بۆهاوڕێی به‌ڕێز : سه‌ڵاح ڕه‌شید دووباره حیزب و پاراستنی چۆنایه‌تی
هاوڕێی به‌ڕێز سه‌ڵاح ڕه‌شید له چاوپێکه‌وتنێکدا که له‌سایتی سبه‌ی ڕۆژی 17/5/2011 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ، وه‌کو ڕێکخه‌ری ڕێکخستنه‌کانی گۆ‌ڕان ئاماژه به‌وه ئه‌کات که گۆ‌ڕان خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه شێوازێکی نوێی حیزبایه‌تی بهێنێته کۆمه‌ڵگه‌وه‌و ببێته بزووتنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران . ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه‌و هه‌ڵگری خوێندنه‌وه‌یه، ئه‌وقسانه‌یه‌تی که له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا ئه‌ڵێت : ( ئێمه ئه‌مانه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چین و گروپ و پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بکه‌ین ، دوور له ڕه‌چاو گرتنی بۆچوونی ئایدیۆلۆژی و دینی‌و تایه‌فی … به مه‌رجێک که به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی (گۆ‌ڕان ) ی قبوڵ بێت .. . گۆ‌ڕان ئامانجی به‌حیزبی کردنی کۆمه‌ڵگه نییه ، ئێمه ئه‌مانه‌وێت ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی چالاکی له خۆبورده‌ی ئازا‌و دڵسۆز‌و ڕێک بخه‌ین و ئه‌وانه ببنه هه‌وێنی ڕێکخستنه‌کانمان و ده‌نگو ڕه‌نگی (گۆ‌ڕان) بن له هه‌موو کوچه‌و شه‌قام و بازاڕ‌و دام و ده‌زگا جیاوازه‌کان و مه‌ده‌نیه‌کاندا ) … له ڕاستیدا ئه‌م قسانه‌ی کاک سه‌ڵاح ئاماژه‌یه‌کی ته‌واوه بۆ هه‌مان وێنا کردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌و مۆدێلی سیاسه‌تکردنو حیزبایه‌تی له کوردستاندا له سه‌ربنه‌مای ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ناوه‌ند و که‌ناره‌کان ، که مۆدێلی حیزبی کوردایه‌تی له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه، وه‌کو بزووتنه‌وه‌یه‌کی نیشتمانی یان هه‌ڵگری ئامانج و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی ، نه‌ک وه‌ک حیزبی سیاسی به ئامانج و گوتاری ئایدیۆلۆژی تایبه‌ت و لایه‌ندرا (پارتیزان) خۆی له‌سه‌ر بنیاتناوه. واته ده‌رباز نه‌بوون له‌و گرێ یه‌ی که تووشی حیزب‌و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی بووه به هه‌ستنه‌کردنی جیاوازیه‌کانی خۆی به‌وه‌ی ئایا ببێته پێکهاته‌ی به‌شێک له کۆمه‌ڵگه ، وه‌یاخود هه‌میشه ببێته ده‌سگای کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه که پێکه‌وه شوناسێکی نه‌ته‌وه‌یی پێکدێنن ؟ واته به‌وشێوازه‌ی که حیزب خۆی وه‌کو ناوه‌ند و ئه‌وانی دی به که‌نار ئه‌بینێت له کۆمه‌ڵگه‌دا که وه‌زیفه‌ی حیزب تیایدا بریتی ئه‌بێت له بوون به چه‌قی پێکه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ترافه‌کان به بێ جیاوازی . ئه‌مه‌ش واته به‌رجه‌سته کردنی گوتاری نیشتمانیانه‌و نه‌ته‌وه‌یی له گوتاری حیزب‌دا که له هه‌موو قۆناغێکدا پێش گوتاره ئایدیۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌که‌وێته‌وه و ڕێگه خۆشکه‌ری خود وێناکردنی حیزبه وه‌کو ناوه‌ندو ئه‌وانی دی به که‌نار و هه‌ق دان به حیزب به نوێنه‌رایه‌تی کردنی هه‌موو ئه‌ترافه‌کان ، به‌ڕه‌تکردنه‌وه‌ی لایه‌نداری ( واته پارتیزانێتی ) ، به مه‌به‌ستی خۆ به‌رجه‌سته کردن له فۆرمی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌دا وه‌کو شوناسی نه‌ته‌وه .
حیزب ، ماڵی گشت یان لایه‌نێک ؟
Partisan , parti , party
( له ڕاستیدا ئه‌م سێ ووشه‌یه که بۆ حیزب و حیزبایه‌تی به‌کار دێت به مانا ئینگلیزی و فه‌ره‌نسیه‌که‌ی مانای لایه‌نداری ، ته‌ره‌فگیری و که‌وتنه به‌ره‌یه‌که‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت) . به‌ڵام ئه‌م لایه‌نداریه حیزبی کوردی تووشی گرفتی په‌ڕینه‌وه به‌سه‌ر جیاوازیه‌کان و بینینی کۆمه‌ڵگه وه‌ک یه‌ک بازنه‌ی داخراو‌و یه‌ک به‌ره کردووه، به‌شێوه‌یه‌ک حیزب له هه‌موو قۆناغێکدا ئه‌بێته هه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌کی گشتگیر‌و سه‌رتاسه‌ری ، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو پرسیاره‌کانی خودی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌و خواسته سیاسی و نیشتمانیه‌کانی ، وه خودی کوردی وه‌کو خواسته کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کانی . ئه‌م ئیشکالیه‌ته ئێستا له‌م وێناکردنه‌وه‌یه‌ی کاک سه‌ڵاحدا بۆ گۆ‌ڕان ده‌رئه‌که‌وێت که وه‌کو پرۆژه‌یه‌ک هاتووه له جیاتی ئه‌وه‌ی گۆ‌ڕان به‌دوای چۆنایه‌تی وشوێنی خه‌بات و پرۆگرامی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا بگه‌رێت ، خۆی وه‌کو پرۆژه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری بۆ گشت وێنا ئه‌کات . ئه‌مه‌ش تووشی ئیشکالیه‌تی بزربوونی هه‌م ئایدیلۆژیاو گوتارێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیانه‌و هه‌م به‌رنامه‌و پرۆگرامێکی ئه‌کات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته جیاوازه‌کانی به‌شه لێکنه‌چووکانی کۆمه‌ڵگه له ڕووی چۆنایه‌تی و دابه‌ش بوونی هه‌ره‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوریو ئایینی و هتد وه.
قسه‌کانی کاک سه‌ڵاح ڕه‌شید هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک ناکۆکی و نه‌گونجانن له‌گه‌ڵ چه‌مکی پێکهاته‌ی حیزب و ڕێکخراوو بنه‌ماکانی و ئه‌وه‌ی که گۆ‌ڕان خواستیه‌تی وه‌کو مۆدێلێکی نوێی چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا نمایشی بکات ، وه‌ک هه‌رده‌م به‌رگوێمان ئه‌که‌وێت که گۆ‌ڕان بزووتنه‌وه‌یه‌کی جیاوازه له تێڕوانین و شێوازی کار‌و چونه ناو کۆمه‌ڵگه‌وه . ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی کاک سه‌ڵاح ڕه‌شید وه‌کو تاکه که‌س و چ گۆڕانیش وه‌کو بزووتنه‌وه ، حاڵه‌تێکی جیاکراوه نییه له و خود پێناسه‌کردنه‌ی سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌کانی دی وه‌کو هه‌م هێزی نوێ و هه‌م پرۆژه‌یه‌کی گشتگیر. پێم باشه ئه‌وه بیر بخه‌مه‌وه که کام بزووتنه‌وه‌و حیزب و ڕێکخراوی سیاسی له‌کوردستان و عێراقیشدا، له‌وپه‌ڕی پێكهاته‌ی چه‌پ و علمانیه وه، تا ئه‌گاته بزووتنه‌وه ناسیۆنالیستیه عه‌ره‌بیه شۆڤێنی وئیسلامیه سه‌له‌فیست و یان ڕێکخراوێکی تایه‌فه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بگه‌رایی وه‌کو ڕه‌وتی سه‌دری ، له نماییش کردنی فۆرم وپێکهاته‌ی خۆیدا باوه‌ش به هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا ناکات ، به بێ سه‌یرکردنی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنی و دینی و ئایدۆلۆژی و چینایه‌تیانه‌وه ، یان خۆی ناکاته هه‌ڵگری خواست و گوتاره‌کانی هه‌موو گه‌ل ؟ ئه‌م نه‌خۆشی خودبینینه‌وه و شاگه‌شکه بوونه‌ی حیزبه سیاسیه‌کانی عێراق و کوردستانیش له فۆرمی هه‌موو جه‌ماوه‌ردا، مێژوویه‌کی دێرینی هه‌یه که له‌سه‌ره‌تای به‌زۆرپێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان و ڕه‌تکردنه‌وه‌یان و بزرکردنیان له‌ناو پرۆژه تاکڕه‌هه‌نده‌کاندا به‌ردوام بووه، که سه‌ختترین ئاستی تراژیدی له فۆرمی ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالیستی شۆڤێنی به‌عسیزمدا به‌رجه‌سته بوو که هه‌موو ڕه‌نگ و پێکهاته جیاوازه‌کانی عێراقی له دروشمێکی وه‌همیدا بزرکرد، دروشمی ( أممه عربیة واحدة ذات رسالة خالدة ) که ده‌رئه‌نجام بۆ هێشتنه‌وه‌ی نه‌مری په‌یامێک که به‌درێژایی سه‌ده‌کان نه‌یتوانیوه خۆی له سنووره لێکدابڕاوه‌کانی گه‌له عه‌ره‌بیه لێک جیاوازه‌کانیشدا به‌رجه‌سته بکات ، ڕژێمی به‌عس ئه‌یوست به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی عێراقیدا بیسه‌پێنێت که له چه‌ندین پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دینی و ئه‌تنی و مه‌زهه‌بی و که‌لتوری جیاواز پێکهاتووه‌و که ماوه‌ی زیاتر له هه‌شتا ساڵ له پێکهێنانی عێراقه‌وه، نه‌یتوانیوه شوناسێک له نێوان ئه‌و نه‌ته‌وه‌و پێکهاته ئه‌تنی و دینیه جیاوازانه‌دا پێکبێنیت که له دنیادا سته‌مکارترین ڕژێمی تۆتالیاتاری و سه‌ختترین شێوه‌ی (کۆماری ترس) ی نیشانداین .
من پێش چه‌ندین ساڵ له زنجیره ووتاری ( حیزب و پاراستنی چۆنایه‌تی ) دا که له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ‌دا بڵاو بۆته‌وه ، ئاما‌ژه‌ی ئه‌و گرفت و ئیشکالیه‌ته‌م کردووه که خودی حیزبی کوردی تووشی بووه ، به‌تایبه‌تی له کاتێکدا خه‌باتی خۆی له شاخه‌وه ئه‌گوێزێته‌وه بۆ ناو شار و له ئامرزاێکی به‌رگری کردنی نێشتمانیه‌وه له شوناسی کوردی ، که وه‌کو هه‌ر حیزب‌و ڕێکخراوێکی نێشتمانپه‌روه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ، هه‌ر حیزبێکی کوردیش خۆی به پێشه‌نگ و به‌رگریکاری ئه‌و شوناسه‌و به‌رجه‌سته‌کردنی بینیوه ،ئه‌بێته ئامرازی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه . وه‌له کاتێکدا که ئیتر حیزبی کوردی ته‌نها له ئامرازی ڕێکخستنی گروهێکی فیداکار و جه‌نگاوه‌ری که‌می میلله‌ته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکدا هه‌بووه ، ئه‌بێته ئامرازێکی مه‌ده‌نیو ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره ئه‌بێته‌وه که چۆن فۆرمی خۆی هاوتا بکاته‌وه به سیفات و پێناسه‌ی حیزبی نوێ ، وه‌کو ده‌رهاویشته‌و ئامرازێکی مۆدێرنیته بۆ خه‌بات و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه، له ڕێگه‌ی میکانیزمه دیموکراسیه شارستانیه‌کان و یان وورد تر کۆمه‌ڵگه‌ی شار‌و ده‌سگا نوێکانیه‌وه ، واته ده‌وڵه‌ت و پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌کو په‌رله‌مان و حکومه‌ت. له‌وێدا باسی ئه‌و ئیشکالیه‌تم کردووه که حیزبی کوردی له جیاتی بوون به به‌شێک له‌و فۆرمه نوێه‌ی کۆمه‌ڵگه، خۆی بووه به‌رجه‌سته‌و ڕێکخه‌ری فۆرمه ته‌قلیدی و ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و هێزه ڕێکخراوه‌کانی له‌سه‌ر وابه‌سته‌یی خوێن و خێڵ و ناوچه . بێگومان ده‌رئه‌نجامه تراژیدیه‌کانی ئه‌م شێوه تێکه‌ڵ بوونه‌ی حیزب به کۆمه‌ڵگه ، به شه‌ڕی ناوخۆ‌و دابه‌شکردنی چوگرافی و ناوچه‌یی کوردستان و دوو ئیداره‌یی و شکستی فۆرمی ده‌سگایی نوێ که‌وته‌وه، له‌گه‌ڵ تواندنه‌وه‌ی جیاوازی و تێڕوانین و خواسته لێکجیاکانی به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگه له ناو فۆرمی حیزب‌دا.
به‌ده‌ر له‌و خواسته‌ی گۆ‌ڕان که هه‌میشه ئه‌یه‌وێت بمانخاته که‌رنه‌ڤاڵی نماییشی جۆرێکی دی له سیاسه‌ت کردن له کوردستانداو گه‌شبینمان ئه‌کات به ده‌رکه‌وتنی هێزێکی نوێ و میتۆدێکی نوێی به‌ڕێوه‌بردنی ناکۆکیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه ، من باوه‌ڕم وایه که سه‌رهه‌ڵدانی گۆ‌ڕان وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی سروشتی هه‌مو ئه‌و ئیشکالیاتانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و شێوازی سیاسه‌تکردن تیایدا‌و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاته‌که‌یی و مۆدێلی حیزبایه‌تی کردنی کوردستانه ، که له گه‌ڵ هه‌موو په‌ره‌سه‌ند‌نه‌کان و له دایک بوونی خواست و هێزی نوێ‌دا، پێداویستی ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی وا ئه‌کاته هه‌م وه‌ڵامێکی سروشتی و هه‌م زه‌روره‌تێکی مێژوویی بۆ دووباره ڕێکخستنه‌وه‌ی شێوازی ململانێکانی ناو کۆمه‌ڵگه . بۆیه گۆ‌ڕان ئه‌گه‌رچی له‌ناو هه‌ناوی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌ی ناو ئه‌و ڕێکخراوه‌دا له‌دایک بوو، که له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه به خواستێکی چۆنایه‌تی خۆی پێکهێنا ، پێش ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێک له‌و گه‌مه سیاسیه دووباره‌کراوانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و عێراقی ، ئه‌گه‌رله هه‌ناوی یه‌کتێشتدا دروست نه‌بووایه که له مێژوویدا ئاشنایه به‌و جۆره لێکجیابوونه‌وه‌و په‌رتبوونه ،ئه‌وا زه‌مینه‌ی دروستبوونی گۆ‌ڕان له‌ناو هه‌مووئه‌و کێشه که‌ڵه‌که‌بووانه‌و پرسیاره نوێکانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا بوونی هه‌یه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نائومێدیه به‌تایبه‌تی زیاتر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاویان له و تیشکی مۆمه بڕیوه که دنیایه‌کی شاراوه‌ی دی سیاسه‌تیان بۆ ڕۆشنکاته‌وه ، تێوه‌گلان و داخزانی گۆڕانه بۆناو ئه‌وکه‌لتوره سیاسیه و ئه‌و شێوازه پیاده‌کردنه‌ی ململانێکان له ناو کۆمه‌ڵگی کوردی‌دا که هه‌مو هێزو کاراکته‌ره سیاسیه‌کانی تووشی نه‌خۆشی شاگه‌شکه بوون به باوکسالاری و ڕابه‌ری کۆمه‌ڵگه‌و بوونه هێزی فریادڕه‌سی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کانی کردووه. وه‌ک ئه‌وه‌ی له و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی کاک سه‌ڵاح ڕه‌شید یشدا ئه‌یبینین ، که‌وتنه ناو هه‌مان بازنه‌ی داخراوی پیاده‌ی ئه‌و جۆره سیاسه‌تکردنه ، نه گۆ‌ڕان وه‌کو هێزێکی چۆنایه‌تی و ئامرازێکی نوێی ململانێ له هێزه‌کانی دی جیا ئه‌کاته‌وه‌و نه له‌و نه‌خۆشی خود بینینه‌وه له‌ناو هه‌ناوی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌دا ڕزگاری ئه‌کات و نه له‌و بازنه داخراوه‌ی گه‌مه‌سیاسیه‌کانی نێوان ئه‌م پێکهاتانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش ده‌ربازی ئه‌کات که تیایدا هه‌موویان پێکه‌وه تووشی خوێناوی کردنی جه‌سته‌ی یه‌کدی و ئاشتبوونه‌وه‌و چوونه ناو ڕێککه‌وتن و په‌یماننامه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و نهێنی ئامێزه‌وه بوون و ئه‌بن . پێم وایه دواجارخۆدووباره‌کردنه‌وه‌ی گۆ‌ڕان له مۆدێله سیاسیه پێشووه‌کانی خۆیدا ، ئه‌و نه‌وه‌یه له‌هه‌مو لایه‌ک زیاتر بێ ئومێد و بێ فۆرمێک ئه‌هێڵێته وه که ئه‌خوازێت گۆ‌ڕان له‌خواست و تێروانیه‌کانی ئه‌و بدوێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ببێته قاره‌مانی کۆمه‌ڵگه‌و فریادڕه‌سی گشت له نه‌هامه‌تیه‌کان . به‌هه‌ر حاڵ هیوادارم گۆ‌ڕان تووشی ئه‌و یۆتۆپیای خودبینیه وه‌ک نوح نه‌بێت که له که‌شتیه‌که‌ی خۆیدا هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی مرۆڤایه‌تی له تۆفان ڕزگار بکات و له هه‌رتوخمێک دووان له دووڕه‌گه‌زه‌که بخاته که‌شتیه‌که‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره شارستانیه‌تی دوای خاپور بوون بنیات بنێته‌وه.
جیهانگیری بوونی حیزب و لایه‌نداری
ئه‌و شێوازه ی که ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهان تیایدا ئه‌ژین له فۆرمی ده‌وڵه‌ت یان پێکهاته ده‌سه‌ڵاتیه‌کانی شێوه ده‌وڵه‌تدا ، ئامرازی ململانێ و پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی ئاشتیانه‌و دیموکراسی ، بزووتنه‌وه وڕێکخراوی سیاسی و حیزبه‌کانن که ئه‌مانیش له کۆبوونه‌وه‌ی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ پێكدێن . ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تاکه‌کان له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا له بزووتنه‌وه‌و حیزبه سیاسیه‌کان داوای ئه‌که‌ن، بریتیه له به‌دیهێنانی ئه‌و په‌یمانه نێوخۆییه سیاسی وئاکاریه‌ی وا له تاک ئه‌کات متمانه ببه‌خشێت به هێزێک که به‌رگری له داواکانی بکات . به‌دیهێنانی ئه‌و داوایانه‌و به‌رجه‌سته کردنێتی که له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا به پێێ دابه‌ش بوونه چینایه‌تی و پیشه‌یه‌کان و ئایدیۆلۆژیه‌کان جیاوازن . بۆیه تاک کاتێک متمانه‌ی خۆی ئه‌به‌خشێته هێزێکی سیاسی دیاری کراو ، مانای جیاکردنه‌وه‌ی تێڕوانین و خواسته‌کانی خۆیه‌تی له به‌شێکی دی له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه که ئیدی لێروه داوا له حیزب ناکات ببێته به‌رگریکارو فریادڕه‌سی هه‌موو کۆمه‌ڵگه به بێ جیاوازیه‌کان.
هه‌رچه‌نده گۆ‌ڕان تاڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌خوازێت پێناسه‌ی بوون به‌حیزب له‌خۆی دوورخاته‌وه له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕان به‌دوای چوارچێوه‌و شیوازێکدا که له‌فۆرمی حیزبه‌کانی دی نه‌چێت وبه‌وه‌ی که زیاتر باس له بزووتنه‌وه‌یه‌کی نوێ ئه‌کات ، خۆی ئه‌خاته پاڵ جووڵه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که زیاتر خواسته مه‌ده‌نیه‌کان بکاته جه‌وهه‌ری خۆ جیاکاردنه‌وه‌ی له پێکهاته سیاسیه‌کانی دی ، به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌م تایبه‌تمه‌ندیه جیاوازانه گۆ‌ڕان له پێناسه‌ی بوون به حیزب دوورناخاته‌وه‌و نه‌بوونی باره‌گاو که‌می ئه‌ندامان هیچ له جه‌وهه‌ری ئه‌و جووڵه‌یه‌ی گۆ‌ڕان ناگۆڕیت له ناوکۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا که وه‌کو هه‌ر کاراکته‌رێکی سیاسی دی پیاده‌ی سیاسه‌ت ئه‌کات له فۆرم و پێکهاته‌کانی حیزب و ئامانجه‌کانی حیزب‌دا . گۆ‌ڕان ڕێکخستنێکی دی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیه له حیزبێکی سیاسی ڕیکخراوو خاوه‌ن ستراتیژ‌و به‌رنامه‌یه‌ک که‌ده‌سه‌ڵات ئه‌کاته ئامانجی خۆی ، واته گۆ‌ڕان به لێکردنه‌وه‌ی پێناسه‌ی حیزب له خۆیی و خودناساندنی وه‌کو بزووتنه‌وه ناتوانێت سیفه‌تی حیزبی بوون له خۆی داماڵیت و خۆی له‌وه دوور خاته‌وه که حیزب نییه. ئه‌مه له کاتێکیشدا که حیزب بوون تا ئه‌م ساته شێوه نماییشکردنێکی جه‌سته جه‌معی شارستانیانه‌ی نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌و به‌شێکی دانه‌براوه له خۆڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وله‌سه‌ر ئاستی رێکخستنی ناکۆکیه سیاسیه‌کاندا تا ئه‌م ساته‌ش له کۆمه‌ڵگه دیموکراسیه‌کانی جیهاندا هه‌ر له لوتکه‌ی دیموکراسیه‌ته‌وه که ئه‌مریکایه تا ئه‌وروپا هه‌ر تاکه ئامرازی پیاده‌کردنی ئه‌و ناکۆکی وپێکدادانه‌یه له سیاسه‌ت و جه‌نگی گه‌ییشتن به ده‌سه‌ڵاتدا . له‌وه‌ش زیاتر به‌ڵکو له نێو خودی دیموکراسیه‌تی ڕۆژائاوادا ، چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یا‌مه‌کا‌نیان بگاته ئاستی پیاده‌کردنو بچێته بورای بڕیار‌و جێ به‌جێکردنه‌وه وڕه‌هه‌ندێکی سیاسی له خۆبگرێت له کۆمه‌ڵگه‌دا، ناچاربوون خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان تێکه‌ڵاوی سیاسه‌ت بکه‌نه‌وه‌و بچنه نیو ئه‌و جه‌نگه‌ی ده‌سه‌ڵاته وه، له‌وانه‌ش وه‌کو بزووتنه‌وه‌کانی پارێزگاری ژینگه که له‌سه‌ره‌تای سه‌هه‌ڵدانیاندا هێزێکی فشار‌و خاوه‌ن داخوازی تایبه‌تمه‌ند بوون ، به‌ڵام دواتر گرنگی خواسته‌کانی خۆیان له ڕێكخستنیدا له ناو بزووتنه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌ییدا بینیه‌وه وه‌کو هێزێک بۆ چوونه ناو ده‌سه‌ڵات و ئاسته‌کانی بڕیاره‌وه. تا ئێستا له ناو هه‌موو سیسته‌مه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتیه‌کانی دنیادا حیزبی سیاسی تاکه ئامرازی ململانێ و پێکدادانی دیموکراسیانه‌ی هێزو پێکهاته‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌یه له جه‌نگی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتدا ، ئیدی ئه‌گه‌ر له ڕووی ڕێکخراوه‌ییه‌وه ته‌واو پێکهاته‌یه‌کی دیسپلینکراو بێت یان که‌متر وه یاخود له جیاتی پشت به‌ستنی ته‌واو به ئه‌ندام ولایه‌نگرانی وابه‌سته وڕێکخراوله ئۆرگانه‌کانی حیزب‌دا ، پشت به وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگده‌ران ببه‌ستێت له کاته‌کانی هه‌ڵبژاردن و فشاره سیاسیه‌کاندا. یه‌کێک له‌و کایانه‌ی که له‌گه‌ڵ ده‌رکوتنی مۆدێرینته له کۆمه‌ڵگه‌کانی ڕؤژائاوادا سه‌ری هه‌ڵداو پێش زۆر کایه‌ی تر به خێرایی له ناو په‌یوه‌ندیه‌کانی جیهانگیریدا بۆ کۆمه‌ڵگه‌کانی دی گوازتراوه‌ته‌وه ، پێكهاته‌ی حیزبه وه‌کو ئامرازێکی حه‌تمی ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌کان.
که‌واته گۆ‌ڕان وه‌کو هه‌ر ڕێکخراوێکی سیاسی یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی دی ، له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا پیاده‌ی سیاسه‌ت ئه‌کات . سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش دوو چه‌مکی گرێدراون به یه‌که‌وه، چونکه بۆ پیاده‌کردنی سیاسه‌ت پێویست به ئامراز‌و پێکهاته‌و میکانیزمه‌کانی ئه‌کات که پێکه‌وه ئاست و په‌ره‌سه‌نده‌نه‌کانی ململانێکانی ناو کۆمه‌ڵگه ڕێک ئه‌خه‌ن و هه‌مووش پێکه‌وه فۆرمی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت پێکدێنن. ئامرازی بزوواندنی ئه‌و ململانێیانه‌ش به پله‌ی یه‌که‌م ڕێکخراوو بزووتنه‌وه و حیزبی سیاسیه که ڕاسته‌و خۆ ئامانجیان وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته، دواتر هێزه‌کانی دی فشاروه‌کو سه‌ندیکاو ڕێکخراوه مه‌ده‌نی وپیشه‌یی وکۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاگه‌یاندنه‌کانن که ئامانجیان فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاته له سه‌ربنه‌مای خواست و کات و ساتی جیاواز.
پێناسه‌ی حیزبی سیاسی بریتیه له‌وه‌ی که ئامراز یان هۆکارێکه به‌ده‌ستی گروپ و پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕێکخراوه‌وه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یاخود به‌شداری کردن تیایدا. گۆڕانیش ئه‌چێته نێو ئه‌م پێناسه سه‌راپاگیریه‌ی هه‌موو ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه‌ی له گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی مۆدیرنیته‌دا له فۆرمی حیزب و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌دا به‌شداری له جووڵه و گۆڕانکاریه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م پێناسه‌یه زیاتر ووردترو ڕوونتر بکه‌ینه‌وه به‌وه‌ی که ئایا حیزبی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی کێ ئه‌کات و بۆچی دروست بووه؟ وه پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان چۆن ئه‌بنه به‌شێکی ڕێکخراوو ئاراسته‌کراوو دیسپلین کراو له ناو حیزب‌دا وچۆن شوناسی خۆیان له حیزب‌دا به‌رجه‌سته ئه‌که‌ن ؟ لێره‌وه ئه‌بێت وه‌کو ئامرازێکی چۆنایه‌تی له حیزب بدوێین که چه‌ندایه‌تیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ و یان گشتگیرتر جه‌ماوه‌ر له یه‌کدی جیائه‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش سیفه‌تی سه‌ره‌کی حیزبه که له‌ئامرازی که‌سایه‌تی تاکگه‌راییه‌وه ئه‌بێته ئامرازێکی مۆرالی به‌شێک له جه‌ماوه‌رێکی چۆنایه‌تی و گروهێکی ناو کۆمه‌ڵگه که خۆیان له ململانێکاندا به‌رامبه‌ر گروهه‌کانی دی ڕائه‌گرنه‌وه.
بنه‌ماکانی حیزب و گۆ‌ڕان
پێكهاته‌ی حیزب له‌سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌کی به‌نده ، یه‌که‌م ئایدیۆلۆژیا‌و باوه‌ڕ ، دووه‌م ئۆرگان واته ڕێکخستن. ئایدیۆلۆژیا سه‌رجه‌می ئه‌و تێرڕوانینه فیکری و تێگه‌یشتنانه‌یه له‌سه‌ر بونیادی کۆمه‌ڵگه‌و هێزه بزوێنه‌ره‌کانی ناوی و سه‌رچاوه‌ی ناکۆکیه ناوخۆییه‌کانی و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شێواز‌و هۆکارانه‌ی ئه‌و کێشمه‌کێشانه ڕێک ئه‌خه‌ن ، به گروپێکی ناو کۆمه‌ڵگه که هه‌موویان پێکه‌وه باوه‌ڕیان به ئایدیۆلۆژیایه‌کی دیار‌و هاوبه‌ش هه‌یه و له پێناویدا خۆیان ڕێکئه‌خه‌ن ئه‌وترێت حیزبی سیاسی . ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگه پێشکه‌تووه‌کانی دنیادا که تیایاندا بنه‌ما ته‌قلیدیه‌کانی ڕێکخستن و ابه‌سته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تێكشکاوون ، وه‌کو کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵ و گوندوخزمایه‌تی و له جێی ئه‌وان وابه‌سته‌یی چینایه‌تی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئابوری و پیشه‌یی و له‌وێشه وه تێڕوانینی ئایدۆلۆژی له‌سه‌ر خواستی تاکه‌که‌سان و باوه‌ڕیان بنه‌مای حیزب پێک‌بێنێت ، ئه‌وا به‌رفراونی و لێکدانه‌وه‌ی نیسبیانه بۆ چه‌مکی ئایدیۆلۆژیا له‌نێو زۆر له کۆمه‌ڵگه‌کاندا به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان و تێكه‌ڵ بوونی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕدا بوارێکی فراوانی بۆ کۆمه‌ڵگه ته‌قلیدیه‌کان کردۆته‌وه که باوه‌ڕو داب و نه‌ریته دێرین و ره‌سه‌نه‌کان بکه‌نه جێگره‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا له بنیاتنانی حیزبی ڕۆژهه‌لاتیدا . وه به‌خشینی فۆرمه ته‌قلیدیه پێشترڕێکخراوه‌کان له شێوه‌ی خێزان‌و خێڵ و خزم و ناوچه بکه‌نه جێگره‌وه‌ی وابه‌سته‌یی تاکه‌کسی و خۆبه‌خۆیی له ڕێکخستنی ئۆرگانی حیزب‌دا . بۆیه ئیشکالیه‌تی حیزب وه‌کو ئامرازی مۆدێرنیته له گواستنه‌وه‌یدا بۆ کۆمه‌ڵگا ته‌قلیدیه‌کان ، ئه‌بێته قوربانی ئه‌و چه‌مک و پێکهاتانه‌و خودی حیزب له‌و فۆرمانه‌دا وون ئه‌بێت ، به‌تایبه‌تی له نێوان تێگه‌ییشتن له ئایدیلۆژیاو باوه‌ڕ وه‌کو بنه‌مای فیکری و ده‌روونی بۆ ئه‌ندامانی حیزب وه له نێوان جه‌ماوه‌ر وه‌کو پێکهاته‌ی ڕێکخراوه‌یی حیزب. لێره‌وه له قسه‌کانی کاک سه‌ڵاح ڕه‌شیددا که ئاماژه به‌وه ئه‌کات گۆ‌ڕان ئه‌یه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چین و گروپ و پێکهاته یه‌کی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بکات به‌بێ ڕه‌چاوگرتنی بۆچوونی ئایدیۆلۆژی و دینی و تایه‌فی به‌مه‌رجێک په‌یڕه‌وی ناوخۆی گۆ‌ڕان قبوڵ بکات ، ئه‌مه خودی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه تووشی تێنه‌گه‌یشتنێکی ته‌واو له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و له په‌یامی خۆیی و شوێنی خۆی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌داو له کۆی ململانێکاندا ئه‌کات . له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ناتوانرێت گۆ‌ڕان له هیچ جۆره پێناسه‌یه‌کی چۆنایه‌تی حیزبی‌دا بدۆزرێته‌وه و ئایدیۆلۆژیای بزانرێت که بنه‌مای سه‌ره‌کی په‌یڕه‌وو پرۆگرامی هه‌ر حیزبێکه له دنیادا . حیزب له پێش هه‌مووشتێکدا وه له پێش ڕێکخستندا پێویستی به ئایدیۆلۆژیا هه‌یه ، ئه‌وه تێڕوانین و ده‌رکه‌وتنی پرسیار‌و خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و جیاوازه له کۆمه‌ڵگه‌دا که پێداویستی پێکهێنانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕێکخراوی دێنێته پێشێ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه . ناکرێت حیزب پێش ئایدیۆلۆژیا ڕێکخستنی خۆی بنیات‌بنێت و په‌یڕه‌وو پرۆگرامی داڕێژێت . ته‌نها ئه‌و هاوکێشه پێچه‌وانه‌یه له نێو کۆمه‌ڵگه ته‌قلیدیو ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کاندا ئه‌و گریمانه‌یه ی دروست بوونی حیزب پێچه‌وانه ئه‌کاته‌وه و ڕۆلی بنه‌ماکانی حیزب ، ئایادیۆلۆژیاو ڕێکخستن پاش وپێش ئه‌کات . ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر به‌شێکی حیزبه کوردیه‌کاندا ڕاست ئه‌که‌وێته‌وه ، بۆ نموونه وه‌کو پارتی دیموکراتی کوردستان که فۆرمی ڕێکخستنی پێش ئایدیلۆژیا خستووه . ئێمه ئه‌زانین له سه‌ره‌تای دروست بوونیدا توێژێکی ڕۆشنبیر بنه‌ما ئایدیۆلۆژیه‌کانی پارتی وه‌کو هێزێکی نیشتمانی دائه‌ڕێژێت و ئه‌یکاته دروشمی خه‌بات ،به‌ڵام چونکه ئه‌م ئایدیۆلۆژیایه هه‌ڵگری گوتارێکی نه‌ته‌وه‌ییه بۆگشت ، ئه‌و توێژه ڕۆشنبیره کاتێک واتێ ئه‌گات که ئه‌بێت ئه‌م بنه‌ما ئایدیۆلۆژیه له فۆرمی جه‌ماوه‌رێکی فرواندا ڕێکبخرێت ، له هه‌نگاوی چوونه ناو فۆرمی ڕێکخستندا تووشی له‌ده‌ستدانی چۆنایه‌تی ئه‌بێت و ئه‌م حیزبه دێت له پێشدا بۆ سه‌رۆک و ڕابه‌رێک ئه‌گه‌ڕێت که مانایه‌کی ڕێکخراوه‌یی پێ ببه‌خشێت ، وه له‌پێش بوونی حیزب‌دا جۆرێک له ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه ی دیسپلین کراو هه‌یه له شێوه‌ی خێلدا ، که ئه‌مه دواتر خۆی فۆرمی حیزب وه‌رئه‌گرێت و ئایدیۆلۆژیا ته‌نها ئه‌کاته هۆکارێکی پاراستنی خێل له‌ناو حیزبداو له ئاستی ڕابه‌ریداو، له لایه‌کی دیشه‌و بۆ زیاتر قه‌باره گه‌وره‌تر کردنی حیزب له نێو توێژه‌کانی دی کۆمه‌ڵگه‌دا که دواتر له په‌رواێزی خێڵدا بزرئه‌بن، به تایبه‌تی ئه‌و توێژه ڕۆشنبیره سیاسیه‌ی که جه‌نگی ڕابه‌رایه‌تی کردنی حیزب و ئاراسته کردنی جه‌ماوه‌ر له به‌رامبه‌ر هێزی خێڵدا ئه‌دۆڕێنن. به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت له مێژوودا ئه‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌ین که پێکهاتنی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌وڵێکی جیدی بووه له سه‌ره‌تادا بۆدووباره نه‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشووی توێژی ڕۆشنبیری سیاسی کوردی و گێڕانه‌وه‌ی هاوکێشه‌که‌ی حیزب بۆ باره سروشتیه‌که‌ی خۆی ، به‌وه‌ی که یه‌که‌م جار هێزێکی نوێ دێت له پێشدا ئایدیۆلۆژیا وباوه‌ڕ ئه‌کاته توخمی سه‌ره‌کی خود پێکهێنانی و له‌وێوه پرۆگرامی خۆی دائه‌ڕێژێت و دواتر له نێو هێزه نوێکانی ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا بۆ بنه‌ما ڕێکخراوه‌ییه‌کی خۆی ئه‌گه‌ڕێت . واته هه‌وڵی ڕێکخستنی به‌شێک له کۆمه‌ڵگه‌و توێژه‌کانی ئه‌دات له ڕووی باوه‌ڕو خواستی ئایدیۆلۆژی خۆویستیه‌وه نه‌ک له ڕووی پێشتر ڕێکخراوه‌ییه‌وه، به‌ڵكو حیزب ئه‌که‌وێته ئه‌زمونێکی نوێی سیاسه‌ته‌وه که له ڕێگای ئایدیۆلۆژیاوه هه‌وڵی گه‌وره‌کردنی چۆنایه‌تی قه‌باره‌ی خۆی ئه‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا تێبینی ئه‌کرێت ئه‌وه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی گۆ‌ڕان جارێکی دی خه‌ریکه تووشی هه‌مان ئیشکالیه‌تی جێگۆڕکێی نێوان ئایدیۆلۆژیا‌و ڕێکخستن ئه‌بێت . گۆ‌ڕان بزووتنه‌وه‌یه‌که که ئه‌مڕۆ پێش دیاریکردنی ئایدۆلۆژیای خۆی به شوێن کۆکردنه‌وه‌ی بێ مه‌نهه‌جی جه‌ماوه‌ردا ئه‌گه‌ڕێت ، له هه‌ر شوێنێکدا ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌بێت ، بێ گوێدانه بنه‌ما فیکریه‌کانی ئه‌و ناڕه‌زاییه . ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و خود وون کردنه‌ی له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ، مه‌ترسی له سه‌ر ئایینده‌ی ڕیکخراوه‌یی ئه‌م حیزبه له‌وه‌دا دروست ئه‌کات که ، یه‌که‌م : گۆ‌ڕان چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی خۆی له‌نێو هه‌موو پێکهاته‌و شانه‌کانی کۆمه‌ڵدا ئه‌شارێته‌وه، ئه‌وه‌نده له بوون به حیزبی چۆنایه‌تی و هه‌ڵگری ئایدیۆلۆژیا دوور ئه‌که‌وێته‌وه که ئه‌مه‌ش ئیشکالیه‌تی داڕشتنی په‌یڕه‌وو پرۆگرامی بۆ دروست ئه‌کات وخودی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به ناسه‌قامگیری ئه‌هێڵێته‌وه‌و ئه‌که‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی لێکهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌وه . گۆ‌ڕان ئه‌مڕۆ بۆته بزووتنه‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌ندی خه‌ریکی فراونکردنی بازنه‌و ڕایه‌ڵه‌کانی خۆیه‌تی و ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ون به په‌لهاویشتن به ناو هه‌موو شانه‌کانی کۆمه‌ڵدا ئه‌بینێت ، ئه‌وه‌نده به‌دوای ئایدیۆلۆژیا‌و ئه‌و وابه‌سته فیکریه‌دا وێڵ نییه که ئه‌م لێشاوه له‌یه‌کنه‌چووه‌ی کۆمه‌ڵ پێکه‌وه کۆکاته‌وه. دووه‌م : گۆ‌ڕان ئه‌وه‌نده‌ی په‌نا بۆ جه‌ماوه‌ر ئه‌بات له خودبنیتنانه‌وه‌ی خۆیداو له گه‌شتی گه‌ڕانیدا به‌شوێن مۆدێلێکی نوێی سیاسه‌تدا که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی پیاده‌ی نه‌کردووه‌و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی شکستی مۆدێلی حیزبایه‌تی حیزبه کوردیه‌کان بێت ، بێ ئاگا خۆی ئه‌خاته مه‌ترسی دووباره کردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و که‌لتوره سیاسیه حیزبیه‌ی کوردستان و که‌وتنه‌وه ناو فۆرمی هه‌مان ئه‌و حیزبانه‌ی کۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان که تۆتالیاتاری بوون بۆته پێناسه‌یه‌کی وابه‌سته به ژیان و پیاده‌ی پێکها‌ته‌یان. ئه‌و حیزبانه‌ی که چه‌ند قه‌باره‌ی خۆیان وابه‌سته‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌که‌ن هێده‌ش ناچاری پێداگرن له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابه‌ری کاریزما یی .چونکه حیزبه جه‌ماوه‌ریه‌کان ته‌نها به‌و ڕابه‌رو که‌سایه‌تیه پیرۆزانه ئاراسته ئه‌کرێن که توانای بزرکردنی ووزه‌و ئیرداه‌ی هه‌موو پێکهاته‌کانیان له و جۆره حیزبانه‌دا هه‌یه.
حیزب ، جه‌ماوه‌ر ، چینه‌کان
له‌ڕاستیدا پێکهێنان و سه‌رهه‌ڵدانی حیزب له کۆمه‌ڵگه‌ی ڕؤژائاواییدا ، ده‌رئه‌نجامی پێداویستی ئازادکردنی ووزه‌و ئیراده‌ی پێکهاته‌کان بوو له ژێرده‌سه‌ڵاتی تاکه‌س ، که له هه‌یمه‌نه‌ی پاشا‌و میرو ئه‌ریستۆکرات و ده‌ره‌به‌گدا کۆبووبۆوه ، به به‌خشینه‌وه‌ی ڕۆل به کۆمه‌ڵ . واته حیزب له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگه‌و ده‌رکه‌وتنی چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ ، وه‌کو ئامرازێک بۆ ده‌ربڕین و به‌رگری کردن له خواست و تێروانین و پرۆژه‌ی ئه‌وان بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه ده‌رکه‌وت . وه‌کو ئامرازێک بۆ دووباره دابه‌ش کردنه‌وه‌ی ڕۆل و شووێنی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه له ناو ژیانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی وده‌سگاکانیدا، به پێی شوێنی ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی و تێراونینی ئه‌وان . واته دوای لێکداپچڕانی کۆمه‌ڵگه له پێکهاته‌ی یه‌کگرتوو وابه‌سته به یه‌ک جۆره سیسته‌م و پاشکۆبوونی وه‌کو ڕه‌عیه‌تی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پاشاکان ، بۆ شانه‌ی لێکجیاواز له ڕووی به‌رژه‌وه‌ندی و تێڕوانینه‌وه که هه‌ریه‌که‌یان پێویستی به ئامرازی کۆکردنه‌وه‌ی خۆیی و هه‌مووش پێکه‌وه بۆ جۆرێک له هارمۆنی و پێکه‌وه هه‌ڵکردن هه‌بوو به ناکۆکیانه‌وه له ناو یه‌ک سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدا، پێداویستی حیزب وه‌کو ئه‌و ئامرازه‌ی پێکه‌وه هه‌ڵكردنه سه‌ری هه‌ڵدا. کاتێک ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پاشایه‌تی که‌وته ژێر پرسیاره‌وه که خاوه‌ندارو میراتگیری وڵات و کۆمه‌ڵگه بوو وه که نوێنه‌رایه‌تی کردنی کۆمه‌ڵ له وسیسته‌مه ئۆلیگارشیانه‌دا له ڕێگه‌ی وه‌فاو پاشکۆیی بۆ پاشا و تاکه که‌سی خاوه‌ن پله‌و پایه‌و له‌قه‌ب و خاوه‌ن هێزی ئابوری بوو، وه‌کو ( شازاده‌کان ، ئه‌ریستۆکرات و خانه‌دانه‌کان ، ده‌ره‌به‌گ و پیاوانی ئاینی پایه به‌رز.. هتد ) که ئه‌مانه ناوه‌ندی کۆمه‌ڵ بوون ، وه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لیان له په‌رله‌ماندا ئه‌کرد ، که راسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی وه‌لائه‌وه بۆ پاشا دیاری ئه‌کران . به‌ڵام دواتر شۆڕشی فه‌ره‌نسی کۆتایی به‌م ناوه‌نده هێناو له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی شانه‌کانی دی ناو کۆمه‌ڵگه ، ئه‌م شانانه له ڕێگه‌ی تاکه که‌سه‌وه، واته تاکه‌کسی ئازداو خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ، بوونه ناوه‌ندی نوێنه‌رایه‌تی کردن له ده‌سه‌لاتدا به شێوه‌ی ده‌سته‌جه‌معی . واته تاکه که‌سه ئازاده‌کان پێکه‌وه ڕۆلی جه‌ماعه‌تیان به خشیه‌وه به کۆمه‌ڵگه‌و پێکهاته‌کانی وه حیزب بووه ئه‌و ئامرازه‌ی که که‌سه‌کان وه‌کو شێوه پێکهاته‌یه‌کی نوێ و ئامرازێکی ده‌سته‌جه‌معی به‌رگری پێکیان هێنا.
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌رهه‌ڵدانی مێژوویی حیزبی سیاسی بکه‌ین ، حیزب له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا وه‌کو پێکهاته‌یه‌ک بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی هێزێکی چۆنایه‌تی دروست بووه ، وه به‌هیچ جۆرێک له‌و قۆناغه مێژووییه‌دا که حیزب تایایدا سه‌ری هه‌ڵداوه ، بۆ خڕ کردنه‌وه‌و ڕێکخستنی سه‌راپای جه‌ماوه‌رنه‌بووه . زه‌روره‌تی پێکهێنانی حیزب ئه‌و کاته دروست بوو که هێزی نوێ له کۆمه‌ڵگه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداو خاوه‌نی تێڕوانین و ئایدیۆلۆژیایه‌کی تیابه‌ت به خۆیان بوون و پێویستیان به خۆکۆکردنه‌وه‌و به‌رگریکردن له خۆیان و هێنانه‌دی پرۆژه‌کانیان هه‌بوو . بۆیه به شێوه‌یه‌کی سروشتی له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا یان له هه‌ر قۆناغێکدا که حیزبێکی سیاسی نوێ سه‌رهه‌ڵئه‌دات ، واته پێشتر پێداویستیه‌کی دروست بوونی ئه‌و حیزبه هه‌یه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا له ڕووی ئایدیۆلۆژیا‌و خواست و تێڕوانینه‌وه . واته حیزب پێش ئه‌وه‌ی وه‌کو چه‌ندایه‌تیه‌ک خۆی نماییش بکات ، پێداویستی بوونی خۆی وه‌کو چۆنایه‌تی به‌رجه‌سته ئه‌کات که وه‌ڵامده‌روه‌ی واقیعێکه و ده‌رئه‌نجامی به فۆرم کردن‌و خستنه بواری پراکتیک و یان ئه‌وه‌ی پێی ئه‌ڵێن خه‌بات و تێکۆشانی ئایدیۆلۆژیاوباوه‌ڕه به گۆڕینی ژیان و ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه . واته هێزێک دێت پرۆژه‌یه‌کی نوێ ئه‌خاته به‌رده‌م کۆمه‌ڵگه که لای ئه‌وانی دی نییه‌و به‌رجه‌سته‌ی خواستی یه‌کێک له هێزه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه ئه‌کات . هێزێک که ئه‌شێت کۆی چه‌ند توێژ‌و پێکهاته‌یه‌کی ناو کۆمه‌ڵگه پێکه‌وه له تێڕوانین و خواسته‌کاندا کۆبکاته‌وه که پێویستی به مینبه‌رێک هه‌یه ، پێویستی به بزووتنه‌وه‌یه‌ک هه‌یه له‌ڕێگه‌یه‌وه له خۆی بدوێت و شوێنی خۆی له نێو هاوکێشه سیاسیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه بکاته‌وه‌و مافه‌کانی فه‌راهه‌م بکات. بۆیه هه‌ر حیزبێک که دێته ناو دنیای سیاسه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌کی نوێ و پێکهێنانی چۆنایه‌تیه‌ک نه‌بێت و دووباره‌ی مۆدێله‌کانی دی بێت ، ئه‌وا هیج جیاوازیه‌ک له‌نێوان خۆیی و ئه‌وانی دی‌دا ناخاته ڕوو. ئه‌گه‌ر گۆ‌ڕان بۆ ئه‌وه هاتووه که هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له ژێر چه‌تره‌که‌ی خۆیدا کۆکاته‌وه، ئه‌وا پێش ئه‌و حیزبه‌کانی دی درێغیان نه‌کردووه له‌و خۆ به ناوه‌ندبینیه‌دا بۆ بوونه چه‌قی جه‌ماوه‌ر.
به نه‌ته‌وه‌یی کردنی حیزب یان به حیزبی کردنی نه‌ته‌وه
له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا ، ئه‌و توێژه سیاسیانه‌ی که خۆیان خسته شوێنی به‌رجه‌سته‌کردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌ت ، ڕۆلی حیزبیان له ئامرازی چۆنایه‌تی و نوێنه‌ری به‌شێک له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌وه گۆڕی بۆ ئامرازی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رجه‌سته‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له شوناسی ده‌وڵه‌تدا . وه ڕۆلی حیزبیان له ئامرازی ململانێی دیموکراسیه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات ، گۆڕی بۆ ئامرازی کوشتنی دیموکراسیه‌ت و په‌لاماردانی تۆتالیتاریانه‌ی ده‌سه‌ڵات. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که حیزب ئه‌توانێت خواستی چین و توێژێک به‌رجه‌سته بکات ، هه‌رحیزبێک بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکات که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵک ئه‌کات ، واته چه‌مکی خه‌ڵک وه‌ک یه‌ک یه‌که‌ی لێکجیانه‌کراوه ، ئه‌وا مانای وایه که جۆرێک له مۆدێلی تاک حیزبی و تاک دسه‌ڵاتی تۆتالیاتاری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌سه‌پێنێت ، ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاتیشدا نه بێت ، هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه پرۆژه‌ی گشتگیری خۆی بۆ کۆمه‌ڵگه که تاک ڕه‌هه‌نده‌و په‌لاماری هه‌موو کۆمه‌ڵگه ئه‌دات به به‌دیلی ده‌سه‌ڵاتو پرۆژه‌ی ده‌سه‌ڵات دائه‌نێت . بۆیه هه‌موو بوونێکی ده‌سه‌ڵات ڕه‌ت ئه‌کاته‌وه، چونکه نا‌توانیت له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدا یان له‌ناو کێشه‌و هه‌ڵه‌کانی ئه‌ودا له‌خۆی بدوێت . ئه‌گه‌رچی ئه‌و حیزبانه‌ی ئایدیۆلۆژیای جیاوازیشیان هه‌بێت ، به‌ڵام له‌یه‌ک مۆدێلی سیاسی‌دا یه‌کئه‌گرنه‌وه ، ئه‌ویش سه‌یرکردنی گشتگیری کۆمه‌ڵگه‌یه وه‌ک یه‌که‌یه‌ک و نه‌بینینی جیاوازیه‌کانی و دواتر چه‌سپاندنی یه‌ک پرۆژه‌و پرۆگرامه به سه‌ر هه‌موو پێکهاته جیاوازه‌کانیدا . نموونه‌ی ئه‌مه‌ش حیزبه کۆمۆنیزمی و ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌یی ڕادیکال و فاشی و نازیه‌کانه که سه‌رباری جیاوازی ئایدیۆلۆژیا‌و دنیا بینیان له یه‌کدی ، به‌ڵام هه‌موویان یه‌ک مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتیان دا خوڵقاندووه ، ئه‌ویش کۆیله کردنی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه به‌یه‌ک شێوازی ژیان له ژێر یه‌ک سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و سڕینه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانیان ، سڕینه‌وه‌ی چیانیه‌تیه‌کان ، سڕینه‌وه‌ی توێژه کۆمه‌لایتیه کان . گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی ئه‌و قۆناغه زه‌مه‌نیه‌ی که جیهان پیایدا تێپه‌ڕی ، به‌تایبه‌تی له نێوان هه‌ردوو جه‌نگه جیهانیه‌که‌دا، که قۆناغی به نه‌ته‌وه‌یی کردنی ده‌وڵه‌ته‌کانه ، له‌و شوێنانه‌دا که هێزی ناسیۆنالیزم خۆی خسته شوێن‌و فۆرمی حیزبه‌وه ، ئه‌وا مێژووی ده‌رکه‌وتنی حیزبه تۆتالیتاریه‌کان ئه‌بینینه‌وه ، وه‌کو حیزبه کۆمۆنیسته‌کانی سۆڤه‌یت ، چین و وڵاتانی دی ڕۆژهه‌ڵات ، له‌گه‌ڵ مۆدێله دووباره بووه‌کانیان ، له لایه‌کی دیشه‌وه ده‌رکه‌وتنی حیزبی هاوشێوه ، به‌لام به ئایدیۆلۆژیای نازیزم و فاشیزم ، که هه‌موو له قۆناغێکی زه‌مه‌نی سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی و گۆڕینی فۆرمی حیزب له ئامرازی چینه‌وه بۆ هه‌مووجه‌ماوه‌ر و به‌رجه‌سته‌کردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه دروست بوون . ئه‌مانه له‌پاڵ سڕینه‌وه‌ی جیاوازیه‌کاندا سیفه‌تێکی دوه‌میان هه‌ڵگرت که په‌لکێشکردنی هه‌موو جه‌ماوه‌ره بۆ ناو فۆرمی حیزب ، هه‌ر سێ نموونه‌که‌ی حیزبه کۆمۆنیستی و فاشی و نازیه‌کان دیارترین به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و قۆناغه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوان . دواتر حیزبه ڕۆژهه‌لاتیه‌کانیش به پێکهێنانی هه‌مان نموونه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر هه‌مان فۆرمی ئه‌م حیزبانه خۆیان دروست کرد ، له وانه‌ش وه‌کو ئیتحادی ئیشتراکی میسر و حیزبی به‌عس. ئه‌م حیزبانه له پاڵ په‌لاماردانی جه‌ماوه‌رو له‌ناو یه‌کدا تواندنه‌وه‌ی هه‌مووخه‌باته چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان سیفه‌تێکی سێهه‌میان وه‌رگرت، ئه‌ویش له‌ناودانی دیموکراسیه‌ت و چه‌مکی ململانێ و هه‌روه‌ها بزرکردنی ته‌واو لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕۆلی حیزبه ، وه‌کو ئامرازی دیموکراسیه‌ت و ئامرازی ململانێی نێوان پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه . چونکه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که جیاوازیه‌کان بزربکرێت و هه‌موو جه‌ماوه‌ر له ناو فۆرمی یه‌ک ده‌سه‌ڵاتدا ڕێک بخرێن ئیتر خودی دیموکراسیه‌ت و چه‌ند هێزی جیاوازی حیزبی وکۆمه‌ڵایه‌تی مانای نامێنیت . واته که حیزب خۆی هاته شوێنی هه‌موو جه‌ماوه‌ر، ئیدی بیانوی ڕێکخستنه‌وه‌ی تری جیاوازی جه‌ماوه‌ر له حیزبی دی‌دا بوونی نامێنیت. ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی که حیزب وه‌کو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی تێڕوانینه‌کانی هه‌موو جه‌ماوه‌ر ئه‌بینێت ، کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و خزانه ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌تی تاک حیزبی و یه‌ک جۆره مۆدێلی ژیان و یه‌ک ئایدیۆلۆژیا وله‌وێشه‌وه تاکڕه‌وی یه‌ک رابه‌رو یه‌ک کارزیما ئه‌بات . چونکه مانه‌وه‌ی حیزب به‌ته‌نیشت جه‌ماوه‌روه و بوون به ئاراسته‌که‌ری ، زه‌روره‌تی هه‌میشه ئاماده‌بوونی که‌سایه‌تیه‌کی کاریزمی و رابه‌رێک ئه‌خوازێت که هه‌موو جیاوازیه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگه‌و ناو خودی حیزب بشارێته‌وه‌و هه‌موو چاوه‌کان ئاراسته‌ی ڕابه به‌ربکرێن وه‌کو چه‌قی سه‌قامگیری نێوان ناکۆکیه شاراوه‌کان.
که‌واته سێ توخمی سه‌ره‌کی که ئه‌بنه هۆی تێکدانی شوناس و وه‌زیفه‌ی حیزب له کۆمه‌ڵگه‌دا . ئه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که قۆناغێکی مێژوویی کۆمه‌ڵگه تووشی قه‌یرانی هه‌م شووناسی و هه‌م خزانه نێو جۆره سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتدارێتیه دیکتاتۆری و سته‌مکاری و تۆتالیتاره‌کان بکه‌ن و حیزب له ماناکانی خۆی خاڵی بکه‌نه‌وه. یه‌که‌م : سه‌پاندنی یه‌ک جۆره باوه‌ڕو عه‌قیده‌یه‌کی دۆگما له حیزبه‌وه به‌سه‌رسه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌دا ، حیزب له بنه‌مای ئایدیۆلۆژی خۆی دائه‌بڕیت و له‌شوێنی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌کی وه‌همی پێکه‌وه کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو کۆمه‌ڵ ئه‌خاته گه‌ڕ که تیایدا تێڕوانین و چۆنایه‌تی هه‌موو پێکهاته‌کان بزر ئه‌بێت. دووه‌م : حیزب کاتێک په‌لاماری جه‌ماوه‌ر ئه‌دات له په‌یامی به ئامراز بوونی خۆی ، له به‌رجه‌سته کردنی خواستی به‌شێکی کۆمه‌ڵگه دائه‌بڕێت و دواجاریش له جیاتی به‌رجسته کردنی خواستی هه‌موو جه‌ماوه‌ر ئه‌بێته ئامرازی کۆنترۆلکردن و سه‌رکوت کردنی هه‌موو جه‌ماوه‌ر. سێهه‌م : حیزب که ته‌نها یه‌ک جۆره باوه‌ڕ بخاته شوێنی ئایدیۆلۆژیای جیاوازی پێكهاته‌کان و فۆرمی خۆی له هه‌موو جه‌ماوه‌ردا کۆبکاته‌وه به‌وجۆره‌ش ئه‌بێته ئامرازی له گۆڕنان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دیموکراسیه‌ت و بزر کردنی هۆکاره‌کانی دیموکراسی وه‌کو بنه‌مای ململانێکان . بێگومان ئه‌م خاڵانه له مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی حیزب‌دا جۆره حیزبه دیکتاتۆری و تاکڕه‌وی و سته‌مکاری و فاشیه‌کانیان به‌رهه‌مهێنا، که ئاشکرایه له چه‌ند ساته‌وه‌ختی جیاوازدا کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژائاوایی و جیهانیان تووشی دوو جه‌نگی وێرانکه‌ری جیهانیو چه‌ندین جه‌نگی ناوخۆیی و هاتنه سه‌رکاری چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و دیکتاتۆری کرد . دواجار مرۆڤایه‌تی پێویستی به به‌خشینی هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌و تێپه‌ڕین به‌و ئه‌زموونه تاریکانه‌دا بوو، تاوه‌کو جارێکی دی خۆی له سیسته‌مێکی جیهانی دیموکراسیدا ڕێکخاته‌وه‌و مانایه‌ک بۆ دیموکراسیه‌ت و ڕۆلی حیزب وه‌کو ئامرازی ئه‌و ململانێ یانه بگه‌ڕێنێته‌وه ، که هێشتا ئه‌م ئاستی جیهانگیریه کۆتایی به نموونه تۆتالیتاریه‌کانی حیزبی ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌هێناوه.
دواجار ئه‌گه‌ر حیزب ئامرازێک بێت بۆ گه‌ییشتنه ده‌سه‌ڵات به هۆکاره دیموکراسی و شێوازه هێمنانه‌کانی ململانێ و هه‌روه‌ها به‌رجه‌سته‌ی خواستی به‌شێکی کۆمه‌ڵگه بکات ، له ڕێگه‌ی پرۆگرامی دیاروئاشکراوه ، ئه‌وا له کاتێکدا که گۆ‌ڕان خه‌ریکه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌ڵچوونی خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌راوه، شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵاکه‌ی خۆی له نێو جه‌ماوه‌رێکی دیاری شه‌قامه‌وه به‌ره‌و وه‌همی ئه‌وه پیاده‌ی بکات که ئه‌و ئاڵایه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو جه‌ماوه‌ردا بشه‌کێته‌وه‌و ببێته چه‌تری هه‌موو خه‌ڵک ،ئه‌وا هیوادارم ئه‌مه خواستی هێزێک نه‌بێت که بیه‌وێت چۆنایه‌تیه‌ک له کۆمه‌ڵگه‌دا بخوڵقێنێت و ئه‌زموونی تۆتالیاتاریانه‌ی هه‌مان هێزه‌کانی دی کوردستان له په‌لاماردانی جه‌ماوه‌ردا دووباره نه‌کاته‌وه . ده‌نا له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وا ئاڵۆز‌و پڕ جیاوازی کۆمه‌لایه‌تی و چینایه‌تی و تایه‌فی و که‌لتوری و .. هتد ، ئاخۆ ئه‌و پرۆگرامه‌ی که کاک سه‌ڵاح باسی ئه‌کات ئه‌بێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پرسیاری کام لایه‌نیان بێت له گۆڕاندا؟ وه ئایا تا چه‌ند به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و خواسته لێکجیاوازانه ئه‌کات ؟ جگه له خواستی به‌ده‌سگایی کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، که‌ئه‌مه‌یان خه‌ونی گشته‌و پانتاییه‌که که له‌داهاتوودا حیزب بتوانێت جه‌نگێکی هێمنانه‌ی تیادا به‌رپا بکات بۆ گه‌ییشتن به ده‌سه‌ڵات.