ژنێک، به‌توێی گزنگ و پرژه‌ی ئاو
چیرۆک
ئه‌م ئاوه له‌خۆیدا بێ ڕه‌نگه، وه‌لێ له سه‌ری په‌نجه‌کانی ئه‌فسوونێک ده‌ڕژێ، ڕۆژانه به ده‌یان تۆنه‌ڕه‌نگ، که‌ڤاڵه ئاوییه‌کانی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی باخچه‌که‌مان ده‌کێشێ.. ئه‌م ئاوه خۆی بێ بۆنه، که‌چی باخچه‌که‌مانی کردووه به دوکانی عه‌تار.. ئه‌م ئاوه خۆی ماڵی له شووشه‌یه که‌چی هێلانه‌یه‌کی هێمنی بۆ ماسییه‌کان چێ کردووه، بوومه‌له‌رزه‌یش کاری تێ ناکات.. ئه‌م ئاوه خۆی کچی ئاسمانه، که‌چی چه‌نێ بێ‌فیز و خاکی ته‌بیاته! ده‌بارێته سه‌ره‌ڕێ و ده‌بارێته به‌رپێمان و منه‌تیشمان به‌سه‌ردا ناکات.. ئه‌م ئاوه چه‌نێ ڕۆحسووکه، له‌گه‌ڵ مندا، له‌ته‌ک منداڵانیشدا شڵپوهووڕ گه‌مان ده‌کات.. ئه‌م ئاوه چه‌نێ زیته‌ڵه‌یه خودایه، بۆ تاوێکیش جێ به‌خۆی ناگرێ.. ئه‌و وه‌رده (چه‌و)ه تووڕه و زبرانه‌یش، له چه‌ند هه‌نگاوێ بترازێ بوار به منی پێخاوس ناده‌ن به‌سه‌ریاندا بڕۆم. که‌چی بێده‌نگ بۆ ئه‌م ئاوه ڕوونه دابوون.
ئه‌م ئاوه گابه‌رده‌کانیشی ده‌سته‌مۆ و ئاوه‌سوو کردووه. وه‌ختێک گوڕ ده‌خواته‌وه و به تریقه‌ی پێکه‌نینه‌وه، به‌بانیاندا ڕه‌ت ده‌بێ. ئه‌م ئاوه چه‌نێ ڕوون و کراوه‌یه، چ زوو بوو به ئاشنای زه‌وی؟ چ زوو سه‌ری خۆی به‌خاک سپارد و به درزه ده‌م وشکه‌کانیدا ڕۆچوو؟ هه‌رچی ئه‌م مه‌زنه (گۆمه) بێ بنه، بێ فیزه‌یشه، بۆ بزن و دار و گیا و مرۆڤ و قرژاڵ، چونیه‌ک دێته‌ڕه‌دا. ئه‌م گۆمه مه‌نگه شینه، بۆ که‌ڵه‌کێوییه قۆچ چه‌ماوه‌کانیش بووه به ئاوێنه‌ی باڵانما. که‌و ده‌نووکی لێ ته‌ڕده‌کا، په‌پووله به‌سه‌ریا ده‌فڕێ. قوڵینک خۆی تیا مه‌له‌ده‌دا.
ئه‌م ئاوه ڕوون و ڕۆشنه، قسه‌و قسه‌ڵۆک له‌دڵ ناگرێ. ئه‌وه‌ی له دڵیدایه له‌سه‌ر زاریشێتی. ئه‌گه‌ر ئه‌برۆ شینه کاڵه‌کانی له‌یه‌کداو تووڕه‌یش بوو، دوای تاوێک هێمن ده‌بێته‌وه. مینا ساوا ده‌ست به‌قاقای پێکه‌نین ده‌کاته‌وه.. ئه‌م ئاوه هیچ بڕگه و به‌ندی نهێنیی له‌گه‌ڵ پرد و بوار و که‌ناردا مۆر و په‌نهان نه‌کردووه، ئه‌وه‌ی له ناخیدایه پیشانی منی ڕێبواریشی ده‌دات.
ئه‌م گه‌واڵه هه‌ورانه‌ش به ژێی ئاو، ئاوازێکی نه‌مر و تووڕه ده‌چڕن کاتێ ده‌بێته لاسامه و لافاو.. ئاو به ئاوێتی خۆی، به‌و هه‌موو ناز و جیازه‌ی خۆیه‌وه، به خاوینی و ناسکی و ڕوونیی خۆیه‌وه، کێ له ئێمه جارێک به‌رله‌وه‌ی بیخۆینه‌وه ماچێکی کرد، یان ماچێکی بۆ هه‌ڵدا؟
ئه‌م ئاوه ڕوونه، گه‌ر بهاتایه گۆ ده‌یوت: (بمکه‌ن به‌ده‌م منداڵه گه‌رمیانییه‌کانه‌وه له تافی سه‌ره‌مه‌رگدا، سه‌روه‌ختی ئه‌نفال!) ئه‌ی ڕووباری ڕوونی به‌لرفه و هاوار، چه‌نێ هۆگری تۆم.. ئه‌ی ڕوبار، ئه‌وه بۆچی وا بروسکه‌یی به‌ده‌م شه‌پۆلانه‌وه تیله‌ی چاوه شینه‌کانتم تێ ده‌گریت و لێم هه‌ڵدێی؟ ده‌تۆ هیچ نه‌بێ ئه‌وه‌نده له‌سه‌رم ڕاوه‌سته هه‌تا ڕوخساری غه‌ریب و ماندووم ده‌خوێنییه‌وه! من وه‌ک ئه‌وان گومڕا نیم. من ڕێبوارێکی ماندووم، هه‌ڵوه‌دای دوای ڕوونیم.. ژیان له تۆدا، هه‌رزانی له تۆدا، لڤلڤین و نه‌مریی له تۆدا، ئاوه‌دانیش هه‌ر له‌تۆدا ده‌بینم!
به‌ڵام ئه‌ی ڕوبار، به‌چی ده‌چێ ئه‌گه‌ر شه‌کره‌ژنێکی به‌ژن زراڤی ڕووت، بریسکه‌ی ده‌ریا له چاوانیدا، به‌توێی گزنگ و پرژه‌ی زیونی ئاو و چاویله‌که‌ی خۆره‌تاو، له چیمه‌نی که‌نارتا، چه‌تری شینی هه‌ڵنه‌دابێ. ئه‌ی ڕوبار، به‌چی ده‌چێ گه‌ر کیژێکی زار به خه‌نده‌ی پێخاوس و په‌لک درێژ، به مایۆی سووره‌وه، له شانی ده‌سگیرا‌نه سینگ تووکنه‌که‌یه‌وه شڵپوهووڕ مه‌له‌ت تێدا نه‌کات و به شه‌ڕه‌ئاو و چنگه‌پۆپانێ به‌سه‌رت نه‌که‌نه‌وه!
30.01.2009