پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كێشه‌ی كورد و ره‌وشی ئابوری
وه‌كو چاوه‌ڕوان ده‌كرا، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، توانی به زۆرینه‌ی به‌رچاو له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردندا سه‌ربكه‌وێت. بێگومان له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی وه‌ڵاته‌كه ئه‌ردۆگان، تاكه سه‌ركرده بوو توانیبووی زۆرترین نیگا له‌سه‌ر خۆی كۆبكاته‌وه. سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆگان روون و بێگومان بوو. ئه‌و سه‌ركه‌وت و بۆ جاری سێیه‌م ده‌توانێت حكومه‌ت ئاوا بكات. ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه له مێژووی كۆماری توركیادا حیزبێك و سه‌رۆكه‌كه‌ی بتوانن سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك له هه‌ڵبژاردندا سه‌ربكه‌ون و بتوانن به ته‌نیا حكومه‌ت سازبكه‌ن. ئیتر كه‌س گومانی له‌وه نییه ئه‌ردۆگان له دیرۆكی نوێی توركیادا ناوێكی گرنگه. سیاسه‌تكارێكه گۆڕانی به‌رچاوی له سیسته‌می به‌ڕێوه‌ربردن و جۆری گوزه‌رانی ئه‌و وه‌ڵاته‌دا كردووه. به‌ڵام ئایا بۆ ئه‌ردۆگان ته‌نها سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردندا و سێ جاری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌سه؟ یان ئه‌و سیاسه‌توانه مه‌به‌ستێتی ئاراسته‌ی توركیا به‌ره‌و هه‌وارێكی شایسته بگوڕێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌به‌ست و ئامانجه گه‌وره‌یه له پلانی داهاتووی ئه‌ردۆگاندا هه‌بێت، ئه‌وا كاركردن بۆ دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كی له به‌نده گرنگه‌كانی پلانی ئه‌و سیاسه‌توانه به‌هێزه‌ی توركیا ده‌بن.
به باوه‌ڕی زۆرێك له چاودێرانی سیاسی و كاروباری توركیا، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و كێشه‌ی بێكاری (بێگومان نه‌ك هه‌ر بێكاری، به گشتی ره‌وشی ئابوری كه ده‌بێت گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بێت) له توركیا، دوو گرفتن ئه‌ردۆگان ده‌توانێت كاری گه‌وره‌یان بۆ بكات. با له كێشه ئابورییه‌كه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین. كێشه‌ی ئابوری له توركیا كێشه‌یه‌ك نییه بچوك، راسته ئه‌ردۆگان له بواری بواژانه‌وه‌ی ئابوری‌دا هه‌نگاوی گرنگی به وه‌ڵاته‌كه نا، به‌ڵام داته‌پینی ئابوری و بێكاری پاشخانێكی وه‌هایان هه‌یه له‌و وه‌ڵاته كه بۆ چاككردنیان كاری گه‌وره و درێژخایه‌ن پێویسته. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا باس له پێشكه‌وتنی باری ئابوری و خۆشگه‌زورانی له وه‌ڵاته‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه له‌و راستییه ناگۆڕێت ئێستایش رێژه‌ی بێكاری و رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له بن هێڵی هه‌ژاری و له‌سه‌ر رۆخی هه‌ژاریدا ده‌ژین زۆرن. له توركیا ژماره‌ی ئه‌و لاوانه‌ی زانستگه و فێرگه‌ی پیشه‌یی ته‌واو ده‌كه‌ن و كاریان ده‌ست ناكه‌وێت كه‌م نین. هه‌رچه‌نده له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌و بابه‌تانه كه‌متریش باس كرابێت، به‌ڵام هه‌موو سیاسه‌تكارێكی ئه‌و وه‌ڵاته به روونی ده‌بینێت كه كێشه‌ی ئابوری له توركیا پێویستی به چاره‌سه‌ری ریشه‌یی هه‌یه. باری ئابوری ئه‌و وه‌ڵاته یه‌كێكه له‌و كێشه گرنگانه‌ی كه هۆكاره بۆ خۆدوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وروپاییگه‌ل له توركیا. كه‌س باوه‌ڕ ناكات ئیتر ئه‌وروپا بیوێت به ده‌ستی خۆی باری قورس بخاته سه‌ر ملی “یه‌كێتی ئه‌ورپا”. یۆنانستان و وه‌ڵاتانی تری ئه‌ندام له‌و یه‌كێتییه نمونه‌ی دیارن له بواری بوون به باری قورس‌دا. له‌و سۆنگه‌یه‌دا ده‌كرێ به روونی تێبگه‌ین كه كێشه‌ی ئابوریی توركیا له پاڵ چاره‌سه‌رنه‌كردنی دۆزی كورددا دوو ئاسته‌نگی سه‌ختن و رێ له‌به‌ر په‌ڕینه‌وه‌ی توركیا به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌گرن. هه‌ندێ لایه‌نی كێشه‌ی كورد راسته‌وخۆ باره ئابورییه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ڵاته ماندووتر ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ردۆگان كاتێك باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و كرانه‌وه به‌رووی كورددا ده‌كات، گرنگه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وه‌ڵاته له‌وه حاڵی ببن بۆ بوژانه‌وه‌ی ره‌وشی ئابوریی وه‌ڵاته‌كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد كاری هه‌ره گرنگ و له پێشه، به‌ڵام پێده‌چێت دیدی ئه‌ردۆگان وه‌ها بێت كه راستكردنه‌وه‌ی باری ئابوری وه‌ڵاته‌كه بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد شانسێكی ئه‌وتۆی نییه. ئه‌مه‌یش لێكدانه‌وه راست و ره‌واكه‌یه. بۆ سه‌رانسه‌ری توركیا. به كورتی دوو ستوونی گرنگ هه‌ن ده‌بێت له‌و وه‌ڵاته پته‌و بكرێن، كورد و ره‌وشی ئابوری. مانه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد بێ چاره‌سه‌ركردن رێ له‌به‌ر هه‌موو گه‌شه‌كردنێكی توركیا ده‌گرێت. ره‌وشی ئابوریی وه‌ڵاته‌كه‌یش ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵێ پاكه‌تی جودا پێكهاتبێت، ئه‌وا گرنگترینیان كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی به‌سه‌ر ره‌وشی ئابورییه‌وه هه‌یه، شه‌ڕه له دژی كورد و خواسته‌كانی. كه‌واته مانه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد بێ چاره‌سه‌ركردن، بۆ خۆی هۆكارێكه بۆ چه‌قبه‌ستنی توركیا له نه‌گبه‌تی به‌رده‌وامدا و هاوكات به‌شێكی گرنگه له هۆكاری داته‌پینی ئابوری وه‌ڵاته‌كه.
كه‌س باوه‌ڕ ناكات ئه‌ردۆگان كه سێ جاری له‌سه‌ر یه‌كه ده‌نگی زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی ئه‌و وه‌ڵاته بۆ پارته‌كه‌ی ده‌چنێته‌وه و لایه‌نه‌كانی تر به‌و جۆره ده‌خاته كه‌ناره‌وه، له گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد نه‌گات و لێی حاڵی نه‌بووبێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌و سیاسه‌توانه به هێزه‌ی مێژووی نوێی توركیا هه‌نگاوی گرنگی له‌و باره‌وه نه‌ناوه، مایه‌ی پرسیاری گه‌وره و تێنه‌گه‌یشتنه. با بزانین ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی له چوارساڵی داهاتوودا ئاراسته‌ی توركیا و كوردی باكور و باری ئابوری وه‌ڵاته‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن.