له‌باره‌ی دیوانه‌كه‌ی ته‌ڵعه‌ت تاهیره‌وه
1
– لیره‌یه‌كی زۆر كۆده‌كه‌مه‌وه رۆشنایی پێ ده‌كڕم .. ل15
شیعر حیكمه‌تی مانه‌وه‌ی رۆحی مرۆڤه، ئه‌و حیكمه‌ته‌ی پارێزه‌ری شه‌رابێكی موقه‌دده‌سه ، ریلكه گوته‌نی : شاعیره‌كان چه‌ند لوله‌یه‌كی موقه‌دده‌سن ئاوی ژیانیان تیدا ده‌پارێزرێ ، ئه‌و شه‌رابه‌ی كه مرۆڤ له‌و سه‌ری وه‌ڕه‌سی و بێزارییه‌وه ، له‌وسه‌ری مانه‌وه له ناو سكونێكی ئه‌به‌دیدا، رزگارده‌كات و ده‌ستی ده‌گرێ و ده‌ڵێ ئه‌ی مرۆڤ ، له زه‌مه‌نێك و هه‌موو زه‌مه‌نه‌كانی دیكه ، تۆی باڵبهسته و چاوبه‌سته و زوڵملێكراوی هه‌موو قه‌ده‌ره‌كان ، تاكه سه‌لوای تۆ كه برینه‌كانت هێور بكاته‌وه و دڵت بداته‌وه، ته‌نها هه‌ر شیعره ، ئه‌و شیعرانه‌ی ته‌واو گۆرانی بۆ ناخی ماندوو ده‌ڵێن، گۆرانی بۆ ئه‌و ته‌ڵه گیایه ده‌ڵێن كه له مێژه تینووی بارانن :
رۆژێ له رۆژان به‌له‌مێك ده‌دزم
براده‌ره نزیكه‌كانم ده‌به‌مه پیاسه
سێبه‌ری هه‌ورێ به كرێ ده‌گرین ل25
به‌ڵام ئاخ له‌ناو هه‌زاران هه‌زار باراندا ته‌نها ئه‌گه‌ر بایێ لای لێ بكاته‌وه و به‌سه‌ریدا ههڵڕژێنێ ، هه‌ر بۆیه‌ش كاتێ كۆمه‌ڵه شیعرێ یا شیعرێ ده‌خوێنمه‌وه، كه به‌ڕاستی ناخم ده‌هه‌ژێنێ، ده‌زانم كه شاعیره‌كه‌ی ئاره‌قه‌ی بۆ شیری گه‌نم رشتووه، یا كوزری كوتیوه، كه‌س ئه‌وه‌نده‌ی من كه‌یفی به داهێنانی ئه‌وانیدیكه نایێ ، زۆر جار كه شیعرێكی ناوازه ده‌خوێنمه‌وه ، ده‌ڵێم چه‌ند باش بوو من نووسیبام و یه‌كسه‌ر شیعر و شاعیره‌كه له چه‌قی بیركردنه‌وه‌م ده‌وه‌ستێ و وه‌ك بڵێی با‌نگم بكات و بڵێت : ئه‌ها ئه‌وه منم.
2
– مه‌خابن نوسین تۆڕێكی درشته ورده وشه‌ی پێ ناگیرێ .. ل57
به درێژایی ئه‌و بیست و پێنج ساڵه‌ی رابردوو، من و ته‌ڵعه‌ت قسه‌مان ده‌رباره‌ی زۆر له بابه‌ته‌كانی شیعر كردووه ، مشتومڕمان هه‌بووه، گریان و پێكه‌نینمان هه‌بووه، سه‌رباری هه‌مووش شیعر بابه‌ی پارسهنگمان بووه .
هاوڕێیه‌تی گه‌نجانێكی زۆرم كردووه كه شیعریان نووسیوه، زۆریان به‌گووڕ ده‌هاتن و سكڵێ له ناخیاندا دهتروسكایهوه به‌ڵام به داخه‌وه نه‌یانتوانی شنه‌ی كتێب و بیركردنه‌وه‌و ته‌ئه‌ممول و رامانیان به‌سه‌ر ئه‌و سكڵهی ناخیاندا هه‌ڵبكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به داهێنانی شیعری خۆیان بده‌ن و هه‌ر زوو له سه‌ره‌تای رێدا دامركانه‌وه و رێگه‌یه‌كی تریان گرت . هه‌ندێكیشیان ده‌یانزانی كاری نووسینی شیعر ، هه‌ڵكۆڵینی به‌رده و گرتنی باو له باوه‌شكردنی ئاوه. زانییان كه داهێنانی شیعری ناخی ئینسانی گه‌ره‌كه ، دڵی ئینسانی گه‌ره‌كه ، كوشتنی نه‌وس و لهززهتهكانی رۆژانه‌یه ، رۆیشتنه به سه‌ر لێواره‌كانی دۆزه‌خ و ده‌می چه‌قۆ ، بۆیه كۆڵیان نه‌داو تێپه‌ڕین ، هه‌ندێ جاریش وا تێده‌په‌ڕین كه خودانی ئهزمونهكانیشیان تێپه‌ڕ ده‌كرد، به‌ڵام چونكه به حیكمه‌ته‌وه هاتبوونه ناو مه‌عبه‌دی شیعر بۆیه ئاوڕێكی گران و سه‌نگینی دواوه‌یان ده‌دا .
3
زمان به ماچ .. شوێن به وڕێنه .. ل102
من زۆر به وردی گه‌نجه‌كان ده‌خوێنمه‌وه و رێزی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌گرم ، چونكه من ده‌زانم كه ئێمه گه‌نج بووین ئه‌و بایه‌خه‌یان به ئێمه نه‌ده‌دا ، له‌و گه‌نجانه‌ی كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئێمه بوون و هه‌میشه له جه‌ده‌ل و گفتوگۆدا بوون و ته‌واو له ناو بابه‌ته گرینگه‌كانی شیعر و مه‌عریفه و ئاسۆكانی ئه‌ده‌بدا بوون و به‌شداریێكی زیره‌كانه‌یان ده‌كرد، زۆربوون ، به‌نموونه ، یه‌كێك له‌وانه ته‌ڵعه‌ت تاهیر بوو، هه‌روه‌ها زانا خه‌لیل كه یه‌كێكه له‌و شاعیره گه‌نجانه‌ی كه له‌مه‌ودای ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به چاپی گه‌یاندوون ، توانیویه‌تی سه‌رنجی خوێنه‌رانێكی زۆر به‌لای خۆیدا راكێشێت ، ئه‌مه و جگه له شیعر تا ئێستا چه‌ندین رۆمانی به چاپ گه‌یاندووه‌و هه‌روه‌ها به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له بڵاو بوونه‌وه‌ی بزاوتی –زناك- جگه له‌وه‌ی كه به‌رده‌وام وه‌ك به‌شدارێكی زیره‌ك ئاماده‌یی خۆی سه‌لماندووه له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بییه‌كان و گفت و گۆی نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی.
4
-هاوارێ هه‌یه نابێته گۆرانی .. ل96
به‌راستی سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ته‌ڵعه‌ت و زانا سه‌ره‌تایه‌كی موژده‌به‌خش بوو، من بۆ خۆم ده‌مزانی كه ئه‌و دووانه هه‌ڵگری ئاماژهیكی گرنگن له‌ناو گێژاوی ئه‌ده‌بی كوردیدا، كه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و دووه له نووسین له ناو چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا دیار و به‌رچاون ، له هه‌مووی گرینگتر ئه‌ودووه زمانیان ده‌زانی : ته‌ڵعه‌ت عهربیزان بوو ، زانا خه‌لیل فێری ئه‌ڵمانی بوو ، كه ئه‌وه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه له‌وان سه‌رده‌مان ده‌ستیان پێكرد ، سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگ بوو بۆ به هێز كردنی پێگه‌ی خۆیان له نێو ئه‌ده‌بی كوردیدا، ئه‌مڕۆكه‌ش كه دوا به‌رهه‌می ( له‌به‌ر ئاوازێك نایه‌وێ ببێته گۆرانی ) ی ، ته‌ڵعه‌ت تاهیری شاعیر ده‌خوێنمه‌وه ده‌زانم ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌م راستن و من ئه‌و حوكمانه له خۆڕا داناڕێژم.
5
– هه‌تاویان وه‌ك لیره‌یه‌كی ئاڵتون خستۆته قاسه‌وه .. ل89
ته‌ڵعه‌ت تاهیر به پاشخانێكی گرینگی ده‌وروبه‌ری ئه‌ده‌بی ته‌سه‌ووفی هاوچه‌رخ بیرۆكه‌ی شیعره‌كانی خۆی بۆ به‌رده‌م زمان هه‌ڵده‌ڕێژێ ، به‌و مانایه نا كه ئه‌ده‌بێكی شیعری سۆفیگه‌رێتی بنووسێ .. نا ، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی كه هه‌موو نهوسهكانی خۆی بۆ شیعر ده‌كوژێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شیعر بنووسێ ، ئه‌و باوه‌ڕی به گوتهزاكهی نیفه‌ری هه‌یه كه ده‌ڵێت : ( كلما اتسعت الرۆیا زاقت العباره ) واته كاتێك دیدگای مرۆڤ فراوان ده‌بێ ده‌سته‌واژه‌كان كورت و ته‌نگ ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌شیان بهخهرجنهدانێكی سوفیگهرانهی گرینگه له مه‌ودای شیعردا ، جا بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و چه‌شنه نووسینه . ته‌ڵعه‌تی شاعیر پشت به زمانێك ده‌به‌ستێ كه هه‌ڵگری ئاماژه‌ی ته‌فروتونا كردنی دیارده‌كانه ، به گوفتاری ئه‌و زمانه دێت و ماناكان ده‌سڕێته‌وه ، ئه‌و مانایانه‌ی كه – به قسه‌كانیان به‌هار دێنن- ئه‌و به‌ره‌و مانایه‌ك ده‌ڕوا كه له‌مێژه هه‌وڵی بۆ ده‌دا و سه‌فه‌ری خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ست پێكردووه :
رۆژێ دادێ ……../.
درێژه به گه‌شتی یه‌كه‌مم ده‌ده‌م به‌ره‌و مانا
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و مانایه‌یه كه ته‌ڵعه‌ت ده‌یه‌وێ پێیه‌وه خۆی بدۆزێته‌وه ، رێگه‌یه‌ك ده‌دۆزێته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆی .
ئه‌و نایه‌وێ به چراكه‌ی دیوژین بگه‌ڕێ و خۆی له وونبووندا بدۆزێته‌وه ، ئه‌و ده‌یه‌وێ خۆی ئه‌و چرایه بێت كه چرای مانایه ، كه‌واته مانا فۆرمی یه‌كه‌می شاعیره كه ده‌یه‌وێت پێیه‌وه ده‌ست به داڕشتننی جوانییه‌كانی خۆی بكات. وه‌ك گوتم ئه‌و به هه‌مان ئه‌و دوو كۆڵهگهیه – مانا‌و زمان- ده‌كات به دارهزری خۆی.
فۆرمی دووه‌می شاعیر پرۆسه‌ی خۆ داتهكاندن و گۆڕانه هه‌روه‌ها خۆ گۆڕینه ، چونكه ئه‌و ناتوانێ له ناو یه‌ك قاوغدا كار بكات – ده‌گۆڕیم تێده‌كۆشم نان ئینكاریم نه‌كا – هه‌ر بۆیه‌ش له رێگه‌ی زمان و مانا‌و خۆگۆڕیندا گه‌ره‌كیه‌تی هه‌تا له‌مپه‌ره‌كانی گوناهیش بشكێنێ و ئیدی سنوور له‌به‌رده‌میا نه‌مینێ:
– رۆژێ له رۆژان به‌له‌مێك ده‌دزم ،
براده‌ره نزیكه‌كانم ده‌به‌مه پیاسه ،
سێبه‌ری هه‌ورێ به كرێ ده‌گرین :
تا پشتمان ده‌شكێ
به مێژوو پێده‌كه‌نین .. –
6
-جوانیی دوورتره له ته‌ماشام .. ل68
ته‌ڵعه‌تی شاعیر هه‌وڵێكی بێسنووری داوه، تا له‌ناو جوانیه‌كاندا كار بكات ، واته ئێسته‌تیك ئاماده‌ییه‌كی زۆری هه‌یه له‌ناو شیعره‌كانیدا ، – په‌نجه‌ی پێچراو به گه‌ڵای مێو- گه‌رده‌نی ته‌ڕ به ئاوی شووتی- تكه‌ی ته‌نووری ته‌ماشا- و به ده‌یان رسته‌ی دیكه‌ی ئاوا كه ده‌كرێ بڵیم مادامه‌كێ ئه‌و راوی مانا دهكاو زمان ههویربهند دهكاو ده‌یه‌وێت بگۆڕێ ، ئه‌وه ده‌بێ به‌دوای ئه‌و گهمهكردنه سوفیگهرێتیهدا بگه‌ڕێ كه هه‌م له ئاوی سوریالیزم بخواته‌وه و هه‌م له ئاوی ته‌سه‌ووف.
سه‌راپای شیعره‌كانی ناو ئه‌و دیوانه هه‌ڵگری پرسیارگه‌لێكی زۆرن ، ئه‌و پرسیارانه‌ی كه گوزارشتن له نه‌بوونی پرسیار لای مرۆڤی ئه‌م چاخه : -به‌زه‌یی مرۆڤ بۆ دونیا له‌وه‌دایه بێ پرسیاره-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاك ته‌ڵعه‌ت ئه‌دۆنیس ده‌خوێنێته‌وه‌و به‌رده‌وامیش كار له نێو ده‌قه‌كانی ده‌كات ، بێ ئه‌وه‌ی ئاگای لێبێت ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ستایل و شیعریه‌تی ئه‌و شاعیره، به‌ڵام ئه‌و كاریگه‌رێتییه به‌و مانایه نا كه كاری گواستنه‌وه بكات، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی كه به‌و ئاراسته‌یه په‌ره به شیعره‌كانی خۆی ده‌دات، كه من پێموایه دیدگای فراوان ده‌كات:
– منداڵی حهرفێكه
تامی هه‌موو ئه‌بجه‌دیه‌ت ده‌دا –
ئه‌مه وێنه‌یه‌كی زۆر جوانی ناو ئه‌م دیوانه شیعره‌یه، كه لێوردبوونه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت ، یاخود:
-خۆشه‌ویستی تاكه زمانه
كه مانای په‌نجه‌ره بداته دیواریش- وه‌كو گوتم ئه‌وه ئه‌و جۆره ستایله‌یه كه موڵكی خودی كاك تهڵعهتن، له مه‌داری كورتبڕی و پڕبڕیدا ده‌سووڕێته‌وه.
وه‌ك گوتم شاعیریه‌تی ته‌ڵعه‌ت له‌مه‌ودای ئه‌م دیوانه شیعره‌و هه‌موو نووسینه‌كانی گه‌ڕانه به دوای ئه‌و مانایانه‌ی كه به زه‌حمه‌ت دێنه ناو شیعر‌و راو ده‌كرێن:
ده‌بێته ئاو به‌ڵام به شایه‌تی سهراب
ده‌بێته هه‌ور به‌ڵام بۆ خزمایه‌تی لم
ده‌بێته باران به‌ڵام بۆ كوژاندنه‌وه‌ی رۆژگار
ئه‌م جۆره وێنه شیعریانه جۆرێك پارادۆكسی تیایه كه خوێنه‌ر ده‌توانێ تا دواته‌مه‌نی درێژیان كاتهوهو خوێنه‌ر به هه‌موو لایه‌كدا ببات، كه ئه‌م جۆره داڕشتنه بیركردنه‌وه‌ی ده‌وێت و یاری كردنی ده‌وێت به گۆڕینی زه‌ین و زمان ، زیاتر لای شانۆكاره ئهلیزابیسیهكان به تایبه‌ت لای شه‌كسپیر هه‌یه، من پێوایه ته‌ڵعه‌ت تیایا سه‌ركه‌وتووه.
كاك ته‌ڵعه‌ت تژی شیعریه‌ت و وێنه‌ی دژبهندی و فۆرمی جیا جیای زمان و مانا‌و ئێستهتیكن ، پێویستی به تێڕوانینێكی ره‌خنه‌یی وورده .
7
ماستی ناو مه‌نجه‌ڵ ، باینجانی ناو نایلۆن .. ل37
ئه‌وه‌ی من تێبینیم كردووه له شیعركانی ته‌ڵعه‌ت و به‌رده‌وام به‌رچاوم كه‌وتووه، هه‌بوونی بڕێكی زۆر له‌و وشانه‌یه كه په‌یوه‌ستن به فه‌رهه‌نگی رووهكهكانهوه، به تایبه‌ت ئه‌و ته‌ڕه و میوانه‌ی كه وه‌ك چه‌ند كریستاڵێكی جوان له شانه‌شینی شیعری ئه‌ودا نمایشی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه ده‌خزێنێته ناو فۆرمێكی شیعری و جوانی دیكه‌یان پێ ده‌به‌خشێ ، وه‌ك پاقڵه ، شووتی ، باینجان ، گه‌ڵا مێو، كونجی، په‌نیر ، ماست، ترێ ، ئه‌ناناس ، هتد ، ئه‌رێ به‌ڕاست .. به‌و شیعرانه‌ی ته‌ڵعه‌ت گیلاسم بیركه‌وته‌وه ، ده‌مم پڕ ئاو بووه، له نووسین بوومه‌وه …
ده‌بێ فریای گێلاس بكه‌وم.