گه‌نده‌ڵیه‌كی له هه‌ممووان گه‌وره‌تر!!
سه‌رده مانێكی زۆر بوو هه‌دوو حیزبه پاڵه‌وانه‌كه‌ی ده‌سته‌ڵات سه‌ری قسه‌و بنی قسه‌یان پاره‌ی گومرگ بوو ته‌نانه‌ت هۆكارێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوه‌خۆ واته شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو حیزبه و به‌هه‌ده‌ر دانی سامانێكی گیانی وماددی كورد و پاشكه‌وتنی كورد‌و ناشیرین كردنی له‌به‌رده‌م دۆست و دوژمن ئه‌و پاره‌ی گومرگه بوو كه سه‌رانی یه‌كێتی به جیا بۆوه‌كانی ئێستای گۆرانیشه‌وه هه‌میشه داوایان له پارتی ده‌كرد پاره‌ی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل یان له‌گه‌ڵدا به‌ش بكه‌ن . هاووڵاتی ئاسایی ئێستا ده پرسێ ئه‌رێ خێره كه ئێستا ئه‌و دوو حیزبه وه‌كو ده‌ڵێن موو به‌به‌ینیانه‌وه ناچێ و ده‌ستان به‌سه‌ر سامانی ئه‌و هه‌رێمه‌دا گرتووه هه‌ر بۆ یادگاریش باسی گومرگه‌كان ناكه‌ن ؟؟؟ یا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌رگیز له‌وه‌ڵامی شه‌قامی كوردیدا باسی پاره‌ی دزینی نه‌وتی كوردستان ناكه‌ن ؟ بۆ له‌كاتی باس كردنی بودجه‌دا ئاماژه به‌و داهاته زۆره‌ی پاره‌ی نه‌وتی به‌ناهه‌ق دزراوی كوردستان ناكرێ كه مافیاكانی ئاشتی هه‌ورامی به‌شه‌وو به‌رۆژ لوشی ده‌كه‌ن و كه‌س ناڵێ له پشتی چاوتان دوو برۆیه؟ ئه‌و نه‌وت دزینه گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك كه هه‌موو نه‌وتی ئه‌و وڵاته كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ته‌نانه‌ت خودی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش نه‌توانێ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامیدا بكا . هه‌ر بۆ بیر خستنه‌وه‌ش پار ساڵ هه‌رچه‌نده نێچیروان له حكومه‌تیش نه‌مابوو به‌ڵام وه‌كو سیفه‌تێكی حیزبی سه‌ردانی توركیای كرد‌و دوو وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌میشی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد كه ئاشتی و وه‌زیره وه‌رگیڕه‌كه فه‌لاح مسته‌فا بوون هه‌رچه‌نده لێره ناره‌زایی له‌باره‌وه ده‌ربڕا به‌ڵام كه به‌رهه‌میش زانی مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه بازرگانی بووه‌و نێچیر بۆ كاری كومپانیا نه‌وتیه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كردوه كه‌س نه‌یتوانی نقه بكا . بۆیه به جه‌نابی سه‌رۆك ده‌ڵێین گه‌وره‌م ئه‌وانه گه‌نده‌ڵین و ئێوه له‌به‌رامبه‌ر خوا‌و مێژوو به‌رپرسیارن ئه‌و دزیه گه‌ورانه چاره‌سه‌ربكه‌ن .نه‌وه‌ك له‌زگه له‌سه‌یاره‌ی جام ره‌ش بكه‌نه‌وه . له‌و وڵاته‌ی ئێمه كێشه‌ی زۆر له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه . وه‌زیری كاره‌با له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایده‌گه‌یه‌نێ كه‌وا ئێمه له كوردستان غازی سروشتیمان ئه‌وه‌نده زۆره ده‌توانین ده‌یان وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای لێ دروست بكه‌ین . به‌ڵام سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه ئێستا سێ وێستگه‌كه‌ی كاره‌بای كوردستان به گازوایل كاریان پێ ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی گازوایلی كارگه‌كانی ئاشتی و كاكی گه‌وره به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت . له‌هه‌مان كاتتدا نرخی سووته‌مه‌نی له‌و وه‌رزی هاوینه‌دا زۆر به‌رز ببێته‌وه كه هاووڵاتی هه‌ستی پێ ده‌كا هه‌ر له ئێستاوه نرخی یه‌ك به‌رمیلی نه‌وتی سپی به 185هه‌زاردیناره.له‌وه‌ش سه‌یر تر وه‌زیره‌كه له‌و چاو پێكه‌وتنه‌دا ده‌ڵێ ته‌نها پاره‌ی دوو مانگی گواستنه‌وه‌ی گازوایل له هه‌ولێره‌وه واته له پاڵاوتگه‌ی خه‌باته‌وه له نزیك هه ولێر. بۆ دهۆك به‌شی ئه‌وه ده‌كات بۆڕی گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی له‌بیره‌كانی كورمۆری نزیك قادر كه‌ره‌می گه‌رمیان بۆ دهۆك پێ دابین بكرێ . هه‌ر له‌و بابه‌ته‌شدا و له دانیشتنێكدا ئاشتی به‌وه‌زیری كاره‌با ده‌ڵێ باسی بۆری غاز نه‌كه‌ی جارێكی تر ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌یته‌وه دوایی واده‌كه‌ین وێستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵیش به گازوایل كاربكات, كه وێستكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ته‌نا 20 كم له كۆر مۆره‌وه دووره . منیش وه‌كو هاووڵا تیه‌ك ئه‌و بابه‌ته ده‌خه‌مه به‌ردیده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك با خۆی لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات چونكه به بێ هیچ زێده رۆییه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك كه‌سێكی پاك و دلسۆزی ئه‌و گه ل و وڵا ته‌یه,به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك گورگ و دڕنده و دزو مافیا ده‌وره‌دراوه, به‌برازاو كوڕ‌و ئامۆزا‌و خزمه‌كانی خۆشیه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێ راده‌بینرێ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكا‌و له‌وه بكۆڵێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌راستی جه‌نابی مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی دزیه گه‌وره‌كان بێ ,بزانێ ئاشتی بۆ كێ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێ ئه‌و كارانه دوكاوكێی له پشته وا بێ منه‌ته‌و له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ره‌سمیدا وه‌كو گورگ په‌لاماری وه‌زیرێكی ترده‌دا كه‌له لیستی ئه‌واندا نی یه ,وه بۆ رێگا نادا بۆری گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی بۆ دهوك رابكێشری و له‌به‌ر چی وێستگه‌ی هه‌ولێر ته‌نها به گازوایل كارده‌كات ئه‌وانه گرفتی زۆر گه‌وره‌ن و ده‌یخه‌ینه به‌رده‌می سه‌رۆك و رای گشتی بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك هه‌موو خه‌ڵك به گه‌نده‌ڵیه‌كان بزانن له‌لایه‌كی تردا جه‌نابی سه‌رۆكیش به كاره ساختانه بزانێ و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بدا ,مه‌به‌ستش ناو زڕاندنی هیچ كه‌س و لایه‌ن و حیزبێك نی یه به‌ڵكو ته‌نها رێگه گرتنه له دزیه گه‌ره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵیه‌كانن له‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌یئێمه كه ته‌نها چه‌ند كه‌سێك سامانه‌كه‌ی ده‌دزن و كه‌سیش ناتوانێ پێشیان لێ بگرێ و له روویاندا بوه‌ستێ ته‌نها مه‌گه‌ر جه‌نابی سه‌روك و لێژنه ی چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده ڵیه‌كانی جه‌نابیان نه‌بێ ؟..!!!