
بووژانه‌وه‌ی جه‌هاله‌ت له کوردستاندا …..فازیل شه‌وڕۆ
نووکه‌قه‌ڵه‌م (5):
هێشتا نهخرابوومه به‌ر خوێندن، گوێچکه‌کانم به زاراوه‌ی ” جه‌هل و جاهیل و جه‌هاله‌ت” ئاشنا کرابوون. گوێم لێ‌بوو مه‌لاکان ،له مزگه‌وتان ده‌یانگووت، خه‌ڵک جاهیلن. جارێ مامۆستا زه‌کی ئه‌حمه‌د هه‌ناری له سه‌ر دوکانی باوکم ده‌یگووت ؛ ئێمه میلله‌تێکی جاهیلین. نه‌نکیشم هه‌میشه له‌سه‌ر به‌رماڵه‌که‌ی ده‌ستی بۆ ئاسمان پاندهکردهوهو ده‌یگووت: خوایه له گوناحی منی جاهیل و به‌د کار خۆش بی! خۆ که چوومه مه‌کته‌ب، بۆ ماوه‌ی دوانزده ساڵی ڕه‌به‌ق ، زاراوه‌ی جه‌هل و جه‌هاله‌ته ، وێردی سه‌ر زمانی تێکرای مامۆستاکانم بوو، بۆ تاقه رۆژێ لێ غافڵ نه‌بوون. ئه‌وا ساڵێ ،یه‌ک دوو جاریش .له ئه‌زموونه‌کانمان، له داڕشتنی زمانی عاره‌بی بۆمان دههاتهو ( زانست رۆناکییهو جه‌هل تاریکییه.). ئه‌م زاراوانه هێنده شیرین و به‌تام و خۆشئاواز بوون، له سه‌ر زاری مامۆستایانی ئاین و زمانی عه‌ره‌بی و مێژوو کۆمه‌ڵناسی ،که گه‌ر به درێژایی ده‌رسه‌کانیان ، وه‌ک بولبول بیانگووتباوه لێیبێزار نه‌ده‌بوون. خۆ له زمانی عاره‌بی ئه‌وا وشه‌ی جاهیل له بڕی وشه‌ی منداڵ به‌کاردێت تا ده‌بێته هه‌رزه‌کاریش. جا تا من له پۆله‌کانم به‌ره‌و ژوور ده‌رۆیشتم ، کاروانی ئه‌م زاراوه له گه‌ڵما درێژتر ده‌بۆوه: جه‌هل و نه‌زانیین؛ جه‌هل و نه‌زانیین و ته‌خه‌لوف؛ جه‌هل و نه‌زانیین و ته‌خه‌لوف و هه‌ژاری؛ جه‌هل و نه‌زانیین و ته‌خه‌لوف و هه‌ژاری و نه‌خۆشی….، به‌ڵام ئه‌وی که هه‌رگیزاو هه‌رگیز تێینه‌گه‌یشتم و که‌سێ نه‌بوو ده‌ستم بگرێ و جوان و تێمبگهێنی، مانای زاراوی ” جه‌هل و جه‌هاله‌ت” بوو.
ئه‌لحه‌قی ئه‌ده‌بیاتی کۆلێژی زمانی ئینگلیزی ، چاوساغی راسته‌قینه‌م بوو له‌م مه‌یدانه‌دا. له گه‌ڵ تێکه‌ڵ بوون و هه‌راش بوونی ئاسوی عه‌قڵ و مه‌عریفه‌تم هات ورده ورده کڕێیهکان بۆ خوم بکه‌مه‌وه. ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی کورتیله رسته‌یه‌که که: جه‌هلی به‌سته‌زمان قه‌ت هیچ سووجو قهباعهتێکی نییه، کێشه‌که له خودی خۆمانه. ئاوی بێنه‌و ده‌ستان بشۆ !
( تۆماس پنجۆن) ی نووسه‌ر، ده‌رباره‌ی پێکهاته‌و به‌رفراوانی جه‌هلی که‌سێ ده‌ڵێ: “جه‌هل ته‌نیا بریتی نییه له زه‌مینه‌یه‌کی به‌تاڵ و حه‌تاڵ له سه‌ر نه‌خشه‌ی زهنی مرۆڤدا، به‌لکو ئه‌و کۆمه‌ڵێ ڕوخسار‌و تێکهه‌ڵکێشان و بگره یاسای کارکردنیشی هه‌یه له ناو ئه‌و زهنهدا. بۆی هه‌یه ئه‌و که‌س خوو یان ڕاهاتن به‌و جههالهتهوهیش بگرێ.” به حوکمی ئه‌وی که ئاینی ( بودا) له ئایینه هه‌ر کۆنه‌کانه، جه‌هل، وه‌ک بیرۆکه ، تێیدا، پێناسه‌کراوه که ده‌بێ خۆی لێ رزگار بکرێت:” ئێش و ئازار به‌شێکه له ژیان و له ڕێگای دابینکردنی ئاره‌زوو بیرکردنه‌وه و ژیانی پاک و راسته‌وه ، ئێش و ئازار دوای پێده‌هێنرێت.” له فه‌رهه‌نگی زمانی عاره‌بی دا ، وشه‌ی (جه‌هل) دژه له‌گه‌ڵ وشه‌ی (عیلم)، به‌ڵام (جه‌هاله‌ت) به‌مانای گه‌وجایه‌تی و شێت وشووری دێت. هه‌ردووکیشیان ( جه‌هل و جه‌هاله‌ت) وشه‌ی ناشیرین و سووکایه‌تی پێکردنن. ( الراغب الاصفهانی) دێت و ئه‌م جه‌هله بۆ سی جۆر پۆلین ده‌کا؛ 1.به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی نه‌فس له هه‌موو جۆره سیسته‌م و نیزامێک 2. بیرکردنه‌وه به پێجه‌وانه‌ی رووی راسته‌قینه‌ی شته‌کان.جا بیرکردنه‌وه‌که‌ی دروست بێ یان نا دروست. 3. کارکردن به خیلافی حه‌ق ، که نابێ بکرێ. ئه‌فلاتون دژ به جه‌هل ،وشه‌ی ( مه‌عریفه)ی وه‌ک زاراوه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی به‌کارهێناوه کاتێ ده‌ڵێ: “مه‌عریفه‌ت باوه‌ڕیکی راست و دروستی سه‌لمێنراوه.” که‌واته مه‌عریفه‌ت ئه‌و شته‌یه که به بوونی: فاکت و زانیار و شاره‌زایه‌وه له رێگای ئه‌زموون یان رۆشنبیرییه‌و وه‌ده‌ست دێ. به‌راستی زاراوه‌ی(جه‌هل و مه‌عریفه‌ت) پێناسه‌یه‌کی دیاریکراویان نییه که هه‌موو زاناکان له‌سه‌ری کۆک بن. به‌ڵام تازه‌ترین بۆچوون بۆ (مه‌عریفه‌ت) ئه‌وه‌یه: “کۆمه‌ڵێک تێگه‌یشتن و تێروانیین ده‌رباره‌ی شتێ له گه‌ڵ بوونی توانا و قابیلیه‌ت بۆ وهگهرهێنانی ئه‌و تێگه‌یشتنه له بوارێکی تایبه‌تی دا له ژیان.” ئه‌م پێناسه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر بوونی ( توانا و قابیلیه‌ت) ده‌کاته‌وه. که‌واته هه‌رچه‌نده که‌سێ باشترین و زۆرترین زانست و زانیاری و مه‌عریفه‌تی هه‌بێ به‌ڵام نه‌توانێ به‌دروستی پراکتیزه‌یان بکات، ئه‌وا وه‌ک که‌سێکی جاهیله ، وه‌ک هیچ نه‌زانێ وایه. من ئه‌م خاڵه ده‌که‌مه کۆڵه‌که‌ی باسه‌که‌م و ڕهشماڵهکهمی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌م:
به‌درێژای ئه‌و دوو سه‌ده‌ی رابردوو، مامۆستا‌و رۆشنبیرانی کورد جه‌هلیان هه‌ر به نه‌زانین پێناسه‌کرد. هه‌موو هه‌وڵیکیان بۆ ئه‌وه بوو که تاکی کورد له نه‌خوێنده‌واری رزگار بکه‌ن، چونکه جه‌هل بۆ وان ته‌نیا یه‌ک تاقه مانای هه‌بوو ئه‌یش نه‌بوونی توانای خوێندنه‌وه‌و نووسین. هه‌ر واش بوو که‌سی نه‌خوێنده‌وار به کوێره‌وه‌ر دادنرا. به‌ڵام خوێنده‌وار که‌سێ بوو چاوکراوه ،سیووادار، زۆرزان و دونیا دیته! کۆمه‌ڵی کورده‌واری ، چونکه هه‌ستی به نه‌قسێکی ده‌روونی ده‌کرد، له مامۆستاکان ده‌ترسان، نهیاندهویرا گفتووگۆیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. تا کار گه‌یشته ئه‌وی که ده‌ست له سه‌ر سینگ وه‌ڵامی سهلامهکانیان بده‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌لحه‌قی مامۆستای جاران شایستی ئه‌و قه‌درو حورمه‌ته بوون. مامۆستاکانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوو تووشی دوو له‌شکری به‌هێزی پڕ چه‌ک بوون ، که رووبه‌روویان بووبوونه‌وه: یه‌که‌م جههالهتهکه بۆ خۆێ له‌شکرێک بوو ، دووه‌م حکومه‌ته‌کان هه‌ر هه‌موویان بوونه دوژمنی رۆحی مامۆستاکان. بۆچی؟ چونکه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دابوو میلله‌تی کورد هه‌ر جاهیل و که‌ساس و زه‌لیل بمینێته‌وه‌و هه‌رگیز نه‌بێته که‌سێکی رۆشنبیر‌و خوێنده‌وار. سه‌رجه‌م مامۆستاکانی سه‌ده‌ی رابردوو مرۆڤی سیاسی بوون، زه‌حمه‌ته مامۆستایه‌کی کورد هه‌بێ ،له چله‌کان و په‌نجایه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو، دوورنهخرابێتهوه بۆ کوت و عه‌ماره‌و فاوو به‌سراو دیوانییه‌و سه‌ماوه‌و شهقرات. بێگومان، دوای گرتن و تێهه‌ڵدان…… شۆرشی فێرکردن و خوێندن – گه‌ر بشی ئه‌و ده‌سته‌واژه لێره به‌کار بێنین- هێنده پیرۆز بوو له لای مامۆستاکان ، که به‌شه‌ویش ده‌رسیان به‌و که‌سانه ده‌دا که دابراو بوون، جا چ له شار بێ و چ له گونده‌کان ، به‌بێ به‌رامبه‌ریش. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م شۆڕشه قورسه ئه‌وه بوو که تا ڕاده‌ێکی باش خوێنده‌واری له ناو کوردان بڵاو بۆوه، هه‌ر هیچ نه‌بێ له کوردستانی باشوور دا. به‌ڵام ، به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ، که حکومه‌ته‌کان هی ئێمه نه‌بوون و هه‌میشه ئێمه ژێرده‌سته بووین، ئه‌و زانست و مه‌عریفه‌ته‌ی که به‌ده‌ست هات خێر‌و قازانجێکی زۆری لێنه‌که‌وته‌وه، خوێندن بۆ په‌یداکردنی وه‌زیفه‌و خۆ به‌ڕێوه‌بردن و بژێوی ژیان بوو. له سه‌رتای چله‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌شت دیناری مووچه‌ی مامۆستایه‌ک ، به‌قه‌د مووچه‌ی پارێزگارێک یان حاکمێک بوو – که ده‌کاته شه‌ش ملیون و چوارسه‌د هه‌زار دیناری ئێستا بۆ یه‌که‌م ته‌عین .-له‌و رۆژه‌وه خوێندن له کوردستان ته‌نیا یه‌ک ده‌ستکه‌وتی هه‌بووه: به‌ده‌سه‌ت هێنانی وه‌زیفه، به به‌راورد له گه‌ڵ خوێندنی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا. به‌ڵام پرسه گرینگه‌که ئه‌وه‌یه: ئاخ‌و خوێندن هه‌ر بۆ په‌یداکردنی نانه؟ کاتێ جانگ جانگ رۆسۆ(1712-1778) – بیرمه‌ندی سویسری – سێ سه‌ده به‌ر له ئێمرو بانگه‌شه‌ی ئه‌وی کرد ، که مه‌عریفه‌ت هیچ سوودێکی نابێ گه‌ر هه‌ر له پێناو خۆ به‌زل زانین و ده‌وڵه‌مه‌ندکردن بێت. نابێ فهرمانرهواکانیش مه‌عریفه‌ت هه‌ر بۆ خۆ به‌هێز کردن به‌کار بێنن. ئه‌و ده‌روازه‌یه‌کی مه‌عریفی له‌سه‌ر هه‌موو رۆژئاواداکردهوه که بوو به به‌رنامه‌ی کارکردنی هه‌موو داموده‌زگا زانست و مه‌عریفییه‌کانیان و تا ئه‌م چرکه ساته‌یش په‌یره‌و ده‌کرێ ئه‌م ده‌روازه‌یه ئه‌ویه که: ده‌بی تاکه‌کان، زانستی و مهمعریفی هه‌مه ره‌نگیان له هه‌موو بوارکاندا هه‌بێ به‌ڵام ده‌بێ له یه‌ک بواردا پسپۆڕ بن و کاربکه‌ن. به چاوخشاندنێکی خیرا به نه‌خشه‌و پهرنامهی خوێندنی کوردستان ، ده‌گه‌یته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه که هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا به‌رنامه‌ی خوێندمان به سه‌قه‌تی ده‌ستی پێکردووه‌و هه‌ر به سه‌قه‌تیش به‌رده‌وامه. جه‌هل و جه‌هاله‌ت، له ناو ئێمه‌دا ، گۆرانکاری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر دانه‌هاتووه ، به‌لکو ره‌گ وریشه‌ی هه‌ر به‌هێزه. خوێندنی ئێمه هه‌ر بۆ فیر بوونی خوێندنه‌وه‌و نووسینه، چونکه شتێکمان نییه زانستی زێتری پیویست بێ، ئێمه هه‌ر به جاهیلی ماینه‌وه له‌به‌ر دوو هۆ: 1. زانستێکی زۆر که‌مان- له بوارێکی ته‌سکدا – هه‌یه‌و به‌س ، که پێچه‌وانه‌ی بهرمانهکهی جانگ جانگ رۆسۆیه. 2. توانا و قابیله‌تی پراکتیزه‌کردنی ئه‌و نهختۆکه زانستهشمان نییه که له ههبگهکهماندا هه‌یه. وه‌ک له پێشا ئاماژه‌مان پێدا ، به‌بێ پراکتیزه‌کردن، زانسته‌که‌مان یه‌کسانه به جه‌هل. ناو نیشانی بابه‌ته‌که‌م : بووژانه‌وی جه‌هاله‌ته نه‌ک سه‌رهه‌ڵدان و پێێگهیشتن و دروست بوون، چونکه له ئه‌زه‌لا ئه وجودی هه‌بووه‌و ئێمرو زۆر له جاران زێتر گهشهیساندوهو بووژواهتهوه.
ئێمرو . خۆشبه‌ختانه له کوردستانی باشووردا نزیکه‌ی یانزده زانکۆ و هه‌زاره‌ها مه‌ڵبه‌ندی خوێندن هه‌یه، له باغجهی ساوایانه‌وه بگره تا خویندنگاکانی ئاماده‌یی به هه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه. به‌ڵام جگه له دابینکردنی چه‌ند هه‌ڵێکی وه‌زیفه، ئه‌م مه‌ڵبه‌نده زانستییانه هیچ رۆڵێکی دیاریان نییه. رۆژانه له زانکۆکانی رۆژئاوادا به رێژه‌ی سێنزده به‌رائه‌ی داهینانی نوێ تۆمار ده‌کرێ. تازه‌ترین ده‌رمان و ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و تاقیکردنه‌وه‌کان له ناو هۆل و تاقیگه‌کانی زانکۆکان‌دا له دایک ده‌بن. خوێندکارانی پۆله‌کانی بنه‌ڕه‌تی پرۆژه پشکه‌ش ده‌که‌ن. ئه‌وا جگه له داهێنانه‌کانی هۆنه‌ر و ئه‌ده‌ب و وه‌رزش که ئه‌ژمارناکرێن. جه‌هل وجه‌هاله‌ت به شێوه‌یه‌ک بووژاوتهوه له کوردستان ، که له ئاکامی راپرسێیک خۆم له گه‌ڵ سه‌دان مامۆستا ئه‌نجامم دا، ئه‌وه زانیاریانه‌م ده‌ست که‌وت که له سه‌دا جل وسێی مامۆستاکان ساڵێ یه‌ک تاکه کتێب ناخوێنه‌وه. له سه‌دا بیست و سێیان غه‌یری زمانی کوردی هیچ زمانێکی تر نازانن. له سه‌دا حه‌فتاو پنجیان نازانن که گۆی زه‌وی چه‌ند جووله‌یی هه‌یه، هه‌ر زانیاره قه‌دیمه‌که‌ی زه‌مانی عوسمانلییه، که ده‌یان گووت گۆی زه‌وی دوو جووله‌ی هه‌یه. له کاتێکدا دوانزده جووله تا ئێستا سه‌لمێندراوه. سه‌یره که له سه‌دا سێی مامۆستاکان نه‌یانزانیوه ( سفر زه‌رب یه‌ک ) ده‌کاته چه‌ند. ساڵانه به پۆل، بڕوانامه‌ی به‌رز به‌رز ده‌به‌شرێته‌وه ، به‌ڵام تاکو ئیمرو هیچ زانکۆیه‌ک نییه له کوردستان یه‌ک تاقه پرۆژه‌ی ئابوری ، یان ته‌کنه‌لۆژی یان سنعه‌تی پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی کردبێ. وڵاتێکی بچوکی وه‌ک ئێرله‌ندا تاکۆ ئێستا ده خه‌ڵاتی نۆبلی وه‌رگرتووه، ژماره‌ی دانیشتوانیشی چوار ملیون و نیوه. یان ولاتێکی وه‌ک ئیسرائیل که نۆ خه‌ڵاتی نۆبلی چنیوه‌ته‌وه ژماره‌ی دانیشتوانی حه‌وت ملیون و نیوه. بۆ کوردان تاکۆ ئێستا ناویان له‌ناو کووله‌که‌ی ته‌ڕیشدا نییه. به‌ڵی چونکه میلله‌تێکی جاهیله. جه‌هاله‌تی ئێمه له زۆر روخسار خۆی ده‌نوێنێ. من له قۆناغی سه‌ره‌تایی دابووم ، له رۆژی چه‌ژنی دارودره‌خت ( نه‌ورۆزی ئێستا) له ساڵی (1960) هه‌موو شه‌قامه‌کانی شاری کۆییمان داچاند بهشهتڵه نه‌مان، باش دوو رۆژ یه‌ک نه‌مام له شه‌قامه‌کان دا نه‌ما. پاش په‌نجاو یه‌ک ساڵ چوومه‌وه کۆیه شه‌تڵه نه‌و نه‌مامیان ده‌چاند له شه‌قامه‌کان، به‌ڵام دوو نه‌مامیان نه بوونه دره‌خت! به‌ڵی په‌نجا ساڵه ، هه‌موو به‌هارێ دارودره‌خت دادهچینن، به‌ڵام شارێکی رووت و قووت. ده‌بێ بپرسیین بۆ؟ چونکه جاهیلین. مامۆستاکان ، له‌گه‌ل ئه‌و په‌ڕی ریزم دا، نه‌یانتوانییوه ، یان زاتی ئه‌ویان نه‌کردوه، رووبه‌رووی که‌لتووری درۆ و گهندهڵكی و کۆنه‌په‌رستی ببنه‌وه. چونکه سنوور بۆ ئاستی رۆشنبیری ئه‌و داندراوه، هێلی سوور هه‌یه نابێ بیبه‌زێنێ. ئه‌وانیش به زانسته قهدیمهکهوه کۆیله‌کراون. گووتراوه : ئه‌و مامۆستایه‌یی ده‌رس به تۆ ده‌لێ ، ئه‌وا ده‌رس به نه‌وه‌که‌ی تویش ده‌ڵێ، چونکه تۆ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و په‌روه‌رده ده‌بێت و تۆیش به‌م په‌روه‌رده منداڵه‌کانی خۆت په‌روه‌رده‌که‌ی.
بۆ ئه‌وه‌ی له کوردستاندا. سنوور بۆ په‌ره‌سه‌ندنی زێتری جه‌هل و جه‌هاله‌ت دابندرێت و هه‌نگاوێ هه‌ڵگرین به‌رو شارستانیه‌تی سه‌رده‌م ئه‌و پێویسته . په‌یره‌و پروگرامێکی زانسانه ، له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سانێ شاره‌زاو لێهاتوو داڕشترێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌یی که به‌ره‌و دۆزه‌خێکی نادیارمان ده‌با. یه‌که‌م هه‌نگاویش ئه‌ویه که ده‌بێ مامۆستاکان بکرین به مامۆستای سه‌رده‌م .له وه‌ڵامم بۆ ئه‌و که‌سانی که ده‌ڵێن ، وا به‌رنامه‌ی خوێندنی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان له کوردستاندا په‌یره‌و ده‌کرێ ، ده‌ڵێم : وه‌ی بابه له‌و درۆیه گه‌وره‌یه. من له رۆژئاوا ده‌ژیم و له کوردستانیش مامۆستا‌م. وه‌ی له‌و درۆ گه‌وره‌یه! که‌ی به‌رنامه‌ی خوێندنی رۆژئاوا به‌م شێوه‌یه‌یه که له کوردستانم په‌یره‌و ده‌کرێ! له بی خه‌به‌ران که‌شکه‌ک صه‌ڵه‌وات!!