گفتووگۆی ده‌نگه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک عه‌لی
کورته‌یه‌ک له ژیانی به‌رێز کاک عه‌لی ئه‌و ناوه‌ی له نێوه‌ندی سیاسی کوردستان پێی ناسراوه ، ناوی خۆی (موحسین ڕێزوانی)یه .
موحسین ڕێزوانی له دایک بووی کۆتایی سییه‌کانه له گه‌ره‌کی فهیزاوهی شاری کرماشان. له ته‌مه‌نێکی زۆر زووه‌وه تێکه‌ڵاوی کاری سیاسی بووه. به‌رپرسیارێتی زۆری خستۆته سه‌رشانی خۆی و له‌و ڕێیه‌دا ماندوبوونی زۆر کێشاوه. له‌ماوه‌ی کاری سیاسی خۆیدا چاوی به زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دارانی ناسراو و سه‌رۆکی وڵتهکان که‌وتووه له‌وانه:
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ره‌ک کۆماری عێراق ، ئه‌حمه‌د بن بلا سه‌رۆکی جه‌زائیر1962-1965،به‌نی سه‌در یه‌که‌مین سه‌ره‌ک کۆماری ئێران1979،ماوتسی تۆنگ رابه‌ری حکومه‌تی چین،جۆن لای سه‌ره‌ک وه‌زیرانی وڵاتی چین، دکتۆر جۆرج حه‌به‌ش یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی به‌ره‌ی گه‌ل بۆ رزگاری فه‌له‌ستین، پۆڵ پۆت سه‌رۆکی که‌مبۆدیا و….. ده‌یانی تر. کاک عه‌لی( موحسین ڕێزوانی) ئێستا ئه‌ندامی چالاکی (International Marxist Tendency ) له وڵاتی که‌نه‌دا له شاری تۆرۆنتۆ .
ده‌نگه‌کان: سه‌ره‌تا پێمان خۆشه به پرسیارێکی باو ده‌ست پێبکه‌ین : که‌یی و له کوێوه تێکه‌ڵاوی کاری سیاسی بووی ؟
موحسین ڕێزوانی: منیش سوپاسی ئێوه ده‌که‌م بۆ ئه‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه تا من بتوانم بیره‌وه‌رێکانی خۆم که به‌شێکه له به‌سه‌رهاتی گه‌له‌کمان، له‌گه‌لتاندا باس بکه‌م.
له‌کاتیکدا ته‌مه‌نم تازه گه‌یشتبوه 8-9 ساڵی و تازه جه‌نگی دووه‌می جیهانی کوتایی پێهاتبوو ، بزوتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره دژ به فاشسیت له دونیادا هاتبووه ئاراوه. به هۆی بوونی چینی کرێکار، به‌تایبت کرێکارانی نه‌وت له پاڵاوگهنهوتییهکانی کرماشان، شاره‌که‌ی ئێمه زۆر چووبووه ژێر کاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی دژه فاشیستی و گرووپه سیاسیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه. له‌م که‌شوو هه‌وا سیاسییه‌دا، به‌هۆی مامۆستایهکمهوه که ئه‌ندامی حیزبی توده‌ی ئێران بوو ، تێکه‌لاوی کاری سیاسی بووم.
له‌و کاته‌دا له‌هه‌موو چالاکییه سیاسه‌کانی کرماشان به‌شدار بووم. له کاتێکدا پاشای ئیران بۆ یه‌که‌م جار له‌رێکه‌وتی 25 مرداد ی سالی 1332 هه‌تاوی (1953 زاینی) دا ڕای کرد بۆ به‌غدا، من له‌و کاته‌دا له هه‌موو خۆپیشاندانه‌کاندا به‌شداریم کردوو خه‌ڵکم هان ده‌دا بۆ به‌شداریکردن. دوای کوده‌تای 28ی مرداد و گه‌رانه‌وه‌ی شاه بۆ تاران و له ناوچونی ده‌وڵه‌تی مصدق، شاری کرماشان تا 31 مرداد ته‌سلیم به حکومه‌تی کوده‌تا نه‌بوو وه‌هه‌ر درێژه‌ی به‌خۆراگری دا. من له‌هه‌موویان به شداریمکرد.
ده‌نگه‌کان: پێش 28 ی مرداد، به خه‌یاڵتاندا ده‌هات کوده‌تا بکرێت و ده‌وڵه‌تی موسه‌ده‌ق بروخێنرێت؟
موحسین ڕێزوانی: نه! شاه ڕای‌کرد له 25 ی مرداد. ئێمه پێمان وابوو که کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی هات. به‌ڵام له بیرمه رۆژی 28 ی مرداد کات ژمیری 2ی پاش نیوه‌ڕۆ بوو که ژنراڵ زاهدی هاته پشت رادیو‌و ده ستی کرده به وته‌ی ناشیرن وتن به مصدق.
ده‌نگه‌کان: ئه‌وکاته حیزبی توده ریکخراوی به توانای له کرماشان هه‌بوو؟
موحسین ڕێزوانی: به‌ڵێ، ته واوی کرێکارانی نه‌وت، هاتوو چۆ، کارگه پیشه‌سازییه‌کان، روناکبیران و قوتابیان یان له ریکخراوی حیزب دا بوون، یان له ژێر کاریگه‌ری حیزب‌دا بوون. هه‌موویان له به‌رگریکردندا به‌شداریان کرد و هێزی به‌رگریان رێکخست.
ده‌نگه‌کان: پاش شکست هێنانی هێزی به‌رگری چیتکرد؟
موحسین ڕێزوانی: چووم بۆ تاران! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کرماشان ناسراو بوم و حکومه‌تی کوده‌تا به شوێنی گرتنی که‌سانی وه‌ک منه‌وه بوون. له تاران چوومه قوتابخانه‌یه‌کی شه‌وانه. له‌م قوتابخانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ کوره‌کانی صدر قاضی،( برای قاضی محمد سه‌ر کۆماری مهاباد) ئاشنا بوم، وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د قازی نزییکایهتیهکی زۆرمان په‌یدا کرد وه له ڕووی ته‌مه‌نه‌وه چه‌ند ساڵێکیش له من به ته‌مه‌نتر بوو، دیاره ئه‌حمه‌دی قازیش وه‌کوو له مه‌هاباد به هۆی کاری سیاسیه‌وه ئه‌و شاره‌ی جێهێشتبوو هاتبووه تاران. ڕۆژێک جێگری به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌مان منی بانگ کرد‌و، وتی برۆ به په‌له هه‌رچی کتیب و کاغه‌ز هه‌یه له ژوره‌که‌ی قاضی بیخه شوێنێتر. مینش به گوێم کرد‌و ڕویشتم. له‌و کاته‌ی که خه‌ریکی بردنی دوواین جانتای کتێبه‌کان بووم، گوێم له ده‌نگی رێگا ڕۆیشتنی چه‌ند که‌سێک بوو به‌ره‌و ژووره‌که ده‌هاتن، منیش هه‌ر زوو خۆم کرده ژێر لێفه‌که‌وه، وام نیشان دا که نه‌خوشم. کاتیک ئه‌وان گه‌یشتنه لای من، بینیم جێگری به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سی تر له لایه‌ن حکومه‌تی کوده‌تاوه هاتبوون بۆ پشکنینی ژوره‌که. کاتێ چاویان بهمن که‌وت، جێگری به‌رێوه‌به‌ره‌که وتی “ئه‌وه من روخسه‌تم پێداوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناساغه.” ئه‌فسه‌ره‌که روی له من کرد‌و وتی “کورم چونی؟ ده‌رمانه‌کانت خواردووه؟” من تا ئه‌و کات نهم زانی که‌ئه‌و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ره فکری چه‌پی هه‌یه ،به‌و کاره‌ی ویستی یارمه‌تی که‌سانی وه‌کوو من و ئه‌حمد قاضی بکات.
چوار ساڵ دوای کوده‌تا واته له دیسامبه‌ری سالی 1957 زاینی دا من چووم بۆ له‌نده‌نی بریتانیا. پاش گه‌شتنم به‌و وڵاته‌و ده‌ستکردنه‌وه‌م به جوڵانه‌وه‌ی سیاسی و ئاشنابوونم به هه‌ڵسوڕاوانی تر ، ڕێکخراوێکمان درووستکرد به ناوی” ئه‌نجومه‌نی ئێرانیانی به‌ریتانیا” شایانی باسه له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه ئه‌و ڕێکخراوهیهمان دروست کرد ، براده‌رانی یه‌کێتی قوتابیانی عێراق که پێکهاتبوون له که‌سانی کورد‌و عه‌ره‌ب و له‌لایه‌ن حزبی شوعی عێراقییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کران زۆر هاوکاری و یارمه‌تیان کردین وه من بۆ خۆم به‌شداری زۆربه‌ی کار‌و چالاکییهکانیانم ده‌کرد، یه‌که‌مین راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌که‌مان وه‌ک ئه‌نجومه‌نی ئێرانیانی به‌ریتانیا به فۆتۆکۆپی ئه‌وان ڕاکێشا.
له 1960 دا کۆنفدراسیۆنی قوتابیانی ئێرانمان بۆ یه‌که‌مین جار له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دروست کرد و خۆشم هه‌ڵبژێردرام وه‌کوو سکرتێری ڕێکخراوه‌که.
ده‌نگه‌کان: له ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ حیزبی تووده به‌رده‌وام بوو؟
موحسین ڕێزوانی: به‌ڵێ، پاش کوده‌تای 53 و شکستی حزبی توده و سه‌رکوتکردن و راوه‌دونانی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزب که دوو ساڵ درێژه‌ی کێشا. ئه‌و بار‌و دۆخه پرسیارێکی لا دروستکردین، بۆچی کوده‌تا توانی حزب سه‌رکوتبکات ،که‌چی حیزب هیچ په‌رچه‌کردارێک له خۆی نانوێنێ و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه. ئێمه ساڵانێک وامان ده‌زانی ده‌توانین له ڕێگای ڕه‌خنه‌وه فشار بخه‌ینه سه‌ر حزب بۆ دروستکردنی گۆرانکاری، به‌ڵام له کۆتایدا بێ‌ئومێد بووین، چوونکه به‌ڕاستی سه‌ری ئه‌و حیزبه به‌ده‌ست ڕوسیاوه بوو، به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا ستراتیجیه‌تی خرۆشۆف باسکردن بوو له ئاشتی. پاش دوو ساڵ له گفتووگۆکردن له گه‌ڵ دکتۆر رادمانش سکرتێری گشتی و دکتۆر کیان نوری،کام به‌خش، ئیحسان ته‌به‌ری و ئیره‌ج ئه‌سکه‌نده‌ری که هاوکاری حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌وسای عه‌بدولکه‌ریم قاسمی ده‌کرد له عێراق، پاش بێئومێدبوونی ته‌واوم به سه‌رکردایه‌تی حیزب له فێبریوه‌ری 1963 دا له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له هاورێیانیتر به ته‌واوی له حیزب جیابووینه‌وه و له میونیخ کۆنفرانسی” سازمانی انقلابی”مان پێک هێنا.
ده‌نگه‌کان: ناوی چی بوو؟
موحسین ڕێزوانی: ناوی “سازمان انقلابی حیزب توده” بوو.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا له کوردستانی عێراق شۆرش ده‌ستی پێ‌کردبوو، ئو شۆرشه بۆ ئێمه جێگای پێخۆشحاڵی بوو له‌و کاته‌دا. یه‌که‌مین جار له له‌نده‌ن چاومان که‌وت به نوێنه‌رێکی پارتی که ئێستا ناوه‌که‌یم له یاد نه‌ماوه، ئه‌و هات به‌شداریکرد له کۆنفرانسێکمان بۆ قسه‌کردن سه‌باره‌ت به شۆرشی چه‌کدارانه له کوردستان. بۆ یه به‌شێکی زۆر له هارێیانمان به شۆرو شه‌وقه‌وه داوای به‌شداربونیان ده‌کرد له شۆرش، به‌ڵام ئه‌و پێیوتین ئێمه کێشه‌ی پێشمه‌رگه‌مان نییه، ئه‌وه‌ی پێویستیمان پێی هه‌یه پشتیوانی په‌یداکردنی دونیای ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ دا‌و ده‌رمان بۆ شۆرش.
چه‌ند ساڵ دواتر له لایه‌ن که‌سێکی مهابادیهوه ئاگادار کراینه‌وه که مه‌لا ئاواره و شه‌ریفزاده ده ستیان به راپه‌رینی چه‌کدارانه کردووه. ئه‌م هه‌واڵه بۆ من جێگای پێخۆشحاڵیبوو. هه‌ر بۆیه ده‌ست به‌جێ نوێنه‌رمان به‌ڕێکرد بۆ لای مه‌لا ئاواره‌و شه‌ریف زاده له کوردستان.
ده‌نگه‌کان: واته ئێوه برواتان به خه‌باتی چه‌کدارانه هێنابوو؟
موحسین ڕێزوانی: به هۆی ئاڵووگۆره سیاسیه‌کانی ئه‌و کاته‌وه، واته شوڕشه‌کانی کوبا و چین ئێمه خه‌باتی چهکدارانهمان پێ باشتر بوو. سه‌فری چین مان کرد. فیکره‌ی مائویزمان پێ باشتر بوو تا ستالین. به‌مه‌به‌ستی ریکخستنی خه‌باتی چه‌کدارانه، به یارمتی مام جه‌لال تاله‌بانی چووین بۆ کوردستان.
ده‌نگه‌کان: ئه‌و کاته تاله‌بانی له‌گه‌ڵ پارتی بوو؟
موحسین ڕێزوانی: ئه‌و کات مام جه‌لال له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌فتر سیاسی پارتی له پارتی ئینشقاقیان کردبوو، وه به‌هۆی نه‌بوونی دیموکراتیه‌ت و قبوڵنه‌کردنی خیلافی سیاسی ،ئه‌و کات به ناچاری مام جه‌لال له‌گه‌ڵ باڵی مه‌کته‌ب سیاسی په‌نایان بۆ حکومه‌تی به‌غدا بردبوو وه‌ک تاکتیکێکی سیاسی له‌و سه‌رده‌مه‌دا. کاتێک هاوڕێیانی له به‌غداوه چوون بۆ ئۆردوگای تاله‌بانی، له ڕێگای سلێمانی که‌وتنه که‌مینی پارتیه‌وه و نزیک به 7 تا 8 که‌س له جه‌ماعه‌ته‌که‌ی تاڵه‌بانی کوژران و 3 که‌سیش له ئێمه برینداربوون. پلانی ئێمه له‌و سه‌فه‌ره ئه‌وه‌بوو بڕۆین بو لای شه‌ریفزاده و مه‌لا ئاواره. به‌ڵام به داخهوهپێش ئه‌وه‌ی ئێمه پێیانه‌وه په‌یویست بین، ئه‌وان کوژران و شورشه که‌یان کوتایی پێهات. سه‌ر ئه‌نجام مه‌جبور بوین له به‌کره‌جۆ له لای مام جه‌لال بمێنینه‌وه. ڕێزێکی زۆرمان لێ‌گیرا له لایه‌ن ئه‌و براده‌رانه‌ی که له شوێنه‌دا بوون وه له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال کلاسی فێربوونی مارکسیمان کرده‌وه. مام جه‌لال زۆر پشتیوانی لێده‌کردین تا مارکسی فێری جه‌ماعه‌ته‌که‌ی بکه‌ین. هه رئه‌و نه وشیروان موسته‌فای له‌گه‌ڵ ئێمه کرده دۆست که که‌سێکی شاره‌زابوو له عیلمی مارکسیزم .ماوه‌ی ساڵ و نیوێک له‌وێ ماینه‌وه،نێوانمان زۆر خوش بوو. تا ئێستاش ئه‌و دوستایهتیهمان به‌رده‌وامه. دوای شورشی ئیران دیسانه‌وه چوین بۆ لای مام جه‌لال له ناوچه‌ی ناوزنگ.
ده‌نگه‌کان: چۆن دوای شورشی ئیران دووباره تالهبانیتان دۆزیه‌وه؟
موحسین ڕێزوانی: ئه‌وکات جمهوری اسلامی به شوێنی ئیمه‌وه بوو بمان گرێ. ئیمه زانیمان که مام جه‌لال له تارانه و له هوتێڵ هایت داده‌نیشێت. به شیوه‌یه‌ک له شێوه‌کان توانیمان بیبنین، وه داوای یارمه‌تیمان لێکرد بچین بۆ کوردستان، به‌ده‌نگ داواکه‌مانه‌وه هات و له‌ڕێی دۆسته‌کانیه‌وه یارمه‌تیان کردین و ئێمه 4 که‌سبووین توانیمان ده‌ربازمان بێت و بگه‌ینه ناوچه ئازادکراوه‌کانی کوردستان و 4 ساڵ له کوردستان ماینه‌وه. من له‌گه‌ڵ سیاستی مام جه‌لال نیم به‌ڵام پێم وایه که مروڤیکی باشه. بۆنموونه، جارێک کومه‌ڵێ کورد‌و فارس بوین له‌گه‌ڵ ئه‌و، به‌ته‌مابووین له شاخیک تێپه‌ربین، هه‌موو ئه‌و گرووپه که چه‌ند که‌سێکیان فرماندهی سه‌ربازی یه‌کێتی بوون له‌سه‌ر ئه‌وه سووربون که ئه‌و ئیواره‌یه که ساعت 3 دوای نیمه روژ بوو له ئه‌و شاخه بپهرێینهوه. به‌ڵام مام جه‌لال ته‌نیا که‌سێک بوو وتی نابێ برۆین، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌بوو که ئه‌و شاخه له ساعت 5 ئیواره‌وه زۆر سارد ده‌بێ و رێگه‌یه‌کی زۆر دووره . پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌مان به پێچه‌وانه‌ی مام جه‌لاله‌وه پێداگریمان له‌سه‌ر رۆشتن کرد ، مام جه‌لال قه‌له‌م و وه‌ره‌قه‌یه‌کی ده‌رهێنا به کوردی و فارسی نوسی، “من له به‌رواری … کاتی … له‌گه‌ڵ ئه‌م که سانهی خواره‌وه (نێوی هه‌مومانی نوسی) . هه موویان به تیکرا له سه‌ر ئه‌وه ساغ بون که له‌م کویستانه ئه‌مشه‌و تێپه‌ر بین، من ته‌نها که‌س بوم که له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه نه‌بوم. به‌لام له‌به‌ر بروابوون به دیموکراسیه‌ت و به جێگه‌یاندنی ، به قسه م کردن “. پرسیارمان کرد ئه‌م نووسینه بو چیه مام جه‌لال؟ له وه‌ڵامدا وتی کاکه ئه‌م شه‌و هه‌موومان تیا ده‌چین. سبه‌ی خه‌لک چاویان بهلاشهکانمان ده‌که‌ویت و ده‌ڵین، “ئه‌و جه‌ماعته فارس بونه‌و شاخیان نه بینیوه، کورده‌کان ، که‌م ئه‌زمون و نا شاره‌زا بونه، به‌ڵام جه‌لال تاله‌بانی ئێ تۆ بۆچی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م نوسراوه‌یه ببینن جوابی خۆیان وه‌رده‌گرن.” ئیمه هه‌موو به‌قسه‌مان کرد و ئه‌و شه‌وه له شوێنی خۆمان ماینه‌وه. بۆ به‌یانێکه‌ی هه‌واڵی ره‌قبوونه‌وه‌ی دوو چریکمان پێگه‌شت که ئه‌و شه‌وه له‌و بناره ویستبوویان بپه‌رێنه‌وه.
ده‌نگه‌کان: باشه ئه‌وه‌ت پێنه‌وتین ئێوه که‌ی گه‌رانه‌وه ئێران؟
موحسین ڕێزوانی: من پاش شۆرشی 1979 گه‌رامه‌وه ئێران، به‌ڵام پێش ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ من دوور له چاوی پۆلیسی ئینته‌رپۆڵ به نهێنی له وڵاتی جیاواز ژیانم ده‌کرد، ئه‌وه‌ش به هۆکاری ئه‌وه‌ی که له 10-4-1965 سه‌ربازێک به ناوی شهمس ئابادی هه‌وڵی تیرۆرکردنی شای دا، به‌ڵام به‌ری نه‌که‌وت رزگاری بوو له‌و هه‌وڵه، پاش ئه‌وه رێکخراوه‌که‌ی ئێمه‌یان تۆمه‌تبار کرد که له‌پشتی ئه‌و کاره‌وه بووبێت، بۆیه پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی به‌دواماندا ده‌گه‌را. بۆیه به‌ناچاری له له‌نده‌ن هه‌ڵهاتم و هه‌میشه وه‌ک گهرۆکێک ژیانم به‌سه‌رده‌برد، ئه‌وه‌ی بیرم بێت پێم وایه 14 پاسپۆرتم گۆری له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌دا.
ده‌نگه‌کان: چۆن سه‌یری خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مرۆی کوردستانی عێراق ده‌که‌یت؟
موحسین ڕێزوانی: من که‌سێکی دژه ئیمپریالیسمیم. پێم وایه هه‌موو شه‌رو شۆڕێک له ژێر سه‌ری ئه‌مه‌ریکا دایه. ئه‌مه‌ریکا نه بایخ به دیموکراسی ده‌دات، نه‌به خه‌ڵکی کورد و نه به‌خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا.
ده‌نگه‌کان: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا وه‌لابنێین بارودۆخه‌که چۆن ده‌بینیت؟
موحسین ڕێزوانی: جیهانی ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌کانه‌وه ده‌برێته ڕێوه، واته دونیا دونیای سه‌رمایه‌دارانه. شۆڕشگێڕان ده‌بێ ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی ئه‌مرۆ باباشی تێبگه‌ن که ئیتر مه‌حاڵه مه‌له‌کردن له جۆگه بچووکه‌کانه‌وه به ئاراسته‌ی ده‌ریاکان ،له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێزه جیهانییه ده‌بێ پشت به هێزی جیهانی گه‌وره‌ی کرێکاران ببه‌سترێ بۆ دروست کردنی ئاڵوگۆر به قازانجی ئینسان .به بڕوای من خه‌ڵکی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێشی کوردستان ده‌بێ چاره‌نوسی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه بگرن.
ده‌نگه‌کان: رات چییه سه‌باره‌ت به ئاڵوگوڕه‌کانی ئێستا له با شوری ئه‌فریقا و خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست چی؟
موحسین ڕێزوانی: له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئیمکانی دو ئاڵوگۆر هه‌یه: 1- جه‌نگ 2- شورش.
به بۆنه‌ی هه‌بونی نه‌وت، خورههلاتی ناوه‌راست ناوچه‌یکی گرینگه. هه‌ر ولاتیک له ولاته زل هیزه‌کان ئه م ناوچهیانهیان به ده‌سته‌وه بێت، ده‌توانن له دنیادا رۆڵی سه‌ره‌کی بنوێنن.
ده‌نگه‌کان: با کیشه‌ی نه‌وت وه‌لاوه بنێین، میسر نه‌وتی نیه، ئاڵوگۆره سیاسیه‌کانی ئه‌م دووایه که کۆتای هێنا به حکومتی 30 ساڵه‌ی مبارک، چ گرنگیه‌کی هه‌یه بۆ ولاتانی ناوچه‌که؟
موحسین ڕێزوانی: به سه‌رهاتی مبارک ئه وه‌ی بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که سه‌لماند که ئه‌گر جه‌ماوه‌ر یکگرتووبن ده‌توانن هه‌ر دیکتاتوریک بروخێنن. کاریگه‌ری شورشی میسر له ناوچه‌که له یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین، لیبیا‌و سوریا و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریکا بینیمان.
ده‌نگه‌کان: له ڕوانگه‌ی ئێوه‌وه، چاره سه‌ری کێشه‌ی کوردستانی ئیران چۆن ده‌کرێ، یان به مانایه‌کیتر ڕیگا چاره چییه بۆ ئه‌م کێشه‌یه ؟
موحسین ڕێزوانی: ئه‌گه‌ر ئه‌و کێشه‌یه زۆر بخایه‌نێ، یانی تا سه‌د سالی تر ئه م کێشه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وکات له هه‌موو دونیا شورش ده‌بێ و ئهوکیشهیه چاره‌سه‌ر ده کات. ئه گر بمانه وێ زوتر چاره سه‌ری که‌ین له‌بارو دۆخێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا، به بڕوای من چاره‌سه‌ری نیه.
ده‌نگه‌کان: مه بست ئه ویه ئه‌گه‌ر له داهاتوی نزیکدا ئاڵوو گۆڕێک له ئێران پێش هات، یان حکومه‌ت ڕوخا، کورد ده‌بێ چی بکات؟
موحسین ڕێزوانی: له نێوان هێزهچهپهکانی ئیران هه موو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن که نه‌ته‌وه‌کان مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که چاره‌سه‌ری خویان له ده‌س بگرن. ئه‌گه‌ر یه‌ک حکومه‌تی دیموکرات له تاران بێته سه‌رکار، ئه‌وکات كێشه کورد ده‌توانرێت به ئاسانی چاره‌سه‌ر بکرێت. له‌به‌ر ئه‌وه هێزه کوردیه‌کانی ئیران داوای جیابونه‌وه له ئیران ناکه‌ن. به‌ڵام هێزه بورژوایهکانی ئێران به ئۆپزسیۆنهکهشیهوه تاوه‌کوو ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌وی له دیموکراتێت ناکه‌ن. هه‌ر بۆیه به بروای من ته‌نها یه‌ک شورشی کرێکاری سه‌رتاسه‌ری له ئێران‌دا ده‌توانێ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشیه بکات.
ده‌نگه‌کان: دا هاتوی حکو مه تی ئیران چۆن ده‌بینی؟
موحسین ڕێزوانی: له ئیران له ناو حکومه‌ت ناکوکی هه‌یه، ئه‌حمدی نه‌ژاد هه‌موکه‌سێکی کردۆته دوژمنی حکومه‌ت، له ئاستی دونیادا حکومه‌تی ئێران زۆر بێنرخه. له‌باری ئابوریه‌وه بارودۆخی ئه‌م ولاته زور خراپه ، که‌مینه‌یه‌کی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات ته‌واوی سه‌رچاوه ئابورییه سه‌ره‌کییه‌کانی وڵاتیان ده‌ست به‌سه‌را گرتووه، ناکۆکییه‌کی زۆر به‌و هۆیه‌وه له نێوان خودی بۆرژوازی ئێرانی‌دا په‌یدا بووه. بێ‌کاری و گرانییه‌کی له ڕاده‌به‌در له ئێران دروست بووه ، ئه‌م فاکته‌رانه بونه‌ته هؤی لاوازبونی زۆری جمهوری اسلامی. جا دره‌نگ یان زوو ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ده‌بێته‌وه.