زمان وەک شوناسی نەتەوە …. چیمەن شەریف
درود بۆ حەزرەتی نالی کاتێک بە ناحەزان و نەزانان دەلێ :
کــــەس بە ئەلـــــفاظم نــــەڵــــێ خۆ کوردییە خۆ کردییە
ھەر کەسێ نادان نەبێ خۆی طالیبـی مــەعنـا دەکــــا
وەرچەرخانی سیاسی هەرێمی کوردستان لە باشور گۆڕانکاری زۆری لەگەڵ خۆی هێنا و کاریگەری لەسەر هەر هەموو پێکهاتەکانی ژیان دانا،پرۆسەی زمان و نوسینیش یەکێک بوو لەو کارتێکراوانە، لە داهاتویەکی نزیک دەبینین زمانی کوردی لە شوێنیکی چەند گرنگ خۆی نمایش دەکا ئەویش روپەری دراوی دەوڵەتی عیراقیە وەک هەوالەکان رایانگەیاند.
راپەرین سەرهەلدانی قۆناغێکی نوێی نوسین بوو، بینیمان چۆن پرۆسەی نوسین لەپێستی خۆی هاتە دەر و بە سیمایەکی تر خۆی نمایشکرد کە مێژو نوسێک دەتوانێ بە سەرەتای گەشەکردنێکی لەسەرەخۆی دابنێت! چون ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ بەدەر لە وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌میرکا و ناوه‌راستی رۆژهەڵات، هێشتا نەبۆتە ئەو زمانە کە بتوانێ ژیاری وڵاتانی ده‌رو دراوسێ هه‌زم بکا و توانای به‌ره‌نگاربونەوەی کێشه زمانه‌وانیه فەلسەفی و زانستیەکانی خۆی ببێتەوە.
لێکتێنەگەیشتنی کوردێکی باشور لە کوردێکی باکور یان بە پێچەوانەکەی مەودای نێوان پارچەکانی ئەو یەک میللەتە رۆژ بە رۆژ فراوانتر دەکا و بە هۆکاری سەرەکی دەزانم لە نائاگایی و نائاشنایەتیمان بە یەکتر ئەوەتا ئه‌گه‌ر تێکۆشانی هه‌ژار موکریانی نه‌بوایه زۆربه‌ی کوردانی نیشتەجێی باشور لە داستانه ره‌نگینه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی خانی “مه‌م وزین” بێخه‌به‌ر دەبون، دیارە خوێندەوارانی کوردیش لە باکور روبەروی هەمان گرفت دەبنەوە کاتێک بێ بەهرە دەبن لە کۆی داهێنان و چالاکیە ئەدەبی و هونەریەکانی بەشی باشور! ئه‌م لێک بێ‌ئاگا بو نه رۆژ به رۆژ ئینتیمامان بۆ یەکتر کەمتر دەکاتەوە چون دورکه‌وتنه‌وه واته نامۆبون به ئه‌ویدی ئه‌و –ئه‌ویدی- یه ی که پارچه‌یه‌که له تۆ، هاوره‌گه‌ز و هاوخوێنی تۆیه! وه‌ک کوردێکی باشور ده‌پرسم چه‌ندمان لە نزیکەوە ئاگامان لە شێوە ژیان و تیکۆشان و کۆرو کۆبونەوە و پرۆژە زانستی و ئەدەبی و هونەریەکانی ی ئەو کوردانەیە کە لێیان ناگەین و لێمان ناگەن؟ گومانم نیه سەرچاوەی سه‌دان به‌رهه‌می هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ده‌ستڕه‌نگینی هه‌ر له شاراوه‌یی خۆیدا ماونەتەوە و به‌سه‌رچون بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌کمان رۆشنبکاته‌وه و به‌هره‌ی مەعنەوی و ماددی لێ وه‌ربگریین،لەگەل ئەو هەمو نامۆیی و بێ ئومێدیەدا ئەگەر بە گریمانە بلێێن هەموو لایەنە سیاسیەکانی باشور و پارچەکانی تر لەگەل یەک کۆک و لە بارن دیسان چەسپاندنی ڕێبازی نالی لە یەکخستنی نوسین لەکوردستانی گەورەدا کارێکی سه‌خت و درێژ خایه‌نه ئەگەر موستەحیل نەبێ! چون ئەو داخوازیە دەستکاری کردنی هەلکەوت و سروشتی مێژویەکی دورودرێژە بە تایبەتی کوردانی دانیشتوی باکور بۆیە سەپاندنی مۆدیلیکی ئەوها کێشەی یەکجار ئالۆز و بێ چارەسەری لێدەکەوێتەوە و دور نیە ببێتە هۆی شەرێکی نەویستراو کە لە حالی حازردا دیدێکی زۆر نا دروستە بەلام ئەگەر بریار بێ چاو لەو گریمانەی سەرەوە بپۆشین ئەوا ئەرک و و به‌رژه‌وه‌ندی نەتەوەیی دۆخی ئەمرۆی کوردستان ئه‌وه‌مان به‌سه‌ر ده‌سه‌پیێنی که زه‌مینه‌یه‌کی لەبار بۆ مەسەلەی زمان بره‌خسێنین بەلکو بە لایەنی کەمەوە لە باخی باشور گولێک سەردەر بکا.
کۆکردنەوەی پارچەکان
دەلێن ‘مردن چەند بۆ مرۆڤە بۆ زمانیشە’ بەلام مردنی زمان مردنی مێژوی یەک نەتەوە و داکەوتنی ئالاکەی بە دواخۆی دێنێ بۆیە ئەگەر لەو مانایە ورد بینەوە دەزانین ئەرکی پرۆژەیەکی چەند گرنگمان لەسەر شانە کە وابەستەی دوارۆژ و ئاسایشی گەلی کوردە بۆیە نێوەندی سیاسی و کەلتوری هەرێمی باشور دەشێ مەسەلەی زمان بە خەمی خۆیان بزانن و ئەو کەشە ئازادەی کە بە خوێنی سەدان هەزار ئینسانی کورد هاتۆتە بەردەست بکاتە نورخانی سەرفرازی و سەربەخۆیی و شانازی میللەتەکەی .
دەسەلاتی کوردی دەشێ دەست بەکار بێ لە لە ئەزمونکردنی هەموو ئەو ئەگەرانەی دێنە بەردەم پرۆژەی بە نورم کردنی زمانی کوردی و خۆی تەیار بکا بۆ روبەرو بونەوەی کێشەکان بە شێوەیەک بەرنامەی سالانەو سەرمایەی تەواو بۆ پرۆژەیەکی ئەوها تەرخان بکات و ئامانجی نزیک و درێژخایەنی دەستنیشان بکات، هاوکات ئیش لەسەر راهێنان و دوبارە پەروەدەکرنەوەی مامۆستاکان بکا وەک فێرکەری یەکەمی منداڵی کورد و بەرپاکردنی چەندین خولی فێرکاری لە شارۆچکەو دیهاتە دورەدەستەکان، دەستەڵات دەشێ لێپرسراویەتی و چاودێری خۆی رابگەیەنێ لەبەرامبەر سەرجەم راگەیاندنەکان وە بیانکاتە هێما و سیمای دەنگ و رەنگی کوردی هەرچوار پارچەی کوردستان کە تێیدا کاراکتەر و شکۆی کۆمەلگای کورد پارێزراو بێ وەک سەرەتایەک بۆ باوەشکردنەوە بەروی ژیانی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان.
کام شێوه‌زار بکرێته زمانی نوسین و خوێندن هی باکور یان باشور ؟ شێوه‌زاری ئاخاڤتن یا نوسین په‌یڕه‌وی بکرێ؟ ئەدی خوێندنی زمانی کوردی له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کاندا چۆن بێ؟پیتی لاتینی یان عه‌ره‌بی به‌کاربهێنرێ؟ ئه‌مانه‌و ده‌یان پرسی تر لە کۆنفرانسێکی بەرفراواندا دەکرێ زمان‌ناس و زانایانی کورد تاو‌و توێ بکەن و شێوەزارێک هەلبژێرن کە زۆربەی چین و توێژی ئەو کۆمەلە بە بێ گرفت بتوانن پێی بنوسن و بخوێنن کە هیچ مەرج نیە جوانتریین یا باشترین یا کۆنترین بێ بەڵام دەبێ پەرەسەندوترینیان بێ بەلەبەر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و واقعی ئێستای کوردستان بۆ زیندو هێشتنەوەی زمانی کوردی و بەرزکردنەوەی ئاست و کوالتی ئەو زمانە بەشێوەیەک ناچاری کەسێکی وەک من نەکا ئەو هەمو ووشە ناکوردیانە بەکار بهێنی و ببێتە دەربری هەموو توانا زانستی و ئەدەبیەکان کە دوو باڵی ژیاری هەر کۆمەلگایەکن .
ئێستا باشوری ئیتالیا تێدەکۆشێ کە زاراوەی کەمینە ‘ئاربریش1’ بکەن بە زمانی قوتابخانەکان، گرفتەکە لەوەدایە کە شێوەزاری ‘ئاربریش’ هەرچەندە توێژی نوخبە پشتگیریان لێدەکا بەلام لە ئاستی پێداویستیەکانی خەلکدا نیە بە بەراورد لەگەل زاراوەی ‘ئەلبانی’ کەخاوەنی سەرچاوەو پێهکاتەکانی خۆیەتی سەرباری ئەوە، چانسی زیندوکردنەوەی شێوەزارێک کە تەنها ٧٠٠٠ کەس بەکار بەرێتی زۆر بە کەم دادەنرێت بۆیە دەکرێ ئێمە بەهرەمەند بین لە هاوشێوەکانی خۆمان چون هەمیشە ئەزمونی ئەوانیتر رێگەیەکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.
کاتێک فەیلەسوفی نەمسایی ڤتکنشتاین ده‌ڵێ:” سنوری زمان سنوری جیهانه” دەیەوێ پیمان بڵێ سه‌لیقه‌و تاقه‌تی زمانه‌وانی هەر تاکێک یا هەر میللەتێک چەند لەسەرەوە بێ ئەوەندەش دنیادیته و چاوکراوە و هوشیار دەبیت ئێمە بە تەواوی نوقمی لۆکال بوینە و هێشتا جیهان له‌به‌رچاومان زۆر زۆر گه‌وره‌یه و لە هەموو بوارەکاندا بوینە کۆپیکارێکی زۆر زۆر شارەزا!
لە کاتێکدا زۆربەی هەرەزۆری تاکی کورد بێ ئاگایە لە زمانی لنگوا فرانکا(زمانی ئینگلیسی وەک زمانێکی جیهانی و گەردونی) گرنگی دان بە پرۆسەی وەرگێران یەکێکە لە ئەرکەکانی تری دەسەلاتی کوردی،وەرگێران وەک ڕایەلی سەرەکی نێوان لوکاڵی نەخوێندەوار و جیهان نمونەش وڵاتی ئێرانە وەک سەرکەوتوترین وێنەی بواری وەرگێران.
چه‌ند نهێنیه‌ک
میللەتەکەمان خاوەنی جینۆساید‌و ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه‌و کۆچرەوە ، خاوەنی سەدان هەزار چیرۆکی لە سێدارەدان و سەرگەردانی و خه‌باتێکی دورودرێژه زۆر له مێژوو داستان و به‌سه‌رهات و سه‌روه‌ریه‌کانی سه‌رنگوم بون .زۆر باش دیارە کۆششی دەسەلات لە باشور لە ئاست ئەو کارەساتانەدا نیە ئەگینا بۆ تا ئیستا خاوەن ئەزمونیکی رۆشنبیری گرنگ نین بۆچی ئەوەندە بێ پرۆژەن لە بە تیۆرەکردنی ئەو هەمو کەرەستەیەی ناو مێژوو؟ وا بروات دوور نیه له ماوه‌یه‌کی ئه‌گه‌ر نزیکیش نەبێ زمانەکە له‌ناو بچێ!
بە لۆکاڵ بونی رەوتی ژیانی کورد هاوته‌ریبی گه‌شه‌سه‌ندن و به جیهانی بون و تەنانەت بە گەردون بونی وڵاتانی دنیایە،چ کارەساتێکە ئەو هەمو نا هوشیاری و کورتبینیە لە ئاست دنیای مۆدیرن!لێمان دیاره که چۆن سیاسەتی ئه‌میرکا و ئه‌وروپا باڵەکانی بەسەر گۆی زه‌وی داهێناوە و بە نیازیشە لە داهاتوو سه‌ر مانگ و ئه‌ستێره‌کان به کرێ بداته گەشتیارانی سه‌رزه‌مینی !
هەر بۆ نمونە دەبینین هونەرمەندانیان دەتوانن فرۆشیاری جیهانی بۆ کالاکەیان په‌یدا بکەن و به هه‌رهه‌مو و وڵاتانی دنیا بڵاوی بکەنەوە لە کاتێکدا هونەرمەندێکی هیچ لەدەست نەهاتوی کورد هەمیشە مایه‌پوچ و ده‌ست به‌تاڵە چون ناتوانێ بازاریک تەنانەت لە سنوری شارەکەی خۆشی دروست بکا. ئه‌گه‌ر زمانی ئینگلیزی یه‌که‌م زمان نه‌بوایه به‌رهه‌مهێنه‌ری فلمی Pirates of the Caribbean ٣٠٠ ملیون دولاری لێسه‌رف نه‌ده‌کرد ته‌نیا له پێنج رۆژدا ١٥٤ ملیون دولار داهاتی ئەو فلمە بوو یان فلمه‌کانی Twilight و Eclipse
که هه‌ریه‌که‌یان زیاتر له ٢٠٠ ملیون قازانجی هەفتەیەکیان بوە! ئه‌وه نیشانه‌ی زیندویی زمانی ئینگلیزیه که بۆته زمانی ئیش‌کردن و زانیاری ئه‌له‌کترۆنی و زانستەکان زیاتر له ٣٥٠ ملیون که‌س وه‌ک زمانی دایک به‌کاری ده‌هێنی وە زیاتر له ١٥٠ ملیون که‌س وه‌ک زمانی دووه‌م به‌کاریدێنێ. ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش له ئیش‌کردن لەو باوەرەوە دێ کە دەڵێ “جیهان وه‌ک یه‌ک کیشوه‌ر پێویستی بە یەک زمانە” بۆیە دەبینین کە چۆن زمانی ئینگلیزی لەگەل زمانانی تر لە پێشبرکێی بەردەوامدایە، بۆ نمونە تاجه‌نگی جیهانی یه‌که‌م زمانی فره‌نسی زمانی دبلوماسی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو له کاتێکدا له ساڵی ١٩٨٩ زمانی ئینگلیزی زمانی زانست بوه. زمان وه‌ک ناسنامه ده‌توانێ ببێته پردێکی تۆکمه له نێوان شاڕێیه‌کانی جیهان بڕوام وایه ئه‌مه‌ش جۆرێکه له داگیرکردنی ناچه‌کداری که ره‌نگه زمانه بچوک و که‌م به‌کارهاتوه‌کان بتۆقێنێ و فه‌رهه‌نگه‌که‌یان بکوژێ!چون پێشبینی ده‌کرێ له ساڵی ٢٠٩٥ زیاتر له ٦٠٠٠زمان له ناو بچن. هاوزه‌مان له‌گه‌ل خنکانی چه‌ندین کیشوه‌ر به هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو لەسەر گۆی زه‌وی ، باوان له جیاتی زمانی دایک زمانی لنگوا فێری منداڵه‌کانیان ده‌که‌ن ئەمەش وا دەکا له ناو گەنج و لاوەکاندا په‌یو‌ه‌ندی دجتاڵی په‌رەبسێنێ به‌شێوه‌یه‌ک بەکارهێنانی ده‌م و زمان ببێته سه‌رچاوه‌ی ناره‌حه‌تیان کە له ئێستادا نیشانه‌کانی ئەم زانیاریە زۆر باش دیاره! سایتی جوگرافیای نێو نه‌ته‌وه‌یی له کۆتایی ٢٠١٠ له راپۆرتێکیدا پروفیسوری زمان Lyle Campbell 2 دەڵێ : ئەو زمانەی لە قوتابخانەکانەوە فێری مندالان نەکرێ ئەوا نەک هەر لە مەترسیدایە بەڵکو مەحکومە بە فەنا.
بو واژۆکردن و پشگتیری لە هەلمەتی بە ستاندارد کردنی زمانی کوردی لە
Facebook
http://www.facebook.com/event.php?eid=159171787484530
http://www.emrro.com/rapirsiboziman.htm
چیمەن شەریف
1. The endangered Arbresh Language by Eda Derhami ,p8,International journal on multicultural societies Vol.4,No.2
2. National Geographic News