
کۆمارێکی سه‌رسپی …. دلێر محه‌مه‌د
به‌فر ته‌مه‌نمان ڕه‌نگ ده‌کا
به‌فر..ده‌نگی وه‌رینێکه
به دیار مه‌راسیمی کپ بووندا
خۆی له چاوی ڕه‌شی شه‌ودا ده‌سوێ
پێکه‌نینمان .. به‌فره
فریشته‌یه‌کی سپی
له‌گه‌ڵ ڕووباره‌کاندا ده‌یهێنێ
په‌نجه‌ره … ڕۆژژمێرێکی پاڵه‌وانه
پۆلێك سه‌ماکه‌ری بێ شه‌رم
له لافاوی پرچی ده‌نك ئه‌ستێره‌ی
سپی …سپی
وێنه ده‌گرێ
ئه‌م پاڵه‌وانه بێ ڕاوه‌ستانه
… ڕێگا نادا
هه‌ناسه‌ی قه‌رسیلێك
بۆ ژووانی هه‌ورێکی ته‌ڕ
له‌چاوه‌ڕوانیدا نه‌کوژێته‌وه
ئه‌م عه‌رشه
کاتێ به‌سه‌ر بێ ده‌سته‌ڵاتیمانه‌وه ده‌بارێ
باڵای شه‌قام به ملپێچێك چرا
له ئاپۆڕه‌ی سیماکانی شار
دێته‌وه…….
له‌وێ .. سه‌ریان کزکز
ته‌ماشای پێڵاوه ته‌زیوه‌کانی جۆگا ده‌که‌ن
له‌م سه‌رووی تابلۆکه‌وه
کڵۆ کان … په‌ڕ په‌ڕ
مێژوویه‌كن له نامه‌کانی ته‌مه‌ن
سه‌فه‌رێکن له ئاوابوون
دانه دانه
ڕۆحێکن له توانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری
کفنێكن بۆ پۆشینی
چرکه‌کانی زه‌مه‌ن
ئه‌وان به زه‌رده‌خه‌نه‌ی پڕ ئاو دێن و
به ڕدێنی سپی یانه‌وه ، عاشق ده‌بن
.. ئه‌وان
شنه‌ی ماچه‌کانی هه‌وریان لایه و
بۆ گۆنای خاك خۆیان ده‌کوژن
… ئه‌وان
گۆرانی گه‌رووی باکان ده‌هێنن و
به هه‌ناسه‌کانی دره‌خت ده‌یڵێنه‌وه
… ئه‌وان
سه‌ما ته‌ڕه‌کانی باران ڕه‌نگ ده‌که‌ن و
له جه‌سته‌ی ڕووتی کانیش
خاڵی ده‌بنه‌وه
ئه‌وان …
به قریشکه‌یه‌کی رۆحی ته‌زیو ده‌بن و
له کۆمارێکی ئاگردا هه‌ڵده‌وه‌رێن
ئه‌وان …
جارێکی دی ناچنه‌وه ناو به‌ژنی ئاو
ناچنه‌وه به‌ر مه‌مکی هه‌وریش
ناشگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی ئاسمان
دلێر محه‌مه‌د
odler.mohmmd70@yahoo.com