پاره‌داری نه‌زان و پایه‌داری نه‌فام
له‌وه‌ته‌ی فامم كردوه‌و خودا و خاك و خه‌ڵكم ناسیوه هه‌میشه قێزم له ده‌وڵه‌مه‌ندی جاهیل و پله‌داری كاڵفام بووه، ئاخر ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌فام و جاهیل به سه‌رمایه‌كه‌ی ژیانی سه‌رجه‌م خه‌ڵك ده‌خاته مه‌ترسی و چه‌رمه‌سه‌ری. پاره و پایه به‌بێ هۆش و گۆشێكی ته‌ندروست مه‌حوی گوته‌نی وه‌ك زركه‌تاڵ وایه. هه‌ر پله و پایه‌یه‌ك مه‌عریفه ده‌وری نه‌دا وه‌ك كه‌لاكی تۆپیو وایه، هه‌رچی مێرو و مه‌گه‌ز و ڤایرۆس هه‌یه گه‌مارۆی ده‌ده‌ن و چه‌ند پیس و پۆخڵه هێنده‌ی ترسه‌ری به نێو پیسی دا نغرۆ ده‌كه‌ن، وای چه‌ند جێگه‌ی داخه كاتێك پله‌دار و پاره‌داری نه‌فام ده‌بنه خودای زه‌ویی و خه‌ڵك ده‌كه‌نه به‌نده‌و به‌رده‌ستی خۆیان! ئای چه‌ند جه‌رگ سووتێنه‌ره كاتێك پله‌دار و پاره‌داری نه‌زان تووند ده‌ستی خۆیان له قوڕگی مه‌عریفه‌ت گیرده‌كه‌ن و هه‌ناسه‌ی له به‌رده‌بڕن، گاڵته به‌زانا ده‌كه‌ن و ته‌پڵی جه‌هاله‌ت لێده‌ده‌ن، هه‌رچی و په‌رچی و ناكه‌س به‌چه‌ش سه‌مایان بۆ ده‌كه‌ن و زیاتر له سه‌ر كاری خۆیان سووریا‌ن ده‌كه‌ن، سیسته‌م، وڵات، زانكۆش: له ئاستیاندا خامۆش و كڕ ده‌كه‌ون.
چه‌ند جوانه مشورخۆرپه‌ندیار و زانیاربێت، چه‌ند خۆشه پاره‌دار زرینگ و وشیاربێت، له كاتی نه‌بوونی مه‌عریفه‌ت پله‌دار نه‌فام به‌ڕوخسار و میكیاژێكی سه‌رده‌م ده‌بێته فیرعه‌ون، پاره‌داری نه‌زانیش ده‌بێته خاوه‌ن ئه‌تۆم و كۆمپانیا، له‌كاتی یه‌كگرتنی ئه‌م دوو ده‌سته‌یه گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی به مرۆڤ ده‌كرێت، ژیانی دنیا تاڵ و كاڵ ده‌كرێت، ئومێد دوا دڵۆپه‌ی ده‌تكێت.
وه‌ره له‌گه‌ڵ من ژیان و مێژووی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ئه‌وپه‌ر بۆ ئه‌و په‌ڕبكه‌ین، ورد بیخوێنینه‌وه، قوڵا لێی ڕامێنین، ئه‌وسا به‌ئاسپایی بۆی بڕوانین ده‌بینین: پله‌دار و پاره‌داری نه‌فام و كه‌م عه‌قڵ چ زیانێكی به مرۆڤ گه‌یاندوه! له خۆڕایی نیه قوڕئان یه‌كه‌م وشه‌ی خۆی به (إقرأ) ده‌ست پێكردوه، خودا به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێ ( وقل رب زدنی علما) ئاخر سه‌رمایه‌و ده‌سمایه، پله و پایه، به غیابی عیلم ده‌بنه دێوه‌زمه‌یه‌كی زه‌به‌لاح دنیا ڕه‌ش و تاریك ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه خه‌مدانم زیاتر دائاخنێ و دڵم وه‌ك مه‌لۆتكه‌ی باوه‌ش ده‌گوشێ ئه‌وه‌یه: كه‌ڵه زانا و هه‌ڵكه‌وتوانی بواری فیزیا و كیمیا و ئه‌تۆم، ته‌مه‌نی خۆیان له پێناو داهێنانێك دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه‌چی دواتر ده‌رنجامه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ستی پله‌داری جاهیل و پاره‌داری نه‌فام، له دوایی دا كاره‌ساتی هێرۆشما و هه‌ڵه‌بجه و خۆشناوه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌یه بێكه‌سی شاعیر توڕه ده‌كات و جنێو به‌عیلم ده‌دات:
تف له عیلم و صه‌نعه‌ت و سه‌د كاره‌با * مه‌رحه‌با ئه‌ی جه‌هل و وه‌حشه‌ت مه‌رحه‌با
منیش ده‌ڵێم ئه‌ی بێكه‌س باشتر بووگوتبات:
تف له پاره‌داری نه‌زان * نه‌فه‌ره‌ت له به‌رپرسی نه‌فام
پاره‌داری نه‌زان شه‌و و رۆژ خه‌ریكی لاسه‌نگكردن و لاركردنی باری ئابووری وڵاته، هه‌میشه پاره‌ی ئه‌و په‌شێوی و ئاڵۆزی دروست ده‌كات. هۆشی سه‌لبی ئه‌و شه‌و و رۆژ خه‌ریكی تاریكاندنی بیری خه‌ڵكه، دروستكه‌ری له‌مپه‌ر و گرفته له ڕێگای باشبوونی ڕه‌وش و ڕه‌وتی خه‌ڵك.
به‌رپرسی نه‌فام ته‌نها بیر له كوشت و بڕ و تێكدان و تێكبه‌ردان ده‌كاته‌وه، به فیكری دۆگمای چوارچیه‌وه بۆ ئازادیه‌كانی خه‌ڵك داده‌تاشێت، واده‌زانێت خودا خه‌ڵكی بۆ خزمه‌تی ئه‌و ئافراندوه، هه‌میشه (الغایه تبرر الوسیله) ڕێبازی كاركردنیه‌تی. به‌داخه‌وه خه‌ڵكیش ته‌نها بۆ پاره و نانێنك ده‌یخه‌نه ڕیزی قه‌دیس و قه‌داسه‌تی ئیلاهیه‌تی پێده‌به‌خشن.
من زۆرجار به‌زه‌ییم به خه‌ڵكی عه‌وام و ڕه‌ش و رووت دا دێته‌وه كاتێك نه‌فسی به‌رز و به‌هاداری خۆیان ده‌خه‌نه ژێر پێڵاوی كه‌سێك كه هیچی له‌وان زیاتر نیه ئه‌گه‌ر كه‌متر نه‌بێت.
پاره و پله: دوو نیعمه‌تی زۆر مه‌زن و گرنگن بۆ ژیان به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌م دوو نیعمه‌ته گه‌ر كه‌وتنه ده‌ستی نه‌زان و نه‌فامان ده‌بنه نیقمه‌ت و ماڵوێرانی، ده‌بنه هانده‌ر و پاڵنه‌ری فه‌ساد و سته‌م له‌سه‌ر زه‌وی، به‌لاشه و له‌شی مرۆڤ قه‌سابخانه دروست ده‌كه‌ن، به كه‌لله سه‌ری مرۆڤ پێپیلكه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ڕادان ده‌ده‌ن. پاره و پله كه خرایه ده‌ستی نه‌زان پیش هه‌موو كه‌س خاوه‌نه‌كه‌ی زیانبار ده‌كه‌ن، هه‌موو ڕۆژێك قه‌یران وگرفته‌كانی ئاوس ده‌كه‌ن، دوچاری دوڕیانێكی ته‌نگ و ته‌سكی ده‌كه‌ن.
بڕۆ بۆ ماڵی هه‌ریه‌ك له‌م دوو ده‌سته‌یه هه‌موو شتێك له ماڵیان ده‌س ده‌كه‌وێت ته‌نها كتێب نه‌بێت، بیر له هه‌موو شتێك ده‌كه‌نه‌وه ته‌نها خوێنده‌واری و خوێندنه‌وه نه‌بێت. ئه‌وان نایانه‌وێت هیچ كه‌سێك ئامۆژگاریان بكات، چونكه خۆیان له‌سه‌روی ئه‌م باسانه‌ده‌بیننه‌وه.
تیًَبینی: پێشتر ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی رووبه‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه