێ شاعیر ده‌ڵێن له‌دوره‌وه ده‌سوتێن؟ تۆ تێڕوانینت چۆنه ؟
– هه‌رشوێنێکی ئه‌م کوردستانه بۆ من نیشتمانه، چونکه په‌نده کوردیه‌که ده‌ڵێت (به‌رد له شوێنی خۆی سه‌نگینه) بۆیه من له‌گه‌ڵ ئازاری ئه‌م میله‌ته‌دا ژیاوم و ده‌ژیم، بۆچه‌ندین جار بۆم هه‌ڵکه‌وتووه بچمه هه‌نده‌ران ناشڕۆم هه‌تا ده‌مێنم نیشتمان جێناهێڵم ئه‌وانه‌ی که له هه‌نده‌رانن زیندانن، په‌ندێکیش هه‌یه که ده‌ڵێت (ته‌نها ئه‌وانه‌ی که له زینداندان نرخی ئازادی ده‌زانن) بۆیه خۆم له‌غه‌ریبیدا ژیاوم ده‌موت ئه‌گه‌ر بچمه‌وه خاکی کوردستان خاکه‌که‌ی ماچ ده‌که‌م به‌ڕاستیش خاکه‌که‌یم ماچ کرد.
کچه شاعیری کورد ڕۆژ هه‌ڵبجه‌یی خاوه‌ن روخسارێکی گه‌نج و ناخێکی داهێنه‌ران و قوڵ و خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می تایبه‌ت، له دیمانه‌یه‌کی رۆژنامه‌ی (چه‌تر)دا چه‌ندین لایه‌نی دونیای شیعر تاوتوێده‌کات و ناوهێنانی ته‌نها که‌سێک به شاعیری گه‌وره‌ی گه‌ل به‌هه‌ڵه ناوده‌بات، ده‌شلێت هه‌ڵه‌بجه وخاکمان هه‌یه داوای ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌که‌م.