براکانی شۆڕش ( فیدڵ و جیڤارا ) … به‌شی نۆیه‌م
زیاتر بوو ، هه‌ر که یه‌که‌م ڕۆژ هێنایان بۆ قوتابخانه‌و به‌راووردیان کرد یه‌کسه‌ر دوو پۆل بازیان پێداو له پۆلی سێ دایاننا .
ئه‌م بازپێدان و ده‌نگ و باسه وای له مامۆستا ژنه‌که‌ی کرد که هه‌میشه ووریا بێت و له‌کاتی خۆیدا له پۆله‌که ئاماده بێت . جارێکیان مامۆستای ماتماتیك هه‌وکێشه‌یه‌ک له‌سه‌ر ته‌خته‌که ئه‌نووسێ تا بۆ قوتابیه‌کانی شیکاته‌وه ، جیڤارا له‌پڕ قسه‌کان به مامۆستا ژنه‌که ئه‌بڕێ و ئه‌یه‌وێت پرسیارێك بکات ، مامۆستاکه‌ش پێی ناخۆش ئه‌بێت و به جیڤارا ئه‌ڵێت : گه‌ر خۆت هاوکێشه‌که بۆ قوتابیه‌کان شیئه‌که‌یته‌وه ئه‌وا باشه ده‌نا بێده‌نگبه‌و قسه مه‌که . جیڤاراش هه‌ڵئه‌سێته سه‌ر ته‌خته ڕه‌شه‌که‌و هاوکێشه‌که شیئه‌کاته‌وه .
ئه‌مه گه‌رچی بۆ مامۆستاکه ناخۆش ئه‌بێت به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا بۆی گرنگ ئه‌بێت ، پاشان به قووتابیه‌کان ئه‌ڵێت : مناڵان ! وه‌کو جیڤارا بکه‌ن خۆتان فێرمه‌که‌ن تا بزانن .
( دیاره ئه‌م ڕسته ووشك و مانا ئاڵۆزه پێویستی به که‌مێك شیکردنه‌وه هه‌یه ، مامۆستاکه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که به قووتابیه‌کان بڵێ خۆتان ته‌نیا له پێناوی فێرکردن‌دا فێر مه‌که‌ن ، به‌ڵکو ئه‌و فێر بوونه له ژیانی ڕۆژانه‌تانا به‌کار بێنن ، یان شتێك که فێری ئه‌بن پراکتیکی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن نه‌ك هه‌ر بڵێن فێری بوین و به‌س . — وه‌رگێڕ) .
ئه‌و پێکهاته‌یه‌ی که له ماڵه باوکی جیڤارادا گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتایه ئه‌وه بوو که ماڵه‌که‌یان هه‌میشه شلوشێواوو په‌رته‌وازه بوو ، که‌تێك که له ئاڵتاگراسیاوه گواستیانه‌وه بۆ کۆردۆبا شێواوی ماڵه‌که‌یان له‌وه باشتر نه‌بو که پێشتر تیایدا بوو ، ئه‌م ماڵه له‌کوێ بژیانایه مه‌ڵه‌که‌یان پڕ له کتێب بوو . باوکی جیڤارا زۆربه‌ی کاته ئازاده‌کانی له ماڵه‌وه‌و لای ئه‌و کتێبانه به‌سه‌ر ئه‌برد که هه‌یبوون ، کتێبێکی له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی کتێبه‌کان دائه‌گرت و ئه‌وجا له شوێنێکی گونجاوی ماڵه‌که‌یدا دائه‌نیشت و ده‌ستیئه‌کرد به خوێندنه‌وه‌ی .
کوڕه‌که‌شی ( جیڤارا ) به‌هه‌مان شێوه کتێبی ئه‌خوێنده‌وه‌و ئیتر هه‌قی به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نه‌بو یه‌که‌م که چی ئه‌خوێنێته‌وه ، دووه‌میش له‌وه‌ی که چوارده‌وری چیه‌و چۆنه ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو شتێکی پشتگوێ ئه‌خست .
جیڤارا که ته‌مه‌نی دوانزه ساڵان بوو سالگاری و سڤێنسسۆن و دوماسی خوێندبویه‌وه ، زیاتریش حه‌زی له‌و کتێبانه بوون که پڕ بوون له ڕوداوی ئازایه‌تی و لێهاتویی و سه‌رسوڕمان ، هه‌روه‌ها له‌و کتێبانه‌ش که گه‌شتی دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌کانیان له ئه‌ستۆ گرتبو .
لیستێکی له ناوی هه‌موو ئه‌و کتێبانه‌ی که ئه‌یخوێندنه‌وه به‌پێی پیته‌کان له ئه‌لفه‌وه تا یاء دروستکردبو . وه‌کو له کتێبه لیسته‌کراوه‌کاندا ده‌رکه‌وتوه که زیاد له پێویست دڵی به کتێبه‌کانی یۆلیۆس ڤێرنه خۆش بوه‌و بیست و سێ کتێبی ئه‌و نووسه‌ره‌ی خوێندۆته‌وه .
یه‌کێکی تر له‌و حه‌زو ئاره‌زووانه‌ی که له باوکیه‌وه بۆی به‌جێماوه حه‌زی گرافۆلۆگی بوه ، واته ده‌ست و خه‌ت نووسین . به‌و باوه‌ڕه‌ی که ئه‌ڵێت ئه‌و ده‌ستنووسه به‌جێماوانه‌ی وه‌ك یادگاریه ڕۆژانه‌کانی و لیستی ئه‌و کتێبانه‌ی که خوێندونیه‌ته‌وه و بابه‌ته ڕۆژنامه‌وانیه‌کانی و هه‌روه‌ها نووسینه فه‌لسه‌فیه‌کان و به‌رهه‌مه مێژووییه‌کانیش هه‌موو بابه‌ت گه‌لێکن که چه‌ند پرسیارێك دروست ئه‌که‌ن ، پرسیاره‌کانیش ئه‌مانه‌ن : یه‌که‌م ئاخۆ هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه مانایه‌کیان بۆ ژیانی ئه‌و بوبێت ؟ یان ڕۆڵێکیان له ژیانی ئه‌ودا گێڕڕابێت ؟ دووه‌م تۆ بڵێی ئه‌مه که‌مێك گاڵته‌کردن به‌و قسه‌یه بێت که ئه‌ڵێت : ده‌ستنووسه‌کانی جێگای مه‌ترسین .
کۆمه‌ڵێك هێمای زۆر به‌ربڵاو هه‌یه که باسی ده‌ستنووسه بێهیواکانی و هه‌روه‌ها ئه‌و نامه خوێندراوانه‌ش که‌له دواییدا نووسیونی ئه‌کات . له هه‌ندێك له‌و ده‌ستنووسانه‌دا وا تێئه‌گه‌یت که جیڤارا به شانازیه‌که‌وه دانیشتبێت و به‌ئه‌نقه‌ست شتێکی وای نووسیبێت که نه‌خوێندرێته‌وه .
له‌دوای مردنی جیڤارا کۆمه‌ڵێك لێووردبونه‌وه‌و پشکنین به‌ناو نامه‌کانیدا کرا . گه‌رچی کاره‌که زۆر به هێمنی و له‌سه‌رخۆش جێبه‌جێ کرا به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی پشکنینه‌که دوای چه‌ند جار دووباره کردنه‌وه گه‌شتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که هه‌ندێك ووشه ئه‌بێت خه‌تی به‌سه‌ردا بێت و لا ببرێت ، چونکه که‌س تێی‌ناگا که جیڤارا چی نووسیوه ، یان له هه‌ندێك شوێندا بۆشاییه‌کیان له‌بری ئه‌و ووشه‌یه‌ی که نه‌خوێندراوه‌ته‌وه داناوه .
ده‌ستوخه‌تی ناخۆشی جیڤارا ماوه‌یه‌ك له‌ناو خێزانه‌که‌یدا ئه‌بێته جێگای گاڵته ، جارێکیان له ووڵاتی گواتتیمالاوه کاتێك که ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵانێك ئه‌بێت ، هه‌روه‌کو جارانی پێشوو به بێتاقه‌تی و میزاجێکی خراپه‌وه نامه‌یه‌کی کورت بۆ باوکی ئه‌نووسێ . باوکیشی به کورته نامه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌یاته‌وه‌و ئه‌ڵێت : پیته‌کانت ڕێك شیاو‌و شایه‌نی خێزانی ئێمه‌ن ، گه‌وره‌و پان و به‌سه‌ریه‌کدا که‌وتوون .
دوای ساڵانێکی زۆر له مردنی ئه‌رنێستۆ جیڤارا ، دایکی له سوچێکی ماڵه‌که‌دا چه‌ند ده‌قێکی کۆن له ده‌ستنووسی کوڕه‌که‌یدا ئه‌دۆزێته‌وه . دیاره جیڤارا وه‌کو له ده‌ستنووسه‌که‌یدا ده‌ریخستوه بڕیاری داوه که ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك یان شیکردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌ستوخه‌ته ناخۆشه‌که‌ی خۆی بکات . له یه‌کێك له ده‌ستنووسه‌کاندا خوێنه‌ر هه‌ر ئه‌توانێت ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه تێبگات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌ڵێت : من له‌و بڕوایام که که به‌پێی پێویست به‌هێزم و هه‌ندێک جاریش به ڕوون و ئاشکرا هه‌ست به‌و به‌هێزیه ئه‌که‌م ، هێنده‌ی تا په‌ته‌که ملم درێژ که‌م . من قوربانی نیم ، من دڵۆپه خوێنێکم که هه‌موو خاکی فه‌ره‌نسا به‌پیت ئه‌کات . ئیتر له‌مه زیاتر زۆر زه‌حمه‌ته که‌سێك بتوانێت شتێکی تر له‌و تێکستانه‌دا بخوێنێته‌وه که دایکی دۆزیونیه‌وه .
کورته‌ی قسه ئه‌وه‌یه که ئه‌و له‌و ساڵانه‌دا هه‌ستیکردوه که له ژیانێکی داخراودا ئه‌ژی ، بۆیه ئه‌توانرێت بوترێت به‌شێك له هۆکاری نووسینی ئه‌و تێکسته شه‌ڕه پشیلانه ئه‌وه بوه که هۆکارێك بۆ ده‌ربازبوون له‌و ژیانه داخراوه‌ی که تیایدا ژیاوه بدۆزێته‌وه‌و بێته ده‌ره‌وه .
# # # # # # #
کاسترۆ بۆ پاشه‌ڕۆژی خۆی و خوێندنه‌که‌ی له شاری سانتیاگۆ دی کوبا هیچ ڕێگا هه‌ڵبژارده‌یه‌کی تری نه‌بو . دیواری شاره‌که هێشتا بۆیاخه سووره تۆخه‌که‌و سه‌وزو شینه کاڵه‌که‌ی سه‌رده‌می کۆلۆنیالیزمی پێوه مابو ، که به‌ئاشکرا مۆرکی ده‌ریای کاریبین .
دانیشتوانی ئه‌م شاره له هاڤانای پایته‌خت خێراتر قسه‌یان ئه‌کرد ، کاتێکیش که قسه‌یان ئه‌کرد پیتی ئاڕیان قووت ئه‌یاو ئنگلیزیه‌کی شه‌ق و شڕیشیان تێکه‌ڵی هه‌ردوو دیالێکته‌که‌ی خۆیان ( یورباو هاوسا ) که دیالێکتی سه‌رده‌می کۆیلایه‌تی بوون ئه‌کرد .
فیدڵ بێجگه هاوینی ئه‌مساڵ ئه‌بێت ده ساڵی تریش له‌م شاره به‌سه‌ر به‌رێت . زۆربه‌ی کاته‌کانی به خوێندنی وانه‌کانی له ژوورێکی خوارو گێڕی خانویه‌ك که لای ژن و مێردێك ده‌ستی که‌وتبو به‌سه‌ر ئه‌برد . له پێشدا له قوتابخانه‌یه‌کی بچووك ئه‌یخوێند به ناوی لا سالێ ، پاشان گواستیه‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌کی گه‌وره‌تر به ناوی وۆلۆرێس که له لایه‌ن گروپێك له ئایینپه‌روه‌ره مه‌سیحیه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ئه‌برا . ژیانی ئه‌م شاره له سه‌ره‌تادا زۆر جێگای مه‌ترسی نه‌بو ، شاره‌که به کۆمه‌ڵێک توند‌و تیژی و گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا تێئه‌په‌ڕی و هه‌ندێك جاریش لێره‌و له‌وێ بۆمبێك له‌و شوێنه‌ی که فیدڵی لێئه‌ژیا ئه‌ته‌قیه‌وه‌و ئه‌میش ناچار ئه‌بو هه‌موو شه‌وه‌که به‌ئاگا بێت .
ڕۆژێکیان له‌به‌رده‌رگای خاوه‌ن ماڵه‌که‌ی ، که که‌وتبویه به‌رامبه‌ر قوتابخانه ئاماده‌ییه‌که ، هه‌ندێك قووتابی دوای ئه‌وه‌ی که جنێویان به کۆمه‌ڵێك سه‌رباز داب‌و له لایه‌ن سه‌ربازه‌کانه‌وه ڕاونران و پاشانیش گیران و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه کران . ئیتر له‌م ڕوداوه‌وه فیدڵ ده‌ستیکرد به دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵات . له ساڵه‌کانی داهاتوشدا له یادگاره‌کانیدا ئه‌ڵێت من سزام به پێستی خۆم چه‌شتوه .
ڕاوڵی براشی سه‌باره‌ت به فیدڵ ئه‌ڵێت : ئه‌م هه‌موو ڕۆژێك دژ به ده‌سه‌ڵات له لایه‌ك و دژ به قه‌شه‌کانیش له لایه‌کی تره‌وه له خه‌باتدا بوو . ڕۆژێکیان قووتابیه‌کان بۆ نوێژی شوکرانه له خوا له په‌رستگاکه کۆئه‌بنه‌وه ، له‌پڕ ده‌رگا ئه‌کرێته‌وه‌و قه‌شه‌ی په‌رستگاکه به فیدڵ ئه‌ڵێت : بۆچی له‌گه‌ڵ فڵانه قووتابی قوتابخانه‌ی لا سالێ ده‌نگه ده‌نگت هاتوه ؟ ( شایه‌نی باسه قوتابیه‌که له‌و قووتابیانه بووه که قه‌شه‌که گرنگی پێداوه‌و خۆشی ویستوه ) فیدڵیش له‌و کاته‌ی که ئه‌یه‌وێ وه‌ڵام باته‌وه‌و بۆ قه‌شه‌که‌ی ڕوونکاته‌وه ، قه‌شه‌که زۆر به توندی بۆکسێك ئه‌کێشێ به فیدڵدا ، ئه‌و بۆکسه هێنده کاریگه‌ر ئه‌بێت فیدڵ دوای هه‌شتا ساڵیش ته‌مه‌ن بیری ناچێته‌وه‌و ئه‌ڵێت : به ڕاستی بۆکسێکی پڕ ئازار بوو ، هه‌ستم به ئازارێکی زۆر قووڵ و ناخۆش کرد .
له قوتابخانه‌ی ( دۆلۆرێس ) یش که که‌وتبویه سه‌ر گردێکی بچووك و به‌شێکیش بوو له قوتابخانه‌ی لا سالێ ، یاسا‌و ڕێساکانی خوێندن به هه‌مان ده‌ستووری قوتابخانه‌ی لا سالێ توند‌و تیژ بوون . له وێنه‌یه‌کدا که مێژووه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وکاته کۆمه‌ڵێك قووتابی به جلوبه‌رگی سپی سه‌ربازی و شه‌بقه به‌سه‌ر ئه‌بینین که هێمایه‌که بۆ ئه‌و توند‌و تیژیه .