گرده‌سۆر …. مامكاك
ماڵمان له گوندی گرده‌سۆر بوو…
باوكم له هه‌زار و نۆ سه‌د و په‌نجا و پێنج سه‌ری له مه‌ككه و مه‌دینه‌ی دا،
یه‌كه‌م كه‌س بوو له گونده‌كه‌ی ئێمه سواری فڕۆكه ببێ
زۆر جاران، ده‌یگێڕاوه كه له چوونێ، له ناو فڕۆكه، ترشوشیرینێكیان دابوویێ
له دوای پتر له پازده ساڵا، كه باسی ده‌كرد، ده‌یفه‌رموو:-
“هه‌نده به تام بوو، تا ئێسته‌ش تامهكهیم له یاد ماوه!”
***
منداڵا بووم زاتی ئه‌وه‌م نه‌كرد لێی بپرسم.
لـێ كه گه‌وره بووم:
گوتم: ـ “باوه بۆ سه‌فه‌ری سعوودییهت كرد؟!”
فه‌رمووی: – “بۆ حه‌ج!”
گوتم: – “ئاخۆ قه‌ردار نه‌بووی؟”
فه‌رمووی: ـ “نه‌خێر.”
پرسیم: ـ “بژێوی ئێمه‌ت مسۆگه‌ر كرد بوو؟”
گوتی: ـ “ئه‌ی چۆن!”
پرسیارم كرد: ـ “له گرده‌سۆر، فه‌قیر نه‌بوو؟”
وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌رێنی بوو… واته هه‌بوو …
پرسیم: ـ “دراوسێكه‌ت … برسی نه‌بوو؟ قه‌ردار نه‌بوو؟ نه‌خۆش نه‌بوو؟ ….نه‌بوو…. نه‌بوو؟؟؟؟؟؟”
بێشك له نیازم تێگه‌یشت.
***
هۆ گونده‌كه‌م…
هۆ، هۆ گونده وێرانه‌كه‌م
كوڕی ئه‌وانه‌ی باوكم هات
هه‌تا سه‌ردانییان بكات
هاتن لێره تۆیان سووتاند
***
هۆ گرده‌سۆر
به ناوی ئه‌وانه‌ی باوكم چووه لایان
هاتن، ئه‌نفالیان بۆ هێناین
هۆ گرده‌سۆر!
ناتگۆڕمهوه به بیابان
ناتگۆڕمهوه به ئه‌سفه‌هان
ناتگۆڕمهوه به فه‌له‌ستین
ژاپۆن و چین…
ناتگۆڕمهوه به ئه‌وروپا
ناتگۆڕمهوه به ئه‌مریكا
ناتگۆڕمهوه به هه‌موو خاكی عاره‌بان
***
هۆ گونده‌كه‌م،
هۆ، هۆ گونده خاپوورهكهم
هیچت نه‌بێ،
كاره‌با، ئاو،
قوتابخانه و ڕێگه‌ی قیڕتاو…
تۆ هه‌ر ـ هه‌ر تۆی
بۆم ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردێكی گرانی
دووریم له بیر ده‌به‌یته‌وه
هه‌ستم تازه ده‌كه‌یته‌وه
ژینم پێ ده‌به‌خشیته‌وه
خه‌م ڕه‌وێنی و لێت نزیك بم ترسم لـێ دهڕهویتهوه
ماندوێتیم ده‌حه‌سێته‌وه…
ئه‌ی گرده‌سۆر…
***
هۆ گونده‌كه‌م!
مایه‌ی شادی
ئه‌ی ئه‌و به‌فره‌ی گڕی هه‌ناسه‌ی ناسۆرم، فێنك – فێنك ده‌كه‌یته‌وه
لێدانی دڵم ڕێك ده‌خه‌ی، چیڕۆكی سه‌ختی ژیانم، له سه‌ر به‌ردی (كه‌نده هاره) هه‌ڵده‌كۆڵی ده‌ینووسی، ڕه‌ش نه‌بێته‌وه.
هۆ گرده‌سۆر!
***
ئه‌ی گونده بێ نموودهكهم
له یاد چووی هه‌موو زه‌مانێك،
تۆ هه‌میشه نیشتمانی
كێشی شیعری پڕ گریانی
تریسكه‌ی هزری به‌یانی
تۆ په‌رستار و ده‌رمانی
هۆ گونده‌كه‌م، هۆ گرده‌سۆر!
***
گردهسۆره سۆزی دڵه
هه‌ستی پاكه، ڕووناهی چاوه هه‌م كله
ژینگه‌ی نه سه‌خته نه شله
تۆزی خاكی له سه‌ر چاوه له سه‌ر سه‌ره له سه‌ر مله
ئه‌وه‌نده‌ی كچێك ناسكه،
هه‌نده‌ی بووكێك ڕازاوه‌یه،
وڵاتێكه پڕی گوڵه!
***
گرده‌سۆر ئاخ، ئاخ گرده‌سۆر.
منیش كتومت وه‌ك باوكم…
هه‌تا ده‌مرم…
نه تۆم له بیر ده‌چێته‌وه و له ئه‌وه‌شم له یاد ده‌چێ
تۆی ئه‌نفال كرد
تۆی خاپوور كرد
خاك و ئاوی به تاڵان برد
قهوێنتی بۆ پاش خۆم ده‌كه‌م … ئاوه‌دانت بكه‌نه‌وه..
ئه‌نفالچیان ببه‌زێنن،
مافه‌كانتان له ناو چاویان ده‌ربهێنن،
چیان له بۆتان هێناوه بیبه‌نه‌وه…
9/7/1988