قه‌یرانه‌سیاسیه‌كه‌ی كوردستان به‌ره‌و كوێ ئه‌ڕوات ؟
كۆبونه‌وه‌كان و پرۆژه‌كانی چاكسازی
ئه‌و پرۆژانه‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بۆ چاكسازی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ئه‌و خاوه‌خاویه‌ی ڕیتمی كۆبونه‌وه‌كانی شێوه‌ڕێژ كردووه زیاتر له ئه‌جێندا و كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیمان نیشان ئه‌دات بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان , زۆربه‌ی ئه‌جێنداكانیش له‌و جۆره‌یه كه ته‌نها لایه‌نێك رازی بكات و لاكه‌ی تر ناچار به رازی بوون , دیاره چاره‌سه‌ری له‌م جۆره‌یش له هیچ شوێنێكی ئه‌م دونیادا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه تا ئێستاكه له‌كوردستان جارێكی تر تاقی بكرێـته‌وه , دور نیه هه‌ر ئه‌مه‌یش رێگرێكی سه‌ره‌كی بێت له زه‌مینه سازی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م پرۆژانه , كه له جیاتی ئه‌مه ده‌بینین تیرۆر و په‌لاماری (بكوژنادیار) خه‌ریكه باڵ به‌سه‌ر كه‌شی سیاسی كوردستاندا ئه‌كێشێت . هه‌موو ئه‌م پرۆژانه و سیاسه‌تی راگه‌یه‌ندراوی لایه‌نه‌كانیش تائێستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی هیوایه‌كی راسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌ریه‌كی سه‌قامگیر و دورماوه دروست بكات , ئه‌گه‌رچی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه و پرۆژه‌كانیان پڕن له خاڵی هاوبه‌ش و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكاری خۆپیشانده‌ران , به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م پرۆژانه وه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ر كاغه‌زی گرفته‌كان ماوه‌ته‌وه , ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تێده‌په‌ڕێت جێبه‌جێ بونی هیچ كام له‌م پرۆژه راگه‌یه‌ندراوانه نیه , به‌ڵكو به فیڕۆدانی كات و یاریكردنه به‌چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵك بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی كۆنكرێتی هه‌ڵهێنرابێت .
له راستیدا گونجاوی و ده‌وڵه‌مه‌ندی پرۆژه‌كانیش بۆ خۆی فاكته‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌و گومان و ترسه‌یه كه ئه‌شێت به‌رامبه‌ر توانای جێبه‌جێكردنیان هه‌مان بێت , یان له‌وه‌ی كه ئه‌م پرۆژانه هه‌ر به‌سه‌ر كاغه‌زه‌كانیانه‌وه له‌باربچن ( وه‌ك پرۆژه حه‌ڤده خاڵیه‌كه‌ی پارله‌مان ). چونكه ئه‌وه‌ی له‌م پرۆژانه‌داهاتووه , به‌رنامه‌ی چاكسازیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه , تیمی كادیری ئیداری و شاره‌زا , سه‌ركردایه‌تیه‌كی بوێر , به‌گژاچونه‌وه‌ی دنیایه‌ك داموده‌زگای مافیایی و میلیشیایی , لێدان له به‌رژه‌وه‌ندی تۆڕێكی به‌ر فراوانی گروپ و ده‌سته گه‌نده‌ڵه‌كانی ناو حیزب و حكومه‌تی ئه‌وێت , به كورتی ده‌رگای شه‌ڕێكی به‌ر بڵاوی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ جێبه‌جێكاره‌كانی ده‌خاته سه‌ر پشت كه مافی خۆمانه بپرسین : ئایا چ هێزێكی سیاسی ئه‌مڕۆ توانای ئه‌م شه‌ڕه قورسه‌ی هه‌یه ؟
به‌هه‌ر حاڵ هیچ ئه‌لتێرناتیڤێك بۆ دانوستاندن نیه , چاره‌سه‌ریه‌كی قبوڵكراو بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكانی خۆپیشانده‌ریش هه‌ر له ڕێگای دانوستاندنی راسته‌قینه‌و ڕێكه‌وتنی سیاسی هێزه‌كانه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێـت . به‌ڵام ئه‌و كۆبونه‌وه پێنج قۆڵی و دووقۆڵیانه‌ی له‌م پێناوه‌دا كراوه تا راده‌یه‌كی زۆر له گه‌مه‌یه‌كی سیزیفی ئه‌چێت به – كات – , ئه‌و كاته‌ی هه‌موولایه‌كمان به هیوابوین قه‌یرانه‌كانی تیا چاره‌سه‌ر بكرێت , نه‌ك ئاوا به فیڕۆ بدرێت . دیاره پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌مه‌یه تاكوێ بڕ ئه‌كات و تا چه‌نده به‌دوای خۆیدا ئه‌مانبات ؟ كارتی كێی پێ به‌هێز ئه‌بێت و هی كێیش لاواز؟ ئه‌بێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه‌كانی بین , ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گوزه‌رێت ده‌شێت دوو ئه‌گه‌ر و چاوه‌ڕوانی جیاوازی تیا بدۆزرێته‌وه , له لایه‌كه‌وه پارتی و یه‌كێتی پێیان خۆشه به چه‌ند هه‌نگاوێكی روكه‌شانه و نمایشكارانه ئه‌وه‌مان نیشان بده‌ن كه ئه‌وه‌ی خه‌ڵك داوای ده‌كات ته‌نها به ئه‌وان جێ به‌جێ ده‌كرێت و ئه‌وه‌تا به كردار هه‌نگاوه سه‌رتاییه‌كانیان ده‌ست پێكردووه .. به دیوه‌كه‌ی تریشیدا دوور نیه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن چاوه‌ڕوانی هاتنی وه‌رزێكی تری خۆپیشاندان بكه‌ن دوای ئه‌و هێوریه‌ی به زۆری چه‌ك سه‌پێندرایه سه‌ر سلێمانی و شارۆچكه‌كانی تردا , به‌تایبه‌تی وه‌رزی هاوین كه هه‌موو ساڵێك وه‌رزی توڕه‌یی وته‌قینه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان بووه ده‌رفه‌تێكی گونجاو ئه‌داته ده‌ست لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان تا جارێكی تر كارته‌كانی خۆیانی پێ به‌هێز بكه‌نه‌وه . له هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه‌دا راستی فه‌رامۆشكراو ئه‌و توانا وه‌همیه‌یه كه لایه‌نه‌كان پێیان وایه بۆ تێكشكاندن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌وی تر هه‌یانه , ئه‌و هاوسه‌نگیه جه‌ماوه‌ریه‌یه كه به جۆرێك توانا‌و قه‌باره‌ی هێزه‌كانی له یه‌كتر نزیك كردۆته‌وه مه‌حاڵه به بێ چاره‌سه‌ری رازیكه‌ری هه‌موو لایه‌ك كه‌سیان بتوانن بگه‌نه هیچ ده‌روازه‌یه‌ك . هه‌ر بۆیه له ده‌ره‌وه‌ی دانوستاندن بۆ چاره‌سه‌ریه‌ك كه كۆكه‌ره‌وه‌ی خواستی خۆپیشانده‌ران و دواتریش هه‌موولایه‌نه‌كان بێت , سه‌قامگیری سیاسی ناگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان , هاوكات هیچ لایه‌نێكیش ناتوانێت چاره‌سه‌ری و پرۆژه‌ی خۆی بسه‌پێنێت , ئه‌مه حه‌قیقه‌تی دابه‌شبونی هێزه له كوردستاندا , ئه‌گه‌ر به باشی نه‌خوێندرێتـه‌وه و له به‌رچاو نه‌گیرێت ئه‌وا زۆر قورسه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێكی باشتر له سیناریۆكه‌ی لیبیای لێ بكرێت .
ئه‌م دابه‌شبونه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به سه‌ر هێزه سیاسیه جیاوازه‌كاندا به‌جۆرێكه كه هیچ مانایه‌كی بۆ زۆرینه‌و كه‌مینه نه هێشتۆته‌وه , به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و بلۆكبه‌ندیه سیاسیه‌ی كه له فۆرمی ( ده‌سه‌ڵات – ئۆپۆزسیۆن ) دا ده‌ركه‌وت , ئه‌مڕۆ هاوسه‌نگیه‌كه هێنده هاوتا بووه به جارێك كۆتایی به ستراتیجی پاكتاوكردن و تێپه‌ڕاندن و فه‌رامۆشكردنی ئه‌وی تر هێنا ( كه زیاتر له 50 ساڵه وه‌كو ئاشی ئاو به خوێنی پێشمه‌رگه‌ی كورد ئه‌گێڕرێت ) . به‌ڵام هێشتاكه تێنه‌گه‌یشتن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هاوسه‌نگیه‌ی هێز له كوردستاندا هه‌ر گرفتێكی گه‌وره‌یه , كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ده‌سته‌مۆكردن و جڵه‌وكردن و دواتریش پێشێلكردنی ئه‌وی تر پێناچێت هه‌ر وا به ئاسانی كۆتایی پێ بێت . سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی كه زۆر لێزانانه‌و پراگماتیانه دانوستان له گه‌ڵ به‌غداد و هێزه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا ده‌كه‌ن , له به‌رامبه‌ر هێزه كوردستانیه‌كاندا ته‌واو جیاوازن , به‌ڵكو تاڕاده‌یه‌كی ترسناك هه‌وڵی په‌راوێز خستن و بێ كاریگه‌ری كردن و دواتریش به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنیان داوه له دوو ساڵی رابردوودا , هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته ناواقعیه‌شه بۆته هۆی دروست بونی زۆر له قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆ . گه‌وره ترین كه‌موكوڕی له‌م مۆدێله‌ی مامه‌له‌كردن له گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا نائاماده‌یی عه‌قڵیه‌تی compromise ( كرده‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی)یه , دروستنه‌كردنی چاره‌سه‌ریه‌كه كه هه‌موولایه‌نه‌كان رازی بكات , نه‌ك لایه‌ك رازی و لاكه‌ی تر ناچار به‌رازیبون . ئه‌مه نه‌گبه‌تی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌ره‌وانه‌یه كه‌ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان خستۆته گێژاوی داڕوخان و شۆڕش و ئاژاوه و سه‌رله‌نوێ وێرانكردن و بونیاتنانه‌وه.
محه‌مه‌د حسین
mohammed.hussein@auis.edu.iq