ڕۆژنامەگەری لە کۆمەڵگە- بەشی پێنجەم و کۆتای
ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆی جیهان، یه‌کێکه‌له گرنگترین ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌زۆرترین له‌کاریگه‌ریه‌کانی باڵیان کێشاوه‌به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندندا به‌گشتی و ڕۆژنامگه‌ریش به‌تایبه‌تی له‌ڕووی بنه‌ما دیموکراسیه‌کانه‌وه. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگەی ته‌کنه‌لۆژیا و به‌تایبه‌تی هاتنه‌مه‌یدانی ئینته‌رنێت ، کاریگه‌ریه‌کانی بۆ سه‌ر ناوه‌رۆکی ئه‌م پیشه‌یه‌زیاتر و فراوانتر بوون. ئه‌مڕۆ ئینته‌رنێتگ ( (Global Village )ی درووستکردووه، گوندی جیهان، که‌پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان خه‌ڵکی له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی تری پێشووی مرۆڤایه‌تی خێراتر کردووه، به‌وه‌ی که‌دنیای کردۆته‌گوندێکی گچکۆکه‌و له‌سه‌ر مۆنیته‌ری کۆمپیوته‌ره‌کانمانەوە‌بەردەوام لێی ئاگادرین و ئەلکترۆنیانە خۆمان بە بەشێکلەو یان ئەو بە بەشێک لە ژیانی خۆمان دەزانین. ئه‌مه‌خۆی له‌خۆیدا خاڵێکی کاریگه‌رییه‌ئەرێییەکانی ئینته‌رنێته‌له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری، که‌وای کردووه‌گۆڕه‌پانی خه‌ڵك گۆڕه‌پانێکی جیهانی بێت چونکه‌له‌ڕووی پراکتیکه‌وه‌دەتوانێت له‌پلاتفۆرمێکی سه‌ر هێڵەکەیدا خه‌ڵكانی گۆره‌پانی دنیا لە مێزگردێکی ئەلکترۆنیدا کۆبکاتەوە، بە پێچەواەی ترادسیۆنی ڕٶژنامەگەری کە بۆ‌کۆمه‌ڵێک خوێنەر و له‌سنوورێکی دیاریکراودا کاری دەکرد. ،تێگەیشتن لە دنیای دەرەوە و گەرمکردنی باسەکان لە سەر ئاستێکی نێونەتەوەیی و برەودان بە ژیان وەک گلۆبالیستێک ، هەرچەندە لە ناو چەند بزووتنەوەیەکی سۆسیۆ – سیاسی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا لە ئەمریکا و ئەورپادا بەدی دەکران، بەڵام بۆ ڕٶژنامەگەری هێشتا که‌یسێک بوو و هه‌م کۆسپێکیش بوو له‌به‌رده‌م ئه‌رکه‌نێونه‌ته‌وەییە‌کانیدا. لەوانەیە هەواڵەکانی گواستبێتەوە بەڵام تیایاندا بەشدار نەبووە وەک ئەوەی ئێستا لە سەردەمی دیجیتاڵدا بەرجەستە دەکرێت. له‌گەڵ هاتنه‌مەیدانی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌لکترۆنی که‌به‌ده‌سته‌واژه‌زانستییه‌که‌ی پێی ده‌گوترێت (Citizen journalism) واته”ڕۆژنامه‌گەر‌ی هاووڵاتی”.
به‌پێی ئایدیاکانی تیۆریزانی ڕاگەیاندنی ئەلکترۆنی پێرنسکی ، خوێنه‌رانی ئه‌مڕۆی ڕاگه‌یاندنه‌ئه‌لکترۆنییه‌کان دوو جۆرن، خوێنه‌ری خێرا وه‌خوێنه‌وه‌ری دڕێژ و و دووربین، هۆکارەکانیشی دەگەڕێنەوە بۆ دوو ڕه‌گه‌زی تر که‌هەر ته‌کنه‌لۆژیا درووستی کردوون، یه‌که‌م( دیجیتاڵی ره‌سه‌ن ) : ئه‌وانه‌ن له‌سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆژیای دیجیتاڵدا له‌دایکبوون و له‌ساواییه‌وه‌به‌خزەتگوزارییە ئەلکترۆنییە دیجیتاڵەکان ئاشانابوون که‌بێگومان نه‌وه‌ی نوێیه. دووەم (په‌نابه‌ری دیجیتاڵی) که‌له‌ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نیان یان کۆتای هه‌رزه‌ییان به‌سه‌رده‌می دیجیتاڵ ئاشنابوون. له‌ڕاستیدا له‌سه‌ر رووپه‌ری جیهانی ، “ڕۆژنامه‌گه‌ری هاووڵاتی ” و ئه‌وانه‌ی له‌ڕاگه‌یاندنه‌ئه‌لکترۆنییه‌کاندا بەرهەمەکانیان بڵاودەکەنەوە لەڕێگای ئینتەرنێتەوە خوێنه‌ری خێرایان زیاد کردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنه‌ئه‌لکترۆنییه‌کوردیه‌کاندا ، سه‌رباری ئه‌و شاڵاوه‌ی که‌به‌خێڕای بۆ فراوانبوونی دێت، ده‌بینین هێشتا ڕۆژنامه‌نووسی هاوڵاتی دروست نه‌بووه، چونکه‌زۆر که‌م ڕاپۆرتی مه‌یدانی له‌ڕووپه‌ری ماڵپه‌ره‌کوردیه‌کاندا بڵاو ده‌بنه‌وه‌له‌بری ئه‌مه‌به‌پێچه‌وانه‌ی دنیای ده‌ره‌وه‌له‌ته‌ک ئێمه‌لە بری (ڕۆژنامەنووسی هاووڵاتی” ڕۆژنامەگەری کوردی لە دنیای تەکنەلۆژیا “نووسه‌ری هاووڵاتی” زیاد کردووه‌که‌ڕاسته‌وخۆ له‌ژانره‌ی بیروڕادا خۆیان ده‌بیننە‌وه. ئه‌و خێراییه‌ی که”ڕۆژنامه‌گه‌ری هاووڵاتی” هێناویه‌ته‌هه‌واڵه‌وه‌به‌ڵگه‌نه‌ویسته، ئه‌مرۆ خەڵك له‌ڕێگای ئامێره‌دیجیتاڵیه‌کانیانه‌وه‌ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ هه‌واڵه‌کان بگوێزنه‌وه بۆ ژووره‌کانی هه‌واڵ، بۆ نموونه:ته‌قینه‌وه‌کانی له‌نده‌نی ساڵی 2007 هه‌روه‌ها ڕووماڵکردنی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌کان و ڕێگا و بان و کانی تر رووده‌ده‌ن ، هاووڵاتیه‌ک به‌ماتریاله‌دیجیتاڵه‌که‌یه‌وه دەتوانێت‌پێش ئه‌زمووندارترین ڕۆژنامه‌نووسی دنیا هەوڵاکە بۆ ژووره‌کانی یەکەی هه‌واڵ بگوازێته‌وه. له به‌رامبه‌ر ئەو تێڕوانینەشدا ، ئە گه‌ر له‌گۆشه‌یه‌کی تره‌وه‌بڕوانینه(رۆژنامه‌گه‌ری هاووڵاتی) و ئه‌وه‌ی له‌ڕاگه‌یاندنه‌ئه‌لکترۆنیه‌کاندا ئه‌مڕۆ به‌رچاو ده‌که‌ون، له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی بروه‌دانیاندا بوونه‌ته‌هه‌ڵگری ئاکارگه‌لێکی نێگه‌تیڤیش ، ئه‌مه‌ش له‌ڕووی پره‌نسیبه‌مۆڕالیه‌کان و هه‌م له‌ڕووی ئه‌و نۆرمانه‌ی که‌ئێتیکی ڕۆژنامه‌گه‌ری پێک ده‌هێنن، له‌ڕووی پراکتیکیشه‌وه‌پرۆفێشناڵیزم به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه‌ده‌به‌ن. بۆ نموونه‌هه‌ر که‌سێک بخوازێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ پێشینه‌یه‌کی زانستیشی بۆ پراکتیکی ڕۆژنامه‌نووسی و ڕۆژنامه‌وانی نه‌بێت، ده‌توانێت بێگوێدانه‌هیچ به‌ربه‌ستێک ماڵپه‌رێک بکاته‌وه‌و چی بوێت تیایدا بینوسێت یان به‌ڤیدیۆ بیگرێت و بڵاوی بکاته‌وه. ئه‌مه‌هەتاوەکو ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ته‌نانەت بۆی ده‌لوێت سنوورە ئێتیکه‌ڕۆژنامه‌وانییەکان زۆر به‌سانایی ببه‌زێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه‌له‌سه‌ر دیموکراسییه‌و به‌شداری هه‌موومانه‌لە ڕاستیدا ئه‌مه‌فراوانکردنی پانتاییه‌کی دیموکراتیکە بۆ خەڵك. ئەم فۆرمە لە ڕۆژنامه‌گه‌ری وای کردووه‌که‌به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبژاردنی بابەتەکان بگەڕێتەوە بۆ ئه‌ستۆ و ئیرادەی تاک که‌ئه‌مه‌ش دەکەوێتەوە سەر‌ڕاده‌ی ئاگایی هوشیاری تاکه‌کان خۆیان له‌مه‌ر هه‌ڵبژاردنی بابتە جۆراو جۆرەکانەوە.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کاریگەرییەکانی ته‌کنه‌لۆژیا له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری بوونه‌ته‌بنیاتنه‌ری چه‌ندین تیۆر ی جیاواز له‌دنیای ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆدا. له‌ڕووی هێڵه‌سیاسیه‌کانه‌وه‌ئه‌وانه‌ی که‌خۆیان له‌باڵی چه‌پ و سه‌نته‌ری چه‌پ یان لیبڕاڵ رزگاریخوازیدا ده‌بیننه‌وه،هه‌نگاوه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌لکترۆنی(ڕۆژنامەگه‌ری هاووڵاتی) به‌زێده‌فرانبوونی دیموکراسی له‌کۆمه‌ڵگەدا له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له‌به‌رامبه‌ر چەپ بە گشتیدا، کۆنه‌پارێز و پارێزگاره‌کان به‌کۆمار خوازه‌پارێزگاره‌توندڕه‌وه‌کان و ته‌نانه‌ت نوخبه‌ییه‌نوێ- لیبڕاله‌کانەوە، ئەم فۆرمی ڕٶژنامەگەرییە ئەلکترۆنییە کە هەموو تاکێکی کۆمەڵگە وەک یەک مافیان هەیە بەکاری بهێنن به‌هه‌نگاوێکی نا- ئیتیکی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و به‌پراکتیک له‌هه‌وڵی به‌ربه‌ست دانان و کۆنترۆڵ کردنیدان. لێردا ئێمە بەسەرهاتەکانی ویکیلیکس و داهاتووی ڕۆژنامەگەری ئەلکتۆرنی وهێرشە نامۆڕاڵەکەی دەوڵەتان بۆسەری لێدەگەڕێن بۆ بابەتیکی تر لەبەرئەوەی لە چاورچێوەی باکگراوندە تیۆرییەکاندا بمێنینەوە کە لە پشتی ئەو باهۆزەوەیە لە ڕۆژنامەنووسان لە دووتوێی لاپەرە دیجیتاڵیەەکانی تەکنەلۆژیادا.
زۆرینه‌ی ئه‌و کۆمێناتار و تیۆریزانانه‌ی که‌له‌خشته‌ی هێڵه‌سیاسیه‌کانی چه‌پ و ڕزگاریخاوازه‌کاندا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌پێیان وایه‌که‌فراوانبوونی ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی و (رۆژنامه‌گه‌ری هاووڵاتی) بۆ ئه‌و چەوساندنه‌وه‌و پاشاگه‌ردانییه‌پڕ کۆنترۆڵکردنه‌ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌که‌چه‌ندین ساڵه‌ڕاگه‌یاندنه‌باوه‌کان و ڕۆژنامه و‌بڵاوکراوه‌سه‌ره‌کییه‌کان پیاده‌ی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگە و به‌رامبه‌ر دیموکراسی. پرۆفیسۆری زانکۆی بۆستۆن له‌ئه‌مریکا کریس ده‌یلی زۆر زیاتر له‌و پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ده‌کات و ڕاگه‌یاندنه‌ئه‌لکترۆنیه‌کان و ئه‌وانه‌ی له‌پرۆژه‌جیاجیاکانیدا کار ده‌که‌ن به‌نامیلکه‌نوس و فه‌یله‌سوفه‌ڕ وه‌ک تۆمادیکاڵەکانی وەک تۆماس په‌ینی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ده‌شوبهێنێت ، که‌بوونه‌بنایتنه‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مرۆ. ده‌یلی پێی وایه‌که‌ڕاگه‌یاندنه‌ئه‌لکترۆنییه‌کان : ” بزووتنه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکه‌که‌بیرو باوه‌ڕی جدییان هه‌یه‌و ناتوانن یان ده‌ترسن له‌ڕاگه‌یاندنه‌سه‌ره‌که‌ییه‌باوه‌کاندا بڵاوییان بکه‌نه‌وه، بۆیه‌ڕاگه‌یاندنێکیان بۆ خۆیان درووست کردووه‌و‌ڕاگه‌یاندنێکی ئه‌ڵته‌رناتیڤه.” له‌تێڕوانینه‌کانی ئه‌م بۆچوونه‌وه‌بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه‌که‌هاتنه‌مه‌یدانی( ڕۆژنامەگه‌ری هاووڵاتی ) ان ، کاردانەوەی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌و جیاکاری و داگیرکارییه‌ی ئەجێندای ڕاگه‌یاندنه‌سه‌ره‌کی و باوه‌کانە که‌له‌پێناوی خۆیاندا گۆڕەپانی گشتی بیرکردنەوەی خەڵک داگیردەکەن و لە بری قازانجی گشتیش بە پۆپۆلیزم ئاڕاسته‌ی مانشێت و هه‌واڵ بابەتەکانیان دەکەن.
له‌ڕووی ئابووریشه‌وه‌ڕاگه‌یاندنه‌ئه‌لکترۆنییه‌کان ترسی داڕووخانیان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌باوه‌کان درووست کردووه. چونکه‌له‌ڕاگه‌یاندنه‌ئه‌لکترۆنییه‌کاندا و به‌رهه‌مه‌ڕۆژنامه‌وانییه‌کان تێكڕا بێ به‌رامبه‌رن و قازانجیان هێندە لێ په‌یدا ناکرێن، به‌دڵنیایشه‌وه‌بۆ سه‌رمایه‌داران و ئه‌و ڕۆژنامەگه‌ر‌ییه‌که‌چه‌ندین ساڵه‌به‌سه‌رمایه‌کراوه‌و بۆته‌ئامێرێکی قازانج پەیداکردن بۆ خاوه‌نه‌کانیان ئه‌مه‌شتێک نییه‌که‌به‌ئاسانی قبوڵی بکه‌ن. مایک ئه‌ندێرسۆن که‌سکرتێری گشتی پێشوی کۆمپانیای News corporation ی روپێرت مێردۆکی ئیمپڕاترۆی لە %٨٠ ی ڕاگەیاندنەکانە، پێی وایە ئەوان :”چه‌ندین ملیۆن خه‌رجی ده‌که‌ن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی که‌ره‌سه‌بۆ ئامێره‌کانی خه‌ڵکی تر، ئه‌مه‌شێتییه.” وەک خۆی ووتی به‌ڵێ شێتییه‌چونکه‌قازانجی مادی بۆ ئه‌وان تیادا نییه. هه‌نووکه‌ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی ماڵپه‌ره‌که‌ی کردووه‌به‌پاره‌و پێویسته‌پاره‌بده‌یت تا بیخوێنیته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا تێکڕای ڕۆژنامه‌کانی تری به‌ریتانیادا به‌ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌نه‌وه‌که ماڵپەرەکەی ملیۆن خوێنه‌ری هه‌یه دژی ڕۆژنامه‌ی تایمز وه‌ستاوه‌نەته‌وه‌و سوورن‌له‌سه‌ر بێبه‌رامبه‌ری به‌رهه‌مه‌ئه‌لکترۆنییه‌کانیان. ئالان روستبریجه‌ر کە سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌نە، ساڵی پار لە سیمیناریکدا لە زانکۆکەم لە سەر داهاتووی ڕٶژنامەگەری ووتی: “دیوار درووست کردن له‌به‌رده‌م به‌رهه‌مه‌ڕۆژنامەوانییە ئه‌لکترۆنییه‌کان خۆ کوشتنه. ” دووپاتی کردەوە گاردیەن هەمیشە بێبەرامبەر پەخشە ئەلکترۆنییەکانی دەکات. من پێم وایه‌بۆچوونه‌کانی سەرنووسەری گاردیەن ئالان ڕاستر ویەکسانیخواز و نوێخوازییە ، چونکه‌کارێکی نه‌کره‌بەتایبەتی دیجیتاڵە ڕه‌سه‌نەکان پاره‌بده‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ئه‌لکترۆنییه‌کان له‌به‌ر دوو هۆکار، ئه‌وان ڕاهاتوون له‌سه‌رەتای ژیانیانەوە به‌رهه‌مه‌کان بێبه‌رامبه‌ر بخوێننه‌وه، دووه‌میش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر بنکه‌یه‌کی ڕۆژنامەگه‌ری که‌دیواری مادی له‌به‌رده‌م خوێنه‌راندا درووست دەکات بە به‌هەزاران ماڵپەری ئەلکترۆنی دیکە هەن کە هه‌مان هه‌واڵ و بابه‌ت و به‌رهه‌مه‌کانی تر به‌بێبه‌رامبه‌ر بۆ خوێنه‌رانی ئینته‌رنێت بڵاو ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که‌تایمز و هاوشێوەکانی ئه‌گه‌ر خوازیاری ئەوەبن بە ترادسیۆن پارێزانە ڕاگەیاندنی ئەلکترۆنی وەک سەنتەرێکی بازرگانی سەرمایە بکەنە ئامێرێک بۆ زیاتر چەوساندنەوەوه‌ک ئالان باسی ده‌کات خود کوژی ده‌که‌ن. بەتایبەتی لە دنیای تەکنەلۆژیای ئەمڕۆدا و قۆناغێک کە (ڕٶژنامەگەری هاوڵاتیان) ڕۆژنامەگەری ئەلکترۆنی لە گوندی جیهان تەنانەت ئاراستەی هێز و لایەن و بزووتنەوە سۆسیۆ – سیاسییەکان دەکات وەک لە سەرهەڵدان و ڕاپەڕینەکانی ناوچەکەو جیهاندا هەنووکە بەدی دەکرێت.