كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌ماكارانی كوردستان راگه‌یاندرا
كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌ماكارانی كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له‌هۆڵی ئۆتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا راگه‌یاندرا.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانید پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌ماكارانی كوردستان راگه‌یاندرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف كه‌یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌كه به‌یاننامه‌ی ژماره یه‌كی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌تیایدا هاتبوو” به هۆی گرنگی و كاریگه‌ری هونه‌ری مودێرنی سینه‌ما له كایه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه و كارتێكردنی گه‌وره‌ی له سه‌ر ره‌وشی سیاسی جیهاندا، دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌ماكارانی كوردستانتان پێ ڕاده‌گه‌یێنین، تاكو نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی سینه‌ماكارانی كوردستان له سه‌ر ئاستی تێكڕای كوردستان و جیهان بكات”.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ” كۆمه‌ڵه‌كه، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ناحكومیه و به نووسراوی ژماره 29843 ی رێكه‌وتی 22/12/2010 مۆڵه‌تی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری وه‌رگرتووه، تاكو هه‌وڵ بدات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سینه‌ماكارانی كوردستان”.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه ئامانجی كۆمه‌ڵه‌كه بریتییه له بایه‌خدان به هونه‌ری سینه‌ما و بواری فیلمسازی” به هۆی پێگه‌ی سینه‌ما كه ئامرازێكی كاریگه‌ره له خزمه‌تكردنی پرسه مێژووییه‌كانی گه‌لی كوردستان و، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی داكۆكی كردن له مافه‌كانی سینه‌ماكاران وه‌كو سه‌رمایه‌كی پڕ به‌های مرۆڤی”.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای “تاوتوێ كردنێكی زۆری ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوومان بۆ ره‌وشه‌كه و، دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له شاره جیاكانی كوردستان و، راوێژ له گه‌ڵ پسپۆرانی خۆماڵی و بیانی و، دوای پڕ كردنه‌وه‌ی فۆرمی به ئه‌ندام بوون بۆ ده‌یان كادیری ئه‌م بواره‌وه، وه‌كو ئه‌ركێكی مێژوویی و ئاكاری به پێویست زانرا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان رابگه‌یێنین”.
دواتر حه‌سه‌ن عه‌لی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه گرنگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان رونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه دامه‌زراندنی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه گرنگی خۆی هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی بواری سینه‌ما له‌هه‌رێمی كوردستاندا‌و وتی”ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌وڵ ئه‌دات زۆرینه‌ی سینه‌ماكارانی كوردستان له‌خۆ بگرێت‌و كار بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سیسته‌مێكی سینه‌مایی هاوچه‌رخ‌و ئه‌وه‌ش ببێته بونیادێك بۆ كاركردنی زیاتری سینه‌ماكارانی كوردستان”.
دواتر هه‌ر یه‌ك له‌فه‌رزین كه‌ریم وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌كه‌و شوان عه‌تووف‌و حه‌سه‌ن عه‌لی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نوسانیان دایه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌ی ژماره یه‌كی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه
به‌یاننامه‌ی ژماره (1) ی كۆمه‌له‌ی سینه‌ماكارانی كوردستان
هونه‌رمه‌ند و چین و توێژ‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هونه‌ردۆستی كوردستان…
به هۆی گرنگی و كاریگه‌ری هونه‌ری مودێرنی سینه‌ما له كایه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه و كارتێكردنی گه‌وره‌ی له سه‌ر ره‌وشی سیاسی جیهاندا، دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌ماكارانی كوردستانتان پێ ڕاده‌گه‌یێنین، تاكو نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی سینه‌ماكارانی كوردستان له سه‌ر ئاستی تێكڕای كوردستان و جیهان بكات.
كۆمه‌ڵه‌كه، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ناحكومیه و به نووسراوی ژماره 29843 ی رێكه‌وتی 22/12/2010 مۆڵه‌تی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری وه‌رگرتووه، تاكو هه‌وڵ بدات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سینه‌ماكارانی كوردستان، به ئامانجی بایه‌خدان به هونه‌ری سینه‌ما و بواری فیلمسازی، به هۆی پێگه‌ی سینه‌ما كه ئامرازێكی كاریگه‌ره له خزمه‌تكردنی پرسه مێژووییه‌كانی گه‌لی كوردستان و، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی داكۆكی كردن له مافه‌كانی سینه‌ماكاران وه‌كو سه‌رمایه‌كی پڕ به‌های مرۆڤی. بۆیه‌شه دوای تاوتوێ كردنێكی زۆری ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوومان بۆ ره‌وشه‌كه و، دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له شاره جیاكانی كوردستان و، راوێژ له گه‌ڵ پسپۆرانی خۆماڵی و بیانی و، دوای پڕ كردنه‌وه‌ی فۆرمی به ئه‌ندام بوون بۆ ده‌یان كادیری ئه‌م بواره‌وه، وه‌كو ئه‌ركێكی مێژوویی و ئاكاری به پێویست زانرا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان رابگه‌یێنین.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له كاتێكدا به‌م ئه‌ركه مێژوییه هه‌ڵده‌ستێت كه وێڕای هه‌نگاوه جیدییه‌كانی فیلمسازانی كوردستان له شوێنه جیاكانی جیهان، له به جیهانیكردنی پتری پرسه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه له سه‌ر ئاستی جیهاندا، به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی زاڵبوونی بیروكراسیه‌ت و نه‌بوونی رۆشنبیری سینه‌مایی و بوونی سیسته‌مێك كه له گه‌ڵ راستی و باروودۆخی هه‌نووكه‌یی بواری فیلمسازی ناگونجێت، كۆمه‌ڵێك گیر‌و گرفت هاتوونه‌ته به‌رده‌م ئه‌م هه‌نگاوه نه‌ته‌وه‌یی وستراتیجیكیانه‌وه.
بۆیه‌شه ده‌یه‌وێت ره‌وشێكی له بارتر بۆ بواری فیلمسازی بخوڵقنێت و، هاوكاریی ئه‌رێنیی داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار به‌م پرسانه بكات و، هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتووشدا خه‌مخۆرانه، به دروست كردنی سیسته‌مێكی گونجاو، زۆرترین به‌رپرسیاره‌تی په‌یوه‌ست به بواری سینه‌ما و فیلمسازی له ئه‌ستۆی خۆی بگرێت.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، له پاڵ ئه‌وه‌ی وه‌كو ئامرازێكی جیهانی ده‌ڕوانێته سینه‌ما و، ده‌خوازێت پردێكی پته‌وتر له گه‌ڵ سینه‌مای جیهانی دروست بكات، له هه‌مانكاتیشدا چونكه سینه‌ما كۆكه‌ره‌وه‌ی تێكڕای لقه هونه‌ری و وێژه‌یی و رۆشنبیرییه‌كانیشه، له سه‌ر ئاستی ناوخۆی كوردستانیش به هۆكارێكی په‌روه‌رده‌یشی ده‌زانێت ، بۆیه‌شه په‌ره‌پێدانی كلتور و فه‌رهه‌نگی سینه‌مایی و دروستكردن و چاودێریكردنی هۆلی مۆدێرن و، خوڵقاندنی په‌یوه‌ندییه‌كی روحی له نێوان خه‌ڵك و سینه‌ما، به كوڵه‌كه‌ی كاره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ده‌زانێت.
كه‌واته، به هۆی رۆڵی سینه‌ما له هه‌موو كایه و لایه‌نه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری و …تاد، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه نه‌ك ته‌نیا هی هه‌موو سینه‌ماكار و فیلمسازانی كوردستانه، له هه‌مانكاتیشدا هه‌موو تاكێكی دڵسۆزی كۆمه‌ڵگای كوردستانیش ده‌توانێت خۆی تێدا بدۆزێته‌وه و خۆی به ئه‌ندامی بزانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به شێوازێكی ئاكادیمی و به كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌رگاكانی دیالۆگ و خسته‌نه‌ڕووی هه‌موو ئامانج و ستراجیه‌ت و پرسه ماڵی و كارگێڕییه‌كانه‌وه، ده‌مانه‌وێت ئه‌و په‌ڕی شه‌فافیه‌ت دروست بكه‌ین تاكو ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه بێته‌دی ، تا دواتر له هه‌مبه‌ر هه‌ر هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له پێشهات و رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به ئه‌م بواره‌وه، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پاڵپشتی لێبكات.
له گه‌ڵ رێزماندا..
ده‌سته‌ی دامه‌زرێته‌ری كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌ماكارانی كوردستان
19/7/2011
بۆ په‌یوه‌ندی كردن، نووسینگه‌كانی:
1- هه‌ولێر 009647504541385
2- سلیمانی 009647705033505
3- دهۆك 009647504576458
4- كه‌ركوك 096475032658680
یان ئیمێلی:
Kurdishcinemasocity@yahoo.com