له ڕۆژهه‌ڵاتدا خۆشه‌ویستی چۆن له‌دایک ده‌بێت و چۆن ده‌مرێت؟
هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک نییه، که ژیانێکی نموونه‌یی هه‌بێت وه شیکردنه‌وه و ڕه‌خنه‌ش له شێوازه ژیانێکی دیاریکراو مانای ئه‌وه نییه، که شێوازه‌که‌ی دیکه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی نموونه‌یی بێت.
خه‌سڵه‌تی ژیانی تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگا له ناو کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا خه‌سڵه‌تێکی کۆلێکتیڤیزم هه‌ڵده‌گرێت، که تیایدا په‌یوه‌ندییه‌کان به‌هێزن و تاک تیایدا هه‌میشه که‌متر سه‌ربه‌ستی له ژیاندا ده‌توانێت به‌دی بکات. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات، که ئه‌زموون و بواری ئه‌زموون په‌یداکردن تیادا ته‌سک بێت. ئه‌م هۆکارانه و هه‌ندێک هۆکاری دیکه بنه‌مایه‌کن بۆ ئه‌وه‌ی که خۆشه‌ویستی شێوازێکی تایبه‌ت به خۆیه‌وه ببینێت، که جیاوازه له شێوه‌ی له‌دایکبوونی خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌کان.
کاتێک تاک ده‌گاته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی که هه‌ست ده‌کات به ئاره‌زووی بنیاتنانی خێزانێک و دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌رێک، له‌ناو خه‌یاڵیدا تابلۆیه‌ک ده‌کێشێت بۆ ئه‌و هاوسه‌ر و ئه‌و شێوازه ژیانه‌ی که ئاواته‌خوازێتی. بواری ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که هێنده ته‌سکه، که تاک بواری ناسینی که‌سه‌که‌ی به‌رامبه‌ر له بوارێک ته‌سک ده‌رناچێت ئه‌ویش له میانی تهلهفۆمێک، چاوپێککه‌وتنێک، چاتێک یان مه‌سجێک.
که‌میی ئه‌زموونی تاک له ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌دا و بوونی فشاره‌کان وا ده‌که‌ن، که هه‌ر یه‌که‌یان گه‌وره‌ترین ئاوات بدات به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی، که هه‌یه‌تی: خه‌وی هه‌ست، سۆز، منداڵ، شادمانی، هاوسه‌رگیری، گونجاندن، سه‌ربه‌ستی، تێرکردنی ئاره‌زووه سێکسییه‌کان . . .هتد. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه په‌روه‌رده‌ی تاکی ڕۆژهه‌ڵات به شێوه‌یه‌که، که هه‌میشه ترسمان له شکست هه‌یه و به تایبه‌تی له بواره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه تابلۆ خه‌یاڵییه‌که‌ی که‌سه‌که‌ی به‌رامبه‌ر له‌ناو مێشک و هزرماندا به‌تاڵه له هه‌موو وێنه و ڕه‌نگ و خه‌سڵه‌تێکی نێگه‌تیڤ: ئه‌و که‌سه ئه‌و فریشته‌یه‌یه، که ژیانم بۆ ده‌کات به به‌هه‌شتێک و . . . .
به‌م شێوه‌یه خۆشه‌ویستی له‌ناو جیهانێکی خه‌یاڵیدا په‌روه‌رده ده‌بێت و ده‌توانم بڵێم تاک ناکه‌وێته خۆشه‌ویستیی که‌سێکه‌وه، به‌ڵکو ده‌که‌وێته خۆشه‌ویستی ئه‌و خه‌یاڵ و تابلۆیه‌ی که له ناو مێشکیدا سه‌باره‌ت به که‌سه‌که‌ی به‌رامبه‌ری کێشاویه‌تی. بێگومان ئه‌م تابلۆیه له وێنه‌یه‌کی خه‌یاڵییه‌وه ده‌مانه‌وێت به هه‌موو هه‌وڵ و شێوه‌یه‌ک بیکه‌ین به وێنه‌یه‌کی واقیعی پاش به‌یه‌کگه‌شتن. به‌ڵام
پاش به‌یه‌کگه‌شتن وێنه واقیعییه‌که‌ی هه‌ر که‌سێک ده‌رده‌که‌وێت و هه‌ر لایه‌نه‌یان خه‌سڵه‌ته ڕاستهقینییهکانی خۆی نمایش ده‌کات به هه‌موو پۆزه‌تیڤ و نێگهتیڤهکانهوه. جا گه‌ر هه‌تا ئێستا هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌کانی په‌یوه‌ندییه‌که بریتی بووبن له خۆشه‌ویستی، گونجاندن، ئاخاوتن، هه‌ست و سۆز و شادمانی، ئه‌وا ئێستا ژیانه واقیعییه‌که حوکمی خۆی ده‌کات. گونجاندن و ڕێز و خۆشه‌ویستیی و ئاخاوتن و بیرکردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی هه‌ردوولایان ئه‌و هۆکارانه‌ن که حوکمی هوتی خه‌ون و ئاواته‌کان دیاری ده‌که‌ن. به‌ڵام بێگومان له ژیانێکی کۆمه‌ڵگای به‌و شێوه‌یه بوار ته‌سکدا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ردووکیان بۆ لهیهکنهگهشتن و پێکدادان و جیاوازی و کێشه ئه‌گه‌رێکی زۆری هه‌یه. ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ش بناغه‌ی ئه‌و کۆشکه خه‌یاڵییه ده‌هاژێنێت و هه‌ر یه‌کێکیان ده‌خاته ناو بارێک له ڕه‌شبینی سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو ئاواتانه‌ی که له دڵیان‌دا حه‌شاریان داوه.
جگه له‌م خاڵه گرنگه‌ی سه‌ره‌وه، هۆ کاری دیکه هه‌ن که ده‌بنه هۆی ساردکردنه‌وه و داڕوخاندنی په‌یوه‌ندییه‌که وه‌کو لێکنهگونجاندنی په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کان له نێوان دوو هاوسه‌ره‌که‌دا: ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆره وه‌کو باری ده‌روونی و جه‌سته‌یی هه‌ر لایه‌کیان و ئه‌زموونیان له‌و باره‌یه‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی که‌سانی ده‌وروبه‌ر له کێشه‌کان و پلانه‌کانی ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تییه نوێکه‌ی دوو هاوسه‌ره‌که، نه‌بوونی سه‌ربه‌ستی تاک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان بتوانێت هه‌ندێکجار هه‌ست به بوونی موڵکایه‌تی ژیان و ویسته‌کانی خۆی بکات وه به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ئافره‌ته‌که، که‌می بواره‌کانی گۆڕانکاری له ژیانه ڕۆژانهکهدا، که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژیان ببێت به فلێمێکی بێزارکه‌ری دووباره‌بوو. هه‌موو ئه‌مانه هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ی دوو که‌سه‌که لێک دوور بکه‌ونه‌وه، خه‌وه‌کان هه‌ر وه‌ک خه‌و و ئاواتێک بمێننه‌وه، ڕه‌شبینیی و بێهیواییه‌ک ببێت به هاوه‌ڵی ژیانیان.
ده‌توانین سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین، که قۆناغی خۆشه‌ویستیی و هاوسه‌رگیری له ڕۆژهه‌ڵاتدا به خۆشه‌ویستییه‌کی خه‌یاڵیانه ده‌ستپێده‌کات، گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌دوادا دێت، به‌ڵام گرێبه‌سته ڕۆحیی و جه‌سته‌ییه‌که پاش گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دێت، که سه‌نگی مه‌حه‌که له ڕه‌وتی په‌یوه‌ندییه‌که‌دا.