رۆژێ له رۆژان ده‌بم به په‌راوێزنووس…!؟
په‌شیمانم له نووسینی ئه‌م وتاره و ناچاریشم بینووسم، په‌شیمانم چونكه باش مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌ناسم و ده‌زانم ده‌یه‌ها نووسه‌ر و شاعیری به‌هره‌مه‌ندمان هه‌بوون، كه له رێگه‌ی ره‌خنه‌وه گومانیان خستۆته سه‌ر ئه‌زموون و به‌رهه‌مه‌كانیان، كه‌چی بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه، چیرۆكی گومان كردن له ده‌ق و ده‌قاندن و له‌به‌رگرتنه‌وه له‌ناو كورددا مێژووێكی دووری هه‌یه، هه‌ر له مه‌لای جزیرییه‌وه بگره (كه گوایه له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی شیعره‌كانی حافزه) تا ده‌گاته شێخ نوری شێخ سالح به‌وه‌ی سه‌رجه‌م شیعره‌كانی له شاعیرێكی توركه‌وه وه‌رگرتووه (تا ئه‌و راده‌یه‌ی گوایه هه‌ردوو كوڕه‌كانی خۆیشی هه‌ر به ناوی دووانی ئه‌و شاعیره كردووه ) و عه‌بدوڵڵا گۆرانیش به‌شی خۆی له‌م نه‌هامه‌تییه چه‌شتووه، ئه‌مه وێڕای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌ندین ساڵه‌یه‌ی كاتی خۆی له‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا په‌شێو كرا به‌وه‌ی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی شیعره‌كانی نزار قه‌بانییه و تا ده‌گاته شێرزاد حه‌سه‌ن ئه‌و هه‌رایه‌ی له‌باره‌ی رۆمانی “حه‌سار و سه‌گه‌كانی باوكم” نرایه‌وه، گوایه له‌به‌ر گرتنه‌وه و كۆپیكردنی فرۆیده، چه‌ندین و چه‌ندین چیرۆكی تر. ئه‌مه له‌باره‌ی په‌شیمانیه‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام له‌باره‌ی ناچاریمه‌وه، ئه‌گه‌ر وتاره‌كه له چوارچێوه‌ی ده‌ق و ده‌قاندن قه‌تیس بوایه ئه‌و وتاره‌ی من روناكی نه‌ده‌بینی، چونكه پێم وایه هه‌ر كاتێك تێكستێك یان كتێبێك بڵاوكرایه‌وه ئه‌وا موڵكی خوێنه‌ره و نووسه‌ر خۆیشی هه‌ر ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی پێوه ده‌مێنێ كه ئه‌ویش وه‌ك خوێنه‌رێك بیخوێنێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی ئه‌و خانمه له چوارچێوه‌ی تێكست ده‌رچووه و په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌خلاقی نووسه‌ر، ئه‌وا ناچار بووم بینووسم .
ئه‌وه‌ی له‌و وتاره‌دا سه‌رنجی راكێشام ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و خوشكه‌م، به شێوه‌یه‌كی موتڵه‌ق قسه ده‌كات و یه‌ك گریمانه‌ی نه بۆ من و نه بۆ خۆی و نه بۆ كه‌س نه‌هێشتۆته‌وه، سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه ناونیشانی وتاره‌كه‌ی به پرسیار داناوه و كه‌چی له مه‌تنیشدا حوكمی موتڵه‌ق هه‌ڵده‌ڕێژێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و وشه و رستانه‌ی مه‌حمود ده‌روێش نه پێش نوسینی جداریه‌كه هه‌بووبن و نه دواتریش ده‌بێ هه‌بن، ده‌روێش ته‌نیا خۆی و بۆ خۆی دایتاشیون .. له كاتێكدا پێش ده‌روێش و به سه‌دان ساڵ ئه‌و ده‌سته‌واژه و رستانه هه‌بوون، بۆ نمونه : ئۆڤید ( كه من له گه‌نجێتیدا خوێندوومه‌ته‌وه ) ، ساڵی 43 ی پێش زاین له دایك بووه و له “مێتامۆرفۆز” دا ده‌ڵێ (سأكون یوما ما أریدُ .. وما أكونُ ) ، یان نمونه‌یكی ساده‌تر.. به یه‌ك گه‌ڕانی چه‌ند چركه‌یی له “گوگل”دا بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه زیاتر له ( 3780000 ) سێ ملیۆن و حه‌فتسه‌د و هه‌شتا هه‌زار مونته‌دا و په‌یج و وێبسات و هتد…، به‌و ناونیشانه‌وه هه‌ن، ئه‌مه وێڕای سه‌دان گۆرانی و تابلۆ و هه‌تا دوایی، جاری واشبووه بۆته دروشمی ئازادیخوازانه‌ی میلله‌تان، یان وه‌ك براده‌رێك له “فه‌یسبوك”دا بۆی نووسیبووم كه داپیره‌ی له منداڵی‌دا چیرۆكی بۆ ده‌گێڕایه‌وه‌و پێی ده‌یگوت : (رۆژێ له رۆژان ده‌بیته دكتۆر، یان رۆژێ دادێ ده‌بیته ئه‌ندازیار)، ئێ خۆ ناكرێت و ئۆڤید و داپیره‌ی ئه‌و براده‌ره‌مان و “كیتس” و “ئه‌زرا پاوه‌ند” و سه‌دانی تر هه‌موویان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یان له جدارییه‌كه‌ی ده‌روێش وه‌رگرتبێت ؟
دواتر ئه‌و خوشكه‌م له وتاره‌كه‌یدا شه‌ش نمونه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه كه سیانیان دوور و نزیك له شیعره‌كه‌ی مندا نین (سأصیر یوما فكره ، سوف اكون ما ساصیر فی الفلك الاخیر ، ساصیر یوما كرمه) كه‌ی له شیعره‌كه‌ی مندا هه‌یه كه گوتبم ( رۆژێ له رۆژان ده‌بمه بیرۆكه، یان دارمێو، یان دوا فه‌له‌ك)؟، واش نوسراوه كه خوێنه‌ر بزانێت ئه‌و رستانه هه‌مووی له تێكسته‌كه‌ی مندا نوسراون، له كاتێكدا وانییه، دواتر ئه‌وه‌ی له شیعر بگات، ده‌زانێت “ئه‌دۆنیس” گوته‌نی (شیعر بوونه‌وه‌رێكی زمانه‌وانییه) هه‌موومان له ناو یه‌ك فه‌رهه‌نگدا كار ده‌كه‌ین، ئاشكرایه كه هه‌موو شاعیران له ناو فه‌زای زماندا ده‌جووڵێن و زیندوو ده‌بنه‌وه، هه‌موو تێكستێكیش له ناو تێكسته‌كانی دی‌دا له دایك ده‌بێت و ده‌ژیێت و ده‌جوڵێته‌وه، ( ده‌كرێت له‌و باره‌یه‌وه “تۆدۆرۆڤ” و “باختین” باشترین نمونه‌ی تێگه‌یشتن بن له‌م باره‌یه‌وه)، كه‌س نییه وشه و ده‌سته‌واژه له مه‌ریخ بێنێت، باشه ئه‌و خوشكه‌م (زوله‌یخا) تاوه‌كو ئێستا له شیعری خۆیدا یان له هه‌موو شیعری كوردیدا هیچ وشه و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تایبه‌ت به شاعیرێكی دیوه؟ وشه و ده‌سته‌واژه‌كان مادده‌ی خامن و گرنگ ئه‌وه‌یه چی له‌سه‌ر بینا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر وا بێت كه‌س ناتوانێت بنووسێت (رۆژێ دادێ تۆم خۆشده‌وێت) چونكه ئه‌مه موڵكی شاعیری دیكه‌یه و به دزین حسێب ده‌كرێت، بیست ساڵ زیاتره زۆربه‌ی ده‌قه كوردییه‌كان له‌سه‌ر (ئاو) كارده‌كه‌ن، ئایا هه‌موویان له “سوهراب”یان بردووه؟ پێش سوهراب ئاو له شیعری كوردیدا نه‌بووه؟! ده‌كرێت بڵین ئاو هی سوهرابه و ئه‌وه‌ی به كاری بهێنێت له‌وی دزیوه؟ گه‌ر ئاوا بێت، ئه‌وا سوهراب شاعیر نییه و بیری ئیرتیوازییه، كه دوو ده‌یه‌یه شاعیرانی كورد ئاوی لێده‌به‌ن و وشكیشی نه‌كردووه… كه‌سێك ناتوانێت به یه‌كێك بڵێت بۆ ره‌نگی ده‌رگای خانووه‌كه‌ت قاوه‌ییه و ئه‌مه ره‌نگی ده‌رگای خانووه‌كه‌ی منه؟ چونكه گرنگ نه‌خشه‌ی خانووه‌كه‌یه، نه‌ك بۆیاخی ده‌رگا و دیوار. ئایا ده‌زانیت ئه‌و دنیابینییه‌ی تۆ به‌رانبه‌ر به شیعر و زمان هێنده كۆنه ، ته‌مه‌نی بۆ زیاتر له هه‌زار و سێسه‌د ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه ؟ به هۆی قسه‌ی له‌م چه‌شنه‌وه ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها شاعیری عه‌ره‌ب ئه‌زیه‌ت دراون و بگره هه‌ندێكیشیان كوژراون ؟ له سه‌ده‌ی دووه‌می هیجریه‌وه هیچ شاعیرێك بۆی نه‌بوو له شیعردا ته‌ماهی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه و رسته‌كانی (قورئان) دا بكات و شیعری له‌سه‌ر بنیاد بنێت ، به‌و پاساوه‌ی كه قورئان كه‌لیمه‌یه‌كه له سه‌رووی تێگه‌یشتنی مرۆڤ و ناكرێت دوور و نزیك توخنی بكه‌ویت ( گه‌ر تێزی دكتۆراكه‌ی ئه‌دۆنیس به ناوی (ستاتیك و دینامیك) بخوێنیته‌وه ، ده‌زانیت بۆچوونه‌كانت له باره‌ی بینای تێكست و زمانه‌وه چه‌ند له بۆچوونی ئه‌وسای مه‌جلیسه‌كانی ریقابه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌كانه‌وه نزیكه ، بگره موتابقیشه )
گه‌ر راست ده‌كه‌یت و پێتوایه من له جدارییه‌ی ده‌روێشه‌وه هێناومه، خۆ جدارییه‌ی مه‌حمود ده‌روێش زیاتر له 80 لاپه‌ڕه‌یه، گه‌ر ده‌توانیت یه‌ك كۆپڵه‌ی من به كۆپڵه‌یه‌كی ئه‌و هه‌شتا لاپه‌ڕه‌یه‌ی ده‌روێشدا به‌راورد بكه و یه‌ك لێكچوون بدۆزه‌وه، یه‌ك بینای مانا بدۆزه‌وه، ئینجا من ته‌عزیم سه‌لامێكت بۆ ده‌كه‌م و ده‌ڵێم به‌ڵێ له‌به‌رگرتنه‌وه‌یه، نه‌ك تۆ بێیت و به سێ دێڕ، كه له سه‌ره‌تای كۆپڵه‌كاندا دووباره كراونه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌زموونی من بخه‌یته ژێر باری حوكمه موتڵه‌قه‌كانته‌وه.
ئه‌گه‌ر له سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی ( رۆژێ له رۆژان ده‌بمه شاعیر، یان باڵنده، یان خۆم) ده‌پرسیت، ئه‌وا من بۆ یه‌كه‌م جار و له هه‌راشیمه‌وه له “ئارتور رامبۆ”م خوێندۆته‌وه ( یوما ما ساصبح پریا / رۆژێ له رۆژان ده‌وڵه‌مه‌نه‌د ده‌بم ) ئه‌م دێڕه هه‌موو شته‌كانی تری به دوا داهات، به چاوی ئه‌و خوشكه‌م و منداڵه‌كانیشم، پێش ئه‌و نووسینه‌ش من جدارییه‌كه‌ی ده‌روێشم له یاد بوایه، ئه‌وا هه‌ر په‌راوێزێكم ده‌نووسی، چونكه په‌راوێز نووسین خه‌وش نییه ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راسته و هی ئه‌وه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانم كه ناوه‌ندی نووسه‌رانی كورد به‌شێكی به‌رچاویان له چ لێڤلێكه‌وه له شیعر و زمان ده‌ڕوانن، تا ئێستاش بڕوامان به قسه‌كه‌ی “بۆرخیس” نییه كه پێی وایه هه‌موو مرۆڤایه‌تی یه‌ك كتێب ده‌نووسێته‌وه، ئێ خۆ مه‌حمود ده‌روێشیش ئه‌و تێكسته‌ی خۆی له‌سه‌ر چه‌ندین ده‌قی تر بنیاد ناوه و ئاماژه‌یشی پێنه‌كردووه (ده‌زانی بۆ ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌روێش ده‌زانێت زمان چییه و چۆنه)، هه‌ر له ناوی شیعره‌كه‌یشدا دیاره، جدارییه / دیواربه‌ند، كه له زۆربه‌ی مۆزه‌حانه‌كاندا هه‌یه، كه به نووسین یان وێنه، چیرۆك و دیرۆكی محته‌وه‌یاتی مۆزه‌خانه‌كه یان میلله‌ته‌كه ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و شیعره‌ی ده‌روێش خۆی له خۆیدا خواستنه له هه‌ندێ تێكستی تر ( ئه‌بو عه‌لای مه‌عه‌ری، قه‌یس، تورفه بن عه‌بد، گلگامێش…، هتد.)
له جدارییه‌دا ده‌روێش نوسیویه‌تی :
باگلٌ باگلُ اڵاباگیل….باگلْ
كل شی‌و علی البسیگه زائــلْ”
له كاتێكدا له‌بید بن ئه‌بی ره‌بیعه‌ی شاعیر ده‌ڵێت :
ألا كل شی‌و ما خلا الله باگل
وكل نعیم لا محالـــــه زائل
یان له جدارییه‌ی ده‌روێشدا هاتووه :
یا اسمی: سوف تكبر حین أكبر
سوف تحملنی وأحملك
الغریب أخ الغریب”
فه‌رموو ئومرو قه‌یس ده‌ڵێت :
أجارتنا إنا غریبان هاهنا وكل غریب للغریب نسیب
ئه‌مه و چه‌ندین نمونه‌ی تر كه نامه‌وێ سه‌ری كه‌سی پێ بێشێنم، ئێ خۆ ده‌روێش یه‌ك په‌راوێزیشی نه‌نووسیوه و كه‌سیش له عه‌ره‌بدا پێی نه‌گوت تۆ دزیوته.
نوسه‌ر و وه‌رگێڕی ناسراوی عه‌ره‌ب “جیهاد كازم” یه‌ك كتێبی هه‌یه به ناوی (ادونیس منتحلا) كه ده‌كاته خۆ نه‌بوون و هه‌ڵگرتنی كه‌سێتی دیكه، كه‌چی ئه‌دۆنیس هه‌ر ئه‌دۆنیسه. چۆن ده‌كرێت له رێی وێكچوونی دوو یان سێ رسته‌وه، كه هه‌موویان یه‌ك وشه‌یان لێده‌گۆڕێت، بڵێیت ئه‌مه له‌به‌رگرتنه‌وه و كۆپیكردنه، یه‌ك كۆپڵه‌ی مه‌حمود ده‌روێش بێنه و بڵێ ئه‌مه له‌و كۆپڵه‌یه‌ی تۆ ده‌چێت؟ ده‌نا وشه و ده‌سته‌واژه چ په‌وه‌ندییان به كۆپیكردنه‌وه هه‌یه؟ باشه خۆ كاك “هیوا قادر” شیعرێكی هه‌یه به ناوی ( رۆژێ دادێ من كچێكم له‌و شاره خۆشده‌وه‌ێ) ئایا ده‌كرێت هێنده قاسی بین و بڵێن ئه‌مه‌ش له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی (رۆژێ دادێ)كه‌ی مه‌حمود ده‌روێشه؟ ئه‌مه چۆن قسه‌یه‌كه كه قه‌ت ناچێته هیچ خانه‌یه‌كه‌وه، باشه بۆچی ئه‌م دێڕه‌ی خواره‌وه (كه به قسه‌ی ئه‌و خوشكه من دزیومه) هی مه‌حمود ده‌روێشه؟ :
سأصیر یوماً گائراً
وأسل من عدمی / رۆژێ ده‌بمه باڵنده و له نه‌بوونمدا هه‌ڵده‌ستمه‌وه
له تێكسته‌كه‌ی منیش‌دا هاتووه :
رۆژێ دادێ ته‌یرێك له‌سه‌ر شانم ده‌نیشتێته‌وه و ده‌بمه پاشا .
به قسه‌ی تۆ بێت من كۆپیم له دێڕه‌كه‌ی ده‌روێشدا كردووه، جارێ پێش هه‌موو شتێك ئه‌و مه‌غزایه‌ی من و ده‌روێش زۆر جیاوازه و به دوو مه‌به‌ستی جیاواز به كارهاتوون، چونكه كاتێ له كۆندا ته‌یرێكیان هه‌ڵده‌دا و به‌سه‌ر شانی كه‌سێكدا ده‌نیشته‌وه و ده‌كرایه پاشا، سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش له هه‌قایه‌ت و داستانه كوردییه‌كان زۆره، به‌ڵام ئه‌و ته‌یره قه‌قنه‌س نه‌بووه، ته‌یره‌كه‌ی ده‌روێش قه‌قنه‌سه كه داستانێكی فینیقیه و له‌وه‌ته‌ی شیعر هه‌یه به‌كار هێنراوه، ئێ كاك “شێركۆ بێكه‌س”یش تێكستێكی جوانی هه‌یه به ناوی قه‌قنه‌سه‌وه (كه یه‌كێكه له شیعره باشه‌كانی كاك شێركۆ)، كه تیایدا باس له هه‌ستانه‌وه‌ی خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كات له‌و كاته‌ی نه‌یاره‌كانی ئاهه‌نگی مردنی ده‌گێڕن، ده‌بێ كاك شێركۆش قه‌قنه‌سی له ده‌روێش كۆپی كردبێت؟ له كاتێكدا ئه‌و شیعره‌ی كاك شێركۆ به چه‌ندین ساڵ پێش تێكسته‌كه‌ی ده‌روێش نووسراوه؟ كه‌س ماوه شیعری نووسیبێت، یان خوێندبێتیه‌وه سه‌مبۆلی هه‌ڵسانه‌وه‌ی قه‌قنه‌سی له خۆڵه‌مێشدا نه‌بیستبێت؟ مه‌گه‌ر تۆ جیاوازی له نێوان ته‌یر و قه‌قنه‌سدا نه‌كه‌یت ؟ ئاخۆ نابێ باسی ته‌یر بكه‌م، چونكه ئه‌مه دزییه؟!
باشه كه گریمانه‌یه‌ك نه‌هێلێته‌وه، ره‌وایه ئاوا هێڵێكی راست و چه‌پ به هیلاكی 25 ساڵی ته‌مه‌نی من و زیاتر له 40 ساڵی كه‌ریم ده‌شتیدا بهێنیت و به نووكه قه‌ڵه‌مێك بیسڕیته‌وه؟ تۆ له سه‌ره‌تای ژیانی ئه‌ده‌بی خۆتدا ئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌مێكی به بڕشت و كه‌سێكی خاوه‌ن 30 كتێبی وه‌ك كه‌ریم ده‌شتی بكه‌یت، ئه‌مه چۆن سه‌ره‌تایه‌كه به‌ڕێزم؟
ئه‌و خوشكه‌م نووسیویه‌تی گوایه ته‌ڵعه‌ت و كه‌ریم ده‌شتی ( بۆ من قه‌ینا به‌ڵام ناكرێت بۆ كه‌سێك له سه‌ره‌تای ژیانی ئه‌ده‌بیدا بێت و ئاوا بێ پێشگر و به ناوی رووت ئاماژه به به‌ڕێز كه‌ریم ده‌شتی بكات) عه‌ره‌بی زانن، باشه ئه‌وه گوتمان من عه‌ره‌بی نازانم و ده‌شتیش فارسیه‌كه‌ی باشتره، ئێ خۆ د. سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا كه پێشه‌كی بۆ دیوانه‌كه‌ی من نووسیوه و ئه‌و شیعره‌ی باسیشی لێوه ده‌كه‌ین یه‌كه‌م شیعری دیوانه‌كه‌یه، ئاخۆ ئه‌ویش عه‌ره‌بی نازانێت كه سه‌رۆكی به‌شی عه‌ره‌بیی بووه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین و دكتۆراكه‌ی له‌باره‌ی قه‌سیده‌ی نه‌سره و، كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كیش له تێزی دكتۆراكه‌ی له‌باره‌ی مه‌حمود ده‌روێشه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش هیچ، باشه ئه‌م شیعره‌ی من له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا تایه‌ر به‌رزنجییه‌وه كراوه‌ته عه‌ره‌بی و له كتێبی (ارواح فی العرا‌و) بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له شێوه‌ی ئه‌نسكلۆپیدیایه‌كی شیعری نوێی كوردییه، كه ده‌رچووی به‌شی عه‌ره‌بییه و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گه‌لاوێژی نوێی عه‌ره‌بییه و دۆست و نه‌یاریش شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن كه یه‌كێكه له كه‌سانی ریزی پێشه‌وه‌ی شاره‌زایانی شیعری نوێی عه‌ره‌بی، ئایا ئه‌ویش عه‌ره‌بی نازانێت؟
ئه‌مه چۆنه وێڕای ئه‌و هه‌موو ناوه دیارانه‌ی ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ی كوردی له ئاست و سه‌نگی كه‌ریم ده‌شتی و عه‌بدوڵڵا تایه‌ر به‌رزنجی و دكتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدوڵا دا، ئه‌و خوشكه‌م ئه‌م هه‌نگه‌ی له داردا دۆزییه‌وه ؟!
باشه ئه‌زیزم تۆ قبووڵته من له دیوانێكی شیعری تۆدا چه‌ند دێڕێكی وێكچوو له‌گه‌ڵ شیعرێكی تردا بدۆزمه‌وه و بڵێم ئه‌مه دزییه و كه‌سایه‌تیت خوانه‌خواسته له‌كه‌دار بێت و هه‌موو ئه‌زموونه‌كه‌ت بخه‌مه ژێر پرسیاره‌وه؟ ئه‌مه گه‌ر ویژدانی لێده‌ركه‌ین ، ئاسانترین كاره .
نووسیویه‌تی ( گه‌شتی یه‌كه‌مم به‌ره‌و مانا ) له شیعره‌كه‌ی مندا ، كۆپی ده‌روێشه، خوشكی من، ئه‌م رسته‌یه نه هی منه و نه هی مه‌حمود ده‌روێشه و بگره سه‌رچاوه‌كه‌یشی دیارنییه، چونكه ئه‌مه رسته‌یه‌كه له رسته له بن نه‌هاتووه‌كانی “ته‌ڵقینی مردووه”، من به هۆی فه‌قێیاتیمه‌وه له منداڵیمه‌وه ئه‌م رسته‌یه ده‌زانم، ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر قه‌برانیش له كاتی مردوو ناشتندا ئه‌وه ده‌زانێت كه رسته‌ی (ها قد خرجت من دار الفانی وسافرت الی دار المعنی/ ئه‌وا له ماڵی فانیدا ده‌رچوویت و گه‌شتت كرد بۆ ماڵی مانا) كه من چه‌ندین جاری‌تر له ناونیشانی وتاریشدا به كارم هێناوه، دوور و نزیكیش په‌یوه‌ندی به ده‌روێشه‌وه نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه گه‌ر پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی دیوانه‌كه‌م ئه‌م جدارییه‌م بخوێندبایه‌وه ئه‌وا په‌راوێزێكم ده‌نووسی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س سه‌غله‌ت نه‌بێ.
ئه‌و خوشكه‌م كۆپڵه‌یه‌ك له شیعره‌كه‌ی منی هێناوه‌ته‌وه كه من له ژێر كاریگه‌ری شاعیری هاوڕێم كاك هیوا قادره‌وه‌م، گه‌ر ئه‌مه راست بوایه هیچ نه‌نگییه‌كی تێدا نه‌ده‌بوو، چونكه من و كاك هیوا هه‌ردووكمان زاده و وه‌چه‌ی یه‌ك فه‌رهه‌نگین، باشه پێش هه‌موو شتێك نابێ له خۆت بپرسیت و بگه‌ڕێیت كه ئه‌م دوو شیعره كامیان له پێش كامیان نووسراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه. یانیش مه‌سه‌له‌كه ( بشفڕێت هه‌ر بزنه!!) چۆن ده‌كرێت باسی له‌به‌رگرتنه‌وه و كاریگه‌ری و دزین و ده‌قاندن و… هتد بكه‌یت، پێش ئه‌وه‌ی له خۆت بپرسیت كامه‌یان له رووی به‌رواره‌وه پێش كامه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه؟ كاك هیوا خۆی له‌سه‌ر شیعره‌كه‌یدا به‌رواری ( نه‌ورۆزی 2008 )ی نووسیوه، تۆ ده‌زانی ئه‌و تێكسته‌ی من له ساڵی 2003 وه نووسراوه و له ساڵی 2007 یشدا له‌لایه‌ن دكتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵاوه كراوه‌ته عه‌ره‌بی؟ له لایه‌ن د.موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ریشه‌وه كراوه‌ته فره‌نسیی؟ . تۆ گه‌ر مه‌بله‌غی 3 هه‌زار دینارت به دیوانه‌كه‌ی مندا بدایه و بتخوێندبایه‌وه له‌و به‌رواره دڵنیا ده‌بوویت، ئه‌رێ تۆمه‌ت و بوختان و قسه فڕێدان و چاو بنووقێنه و بنووسه كارێكی هێنده زه‌حمه‌ته خوشكه‌كه‌م؟ تۆ ده‌ڵێی چی گه‌ر من كتێبه‌كه‌ی تۆ بهێنم و راست و چه‌پ تێیكه‌وم و ناو ریز بكه‌م و بڵێم تۆ له فڵانه كه‌ست دزیوه و ئه‌مه‌ت كۆپی كردووه و ئه‌مه‌ت له‌به‌رگرتۆته‌وه و…هتد. ئایا ئه‌مه كارێكی گرانه؟ ئه‌مه به هه‌موو كه‌س ناكرێت؟ به‌ڵام ئایا ئه‌مه بكه‌م هه‌قه؟ منداڵیش ده‌زانێت كه نه‌خێر ره‌وا نییه و ناهه‌قییه. وێڕای ئه‌مه و له‌گه‌ڵ ئه‌م ناهه‌قیه‌ش به جددی ویستم لێكچوونێك له نێوان هه‌ردوو كۆپڵه‌دا بدۆزمه‌وه، كه‌چی بۆم نه‌كرا… باشتر وایه هه‌ردوو كۆپڵه بنووسمه‌وه و بۆ خوێنه‌ری لێبگه‌ڕێم ( هه‌ر چه‌نده ئه‌و خانمه نیوه زیاتری له كۆپڵه‌كه‌ی من قرتاندووه تا مه‌ودای به یه‌كچوونیان زیاتر بێت، هیوادارم به ئه‌نقه‌ستی نه‌بووبێت)
كاك هیوا قادر له ده‌قی ( یۆتۆبیا ) دا ده‌ڵێ :
( به پاره‌ی رۆژانه‌كه‌م هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دونیا ده‌كڕم كه بۆ فرۆشتن نین .. )
له تێكسته‌كه‌ی منیش‌دا ئه‌م كۆپڵه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌یه :
لیره‌یه‌كی زۆر كۆده‌كه‌مه‌وه ،
رۆشنایی پێده‌كڕم ،
مانگ له هه‌ژمه‌تا ببێته نیوه .
رۆژه‌كانم به خۆڵ ده‌شۆم،
پێڵاوه‌كانم ده‌سڕمه‌وه و به فیزێكه‌وه رێده‌كه‌م و
بڕیار ده‌ده‌م كه دڵشادم .
ئه‌م دوو كۆپڵه شیعره له‌به‌رگرتنه‌وه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له كوێیه..! با بۆ خوێنه‌ری ئه‌م وتاره ناچارییه بێت.
ئه‌و خوشكه‌م كۆپڵه‌یه‌كی (كه حه‌وت دێڕه) له شیعره‌كه‌ی مندا نووسیوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی له‌به‌رگرتنه‌وه‌كانم و كاریگه‌رییه‌وه ده‌نووسێت (دێڕی سێیه‌می ئه‌م پارچه‌یه، زۆر نزیكه له ئیقاعی قه‌سیده‌ی (خودایه بۆ نه‌تكردم به قۆخفرۆش)ی رێبوار سیوه‌لی. باشه ئه‌مه چ ره‌خه‌نه‌یه‌كه بۆ خاتری خوا؟ چۆن ده‌كرێت بڵێیت دێڕی سێیه‌م (یه‌ك تاقه دێڕ) به ئیقاعی شیعرێكی دوور و درێژ ده‌چێت؟ دواتر ئیقاعی چی؟ دێڕه‌كه‌ی رێبوار سیوه‌یلی چۆنه؟ بۆ نه‌تنووسیوه؟ مانای چی یه‌ك دێڕ ئیقاعه‌كه‌ی له ژێر كاریگه‌ری شیعرێكی ته‌واو و موته‌كامیل بێت؟ ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه یه‌كێك بێت و پێت بڵێ له ریزی سێه‌می دیواری دووه‌می ژووری مه‌تبه‌خه‌كه‌تاندا خشتێكت له خانووه‌كه‌ی فڵانه كه‌س دزیوه! من له ئه‌زموونی ساده‌ی خۆمدا هێنده‌ی ره‌خنه‌م نووسیوه و خوێندۆته‌وه، نیو هێنده شیعرم نه‌نووسیوه، به‌ڵام قه‌ت به رێكه‌وتیش تووشی قسه‌ی له‌م جۆره نه‌بووم …! ده‌كرێت كه‌سێك به شاعیرێك بڵێت له شیعره‌كه‌ی تۆدا دێڕی ژماره سێ هه‌مان ئیقاعی فڵانه شیعری هه‌یه؟ ره‌نگه خوێنه‌ر بپرسێت ئه‌و دێڕه چییه؟ ئه‌و دێڕه بیریتییه له دوو وشه (خۆشه‌ویستی ده‌سه‌نمه‌وه)، باشه چۆن ده‌كرێت بنووسرێت ئه‌م دوو وشه‌یه هه‌مان ئیقاعی شیعرێكی رێبوار سیوه‌لی هه‌یه؟ ئه‌مه‌یه له‌به‌رگرتنه‌وه و دزین و كاریگه‌ری؟ ئه‌مه بێجگه له‌و خوشكه‌م كه‌سی تر هه‌یه بتوانێت ئه‌مه بڵێت؟ چۆن له دوو وشه‌دا ئیقاعی شیعرێكی ته‌واوت هه‌ڵێنجا؟ به‌م قسانه تۆ ده‌ته‌وێ و به ته‌مایت وه‌ك گه‌نجێك ته‌جاوز و نوێگه‌ری به‌سه‌ر به‌رهه‌می به‌ڕێز كه‌ریم ده‌شتیدا بكه‌یت؟ من له بابه‌ته‌كه ده‌چمه ده‌ره‌وه، ئێ خۆ كاك رێبوار سیوه‌یلی ده‌نگێكی دیاری ناو ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌یه، بڕۆ له خۆی بپرسه بزانه ئه‌م قسه‌یه‌ی تۆی قبووڵه؟
ئه‌مه یه‌كه‌م و دوا وه‌ڵامی من ده‌بێت له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه، لێره‌وه هیوادارم به سینگێكی فراوانه‌وه ئه‌م قسانه‌م وه‌رگرێت و دڵی گه‌رد نه‌گرێت، چونكه دواشت مه‌به‌ستم بووبێت ئه‌وه‌یه ئه‌و خانمه له هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌ده‌بیانه‌ی سارد ببێته‌وه، له هه‌ر شوێنێكیش بیبینم له دڵه‌وه سوپاسی ده‌كه‌م، چونكه جوانترین شت ئه‌وه‌یه كچه كوردێك ببینیت سه‌رقاڵی نووسین و خوێندنه‌وه بێت، هه‌میشه هه‌ر سه‌لامه‌ت و سه‌ركه‌وتوو بێت.
تێبینی / وتاره‌كه‌ی زوله‌یخا به ناونیشانی ( رۆژێ له رۆژان ده‌بم به خۆم .. له نووسینی ته‌ڵعه‌ت تاهیره یان مه‌حمود ده‌روێش ؟ ) له سایتی ده‌نگه‌كان و دواتریش له ژماره 15 ی پاشكۆی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ( په‌یك ) ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه .
سه‌رچاوه‌كان /
• یۆتۆبیا / شیعری هیوا قادر / سایتی ده‌نگه‌كان .
• ارواح فی العرا‌و / انگولوجیا الشعر الكردی الحدیپ / اعداد و ترجمه وتقدیم ( عبدالله گاهر البرزنجی / دیوان المسار للترجمه والنشر 2008 .
• الپابت والمتحول / تاصیل الاصول / ادونیس .
• التناص ..دراسه تگبیقیه للتناص فی دیوان جداریه / روشان الخالدی .
• اڵاسس التكوینیه لمفهوم التناص.
د. شكیر فیلاله