سوێر …. كارزان ره‌حمان
تێبینى:
مانگێك بوو, ئه‌م چه‌ند شیعره‌م بۆ رۆژنامه‌ى”رووبه‌ر”ناردبوو, دواى ئه‌وه ته‌له‌فۆنم بۆ سه‌رنووسه‌ره‌كه‌یان كرد و پرسیم: ئه‌رێ شیعره‌كان چیان لێهات؟ وتى: وهڵَا ببووره, له‌به‌ر لاوازیان بڵاونابێته‌وه. سه‌ره‌تا ویستمان بڵاویان بكه‌ینه‌وه, دیزاینیش كرابوون به‌ڵام دواتر وتیان: كه شیعره‌كان لاوازن. منیش وتم: سوپاس. ویستم خواحافیزى بكه‌م, سه‌رنووسه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى هۆكارى بڵاونهكردنهوهم پێ بلێ, بانگى كه‌سێكى كرد, دیزاینهرهكهیان بوو, وتى: شیعره‌كه‌ت ناوى چبوو؟ وتم: سوێر. وتى: ئه‌و شیعره‌ی ناوى”تیبَبینى”بوو, دێره‌كانى زۆر دووباره ببوونه‌وه و لاواز بوون.
تێبینییه‌ك له باره‌ى ژیانمه‌وه
هه‌ست به ئازارى گه‌وره‌بوون
ده‌كه‌م
هه‌ست به ئازارى گه‌وره‌بوون
ده‌كه‌م
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌وه
هه‌ست به ئازارى گه‌وره‌بوون
ده‌كه‌م
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌وه
دووكه‌ڵى رابردوو ده‌بینم
هه‌ست به ئازارى گه‌وره‌بوون
ده‌كه‌م
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌وه
دووكه‌ڵى رابردوو ده‌بینم
به‌سه‌ر هه‌ور و بینا و ده‌موچاوه
پلاستیكییهكانهوه
هه‌ست به ئازارى گه‌وره‌بوون
ده‌كه‌م
به‌سه‌ر هه‌ور و بینا و ده‌موچاوه
پلاستیكییهكانهوه
دووكه‌ڵى رابردوو ده‌بینم
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌وه
هه‌ست به ئازارى گه‌وره‌بوون
ده‌كه‌م
به‌سه‌ر هه‌ور و بینا و ده‌موچاوه
پلاستیكییهكانهوه
دووكه‌ڵى رابردوو ده‌بینم
هه‌ست به ئازارى گه‌وره‌بوون
ده‌كه‌م
به‌سه‌ر هه‌ور و بینا و ده‌موچاوه
پلاستیكییهكانهوه
هه‌ست به ئازارى گه‌وره‌بوون
ده‌كه‌م
رۆژانه
ژووره‌كه‌م پره له كه‌لوپه‌ل؛
ئامێرى دوورمان, كه‌وه‌نته‌ر, مێزێكى گه‌وره,
چه‌ند كورسى و مافورێك …
من له‌م ژووره‌دا بیرده‌كه‌مه‌وه
سه‌ره‌راى قورسایى ئه‌م كهلوپهلانهیش!
به‌شى دووه‌مى دایكم
1
پێشتر وامده‌زانى مریشك
منداڵى دایكمه
“ئاینى
نوێ
منداڵى
دایكمه”
2
ئه‌م سه‌رده‌مه ئى من نییه
“پێشتر
منداڵى
دایكمه”
3
له ئاینى نوێ دا نووسراوه؛
مرۆڤ سه‌ریهه‌ڵدا بێ هۆ
“ئه‌م
سه‌رده‌مه
منداڵى
دایكمه”
مرۆڤێكم دیته‌وه
1
له ئابووریدا گوتراوه:
مه‌نجه‌ڵێك شۆربا به‌رامبه‌ر مرۆڤێكه
“به‌سه‌ر ده‌موچاوه‌وه”
2
“ده‌ماره بۆ گایه‌ك” بیره‌وه‌ریی
چڵكه
به‌سه‌ر ده‌موچاوه‌وه.
3
له ته‌یراوه جۆگه‌له‌یه‌ك”مرۆڤێكه”
ده‌ماره بۆ گایه‌ك.