ئاسایش …. سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
یه‌كێ له ئه‌ركه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر یه‌ك له دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شوێنی خۆیدا دابینكردن و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانه، چونكه سه‌قامگیركردنی ئاسایش له هه‌موو رووه‌كانه‌وه پایه‌یه‌كه له پایه‌كانی له‌سه‌ر پێ وه‌ستانی هه‌ر وڵاتێك، زۆرجار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌م ده‌كه‌مه‌وه كه ره‌نگه هه‌ڵه نه‌بم ئه‌گه‌ر بڵێم ئاسایشی وڵات و ئاسایشی هاوڵاتیان له پێشه‌وه‌ی هه‌ر شتێكی تره‌وه‌یه كه زۆرجار گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ به‌وه‌ی كامه ئه‌رك بۆ ده‌وله‌ت له پێشتره جێبه‌جێبكات، چاره‌سه‌ركردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان، یان فه‌راهه‌مكردن و گرنگیدان به ئازادییه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان.
له دوای راپه‌ڕینه‌وه كێشه‌و كه‌موكورتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هێنده زۆربوون، هه‌موو جارێك له كاتی گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌كانماندا له نێوان خۆماندا، هه‌میشه به‌وه كۆتایی به گفتوگۆكانمان ده‌هات كه هه‌ریه‌ك په‌نجه‌ی ده‌خسته سه‌ر شتێك و پێی وابوو حكومه‌ت پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌مه بخاته به‌رنامه‌ی كار‌و ئه‌وله‌وییه‌ت به‌و پڕۆژه‌یه بدات، به شێوه‌یه‌كی گشتی كه ده‌مانڕوانییه شته‌كان، ئه‌وله‌وییه‌تی هیچیان له هیچیان كه‌متر نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانین ریزبه‌ندییه‌ك بۆ كار‌و پڕۆژه‌كان دابنێن، وێرانه‌ی وڵات بوو، هه‌موو كاره‌كان له سه‌ر خاكێكی وڵاتێكی وێرانه‌وه ده‌ستیان پێكردبوو، بیركردنه‌وه‌و كاركردنی هه‌موومان وه‌ك یه‌ك قورس بوو، له یه‌ك كاتدا هه‌موو شته‌كان وه‌ك یه‌ك بۆ هاوڵاتیان جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگ بوون، په‌نجه‌ت ده‌خسته سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك له‌وی تریان گرنگتر بوو، خراپی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و نا سه‌قامگیری سیاسی و نا ئارامی و نه‌بوونی ئاسایش و ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ بووژاندنه‌وه‌و دامه‌زراندنی ژێرخانی ئابووری، ئه‌مانه هه‌موویان هه‌ڕشه‌و بارگرانییه‌كی به‌رده‌وامبوون به‌سه‌ر حكومه‌ت و ئه‌زموونی كوردستانه‌وه و ئه‌ركه‌كانی هه‌موومانی قورس‌تر كردبوو، كات و گۆڕانكارییه‌كانیش تا ئاستێكی زۆر خێراتر ببوون.
ئێستا ئاسانترو به تواناتر ده‌توانین په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر كه‌موو كورتییه‌كان و هه‌ندێ شت له‌و سه‌رده‌مدا ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی بێت، یان پێمان وابووبێت كار‌و به‌رنامه‌ی له پێشتر هه‌ن بیكه‌ین، ئه‌وه ئێستا به‌وه‌ی به‌شێكی باش و به‌رچاو له‌و پێداویستیانه دابین و چاره‌سه‌ر كراون، ئێستا ده‌توانین راشكاوانه‌تر ئاماژه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و كار‌و پڕۆژانه بكه‌ین كه له‌سه‌رده‌می زوودا زۆر كه‌س به شتی لابه‌لای ده‌زانی.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ ئاماژه بۆ لایه‌نه‌كانی ئاسایش بكه‌م، له ئێستادا تا راده‌یه‌كی زۆر باش توانراوه ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێ، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئاسایش كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه وه‌ك پێویست كاریان بۆ نه‌كراوه، له ئێستادا خوارده‌مه‌نی و گۆشت و ده‌رمانی ئێكسپایه‌ر، به‌دوای ئه‌وانه‌شه‌وه خراپی رێگاوبانه‌كان كه رۆژانه به هۆی رووداوی هاتووچۆوه چه‌ندین هاوڵاتی ده‌بنه قوربانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامن بۆ سه‌ر ئاسایشی هاوڵاتیان، حه‌ق وایه حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی باڵا بێته سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌ی هه‌بێت بۆ لانی كه‌می كه‌مكرنه‌وه‌و، سه‌ره‌نجام كۆتایی پێهێنانی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ش بۆسه‌ر ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان.