
پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان تاریك و روونی ئاسۆی چاره‌سه‌ركردن
پاش هه‌ڵبژرادنه‌كانی توركیا، هه‌ندێ ئاماژه‌ی گرنگ له وه‌ڵاته‌كه‌دا هه‌ن. بێگومان ئاماژه‌ی گرنگ به هه‌ردوو رووی تاریك و روونییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد. هه‌ندێك له‌و ئاماژانه یان راست هه‌ندێك له‌و پێشهاتانه تاریكن، هاوكات مایه‌ی ترسی گه‌وره‌ن. به‌ڵام ئاسۆكه هه‌موو هه‌ر تاریك نییه. به‌رانبه‌ر به‌وه هه‌ندێك له ئاماژه‌كان مایه‌ی خۆشحاڵیین و مزگێنی به‌خشی سبه‌ینێیه‌كی روونن.
دیداری هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ ئه‌حمه‌د تورك و شه‌ره‌فه‌دین ئه‌لچی له رۆژی 1.7.2011 له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار “چانكایا” له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار عه‌بدوڵا گوڵ یه‌كێكه له پێشهاته گرنگه‌كان. به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك دیداره‌كه‌ی به ئه‌رێنی نرخاند. نرخاندنهكهی ئه‌حمه‌د تورك به روونی گرنگی دیداره‌كه‌ی ده‌رخست. چونكه ئه‌حمه‌د تورك په‌یوه‌ندی پته‌وی به رای بزاڤی كورده‌وه هه‌یه له باكور. بۆچوونی ئه‌حمه‌د تورك ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌و بزاڤه‌یه كه هێزی بڕیاردانی لایه‌نی كوردی به ده‌سته‌وه‌یه. دیداری ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره كورده له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار گرنگه، چونكه سه‌رۆك كۆمار كه‌سێكه له‌وانه‌ی به‌رده‌وام له پای خاوبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كاندا لێدوانی هێوركه‌ره‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه، به تایبه‌تیش پاش بڕیاری ئازاد نه‌كردنی خه‌تیب دیجله و هه‌ر پێنج په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی تری بلۆكی ره‌نج و دیمۆكراسی و ئازادی، كه تا ئێستا له گرتیگه دان.
جگه له دیداری ئه‌و سێ كه‌سه، كه كۆبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه دیدارێكی گرنگ و ئه‌رێنی بووه، هه‌روه‌ها ره‌جه‌ب ته‌یب ئهدۆگانیش، پاش بڕیاری ئازاد نه‌كردنی په‌رله‌مانتارانی زیندانی، په‌یتا په‌یتا له‌گه‌ڵ راوێژكارانی كۆده‌بێته‌وه و ئه‌و ره‌وشه ئاڵۆزه تاوتوێ ده‌كات. ئاخر ئه‌ردۆگان له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانێت ئاڵۆز بوونی ره‌وشه‌كه ده‌ستی ده‌مه‌زراوه‌ی سه‌ربازی تێدایه. هه‌روه‌ها ئاڵۆوبوونهكه به‌ر له گشت زیان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی تری، مه‌ترسییه‌كه هه‌موو پرۆژه و نه‌خشه‌كانی ئه‌و ده‌خاته به‌رده‌م له ناچوونهوه.
به‌رانبه‌ر به ئاڵۆز بوون یان ئازادنه‌كردنی په‌رله‌مانتارنی كورد، 30 په‌رله‌مانتاری بلۆكی ره‌نج و دیمۆكراسی و ئازادی ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌بوون. ئاشكرایه په‌رله‌مانتارانی بلۆكی ره‌نج و دیمۆكراسی و ئازادی به ته‌نیا نین كه ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مان نه‌بوون و سوێندی یاساییان نه‌خوارد، نه‌خێر ئه‌وان به ته‌نیان نین. به‌ڵكو سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌ل، كه‌مال كلیچدارئۆغڵو له رۆژی 28.6.2011 ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌بوو و سوێندی نه‌خوارد. ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بۆ ناوه‌نده‌كانی بڕیاردانی نێوخۆ و نێونه‌ته‌وه‌یی و رای گشتی بڵاوكرده‌وه. بۆیه ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌وان و لایه‌نی بلۆكی ره‌نج و دیمۆكراسی و ئازادی كه‌لێنی گه‌وره‌ی خسته دانیشتن و كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیاوه. ئه‌مه یه‌كێكه له نیشانه خراپه‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، كه بێگومان له‌شكر وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی دژ به دامه‌زراوه‌یه‌كی دیمۆكراسی وه‌كو په‌رله‌مان خۆشحاڵ ده‌كات.
كۆمه‌ڵێ رووداوی دیكه په‌ڵه‌ی تاریكی به‌سه‌ر ئاسۆی چارهسهركردنهوه به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. ئه‌و رووداوانه هی پێش و پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانن. یه‌كێك له‌و رووداوانه كه كه‌متر تیشكی راگه‌یاندنی خرایه سه‌ر، داخستنی رۆژنامه‌ی ئازادیا وه‌ڵات بوو. ئازادیا وه‌ڵات تاكه رۆژنامه‌ی رۆژانه بوو له سه‌رتاسه‌ری توركیادا به زمانی كوردی ده‌رده‌چوو. رۆژێك پاش هه‌ڵبژاردن، واته رۆژی 13.6.2011 به بڕیاری دادگا ئه‌و رۆژنامه‌یه داخرا. بۆ ئه‌وانه‌ی كه چاوه‌ڕوانی ئاسۆی رووناك بوون، شۆكێكی گه‌وره و گران بوو. پێشتریش خاوه‌نی ئیمتیازی ئه‌و رۆژنامه‌یه به شه‌ش سه‌د ساڵ زیندانی سزا درا بوو. به‌ڵێ ویداد كورشون خاوه‌نی ئیمتیازی ئازادیا وه‌ڵات بوو كه‌ئێستا له زیندانی ئامه‌د دایه. جگه له پڕیاری داخستنی رۆژنامه‌ی ئازادیا وه‌ڵات، ئازادنه‌كردنی په‌رله‌مانتارانی كورد له زیندان كه ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه، هه‌نگاوێكی تری پێچه‌وانه بوو بۆ گه‌شه‌كردن به پرۆسه‌ی ئاشتی و دیموكراسی وه‌ڵاته‌كه. پاشانیش خواستنی 35 ساڵ سزای زیندانی بۆ ئه‌حمه‌د تورك جگه له په‌یامێكی شه‌ڕخوازانه چی تر نه‌بوو. له‌مانه‌یش هه‌موو خراپتر گرفتی كوشتنه. له سێ مانگی رابردووی وه‌ڵاته‌كه دا، له‌شكری تورك له شه‌ڕ و له بۆسه‌دا زۆرتر له 40 گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان-یان كوشتووه. ئایا هه‌موو ئه‌وانه چی ده‌گه‌ینن و چ واتایه‌ك ده‌به‌خشن؟ ئایا ئه‌و كارانه، ئیتر بڕیاری دادگای وه‌ڵاته‌كه بێت یان بڕیاری شه‌ڕخوازانه بێت له لایه‌ن له‌شكری وهڵاتهكهوه، ئه‌وه ناسه‌لمێنن كه تا ئێستا ئه‌و لایه‌نه شهڕخوازهی له وه‌ڵاته‌كه خوازیاری به‌رهه‌مهێنانی ته‌نگه‌ژه‌یه، هێشتا چالاك و پڕ وزه‌یه؟ به هیواین وه‌ها نه‌بێت، به‌ڵام دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی تورك له‌و دامه‌زراوانه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی چالاكی ترسناك كاریگه‌ری له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه و به ئاسانی خۆبه‌ده‌سته‌وه نادات. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به ئاسانی مل به رێسا و بنه‌ماكانی دیمۆكراسی ناده‌ن.
ئه‌وه‌ی رۆژانه له شاری ئامه‌د بژی و نمایشی ناشرینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌وڵه‌ت ببینێت كه رۆژانه به ئاسمانی ئامه‌ده‌وه چ هێزێكی دزێو پێشان ده‌ده‌ن و چ خواستێكی قرێژیان بۆ شه‌ڕ لێ ده‌بارێت، تێده‌گات له‌و وه‌ڵاته‌دا ئه‌و له‌شكره به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی و ئارامییه‌وه.
له ئێسته‌دا بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا، لایه‌نی كوردی وای راده‌گه‌ینن كه تۆپه‌كه له گۆڕه‌یانی ئه‌ردۆگان دایه و ئه‌و سیاسه‌توانه ده‌توانێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات. به‌ڵام ئایا ئه‌و كێشه ئاڵۆزه ته‌نهاباڵ به ئه‌ردۆگان چاره‌سه‌ر ده‌كرێـت؟ ئه‌ردۆگان چه‌ند به‌هێز بێت و له‌سه‌دا هه‌رچه‌ندی ده‌نگه‌كانی وه‌ڵات به ده‌ست بهێنێت بێ دامه‌زراوی سه‌ربازی ناتوانێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات. به‌رانبه‌ر به حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان، دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ده‌وڵه‌ته ترسناك و شاردراوهكهن. ئه‌وه‌ی بۆ تێكدان و وێران كردن به ده‌وڵه‌ته یاسایی و ئاشكراكه‌ی ئه‌ردۆگان ناكرێت، به‌وان ده‌كرێت. راسته كورد ره‌خنه‌ی ئه‌وه له ئه‌ردۆگان ده‌گرێت كه هه‌نگاوی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ر نانێت، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێت كێشه‌ی گه‌وره كه ئاسته‌نگی سه‌خته له رێی چاره‌سه‌ركردندا له‌شكره نه‌ك حكومه‌ت. گرێ كوێره‌ی ئه‌و وه‌ڵاته تا ئێستا ئه‌وه‌یه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌وره و گرنگ به‌ده‌ست پارتێكی سیاسی و به ده‌ست حكومه‌ته‌وه نییه، به‌ڵكو دوا قسه له بڕیاری وه‌ها چاره‌نووسسازدا هێشتا له بن كڵاوی ژه‌نه‌راڵه‌كان دایه.