مه‌مله‌که‌تی درۆ و ڕق
هه‌روه‌ک ژان پۆڵ سارته‌ر ده‌ڵێت هه‌موو مرۆڤێک جیهانێکی تایبه‌ت به خۆیه‌تی. منیش له‌م نووسراوه‌دا مه‌به‌ستم له سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگا نییه، به‌ڵام باس له‌و دیاردانه ده‌که‌م، که له به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگاکه‌دا به‌دی ده‌که‌م. بڕوا ناکه‌م هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک هێنده‌ی کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان ماوه‌ی ژیانیان له به‌خێوکردنی کینه و درۆدا به‌سه‌ر به‌رن. له‌وانه‌یه زۆر که‌س هه‌بن، که دووپاتی ئه‌وه بکه‌نه‌وه کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌کان له‌ناو په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی لاواز و تێکشکاودا ده‌ژین، به‌ڵام له ڕۆژئاوادا جگه له نه‌بوونی ئه‌و موڵکایهتیکردنهی ژیانه ڕۆژههڵایهتییهکه، نه هێنده کینه په‌روه‌رده ده‌که‌ن و خۆ ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و درۆیانه بکه‌ین، که ڕۆژانه له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌کرێت، ئه‌وا ده‌توانم بڵێم هێنده‌ی درۆی ساڵێکی تاکێکی ڕۆژئاوایی زۆرتره.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجم دابێت ئه‌وه‌یه، که له ڕۆژئاوادا نه سوێند و نه دوعای خراپ هه‌یه، به‌ڵام لێره ڕۆژانه ده‌بیستین: ده‌ک قاچی بشکێت، ده‌ک کوێر بیت، خوا له‌ناوت به‌رێت، خوا بیکوژێت، . . . هتد ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و دوعایانهن که ڕۆژانه ده‌یانبیستین و خۆشبه‌ختانه که یه‌زدان هیچی قبوڵ ناکات، ئه‌گینا سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگای ئیسلامی هه‌مووی که‌مئه‌ندام ده‌بوو. ئه‌مه ته‌نها چمکێکی ئه‌و ڕقه‌یه، که ده‌مانه‌وێت یه‌زدانیشی تیادا به‌شدار بکه‌ین، ده‌مانه‌وێت یه‌زدانیش به‌شداریمان بکات له ڕژاندنی ئه‌و کینه‌یه به‌رامبه‌ر که‌سه‌کی دیکه، ئه‌گه‌ر چی ئاواتیشمان بگاته نه‌مانی ژیان و تێکشکاندنێکی ڕۆحیی و جه‌سته‌یی ئه‌و که‌سه‌ش.
زۆرجار دووپاتی ئه‌وه‌م کردۆته‌وه، که ئه‌گه‌ر درۆ بخرێته ناو به‌های ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وه‌ک زۆر به‌های دیکه‌ی کۆمه‌ڵگاکه، ئه‌وا زۆربه‌ی زۆرمان له‌ژێر پرسیاری ڕه‌وشتدا خۆمان ده‌بینینه‌وه. ئه‌م خه‌سڵه‌ته نێگه‌تیڤه‌ش له کۆمه‌ڵگادا سهرتاپی چینه‌کانی گرتۆته‌وه و له‌وانه‌شه که‌سێک بڵێت، گه‌ر مرۆڤ پابه‌ند بێت به ئاینه‌که‌وه ئه‌وا شتی وا ڕوو نادات، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه، که زۆرینه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه موسڵمانن و ئه‌وه‌شی، که درۆ ده‌کات هه‌ر له‌و زۆرینه‌یه‌ن. ناڕاستی هه‌ندێکجار ده‌گاته ڕاده‌یه‌ک، که که‌سێک: پیاوێک یاخود خوشکێکی لهچکبهسهری باوه‌ڕدار خودی سوێنده‌که، ئاینه‌که، قورئانه‌که و کهعبهکهش به‌کارده‌هێنێت بۆ باوه‌ڕهێنان به درۆکه‌یان. به‌رفراوانبوونی ئه‌م دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه یان ئه‌م ده‌رده کۆمه‌ڵایه‌تییه، وای کردووه، که مرۆڤ له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕسته‌یه‌کدا سوێندێک بخوات بۆ باوه‌ڕکردن، که ئه‌میش په‌رچه‌کردار و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوونی متمانه‌یه له کۆمه‌ڵگاکه‌دا. دیارده‌ی نه‌بوونی متمانه له نێوان تاکه‌کاندا نه‌ک ته‌نها له چینه ساده‌کانی ناو کۆمه‌ڵگادا به‌رفراوانه، به‌ڵکو سوێند و نه‌بوونی متمانه ده‌گاته ناو هۆڵی کۆبوونه‌وه و په‌رله‌مان و حکومه‌تی ناو وڵاته‌که‌مان.
شیکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانیش ئاو زۆر ده‌کێشێت، به‌ڵام هێنده ده‌توانم بڵێم، که په‌روه‌رده پڕ هه‌ڵه‌که‌مان هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی ژیانمانه‌وه له ناو سکی دایکماندا و له‌پاشدا له‌دایکبوونمان، په‌روه‌رده‌ی منداڵیمان، قۆناغی هه‌رزه‌کاری و لاویمان به ڕیزێک هه‌ڵه‌ی نه‌زانینمان سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده تێده‌په‌ڕێت. ئێمه فێری خۆشه‌ویستی و ڕاستگۆیی نهکرواین، به‌و شێوه‌یه‌ی که پێویسته هه‌بێت، ئه‌گینا ئه‌و ڕاستگۆیی و خۆشه‌ویستیییه ده‌بووایه له ناو په‌روه‌رده، هه‌ڵسوکه‌وت، په‌یوه‌ندییه‌کانی ناو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا ڕه‌نگی بدایاته‌وه. کاتێکیش باس له چۆنێتی بنیاتنانی خۆشه‌ویستیی و ڕاستگۆیی ده‌که‌ین، ده‌بێت جیاوازی بکه‌ین له‌نێوان بایه‌خدان به یه‌کێک و به‌موڵککردنی یه‌کێک، له‌نێوان خۆشه‌ویستی وشه‌کاری و به‌رجه‌سته‌کردنی خۆشه‌ویستی، له‌نێوان په‌روه‌رده‌کردنی منداڵێک و تێکشکاندنی منداڵێک، له نێوان خۆشهویستیپێدانی منداڵێک و کینهدروستکردن له‌و منداڵه‌دا، چونکه زۆرجار له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌ناوی بایه‌خ و خۆشه‌ویستیمان بۆ یه‌کێک هه‌نگاو ده‌نێین بۆ تێکشکاندنی که‌سایه‌تی و زه‌وتکردنی ژیانی ئه‌و که‌سه یاخود ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستییه‌کانمان له سنووری وشه‌کارییه‌کی ڕۆمانسییانه ده‌رناچێت. ئه‌مه جگه له هه‌ندێک هۆکاری دیکه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی سیستمی به‌ڕێوه‌بردن، په‌روه‌رده‌کردن، خوێندن و مێدیاکانیشمان هه‌تا ئه‌م ساته ڕۆڵێکی به‌رفراوانیان نه‌بووه له به‌زانستکردنی په‌روه‌رده‌کردن و پێشخستنی ڕۆڵی لایه‌نه جیاوازه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگا.
ئێمه درۆ ده‌که‌ین، چونکه ترسمان له ڕاستی هه‌یه و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کانی ناو خودمان به‌ڕێوه‌مان ده‌بات.
ئێمه کینه‌مان هه‌یه، چونکه نه هوشیاریمان، نه خودی خۆمان، نه هزرمان ئێمه به‌ڕێوه نابه‌ن، به‌ڵکو هه‌سته‌کانمان ئێمه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئێمه خاوه‌نی هه‌سته‌کانمان نین، به‌ڵکو هه‌سته‌کانمان خاوه‌نی ئێمه‌ن.