
خۆم نه‌بێ وه‌ڵامی هه‌موو شتێ ده‌ده‌مه‌وه
وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به نمونه:
ناوكێك ده‌ده‌مه‌وه، كه پڕ كراوه له شه‌رابی سوور.
وه‌ڵامی مێرووله‌یه‌ك
كه ره‌نگی داوه‌ته حه‌رف و
ده‌نگیش به ره‌نگ.
وه‌ڵامی تروسكانه‌وه‌ی مقه‌سی
حه‌للاقی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی
جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ.
وه‌ڵامی سه‌گێك
كه له‌به‌ر ده‌رگای دۆزه‌خ پاڵكه‌وتووه‌و
خه‌ریكی (chatt)ه
له‌گه‌ڵ ژنه به ماڵ و منداڵه‌كانی دنیا.
وه‌ڵامی ئه‌و خه‌ونه‌ی كه هێشتا
رۆژهه‌ڵات نه‌یبینیوه.
وه‌ڵامی سۆزانییه‌كی چوارده ساڵی دیمه‌شقی
كه به‌یانی له‌گه‌ڵ له خه‌و هه‌لستاندا
خۆی ده‌بینێ بۆته سوراحی.
وه‌ڵامی نێچیروانێكی سۆرتاریك
كه بێ گۆره‌وی به‌سه‌ر نوكی هه‌زاران حه‌ربه
به دوای راوكردنی رۆژدا راده‌كا.
وه‌ڵامی په‌یكه‌رتاشێك كه له دوا داهێنانیدا
بڕوا دێنێ هیچ كه‌س له‌و به‌رازتر نییه.
وه‌ڵامی براده‌رێكی رۆمانیم
كه پێش زایین پێی گوتم:
نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گرانه، ناوێرم
به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوێرم، گرانه.
وه‌ڵامی رێوییه‌ك كه وا نیشان ده‌دا خه‌ڵك كلكی هه‌یه.
وه‌ڵامی قالۆچه‌یه‌ك
كه منداڵێك دوای كرۆشتنی،
به دایكی ده‌ڵێ:
دایه زه‌یتوتێكم خوارد قاچی هه‌بوو.
وه‌ڵامی مریشكێك و ژنێك
كه بۆچی یه‌كه‌میان له كاتی سه‌ربڕین
رێك وه‌ك دووه‌میان وایه له كاتی ره‌حه‌تبوون.
وه‌ڵامی ژنێك كه له ماینه‌كانی
عه‌ره‌بانه‌كه‌ی فیرعه‌ون ده‌چێ.
وه‌ڵامی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی بیله‌فێلد
كه رووس و ئێزیدییه‌كان له پێناویدا شه‌ڕیانبوو.
وه‌ڵامی ئه‌و ئاسمانه‌ی كه هه‌رگیز نه‌یتوانی
بۆ ته‌نیا جارێ
له جیاتی ئاو عه‌ره‌ق ببارێنێ و
له جیاتی ته‌زره مه‌مك و
له جیاتی به‌فر،
قانونێك
كه عه‌ره‌ق په‌رشكردن به‌سه‌ر مه‌مكدا فه‌رزبێ.
وه‌ڵامی هه‌موو شتێ ده‌ده‌مه‌وه من
هه‌تا وه‌ڵامی ئه‌و مه‌مكانه‌ی
كه له شیعره‌كاندا كراونه‌ته كۆتر.
وه‌ڵامی ئه‌و دره‌خته‌ی لبنان
كه پێغه‌مبه‌رێ بۆ خۆی ته‌ختی لێ سازان.
وه‌ڵامی ئه‌و خاوه‌ن رێستورانته‌ی كه
خواردنه‌كانی وه‌ك مه‌مكی قه‌دیم وابوون.
وه‌ڵامی نووسه‌رێك
كه ده‌زانێ هیچ شتێ به‌قه‌د سه‌ركه‌وتن
مرۆڤ تووشی دۆڕان ناكا..
من وه‌ڵامی هه‌موو شتێ ده‌ده‌مه‌وه
هه‌موو شت و هه‌موو كه‌س و هه‌موو زه‌مان و
هه‌موو ئه‌و شتانه‌یش كه هه‌ن له‌ناو شوێنیك
ته‌نیا خۆم نه‌بێ
كه بۆچی ناتوانم له ئێستا باشتر بم..؟
زانا خه‌لیل