زمانی شیعر و کۆڵکە مەلا … حەمە عومەر عوسمان
سەرەتا مەبەست لە کۆڵکە مەلا ئەو بە ناو مەلایانەن کە کورت بین و کەم بین و زمان پیس و جوێن فرۆشن،مە لای زاناو دانا میحرابی مزگەوت بەکار ناهێنێ بۆ تە شیرو هەڕەشەو سوکایەتی کردن بە خەڵکانی تر، دین بە زۆرە ملێیی نیە لە مێژە قورئان فەرمویەتی ( لا اکراه فی الدین ) .
ئەمە یەکەم جار نیە کە کۆلکە مەلایەک شیعری شاعیرێک دەکاتە کفرو ڕق ونە فرەتی بە سەردا ئەبارێنێ ، ئەوە بوو لەم دوایەدا لە منبەری یەکێک لە مزگەوتەکانەوە بە رامبەر ئەو شیعرەی حەمە کاکە ڕەش ( خودایە دڵی ژن مە شکێنە ) هەرایەکی گەورەیان نایەوە، دیارە زمانی شیعر هەندێ جار دەربڕینەکانی مە جازەو ناچێتە خانەی کفرە وە ئەگەر بێتوو کەمێک بگەڕێینەوە بۆ دواوە بۆ شیعرەکانی مە نصوری حەلاج و دەربرینەکانی ئەبا یەزیدی بە صطامی و سوهرە وەردی و رابیعەی عەدەوی و دەیانی تر بە تێڕوانینی مەلایەکی نیمچە خوێنەوار بێت دەبێت هەمویان بخینە خانەی کفرەوە. حەلاج لە شیعرێکیا ئەڵێ ( الکفر وعلی واجب… و عند المسلمین قبیح ) یان ابا یزید لە شوێنێکدا ئەڵێ
( سبحانی سبحانی ما اعظم شآنی ) یا رابعە عەدەوی شکایەت لە وئایەتە دەکات کە دەڵێت (آنهم فی شغلهم فاکهون) جا بە پێوانەی ئە و جۆرە مەلایانە بێت دەبێت ئەم زاتە گەورانە بسوتێنرێن و ڕەجم وبەردە باران بکرێن.
بەراستی گوناحە کە سێک لە شیعرو زمانی شیعر تێ نەگا و باکگراوندێکی رۆشنبیری نەبێ و مانا شاراوەکانی دەقێک تێ نەگات بێت تکفیری خەڵک بکات و بارانی هەرەشە و جنێو ببارێنێ .
دوبارە دەڵێم زۆر جێگەی داخە ئەدەب وهونەری میلە تێک لە لایەن کۆلکە مەلایەکەوە دادوەری بکرێ وسوکایەتی بە کەسایەتی شاعیران و شیعر بکرێ، خۆ عەرەبیش لە مێژە وتویەتی ئەوەی بۆ شاعیر ئاساییە ولواوە بۆ کاسانی تر ئاسایی نیە.
ئەم بابەتە کاتی خۆی لە کوردستان بڵاو بۆ تەوە.