Skip to Content

Sunday, November 3rd, 2024
كـــــێ‌ شه‌قام ئه‌جوڵێنێت….؟  * به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

كـــــێ‌ شه‌قام ئه‌جوڵێنێت….؟ * به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

Closed
by July 26, 2011 گشتی

  هه‌میشه‌.دوو ده‌رگا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی،لێوه‌ی بچیته‌ ناو ژیانی مرۆڤه‌كان و تێكه‌ل به‌تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ ببیت،ده‌رگای بیروهۆش، وه‌ ده‌رگای هه‌ست و سۆز.ئایا سیخوڕ و پیاوه‌ به‌رژوه‌ندیخوازه‌كان به‌كام پیودانگ و چۆن ده‌ست پێده‌كه‌ن…؟.
سیخوڕی: پرۆسه‌ی تینوشكاندنی سه‌ربزیۆی و تێركردنی ئاره‌زووی سووسه‌كردنه‌،خولیایه‌كی زگماكیه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و،ئاشكراكردنی نهێنیه‌ شارستانی و سه‌ربازییه‌كان له‌ڕێگای : كۆڵینه‌وه‌،به‌دواداگه‌ڕان،سه‌رنج و تێبینی و،پشكنین و به‌دواداچون،دزینی به‌ڵگه‌نامه‌و دۆكۆمێنت و وێنه‌گرتن و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و ڕاپۆرته‌كان..له‌ سۆنگه‌ی ئه‌م شوناسه‌وه‌ له‌ مێژووی كۆن و نوێی گه‌لی كورد دا هه‌میشه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك به‌شداری ئه‌كه‌ن تاوه‌كو ده‌لاقه‌ سیاسی یان جوڵانه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌ ئاكام نه‌گه‌ن،له‌شه‌قامی كوردی و سه‌رده‌می نوێدا ئه‌مه‌ له‌ پیاوه‌ ڕۆشنبیرو میدیاو میدیا وێرانكه‌ره‌كان ئه‌وه‌شێته‌وه‌..چۆن..؟.

  *شه‌قام و هه‌ڵوێست و ناڕه‌زایی.
زۆرم په‌له‌ بوو بۆئه‌وه‌ی بێمه‌ سه‌ر ئه‌م ناونیشانه‌و تاوه‌كو نه‌گه‌ن به‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌” خۆشم له‌مه‌ به‌ری نیم”…نا..نا.هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی (17)ی شوباته‌وه‌ ئێمه‌ومانان جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌را بووین،وه‌ بگره‌ ده‌ست پێكه‌ری پرۆسه‌كه‌ش بووین له‌گه‌ڵ كاك ” ئه‌ژی جه‌مال” و هاورێكانی ترم.به‌ڵام پێش ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ڕوون ئه‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار ئه‌و هه‌سته‌ی پێبه‌خشیووم هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ سه‌رم بۆ سیاسه‌ت و بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بله‌قێت و له‌مه‌ش واوه‌تر له‌ بازنه‌ی یه‌كێتیدا،،یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتی یه‌،به‌ڵام كێ‌ هه‌یه‌ به‌قه‌ده‌ر ئه‌ز ڕه‌خنه‌و چه‌كوشه‌ تونده‌كانی كوتابێت به‌سه‌ر مێزدا ده‌رهه‌ق به‌یه‌كێتی،كێ‌ هه‌یه‌ له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا (37) وتارو مه‌قالی ڕه‌خنه‌گرانه‌ بگرێته‌ یه‌كێتی،بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك پیتی له‌یه‌ك كه‌ناڵی یه‌كێتی دا داگیرابێت..تا بگاته‌ ئه‌وه‌ی (9) مانگ  به‌ر  له‌ (17) ی شوبات توندترین نامه‌ له‌سۆنگه‌ی گرفته‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه‌ بگه‌یه‌نمه‌ ده‌ست سكرتێری گشتی له‌به‌غدا،وه‌ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌رشیف و مێژووش بمێنێته‌وه‌،له‌م سایته‌دا دامنا كه‌ ئه‌مه‌ لینكه‌كه‌یه‌تی:
http://www.kurdistannet.org/net/index.php?option=com_content&view=article&id=15795:2010-10-28-13-21-58&catid=495:2010-08-01-13-58-37&Itemid=146

هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌كاتێكدان كه‌ تاهه‌نووكه‌ یه‌ك قڕان ئیمتیازم له‌یه‌كێتی و هیچ حزبێكدا نه‌بووه‌،هه‌ركاتێكیش یه‌كێتی له‌بازنه‌ی خزمه‌تكردن و چاكسازیدا پێویستی به‌ئێمه‌ بێت،هیچ لارییه‌كم نییه‌.ئه‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌ سه‌رله‌به‌ری شته‌كانی ده‌ورو به‌رئه‌نه‌خشێنێ‌َ،وه‌ ئه‌م نووسینه‌ش ئاماژه‌ نییه‌ به‌ پاكانه‌كردن و خۆبه‌فریشته‌ كردن،یان بۆ خۆنزیككردنه‌وه‌ بێت له‌شه‌قام،به‌ڵكو ئێمه‌ له‌شه‌قامداین،موباله‌غه‌ نییه‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردبین له‌ دوای هه‌ڵوێسته‌كانمان و ئاشكرا كردنی ده‌سته‌كانی هه‌ندێك له‌ براده‌رانی ئه‌نجومه‌نی كاتی و ئۆپۆزسیۆن،له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌وه‌ش بڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رهه‌موومان ده‌رهه‌ق به‌ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و ڕاوه‌دونان و داپڵۆسینی ڕۆشنبیران كۆكین.به‌ڵام ئه‌ولاترو ترسناكتر له‌مه‌ ئه‌مانه‌ن كه‌ ئێمه‌ باسی ئه‌كه‌ین،تا ئێستاش له‌به‌ربه‌رژوه‌ندی گشتی و وه‌ڕس بوون له‌واته‌ واتی ناوبازاڕی و،قسه‌ی بێ به‌ڵگه‌و په‌ره‌ نه‌سه‌ندنی گیانی ته‌خوینكاری، وه‌ڵامی هیچ كه‌س و به‌كریگیراوانێكم نه‌داونه‌ته‌وه‌:

یه‌كه‌م: هه‌ندێك خۆیان سیخوڕن،خۆیان سه‌ریان به‌ده‌شته‌وه‌ نییه‌ له‌گه‌نده‌ڵی و پۆخڵه‌واتدا،كه‌چی بۆ پاككردنه‌وه‌ی پاشه‌ڵیان به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت شین ئه‌كه‌ن و به‌شه‌ویش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا نێرگه‌له‌و شه‌رابی سوور ئه‌كێشن،به‌ده‌ردی فه‌رهاد پیرباڵ له‌وه‌سفی ئیمه‌وماناندا ده‌ڵێت:تائه‌مانه‌به‌ندكرابون و ناڕه‌زایی وخۆپیشاندانیان ئه‌كرد.پیرباڵ وێڕای سه‌رشێتیه‌كه‌ی زۆرجاران پێ له‌هه‌ق ده‌نێت.كێ‌ مۆتاربۆ و مه‌نه‌سی دانا،وه‌كێ بوو به‌خاوه‌نی.ّّ!.وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئه‌زانن خۆرسكی خۆپیشاندانه‌كان ته‌نها له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دا بوو،دوایی مافیاكان هاتن بۆ ده‌وری مه‌نه‌سه‌كه‌و كێیان به‌دڵ نه‌بوو هێرشیان ئه‌كرده‌ سه‌ری به‌فه‌رمانی كاك فارووق كه‌ پرۆژه‌كه‌ی له‌ ئۆپۆزسیۆن وه‌رگرت و هێنای فه‌رزی بكا..ئێمه‌ ده‌ست به‌رداری نه‌بووین و هه‌موو ڕۆژ قسه‌ی خۆمان هه‌بوو،له‌مه‌ به‌دوا داوام له‌هه‌موو میدیای ئه‌هلی كرد كه‌ببن به‌كه‌ناڵێك تا هه‌ندێك واقعی لێوه‌ بگه‌یه‌نین به‌ خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕووت،نه‌یانهێشت،هه‌روه‌ك پێش حه‌ڤده‌ی شوباتیش وایانكرد،چه‌ند جاریش كه‌ی ئێن ئێن،ئه‌مانه‌ دادی نه‌داین،تاده‌هات ده‌وری مه‌نه‌سی ئازاد پڕئه‌بوو له‌وانه‌ی پێشووتر زۆرترین فه‌رمانی گرتنیان له‌حكومه‌ته‌وه‌ هه‌بووه‌،له‌كاتێكدا ئێستاش و ئه‌وساش گشت لایه‌ك ئه‌یانزانی به‌وخه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵمان بوو،هه‌موو كاردانه‌وه‌یه‌كمان له‌توانادا بوو.به‌ڵام له‌به‌ر حورمه‌تی به‌شێكی خه‌ڵك به‌به‌ڕاستی ناویان شه‌قام و به‌شخوراوبوون ،كاتێكیش له‌یه‌ك شه‌ودا له‌سێ‌ كه‌ناڵی ئاسمانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ناچاربووم ڕاستی یه‌كانم خسته‌ پێش چاو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێكرا بڵین:كه‌س ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆنی ده‌سه‌ڵات نه‌كا..شه‌ڕه‌ جنێویان دروستكرد،گه‌ڕه‌ك به‌گه‌ڕه‌ك وه‌ك ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ڕان،(ئه‌مه‌ شه‌قامی فرۆشتووه‌…!!).گوایه‌ سوكایه‌تی به‌ خۆپیشانده‌ر كردووه‌.خه‌ڵكیش ئه‌وه‌نده‌ باوه‌ڕی پێكردن كه‌ كردی.له‌ڕاستیدا گرفته‌كه‌یان ڕاگه‌یاندن نه‌بوو،به‌ڵكو به‌ده‌نگی به‌رز له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێمانوتن: ئه‌گه‌ر داخوازی یه‌كان كه‌ كۆمان كردۆته‌وه‌ كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌ین و ئیدامه‌ی ئه‌كه‌ین،ئه‌وا به‌شێكی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان و، سوپاش دێته‌ پاڵمان،ئه‌گه‌ریش ئه‌تانه‌وێت بمانكه‌ن به‌مه‌قاش و یه‌كێتی و پارتیمان پێبڕوخێنن، ئه‌وا له‌واقیعدا خه‌ڵك بۆئه‌مه‌ نه‌هاتووه‌.به‌ڵام بیرمان نه‌چێت به‌شێكی زۆر له‌مانه‌كه‌ خۆیان كردبوو به‌كوێخا خۆیان ژێربه‌ژێر پیاوی سوڵته‌و ڕابواردن بوون ڕۆژانه‌ حیساباتیان ئه‌كرد.(كاتی خۆی گشت ئه‌مانه‌و كاردانه‌وه‌ ئیقلیمیه‌كانیش ئه‌كه‌ین به‌كتێبێك).به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌ندێك ڕۆژنامه‌وانی تریش هه‌ن له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌تا بڵێی موعارزن و جنێو ئه‌ده‌ن،به‌ڵام هه‌تا بڵێی به‌ئیمتیازو سودمه‌ندو ماڵه‌وماڵی به‌رپرسه‌كان ئه‌كه‌ن.هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رچاوه‌  چه‌وته‌كانی ده‌سه‌ڵاتن.له‌ولاتریشه‌وه‌ میدیای ئه‌هلی ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان پێ نه‌ كرێت یان خۆیان هه‌ڵتپه‌سێرن:حه‌زئه‌كه‌ی هه‌واڵی یه‌كگرتنی پێنج پارچه‌ی كوردستان بهێنه‌ بۆت ناكه‌ن به‌دێڕێك.كه‌چی هه‌رئه‌مانه‌شن به‌خه‌ڵكی ئه‌ڵێن: پیاوی ده‌سه‌ڵات،ده‌ستی په‌كه‌كه‌،جاسووس.له‌واقیعدا ئه‌مانه‌ حه‌ساری ئیعلامیان داهێناوه‌.ئێمه‌ش له‌هه‌ر كه‌ناڵ و شوێنێك بمانه‌وێت قسه‌ ئه‌كه‌ین، ئه‌وه‌ ئازادییه‌كه‌ خوا پێیداوین.مانای ئیستفزازكردنی هیچ لایه‌ك ناگه‌یه‌نێت.
دووه‌م : كاتێك یه‌ك له‌م ڕۆژنامه‌وانانه‌ كامێره‌یه‌كیان لێ ئه‌سێنرێت،په‌نجا جار نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاگادار ئه‌كه‌نه‌وه‌،به‌ڵام په‌نجا جار هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئێمه‌ئه‌كرێت،كۆمپیوته‌رو ته‌له‌فۆن و گشت شته‌ شه‌خسیه‌كنیشمان ئه‌برێت،نقه‌یان لێوه‌ نایه‌ت.تۆ بڵێی جه‌سته‌ی ئێمه‌ ئاوی لێ بتكێت.یان ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا چه‌ند كه‌سێك له‌یه‌كێتی پێیانووتم: ئاگاداری خۆت به‌ به‌نیازن بتكوژن و بلێن ئه‌وان وایان پێكردووه‌،،له‌هه‌مان كاتدا چه‌ند دۆستێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێیانووتم: ده‌سه‌ڵات ئه‌تكوژێ‌ و ئه‌ڵێ‌ ئه‌مه‌ گۆڕان وای لێكردووه‌،چونكه‌ تۆپێشووتر ده‌رهه‌ق به‌سلبیاته‌كانی ئێمه‌ قسه‌تكردووه‌.به‌ومانایه‌ی كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی كوشتنی تاكه‌كان بێته‌ به‌رباس و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌كه‌شی هه‌ربه‌زیندویی ئه‌بێت.ئێ‌ باشه‌: ده‌سه‌ڵات بۆ كاك فڵان و فڵان ناكوژێت كه‌ڕۆژه‌بێته‌وه‌ له‌سایته‌كاندا جنیۆ ئه‌ده‌ن و له‌ میدیای ئه‌هلی و سه‌رادا هه‌موو شت ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن ده‌رهه‌ق به‌فه‌زاحه‌ت و ژیانی نهێنی به‌رپرسه‌كان…!!؟؟.له‌ولاشه‌وه‌ قیت و قنج به‌ئازادی خۆیان ئه‌سوڕێنه‌وه‌ و كه‌س سه‌یریشی نه‌كردوون…!!.
 
• كــــێ‌ شه‌قام ئه‌جوڵێنێت…؟
هه‌موو هاژوو هوژه‌كان له‌ئان و ساتی خۆپیشاندانه‌كاندا،له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌مجاره‌ خۆپیشاندان له‌ده‌ستدا بشكێت جارێكی تر خه‌ڵك له‌م شوێنه‌ به‌م قه‌واره‌یه‌ نابینرێته‌وه‌،چونكه‌ ئێمه‌ باش له‌هه‌موو شته‌كان تێگه‌یشتبووین.له‌ ئێستادا ئۆپۆزسیۆن دوورو نزیك چه‌ند گروپێكی دروستكردووه‌،ده‌سه‌ڵات به‌هه‌مان شێوه‌،وه‌ ئه‌نجومه‌نی كاتی دروستكراوه‌ته‌وه‌،ئێمه‌ش به‌شی خۆمان هه‌ین،به‌ڵام جگه‌ له‌ناو ئه‌مانه‌ هیچ شتێك نین بۆشه‌قام،له‌ڕاستیشدا وه‌ك له‌ فه‌رهه‌نگی سیاسیدا هاتووه‌ هه‌موو كات تێرمی شه‌قام گه‌وره‌تربووه‌ له‌ ئۆپۆزسیۆن،یان گروپێكی به‌كرێگیراو،كه‌زۆركه‌ڕه‌ت عه‌رزی مه‌عریفی و فه‌لسه‌فی خۆیان ئه‌كه‌ن،وه‌سه‌ردانی مه‌كته‌ب سیاسی حزبه‌كانیش ئه‌كه‌ن،بۆیه‌ لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین ده‌مێكه‌ كارو كرده‌وه‌ی خراپ له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌ئێمه‌ومانان ئه‌كرێت،ته‌نانه‌ت هه‌ر هیچیان ده‌ست ناكه‌وێت له‌سه‌رمان به‌رنامه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ تیڤیه‌كان ده‌سكاری و مونتاج ئه‌كه‌ن و له‌تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا له‌مه‌ڕ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان.به‌م كارانه‌و به‌م واته‌ شه‌قام ناجوڵێنرێت،ئه‌گه‌ر بجوڵایه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دانه‌ده‌نیشت،ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می یاری كردن و بێزاركردنی هه‌ست و نه‌ستی شه‌قامه‌ ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌تاییه‌كه‌.هه‌رچه‌نده‌ هه‌ر له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دوای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ چه‌ندین ئیحتیمال دروست بوو به‌نیسبه‌ت ئێمه‌ومانانه‌وه‌،یه‌ك له‌وانه‌ ئه‌مه‌ شه‌قام نییه‌ واده‌كات،به‌ڵكو ئه‌یانه‌وێ‌ گیرفانی خۆیان به‌م خه‌ڵكه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌ پڕبكه‌ن و موزایه‌ده‌ به‌مافه‌كانیانه‌وه‌ بكه‌ن،،له‌ لایه‌كی هه‌ستم ئه‌كرد ده‌سه‌ڵات خۆی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئیدامه‌ پێدابێت،بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باهۆزی ناوچه‌كه‌دا،خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان ته‌وقیتێك دانه‌نه‌ن وپێكه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ن،له‌مه‌یاندا ئه‌مزانی یه‌كێتی به‌م حاڵه‌ی ئێستایه‌وه‌ ناپه‌رژێت بیر له‌مه‌ بكاته‌وه‌،وه‌ زۆر ئه‌گه‌ری تر هه‌بوون،كه‌ڕۆژی خۆی دێت و باس ده‌كرێن.
 
                                    
     *ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی            

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.