براکانی شۆڕش ( فیدڵ و جیڤارا )…به‌شی ده‌یه‌م
فیدڵ هه‌ر له‌و کاته‌دا نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌مه‌ریکا ( فرانکلین د . ڕووسێڤێڵت ) ئه‌نووسێ ، که‌دوای ساڵانێکی زۆر ئه‌وجا ده‌رئه‌که‌وێ که کێ نووسیویه‌تی ، نامه‌که په‌یوه‌ند ئه‌بێت به چاره‌سه‌ری کێشه‌و ڕووداوه کۆنه‌کانی ناو کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا . فیدڵ له نامه‌که‌یدا به سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ڵێت : ئه‌مریکی به‌ڕێز به میهره‌بانی خۆتان ده دۆلارم بۆ بنێرن .
ڕووسێڤێڵت هه‌رگیز وه‌ڵامی نامه‌که‌ی نه‌دایه‌وه ، به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ئه‌مریکیانه‌ی که نامه‌که‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتبو بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك نامه‌که‌یان به ده‌رگای پۆله‌که‌دا هه‌ڵواسیبو ،پاش ماوه‌یه‌ك یه‌کێك له هاوپۆله‌کانی کاسترۆ به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك ئه‌بێت تیئه‌گات که کاسترۆ ئه‌و نامه‌یه‌ی نووسیوه ، بۆیه به کاسترۆ ئه‌ڵێت : ئه‌وه تۆ بوویت که نامه‌ت بۆ رووسێڤێڵت نووسیوه ؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت به‌ڵێ من بووم ، ئه‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیشی برده‌وه به‌ڵام ئه‌مریکیه‌کان به‌رازن ، من داوای ده دۆلارم لێکرد که‌چی ئه‌و سه‌نتێکیشی بۆ نه‌ناردم .
کات له‌م ته‌مه‌نه هه‌رزه‌ییه‌ی فیدڵدا که له قوتابخانه‌ی دۆلۆرێس ئه‌یخوێند گرنگ بوو ، قوتابخانه ئاماده‌ییه‌که‌یان تا ڕاده‌یه‌ك قوتابخانه‌یه‌کی بچووكی شه‌وانه بوو ، که ته‌نیا 238 قووتابی کوڕ به کاسترۆوه تیایدا ئه‌یانخوێند ، به‌ڵام هه‌ر له‌م شوێنه‌دا پێشه‌وایانی نه‌وه‌ی داهاتوو پێئه‌گه‌شتن .
قوتابخانه‌ی ناوبراو له هه‌ر چوارلاوه به دیواری به‌رز به‌رز ده‌وره درابو و قووتابیه‌کانیش به شه‌ودا ده‌رگایان له‌سه‌ر دائه‌خرا ، ئه‌میش وه‌کو هه‌موو ئه‌و قوتابخانانه‌ی تر که گروپه مه‌سیحیه‌کان به‌ڕێوه‌یان ئه‌برد ڕێسا‌و یاسای سه‌ربازیان تێدا په‌یره‌و ئه‌کرد .
قووتابیه‌کان بۆیان هه‌بو هه‌موو ڕۆژێك دوو سه‌عات و نیو له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه و له ناوشاردا پێش چاره‌ك بۆ هه‌شت ئه‌بوایه یه‌کێکیان فریاکه‌وتایه‌و بهاتایه زه‌نگی لێبایه ، تا هه‌موو ئه‌وانی تر ئاماده‌بن و فریای نوێژه ئایینیه‌که بکه‌ون و دوای ئه‌وه‌ش خوێندنی وانه‌کان ده‌ستی پێئه‌کرد .
پۆلی قوتابخانه‌که له ساڵه‌کانی هه‌زارو چوارسه‌د به دواوه ئامه‌ده‌ی خوێندن کرابوون ، به‌ڵام له لایه‌ن که‌سێکی به‌توانای وه‌ك لویس مارتینه‌وه که که‌سێکی چالاك و لێهاتوی ساڵه‌کانی هه‌زارو هه‌شت سه‌د بوو ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ی به شێوه‌یه‌کی زۆر ڕێکوپێك ڕێکخستبو و به‌رنامه ڕێژی خوێندنی بۆ کردبو . ئه‌م که‌سه پێی وابو که هه‌ر خوێندن و زانیاری به‌ده‌ست هێنان به‌س نیه ، به‌ڵکو پێویسته بره‌و به به‌هره سرووشتیه‌کانی خۆشمان بده‌ین تا پاشه‌ڕۆژێکی گه‌وره‌و ڕووناك بۆ خۆمان ده‌سته‌به‌رکه‌ین .
ئه‌و گروپه مه‌سیحیانه‌ی که ئیداره‌ی ئه‌م جۆره قوتابخانانه‌یان ئه‌یاو به‌ڕێوه‌یان ئه‌برد پێیان وابو ئه‌رکی ئه‌مان هه‌ر فێرکردنی ئه‌و قووتابیانه نیه ، به‌ڵکو ئه‌بێت گرنگی به لایه‌نه که‌سایه‌تیه‌کانی قووتابیش بدرێت تا له داهاتودا به‌که‌ڵی کۆمه‌ڵگا بێن و به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵگا له ئه‌ستۆ بگرن.
ژیانی داهاتوی کاسترۆ نموونه‌یه‌ك بوو له‌م جۆره قوتابخانه‌یه که جۆن پیاو به‌ره‌و ئه‌و لۆژیکه ئه‌گۆڕڕێت . کاسترۆ توانی سوود له‌و زانیاریانه‌ش وه‌ربگرێت که له قوتابخانه‌ی ناوبراوه‌وه وه‌ریگرتبو ، به‌ڵام ئه‌م جارێکی تر له قاڵبی دایه‌وه‌و بره‌ویشی به ناوه‌ڕۆك و ماناکه‌ی دا تا پیشانی بدات که به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵگه یانی چی .
قووتابیه‌کان دوای ئه‌وه‌ی له خه‌وی به‌یانیان هه‌ڵئه‌سان ڕیز ئه‌بوون و پاش ئه‌وه‌ش سه‌لامی سه‌ربازیان ئه‌کرد ، دوای ئه‌وه به په‌له خۆ‌یا ئه‌گه‌یانده په‌رستگا ، ئه‌و مامۆستایانه‌ی که ڕێوڕه‌سمه سه‌ربازیه‌کانیان به قووتابیه‌کان ئه‌کرد پاڵتۆیه‌کی ڕه‌شیان له‌به‌ردا بوو و کڵاوێکی قووچه‌کی درێژیش له‌سه‌ریان ، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژانه‌ی که زۆر گه‌رم بوایه پاڵتۆو کڵاوه‌که‌یان دائه‌که‌ند . مامۆستاکان به دیالێکتی کاستیلینی له‌گه‌ڵ قووتابیه‌کاندا قسه‌یان ئه‌کرد ، که له‌گه‌ڵ زمانی بازاڕ‌و خه‌ڵکی شاره‌که‌دا که‌مێك جیاواز بوو . قوتابخانه‌که سزای خۆیشی هه‌بوو ، دیاره هه‌ر که‌سێك سه‌رپێچی بکردایه ئه‌وا سزای جۆراو جۆر ئه‌درا ، سزاکه‌ش بریتی بوه له گوێچکه ڕاکێشان یان لێدان به ڕاسته و کاسترۆش له‌م سزایه به‌ده‌ر نه‌بوه . خۆ ئه‌گه‌ر دوو قووتابی شه‌ڕیان بکردایه ئه‌و هه‌ردووکیان ئه‌خرانه به‌ر خۆر یان ژووری خۆره‌تاو که له قاتی سه‌ر سه‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌که بوو ، له‌وێ هه‌ردوو قووتابیه‌که ئه‌بوایه به‌و گه‌رمایه له‌یه‌کیان بدایه تا یه‌کێکیان ئه‌وی تری ئه‌به‌زاند .
کاسترۆ له دواییدا به ده‌نگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌که‌ی باسی ئه‌و بڕوانامه‌یه ئه‌کات که له‌و قوتابخانه‌یه وه‌ریگرتوه . یه‌کێك له هاوپۆله‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به ڕوونی باسی که‌سایه‌تی کاسترۆ ئه‌کات که چۆن هه‌میشه ناوی ئه‌و له هه‌موو ناوه‌کانی تر جیاکراوه‌ته‌وه ، ئه‌م که‌سه به کاسترۆی ووتوه که‌ڵه‌شێره بچکۆله و هه‌روه‌ها ووتوشیه‌تی کاسترۆ هه‌رگیز وا خۆی پیشان نه‌ئه‌یا که قووتابی بێت به‌ڵکو وه‌کو خاوه‌نی قوتابخانه‌که خۆی ده‌رئه‌خست .
یه‌کێکی تر له هاوپۆله‌کانی بیری ئه‌که‌وێته‌وه‌و ئه‌ڵێت : فیدڵ یه‌کێك بوو له زیره‌کترین قووتابیه‌کان ، که‌سێك بوو که حه‌زی له وه‌رزش بوو و له دواییشدا بویه یه‌کێك له وه‌رزشه‌وانه یه‌که‌مه‌کانی بواری یاریه‌کانی ( تۆپی باسکه‌و تۆپی سه‌به‌ته‌ش ) . هه‌ر له‌م بواره‌شدا چه‌ند خه‌ڵاتی جۆراوجۆری بردۆته‌وه‌و پێ به‌خشراوه . فیدڵ وه‌رزشه‌وانێکی له‌و چه‌شنه بوو که لای هه‌موو خه‌ڵکان چه‌سپیبو که وه‌رزشه‌وانێکی زیره‌که .
ڕه‌نگه هۆکاری ئه‌وه‌ی که پاڵێ به فیدڵه‌وه نابێت که ببێته وه‌رزشه‌وان ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه بوبێت که فیدڵی زۆر توڕه کردوه ، هه‌واڵه‌که‌ش ئه‌وه بووه که ئه‌ڵێت فیدڵ له ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ژنومێردایه‌تی دایك و باوکیه‌وه له داییك بووه . هه‌واڵه‌که سه‌ره‌تا له باکووره‌وه له کێڵگه‌ی لاس مانکاس له ناوچه‌ی میران به‌ره‌و شاری بانس دزه‌ی کرد‌و دواییش به‌ره‌و باشوور واته شاری سانتیاگۆ ڕۆشت و له ناو هاوه‌ڵه بازرگان و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی باوکی‌دا بڵاو بویه‌وه . ناوه‌که‌ی کاسترۆ که فیدڵه له سه‌ره‌تاوه ناوێکی نائاسایی بوه‌و به‌لای بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌وه نه‌ك هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك بوه به‌ڵکو وه‌کو په‌ڵه‌یه‌ك وابوه به خێزانه‌که‌وه . باوکی فیدڵ به‌جۆرێك له جۆره‌کان ویستویه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره بکات ، بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش په‌نای بردۆته به‌ر کابرایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند که ئه‌ویش ناوی فیدڵ بوه ، باوکی فیدڵ داوای له کابرا کردوه که ببێته شایه‌تحاڵ و پشتگیریکه‌ری مه‌سه‌له‌ی له‌داییکبونی کوڕه‌که‌ی ، به‌ڵام کابرای ده‌وڵه‌مه‌ند ئاماده نابێت ئه‌وه بکات چونکه پێی وا ئه‌بێت که ئه‌و منداڵه له کاره‌که‌ری ماڵه‌که‌ی باوکی فیدڵه نه‌ك له‌و ژنه‌ی که به‌فه‌رمی هاوسه‌ری باوکی فیدڵه .
ئه‌م ده‌نگو باس و چیرۆکه گه‌شته دۆلۆرێس و هه‌تا لای ئه‌و دایک‌و باوکانه‌ش که سه‌ردانی دارستانه‌کانی مایاریان ئه‌کرد . فیدڵی گه‌نجیش هه‌ر له پێشوازی خۆی و ناو‌و ناوبانگی خۆی بوو و به‌رده‌وام هه‌وڵیئه‌یا که له هه‌موو قووتابیه‌کانی تر خێراتر‌و بۆ کاری مه‌ترسی و سه‌رسوڕهێنه‌ریش هانده‌ر بێت . هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌دا له ڕاسته جاده‌یه‌کدا پاسکیلی لێئه‌خوڕی ، له‌پڕ ته‌رازووی یه‌کسانی تێکچو و که‌وت ، به‌رهه‌می ئه‌و که‌وتنه چه‌ند ڕۆژێك که‌وتنی سه‌رجێگا بوو له ماڵه‌وه .
یه‌کێکی تر له چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌وه‌یه که ڕۆژێك له سه‌ربانی قوتابخانه‌که‌یه‌وه خۆی هه‌ڵئه‌یاته خواره‌وه بۆ سه‌ر دۆشه‌که‌یه‌کی بچووك و ته‌نك تا پیشانی هاوه‌ڵه‌کانی بات که چه‌ند به توانا‌و لێهاتوه . هه‌موو هاوپۆله‌کانی فیدڵ له‌سه‌ر ئه‌وه کۆك بوون که فیدڵ مێشکێکی ئه‌فسانه‌یی هه‌بوه له‌وه‌ی که‌شتی بیرنه‌چوه‌ته‌وه . بۆ نموونه یه‌کێك له هاوپۆله‌کانی ئه‌ڵێت : هه‌ر که‌سێك توانیبێتی لێی بپرسێ لاپه‌ڕه‌ی چل‌و سێی کتێبی سایکۆلۆجیا باسی چیئه‌کات ؟ هه‌روه‌ها دوا ووشه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه چیه‌و به چ ووشه‌یه‌ك کۆتایی دێت ؟ بیگومان ئه‌م زانیویه‌تی و یه‌کسه‌ریش ووتویه‌تی .
یه‌کێکی تر له هاوپۆله‌کانی چه‌خت له قسه‌ی هاوڕێکه‌ی ئه‌کاته‌وه‌و سه‌باره‌ت به فیدڵ ئه‌ڵێت : مێشکێکی فۆتۆگرافی و زیره‌کیه‌کی عه‌بقه‌ریانه‌ی هه‌بوو که ئه‌مه‌ش توانایه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ری پێبه‌خشیبو تا له‌و قۆرت و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی که تووشی ئه‌بوو و ڕوو به ڕووی ئه‌بویه‌وه ڕزگارکات . فیدڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که که‌سێکی زیره‌ك و نموونه‌یی بوو له کۆتاییشدا هانی هاوڕێ گه‌نجه‌کانی ئه‌یا که خوێندنه‌کانی خۆیان نه‌گۆڕن و به‌رده‌وام بن .
ژیانی قوتابخانه‌ی فیدڵ له لایه‌ك ژیانێکی قورس و پڕ دژایه‌تی کردن بوو له لایه‌کی تریشه‌وه قۆناغێك بوو بۆ دروستبوونی گیانێکی به‌رگری و شۆڕشگێڕی تیایدا . فیدڵ گه‌رچی که‌سێکی سه‌ر به چینی ناوه‌ند بوو به‌ڵام به‌زۆڵ سه‌یر ئه‌کرا ، له هه‌مانکاتتدا که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی ووڵاته‌که بوو گه‌رچی له شارێکی هه‌ڵه‌دا گه‌وره ئه‌بو ، به‌هۆی زیره‌کی و داناییه‌که‌یه‌وه زۆرباش کار‌و فه‌رمانه‌کانی خۆی جێبه‌جێ ئه‌کردو جا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه زۆر که‌س به که‌سێکی جیاواز سه‌یریان ئه‌کرد .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هه‌میشه له ناوه‌ندو ناوه‌ڕاستی ڕوداوه‌کاندا بوو که ئه‌یتوانی به‌سه‌ر مه‌زاجه‌کانیدا زاڵ ببێت ، له‌و قۆناغه گه‌نجیه‌شدا توانی باشتر‌و ڕونتر هێزی خۆی بۆ ئه‌و ئامانجانه به‌کاربێنێ که مه‌به‌ستی بوو ، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌ڵکو بگره جار دوای جار باشتر‌و باشتریش ئه‌بو .
درێژه‌ی هه‌یه…