Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
شه مشه کوێره کان' ….  هه ردی قادر

شه مشه کوێره کان' …. هه ردی قادر

Closed
by July 6, 2011 هۆنراوە

1

شه مشه کوێره
 ته نیا به شه و نافڕێ
گه ربیه وێ
به رۆژی روونیش ده فڕێ
به ڵام رۆژگارێکی دووره
دڵی به تاریکی و ئه شکه وت داوه
چونکه شه مشه کوێره
بۆهه زاران ساڵ ده چێ
 دڵی له خۆر شکاوه؟!

2
شه مشه کوێره کان
هه زاران جۆرن
به شێکی له سه ر گوڵ ده ژی
به شێکی له سه ر بۆق وماسی
به شێکیشی وه ک مرۆڤه کان خوێنمژه؟!
به شێکی قاچی
  به چڵی داره وه هه ڵواسیه وه
به شێکیشی من دڵنیام
گه ر دڵی بخوێنیته وه
ئه ویش وه کو پیاو
عاشقی مه مک و قژه؟!

3
ته نیا شه مشه کوێره
 نرخی قاچه کانی ده زانێ؟!
شوێنی سه ری داوه به قاچ و
هی قاچیشی داوه به سه ر
به ڵێ ته نیا شه مشه کوێره
نرخی قاچه کانی ده زانێ…
جگه له چڵی دارو
 بنمیچی ئه شكه و ته کان
ئاماده نیه
بۆ چرکه یه کیش
 پێ له سه ر زه وی دانێ؟!

هه ردی قادر

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.