
مروارییه بچوكه‌كان
_ هه‌موو شتێك تێده‌په‌ڕێت. له‌توانای هیچ كه‌سێكدا نیه هیچ شتێك بوه‌ستێنێ.ئا به‌مجۆره پێویسته بژین.
_ ته‌مه‌نم ئێستا 55ساڵانه، هه‌ر 3ساڵ جارێكیش كتێبێك ده‌نوسم، من نازانم تاوه‌كو بهرلهمردنم ده‌توانم چه‌ند كتێب بنوسم، ئه‌مه كارێكه وه‌ك هاتنه خواره‌وه‌ی ژماره‌كان وه‌هایه، له‌گه‌ڵ هه‌موو كتێبێكیشدا من نوێژ ده‌كه‌م_ لێت ده‌پارێمه‌وه كه لێمگه‌ڕێ بابژیم تاوه‌كو كتێبه‌كه‌م ته‌واوده‌كه‌م.
_هیچ كاتێك نه‌مویستوه ببمه نوسه‌ر به‌ڵام بوم، ئه‌مڕۆ خوێنه‌رانێكی زۆرم هه‌ن له‌چه‌ندین وڵاتی جیاوازه‌وه، بڕوام وه‌هایه ئه‌مه‌ش موعجیزهیهكه، هه‌ربۆیه پێویسته زۆر متهوازیعبم ده‌رباره‌ی ئه‌م توانایه.من شانازی پێوه‌ده‌كه‌م و چێژم پێده‌به‌خشێ، شتێكی سهرسامكهرانهیه به‌مجۆره قسه‌بكه‌م به‌ڵام رێزی لێده‌گرم.
_ له ژاپۆن ئوسلوبی واقیعیه‌تیان لاپه‌سه‌نده.ئه‌وان حه‌زیان له‌پرسیارو ده‌رئه‌نجامه‌كانه، به‌ڵام چیرۆكه‌كانی من ئه‌م شتانه‌یان تێدانیه، چونكه من ئه‌مه‌وێت هه‌میشه چیرۆكه‌كانم به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌گه‌رێكدا كراوه‌بێت، بڕواشم وه‌هایه خوێنه‌ره‌كانم له‌م كرانه‌وه‌یه تێده‌گه‌ن.
_ له ژاپۆن زۆر ئه‌سته‌مه ته‌نها بیت.
_هیچ شتێك نیه ناوی نوسینی ته‌واوه‌تی بێت وه‌ك چۆن هیچ نائومێدییه‌كی ته‌واوه‌تیش بونی نیه.
_له‌جیهاندا له‌مجۆره‌ی دڵته‌نگی زۆره كه ناتوانرێت به‌فرمێسك ته‌عبیری لێبكرێت، وه ناتوانرێت له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه ته‌فسیری بۆ بكرێت، وه‌كاتێكیش ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی ده‌ربخات لهقوڵایهكانی دڵدا ده‌مێنێته‌وه وه‌ك ئه‌و به‌فره‌ی له‌شه‌وێكدا ده‌بارێت كه هه‌وای نیه.
_ لانی كه‌م هه‌میشه تیشكی خۆر به‌خۆڕایی ده‌مێنێـته‌وه.
_ مردن دژه ژیان نیه، ئه‌و به‌شێكه له‌ژیان.
– زاكیره به‌راستی شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره،خانه‌كانی پڕیه‌تی لهشتگهلێك كه هیچ پێویستیه‌كمان پێیان نیه‌و ما‌نایان نیه، به‌ڵام مرۆڤ جار له‌دوای جار له‌و شته پێویستانه له‌بیرده‌كات.
_ به‌ڵام مرۆڤه‌كان هه‌موجار بیر له‌وه‌ناكه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ی لای ئه‌مان روده‌دات لای خه‌ڵكانێكی دیكه‌ش روده‌دات.
_ فزوڵ جه‌رائه‌ت له‌هێلانه‌ی خۆی ده‌رده‌هێنێ و وخه‌به‌ری ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له زۆربه‌ی جاره‌كاندا فزوڵ به‌خێرایی نامێنێت، له‌سه‌ر جه‌رائه‌ت پێویسته به‌ته‌نها بڕوات، ئه‌مجۆره‌ی فزوڵ وه‌ك هاوڕییه‌كی خۆشی وه‌هایه كه‌ناتوانرێت متمانه‌ی پێبكرێت، چونكه ئه‌و هانت ده‌دات كه‌چی دواتر له‌ساتی ته‌نگانه‌دا هه‌ڵدێت، به‌مجۆره پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤ به ته‌نها به‌ڕێی خوێدا بڕوات تاوه‌كو ئه‌و جه‌رائه‌ته به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
_ هه‌ندێ جار سه‌عات دوو یاخود سێی به‌ره‌به‌یان خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه‌و ناتوانم بخه‌وم، لهجێگاكهم هه‌ستام و خۆم گه‌یانده مه‌تبه‌خه‌كه، پێكێك ویسكیم تێكرد و رۆشتم به‌ره‌و رووی تیشكی لایتی ئۆتۆمبیله‌كانی شه‌قامه‌كه‌و قه‌برستانه تاریكه‌كه‌ی ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه.ئه‌و ساتانه‌ی كه شه‌وی ده‌گه‌یاند به‌رۆژ دریژو تاریكبون، ئه‌گه‌ر بمتوانیبایه بگریم ئه‌وا حاڵم باشتر ده‌بوو، به‌ڵام بۆچی شتێك بگریم؟ به‌سه‌ر كێدا؟ زۆر ته‌ركیزم كرده سه‌رخۆم، هه‌ربۆیه بۆ كه‌س نه‌گریام،من زۆر پیرترم له‌وه‌ی تاوه‌كو بۆ خۆم بگریم.
_ جارێكی‌تر چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین، بێهودانه، موعجیزه، كات به‌سه‌رده‌به‌ین و دڵه‌كانمان لاوازده‌بێت و له‌یه‌كتری جیاده‌بینه‌وه.
_ مرۆڤ چاره‌نوسی خۆی دیاری ناكات، به‌ڵكو ئه‌و چاره‌نوسه مرۆڤ دیاریده‌كات.
_ بیره‌وه‌رییه‌كان له‌ناوه‌وه ئینسان ده‌كوڵێنێ به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا زۆر به‌توندی پارچه پارچه‌ی ده‌كات بۆ چه‌ند به‌شێك.
_ ئازار بێ هیچ گومانێك شتێك حه‌میمی تێدایه.
_ مناڵان دڵێكی نه‌رمیان هه‌یه و ده‌توانرێت مرۆڤ هه‌رچۆنێكی بوێت بیشێوێنێت.
_ زۆرجار روده‌دات ته‌نها داهاتوو ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌چی شتێك مانای هه‌بوه.
_ ئایا ته‌نهایت خۆشده‌وێت؟ هیچ كه‌سێك ته‌نهایی خۆشناوێت. هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌یه من هاوڕێیه‌تیم به‌سه‌ر كه‌سدا ناسه‌پێنم، چونكه ده‌بێته هۆی بێ هیوایی.
_ كاتێك زه‌مه‌ن كێشی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رده‌خات فشاری زیاتر ده‌خاته سه‌رت وه‌ك خه‌ونێكی پڕمانا، تۆ بێ وه‌ستان ده‌جوڵێیت تاوه‌كو نه‌جاتت بێت، ئه‌گه‌ر تۆ بڕۆیت بۆ كۆتایی دونیا ئه‌وا ناتوانی له‌ده‌ستی هه‌ڵبێیت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێویسته تا كۆتایی جیهان بڕۆیت، چونكه چه‌ند شت هه‌یه كه نا‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌گه‌ر بێت تاوه‌كو كۆتایی جیهان نه‌رۆیت.
_ ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ستت به‌م بێ ماناییه كرد كه‌واته ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ مرۆڤێكی ئاساییت و پێویسته رازیبیت له‌خۆت.
_ زامه ههڵچوهكان ئه‌و نرخه‌ی كه پێویسته بیده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆی بیت.
_ سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك هه‌ستكردن به‌ته‌نهایی وه‌ك ئه‌وه وایه ترشێك لهپیاڵهیهكهوه بڕوات، بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتت هه‌بێت دڵ ده‌كوڵێنێ و له‌كۆتایشدا ده‌یتوێنێته‌وه.
_ ئاسۆی ته‌نگ، له‌كاركه‌وتنی خه‌یاڵ و هه‌ڵچون هه‌موی وه‌ك مشه‌خۆره‌كان وه‌هایه كه شێوه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت به‌ڵام بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌ژی.
_دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین جاره‌ی كتێبێك هه‌ندێ جار چاوه‌كانم داده‌خه‌م و هه‌وایه‌ك هه‌ڵده‌مژم، هه‌ڵمژین به‌ته‌نها و ده‌ست لێدانی پهڕهكان وام لێده‌كات ئاسوده‌بم.
_ تێڕوانێكی نادیارم هه‌بوو به‌وه‌ی كه ئه‌وكاته‌ی بمه‌وێت جیدی بم ئه‌مه به‌زه‌روره‌ت به‌مانای ئه‌وه نایه كه له‌حه‌قیقه‌ت نزیك بومه‌ته‌وه.
_ هه‌موو كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌ك ده‌مرێت، چه‌ندین جۆری مردن هه‌یه.به‌ڵام له‌كۆتایدا …هیچ شتێك نامێنێته‌وه سه‌حرا نه‌بێت.
_ هه‌رچه‌ندێك درێژتر بژین دیواری زیندانهكانمان تاریكییه‌كی درێژتر له‌خۆ ده‌گرێت.
_ زۆر شت هه‌یه نازانین به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت لامان كه ئێمه نه زۆرتر ده‌زانین نه كه‌متر.
_ به نیسبه‌ت مرۆڤه‌وه ساتی مردن ساتێكی گرنگه، چونكه هیچ كه‌سێك له‌دایكبونی خۆی به‌ئاره‌زوی خۆی نه‌بوه به‌ڵام ده‌توانرێت مردنی خۆت هه‌ڵبژێریت.
_ بیر لهوهدهكهمهوه ئه‌مه كارێكی باش ده‌بێت كه به‌م شێوه‌یه بمرم: لهعهسرێكی هاویندا بخۆمه‌وه و له‌سه‌ر نوێنه‌كه پاڵبكهوم، دیاریش نه‌بێت كه‌ی به‌ئاگادێمه‌وه یاخود هه‌رگیز خه‌به‌رم نابێته‌وه.
_ ئێمه له‌جیهانێكدا ده‌ژین كه ئاستی فیعلی زۆر له‌وه خاوتره كهلهجیهانی نافیعلیدا هه‌یه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌فه‌وزا وه‌سف نه‌كرێت چی لێ ناوبنێین؟
ده‌ربه‌ندیخان
Hemnm1979@yahoo.com
سه‌رچاوه: سایتی (ادب و فن)
و.عه‌ره‌بی/ عدنان المبارك
* له‌ژماره‌ی رۆژی 30ی حوزه‌یرانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ بڵاوبوه‌ته‌وه