کورد پێویستى به دیموکراسیه نه‌ک ده‌وڵه‌ت
راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى گه‌لانى رۆژهه‌لاتى ناوین به رووى سه‌رانى ده‌وڵه‌ته-نه‌ته‌وه‌ییه تۆتالیتارییه‌کاندا باشترین نمونه‌ن که پێمان ده‌ڵێن ئه‌و مۆدێله چاره‌سه‌رى نیه بۆ کێشه‌کانى کۆمه‌ڵگه، چونکه نامۆیه به دیموکراسى و که‌مترین پێوانه دیموکراسیه‌کانى تێدا نیه. پێوه‌ره‌کانى وه‌ک هه‌ڵبژاردن، مافى هاوڵاتێتى، سه‌روه‌رى یاسا، شه‌فافیه‌ت له بودجه و ئابورى و…، ئه‌مانه پێوه‌رى باون له سیستمى دیموکراسى دا که وه‌ک ئهلف و باى دیموکراسى ده‌ناسرێن و رووکهشانهش بێ کارى پێنه‌کراوه و کاریشى پێ کرابێ نه‌بوه‌ته و نابێته چاره‌سه‌رى ریشه‌یى بۆ کێشه‌کان، له وه‌ها سیستمێک دا گروپێکى بچوک هه‌میشه بڕیاریان داوه، ئه‌وانى دیکه له ده‌ره‌وه‌ى بازنه بڕیار و کرده‌کان بوون. نه‌ک ته‌نیا له رۆژهه‌ڵاتى ناوین، به‌ڵکو له زۆرێک له‌و وڵاتانه‌ى که خۆى به سیستمى دیموکراسى ده‌زانێ ئیدى ئه‌م پێوه‌رانه له ژێر پرسیاردان، ئه‌م سه‌رهه‌ڵدان و راپهڕینانهى ئه‌م دواییه‌ى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوین ده‌کرێ له‌و روه‌وه ئه‌زمونى جدى بن به‌وه‌ى که ناچار نین ئێمه‌ى گه‌لى کورد به فۆرمى به‌سه‌رچوو به دواى چاره‌سه‌رى پرسه‌کانمان بگه‌ڕێین.
ئێستا زۆرێک ره‌خنه و جموجوڵه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاته‌کانى یاسادانان، راپه‌ڕاندن و دادوه‌رى جیا بکرێته‌وه و ئه‌و پێوه‌رانه‌ى که له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد بچه‌سپێنرێ، به‌ڵام ئاسۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان روون نیه له‌به‌ر تیشکى وه‌ها سیستمێکدا، چونکه چاره‌سه‌رى له وه‌ها سیستمێکدا سه‌ره‌تا ده‌بێ که هه‌رێمێکى تا ئاستێک خۆجێى بێ و خاوه‌ن سیاسه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ بێ له رووى ئیراده‌وه و له ژێرکاریگه‌رى ده‌ره‌وه‌دا نه‌بێ، لێره‌دا ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم سه‌ربه‌خۆیى له‌ڕووى سنورى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه نیه، به‌ڵکو له‌ڕووى ئیراده‌ى سیاسییه‌وه‌یه، به‌ڵام به چه‌سپاندنى ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاته و جیاکردنه‌وه‌ى له یه‌کیش کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات، چونکه ئه‌و فۆرمیلهى چاره‌سه‌رى به‌رهه‌مى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه، نه‌ک چاره‌سه‌رى، به‌ڵکو دووباره بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆى دێنێ.
وێڕاى ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاته، راگه‌یاندن له کۆتایى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه وه‌ک گۆڕه‌پانى سێیه‌مى نێوان کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات کاریگه‌رى به‌ربڵاوى نیشاندا له زه‌ق بوونه‌وه‌ى کێشه‌کاندا که وه‌ک ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م ده‌ناسرێ، هه‌روه‌ها زۆربونى رێکخراوه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیش وه‌ک هاوکارێکى تر ده‌ست نیشان کرا له چاره‌سه‌رى دا. به‌ڵام به تێپه‌ڕبونى کات ئه‌وه سه‌لماوه که ئهختهبونى ده‌وڵه‌ت ئه‌و دوو گۆڕه‌پانه‌ش قۆرخ بکات، وه‌ک گۆڕه‌پانێکى سێبه‌ر رێکى بخات و راستیهکانى پێ بشارێته‌وه و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیش له ئاستێک‌دا رام بکات که بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نى خۆى به‌کارى بێنێ.
به پێى ئه‌زمون ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و مۆدێله نه‌بوه‌ته چاره‌سه‌رى، چونکه کێشه‌کانى سیستم کێشه‌ى بونیادى، مێژوویین و ته‌نیا به ئێستاوه په‌یوه‌ست نیه. باشترین نمونه‌ى که له قۆناغى رابردووى مێژوودا له ئه‌ڵمانیا بینرا له دواى گه‌ڵاڵه‌کردن و جێبه‌جێ کردنى پرۆژه‌ى مارشاڵ بۆ ده‌رچونى ئه‌وروپا و به تایبه‌تى ئه‌ڵمانیا له وێرانکارییهکانى دواى شه‌ڕى جیهانى دووه‌م، داڕشتنه‌وه‌ى سیستمى سیاسى و ئابورى وڵات بوو، وه‌لێ کێ پێشبینى ده‌کرد که گه‌وره‌ترین سه‌رهه‌ڵدانه‌کانى خوێندکارى، ژینگه‌پارێزان و فێمینست و ره‌نجده‌ران له‌ئاستى جیهان له کۆتایى شه‌سته‌کان دا له‌و وڵاته سه‌رهه‌ڵبدا.
ئێستاش له‌به‌ر بێ چاره‌یى سیستم له ئاستى قه‌یرانه ئابوریه‌کانى دا وه‌ک نمونه ئاماژه‌کانى ئیفلاس بونى زۆنى یۆرۆ که قه‌یرانى بونیادین و له‌گه‌ڵ سست بونى مۆدێلى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه له روواڵه‌تدا، به‌ڵام زۆر کێشه له سیستم وه‌ک شێرپه‌نجه رۆژانه کۆمه‌ڵگه داده‌ڕزێنێ و په‌رده‌پۆش ده‌کرێن، هه‌روه‌ک چۆن تاکه‌کان له یه‌ک دابڕێنراون له ئاست کێشه‌کان پاسڤ و بێ ده‌نگ کراون، له ئاست کۆمه‌ڵگه‌شدا واى لێکراوه که کاردانه‌وه‌ى به کۆمه‌ڵ سه‌خت بێ.
له‌وه‌دا رۆژهه‌ڵاتى ناوین زه‌مینه‌یه‌کى ئه‌رێنى زۆر به شانسى هه‌یه، رۆژهه‌ڵاتى ناوین و هه‌رێمه‌که‌ى ئێمه، گهرمبونهکهى له رووى کۆمه‌ڵایه‌تى و گهشبونهکهى له رووى کلتوریه‌وه، دهوڵهمهندیهکهى له رووى سه‌رچاوه‌کانیه‌وه، قۆڵى و دێرینیهکهى له رووى مێژووییه‌وه ئه‌رکى گرنگ ده‌خاته سه‌ر شانمان بۆ بوون به ئه‌ڵته‌رناتیڤێکى گرنگ، وه‌لێ ئه‌وه کاتێ ده‌بێ که له سیستم و چه‌مکى ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت بێینه ده‌رێ. له ده‌ره‌وه‌ى چه‌مکى ده‌سه‌ڵات له کێشه‌کان بڕوانین و له مێژووى داینهبڕێنین و ته‌نیا به ئێستایه‌وه قه‌تیسى نه‌که‌ین. هه‌موو دیارده، روداو و کرده‌یه‌ک پاشخانێکى هه‌یه ته‌نیا گوزاره نیه له هه‌نوکه، ده‌سه‌ڵاتى پله‌دار و ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ کۆمه‌ڵگه له یاده‌وه‌رى خۆى بسڕێته‌وه له کاتێکدا که کۆمه‌ڵگه له زه‌مه‌نێکى مێژوویى درێژدا بێ ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌وڵه‌تیش توانیویه‌تى له ئێستا باشتر بژى و خاوه‌ن زۆر نرخى هه‌ره‌وه‌زى، نرخى سیستمى ژن-دایکبووه و له‌و سیستمه‌دا پۆلێنى ناوه‌ند – په‌راوێز، به‌هێز – بێ هێز، سه‌روو و ژێر نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌و پۆلێنه له سایه‌ى کارێکته‌ر و کلتورى ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته‌وه ئێستا له مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌ى تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا گه‌وره‌ترین و قوڵترین کێشه‌ى دروست کردوه و سه‌رچاوه‌ى هه‌موو کێشه‌کانه. چه‌مکى هێز کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو دانوسانێکى رۆژانه هه‌یه، هێزى چه‌کدارى نه‌بێ کێ ده‌یتوانى بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بکات، هێز و جڵه‌وکردن و مۆنۆپۆلى هێزى دارایى، میدیایى و چه‌کدار نه‌بێ که‌س ناتوانێ خۆى به‌سه‌ر ئه‌وى دیکه‌دا بسه‌پێنێ، خۆى له خۆیدا ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌یه تێیدا له چه‌مکه‌کانى ئه‌خلاق و ویژدان خاڵییه. چونکه هه‌ر یه‌ک له‌و هێزانه (میدیا، دارایى، هێزى چه‌کدار له دۆخى گه‌لێکى وه‌ک کورد) وێڕاى بایه‌خ و گرنگیان، به‌ڵام بۆچى به‌کار ده‌هێنرێن؟ کێشه‌ى گرنگ له‌وه‌دایه. مامه‌ڵه‌ى ده‌سه‌ڵات و کارێکتهرى ده‌وڵه‌تپارێز له‌گه‌ڵ ژن هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان رێچکه‌یه، له سۆنگه‌ى هێزه‌وه له به‌رامبه‌ر ژن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرێ، به‌زه‌یى هاتنه‌وه به خۆماندا که بۆچى ده‌وڵه‌تمان نیه سه‌رچاوه‌ى خۆى له هه‌مان زهنیه‌ته‌وه ده‌گرێ، له بنى ئه‌و زهنیه‌ته‌دا هه‌مان چه‌مک هه‌یه که چه‌مکى هێزه، ده‌وڵه‌ت وه‌ک هێز ده‌بینرێ و هه‌ر تاک بۆ خۆپاراستن ئه‌و میکانیزمه به پێویست ده‌بینێ، به‌ڵام راپه‌ڕینه‌کانى ئه‌م دواییه نمونه‌ى زیندوو و پڕبایه‌خن که ئه‌و روانگه‌یه‌ش مایه پوچ ده‌بێ که ده‌وڵه‌ت و میکانیزمه‌کانى چاره‌سه‌رى بێ بۆ پرسه‌کانى کۆمه‌ڵگه و تاک و ساباتێکى پاراستنى بهرژوهندییهکانى تاک و کۆمه‌ڵگه بێ.
له هه‌رێمه‌که‌ى ئێمه هێشتاش زۆرینه هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى فۆرمیلهى یه‌که‌م (چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاته‌کانى یاسادانان، راپه‌راندن و دادوه‌رى) ده‌ده‌ن که فۆرمیلهى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه، به پاڵپشتى راگه‌یاندن و رێکخراوى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیش که لێ زیادکردنێکى فۆرمى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ى سستکراوى مۆدێلى ئه‌وروپایه هه‌وڵى چاره‌سه‌رى پرسه‌کان ده‌درێ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى ئاسۆى چارهسهریهکى وا زۆر سه‌خت و دووره و پێ سه‌رئێشه‌یه و تاقه‌ت پڕوکێنه، به‌ڵام هه‌میشه گۆڕانکارى ریشه‌یى و ئه‌وه‌ى به واتاى وشه پێى ده‌وترێ شۆڕش به که‌مینه‌یه‌کى به خۆباوه و ئاماده له هه‌موو روویه‌که‌وه ده‌کرێ پێک بێ. ئه‌و کاته ئه‌و دوو مۆدێله له‌نێو ململانێیه‌ک دا ده‌بن له‌گه‌ڵ یه‌ک و به هه‌ردووشیان له‌گه‌ڵ ململانێ دا ده‌بن له‌گه‌ڵ فۆرمى کلاسیک و ئیفلیج بووى باشورى کوردستان وه‌ک ئه‌وه‌ى ئێستا کارى پێده‌کرێ. باشورى کوردستان تا ئێستا له ژێر کاریگه‌رى سیستمى رابردووى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسدایه و نه‌ک ته‌نیا پێکهاته‌ى پارت، ده‌زگا و یاساکانى، به‌ڵکو کارێکتهرى سیستمه سیاسیه‌که‌ى و که‌سایه‌تیه‌کان خاوه‌ن هه‌مان کارێکتهرن ئه‌وه‌ى گۆڕاوه ته‌نیا زمانه‌که‌یه.
هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى باشورى کوردستان که له مانگى حه‌وتى ساڵى (2009)دا سازکرا، له زۆر روه‌وه په‌یامى گرنگى له لایه‌ن گه‌له‌وه له‌گه‌ڵ خۆى هێنا. گه‌ل وتى ئیدى هاوسه‌نگیه‌کان گۆڕاوه، دابه‌شکردنى گه‌ل به‌سه‌ر فڵان هه‌رێم و فڵان زۆن، فڵان زاراوه، له روانگه‌ى چه‌مکى ده‌سه‌ڵات و مۆنۆپۆلى هێزه‌وه به‌سه‌رچووه، گه‌ل شه‌ڕى گهڕاننهوهى به‌هاکانى ده‌کات. ئیدى نه پارته‌کانى ده‌سه‌ڵات، نه ئۆپۆزسیۆن ناتوانن ته‌نیا به‌ناوى گه‌له‌وه قسه بکه‌ن. ئێستاش له باشورى کوردستان زۆرێک له چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تن و له به‌شدارى سیاسى بێ به‌ش و په‌راوێزکراون و ژنان و لاوان به‌شى شێریان به‌رکه‌تووه له‌م په‌راوێزکردنه.
به‌شدارى راسته‌خۆى جه‌ماوه‌ر له بڕیارى سیاسى له جێى چه‌مکى هێز و کاراکردنى رۆڵى جه‌ماوه‌ر، به‌شدارى سیاسى و پێشخستنى چه‌مکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌رێمى و په‌ره‌دان به چه‌مکى خۆرێکخستنى ئیراده‌ى جه‌ماوه‌ر له ژێر بۆ ژوور گونجاوترین مۆدێله که له‌گه‌ڵ راستینهى کۆمه‌ڵایه‌تى کۆمه‌ڵگه یه‌ک ده‌گرێته‌وه. گرنگى دان به هه‌موو کلتور، ئاین، ئاینزا، ره‌نگ، توێژ، ره‌گه‌ز و دابین کردنى مافه‌کانیان و له پێناوى چه‌سپاندنى ئه‌و مافانه‌ش پێشخستنى کلتورى ئه‌نجامدانى چالاکى و داکۆکى له ماف و کاردانه‌وه‌ى دیموکرتیانه له کاتى پێشێلکارى مافه‌کاندا و پێشخستنى چه‌مکى به‌رگرى له خۆکردن له ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرش و هه‌وڵى توانه‌وه و زهوتکردنێکدا مۆدێلێکه جێى بایه‌خ و سه‌رنجه، ئه‌مه ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که پێى ده‌ڵێن سه‌رده‌مى گه‌لان و پوکانه‌وه‌ى سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتدارى و ده‌وڵه‌ت. ئه‌مه کارى جدى و درێژخایه‌ن و خۆڕ‌اگرى ده‌وێ، ئۆتۆپیا نیه راستییه‌که له زۆر جێ پێک هاتووه.
ئێمه پێویستمان به چۆن دیموکراسییه‌ک هه‌یه؟
دیموکراسیهکى رادیکال: که خۆى له سیستم و چه‌مکى ده‌وڵه‌ت و پله‌دارى دابڕیوه، ره‌خنه‌ى ده‌کات و ئه‌ڵته‌رناتیڤى خۆى و بهدهزگابونى خۆى دروست ده‌کات، ئه‌و ده‌زگایانه‌ش به‌ده‌ستى گه‌ل ئاوا ده‌کرێن له‌سه‌ر ئیراده‌ى خۆى و داواکانى خۆى دایده‌مه‌زرێنێ و کارى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه که رێز له‌و ئیراده‌یه بگرێ و ئاسانکارى بۆ بکات، گه‌ر نا ئه‌وه گه‌ل شێوازى به‌رخۆدانى جیاواز ده‌گرێته به‌ر بۆ چه‌سپاندنى ئه‌و دیموکراسیه.
دیموکراسى فراوان و قوڵ: دیموکراسییه‌ک که له‌سه‌ر بنه‌ماى ئازادییه‌کانه، ره‌نگدانه‌وه‌ى راسته‌خۆى له‌سه‌ر ژیان هه‌یه و به‌دانان به مافى ئه‌وانى تردا ده‌بێ، له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز گرتن له ئیراده‌ى یه‌کتره و چالاکى و داکۆکى له یه‌ک ده‌چه‌سپێ. ئه‌مه هه‌م له ئاستى تاکه‌کان له نێو خۆیان دا و له ئاستى په‌یوه‌ندى تاک و کۆمه‌ڵگه‌دا، له وه‌ها دیموکراسیه‌که‌دا وتار و کرده‌یه‌کن، به پێچه‌وانه‌ى توێژێکى رۆشنبیرى ئێمه که قسه و کرداریان ئاسمان و رێسمان له یه‌ک دوورن. درک به پێویستى ئازادى ده‌کات، پێداویستیه‌کانى چى بێ پێکى دێنێ.
دیموکراسى راسته‌خۆ: وه‌ک شیوه‌یه‌کى باو نیه که دیموکراسى نوێنه‌رایه‌تى پێ ده‌ڵێن نوێنه‌رایه‌تیه‌ک نیه له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنى (4) ساڵ یان سێ ساڵ جارێک خه‌ڵک نوێنه‌رانى خۆى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات، ته‌نیا ئه‌و نوێنه‌رانه بۆیان هه‌بێ که قسه بکه‌ن به‌ناوى خه‌ڵکه‌وه، به‌ڵکو دیموکراسى راسته‌خۆ راسته‌راست گه‌ل به‌شدارى تێدا ده‌کات به رێى ئالیه‌تى خۆیان لاوان، ژنان، پیر و به‌ساڵاچوان، هه‌ر نه‌ته‌وه، ره‌گه‌ز، ئاین و ئاینزا به خۆسازدان و دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌ن، یه‌که‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆیان نوێنه‌رایه‌تى خۆیان ده‌که‌ن، له‌سه‌ر کێشه‌کانیان گفتوگۆ ده‌که‌ن، چاره‌سه‌ریش بۆ کێشه‌کانیان ده‌دۆزنه‌وه.
دیموکراسى کۆمیناڵ و ههروهزیانه: له وه‌ها سیستمێکى دیموکراسى دا هه‌موو کاره‌کان ههروهزیانه ده‌کرێن، گفتوگۆ ههروهزیانه ده‌بێ و چارسه‌ریش به‌هێزى کۆ ده‌بێ، هه‌ر یه‌کێک کێشه‌ى هه‌بێ هه‌موو که‌سێ ئه‌و کێشه‌یه به هى خۆى ده‌زانێ و بۆ چارسه‌رى ده‌که‌وێته گه‌ڕ و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیش له‌سه‌ر تاکێک هه‌بێ هه‌موو خۆى به‌رپرسیار ده‌بێنێ له ئاستى دا. تاک به‌رپرسیارێتى خۆى له ئاست هه‌موو پێک دێنێ و دابڕاو نابێ له ئه‌رکه‌کانى له ئاست گشت‌دا. هه‌موو ئه‌م فۆرمه دیموکراسیانه له‌گه‌ڵ دیموکراسى زۆرینه نایه‌ته‌وه، چونکه دیموکراسى که‌مینه و زۆرینه دیوه‌که‌ى تر دیکتاتۆریه، زۆرینه له عێراق عه‌ره‌بى شیعه‌ن ئه‌گه‌ر دیموکراسى به پێى به‌شێک له‌وان بێ له شه‌و و رۆژێک هه‌موو عێراق به کوردیشه‌وه راده‌ست به ئێران ده‌که‌ن، به پێچه‌وانه‌وه که‌مینه‌ى سوننه‌ى سه‌رده‌مى به‌عس (سۆسیالیزم)ێکى تێکه‌ڵ به شۆڤێنیزمى عه‌ره‌بى چى به‌سه‌ر گه‌لانى عێراق نه‌هێنا؟ زۆرینه له تورکیا تورکن گوایه دیموکراسیهکهى ئه‌ردۆگانیش هه‌مان ئه‌و دیموکراسیه زۆرینه‌یه که تاک زمان، تاک میلله‌ته و ره‌نگه‌کانى تر له سایه‌ى ئه‌و دیموکراسیه زۆرینه‌یه‌دا ده‌توێنرێنه‌وه و سه‌رکوت ده‌کرێن و قڕده‌کرێن، ئیدى دیموکراسى که‌مینه و زۆرینه نا، دیموکراسى فره‌ڕه‌نگ، رادیکاڵ، فراوان و قوڵ، راسته‌خۆ و کۆمیناڵ (ههروهزیانه) ده‌کرێ چارسه‌رى بۆ هه‌موو کێشه‌کان بێنێ. ئه‌م سیستمه بۆچى ئۆتۆپیا نیه، چونکه (به‌ده‌ر له نه‌ریته کۆنه‌په‌رسته‌کانى کۆمه‌ڵگه) ئه‌م سیستمه له گونده‌کاندا کارى پێده‌کرێ و گوند هێشتاش به‌ها ههروهزیهکانى خۆى له ده‌ست نه‌داوه. ئه‌م چه‌مکانه لێره و له‌وێ، زۆر که‌م و قهلسیش بێ له ئاستى گه‌شه‌کردن دایه له‌و هه‌رێمه‌ى ئێمه. هیچ شتێکیش مه‌حاڵ نیه.