ده‌رباره‌ی جیا كردنه‌وه‌ی حزب له دامه‌زراوه‌كان
ئه‌وه‌ی ئێستا مشت‌و مڕێكی زۆری له‌سه‌ره له لایه‌ن سیاسه‌ت مه‌دارانه‌وه چ ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات و چ ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆن,مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه‌ی حزبه له حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان. له ڕاستیدا چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له‌لای سیاسه‌ت مه‌داران نیه, چونكه ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان هۆكاری ئه‌م كێشه‌یه‌ن و ئۆپۆزسیۆنیش هێنده‌ی به ته‌نگ لاواز كردن و دابراندنی جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبانه‌وه‌یه هێنده به ته‌نگ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانه‌وه نیه كه خۆی له خۆیدا كێشه‌گه‌لێكی هه‌ستیارن و په‌یوه‌ندیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه.
چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه له‌لای ڕوناكبیران و چاودێرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه‌یه چونكه ئه‌وان له كۆمه‌ڵگه‌وه نزیكترن و ڕه‌نگه خۆیان له ناو مه‌سه‌له‌كه‌دا بژین, من لێره‌دا تیشك ئه‌خه‌مه سه‌ر دوو دامه‌زراوه ئه‌وانیش هێزی چه‌كدار و زانكۆكانن.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی سوپای یه‌كگرتوو بۆ یه‌كه‌مجار له ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دا ساڵی 2003 له هه‌واڵێكی كورتی چه‌ند دێڕیدا به‌بێ ئاماژه كردن به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه بیستم كه سوپای یه‌كگرتووی كوردستان پێك ده‌هێنرێت له هه‌ردوو (ه.پ.ك) و (ل.ك) له شێوه‌ی چوار فه‌یله‌قدا, به‌ڵام تا ئێستا نه‌مانبینی ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها پاسه‌وانی هه‌رێمه كه به ڕای من ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مه‌له‌فی ئه‌منی هه‌رێم له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سودیان لێ بینی, زۆربه‌ی پاریزگاكانی ئێراق پێش هه‌رێم ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌یان ئه‌نجامدا له كاتێكدا ئه‌وان سوپایه‌كیان له نه‌بوونه‌وه دروست كرد. ئێستا بیست ساڵ زیاتر به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕیندا تێپه‌ڕیوه هێزی چه‌كدار له ژێر ڕكێفی دوو حزب دایه كه دیموكراسی بوونی ئه‌و دوو حزبه‌و شتی تریشیان ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه, تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌و هێزه موچه له حزب وه‌رده‌گرن به ته‌زكیه‌ی حزبی وه‌رده‌گیرێن له كۆلێژه سه‌ربازیه‌كاندا هه‌رچه‌نده به ڕووكه‌ش دیار نیه به‌ڵام ئاشكرایه ئێمه لایه‌نگرێكی حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نابینین له‌و كۆلێژانه وه‌رگیرێن تا ته‌وسیه و واسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێكی دوو حزبه‌كه پێشكه‌ش نه‌كه‌ن.
ئێمه ئێسته خاوه‌نی زیاتر له 200 هه‌زار چه‌كدارین كه ژماره‌یه‌كی به‌سه بۆ به‌رگری كردن له كوردستان و له ئاستێكی تا ڕاده‌یه‌ك باشدان كه به ڕای هه‌ندێك له چاودێران توانای به‌رگری كردنیان له سوپای ئێراقی به‌رزتره ئه‌گه‌ر كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیان بۆ دابین بكرێت.
به‌ڵام ئه‌م هێزه ئێستا له ڕووی فه‌رمانده‌یی یه‌وه سه‌ر به دوو حزبن كه ئێستا هاوپه‌یمانن به‌ڵام له ڕابردوودا چه‌ند شه‌ڕێكی خوێناویان كرد و ئه‌م دوو هێزه‌یان دا به گژ یه‌كتردا, لێره‌وه قورسی ڕێكخستنی هه‌یكه‌لی سوپای یه‌كگرتوو ده‌رده‌كه‌وێت له دوو هێزی له ڕابردوودا نه‌یار به یه‌كتر, له كاتێكدا یه‌كخستن و یه‌كگرتنی دوو هێز به ڕووكه‌ش كارێكی ئاسان دیاره ڕه‌نگه چه‌ند مانگێكی كه‌می پێویست بێت,
ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م كاره قورس ده‌كات بوونی رێكخستنی حزبیه له ناو هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆدا, به ئه‌ندازه‌یه‌ك له جێگه‌یه‌كی تری ئه‌م جیهانه‌دا وێنه‌ی نیه, له‌به‌ر ئه‌وه پێش یه‌كخستنی هێزه‌كان پێویسته ئه‌و ڕێكخستنانه نه‌هێڵدرێت پاشان یه‌كخستنی دوو هێزی نا حزبی كارێكی ئاسان ده‌بێت.
كه پێویسته له لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تی ته‌وافوقی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه بكرێت, بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م رێكخستنه‌ش یه‌ك ڕێگا هه‌یه ئه‌ویش به پڕ كردنه‌وه‌ی به‌ڵێن نامه به سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هێزه‌كان و فه‌رمانبه‌ران و پله داره‌كانیش كه كاری سیاسی و حزبایه‌تی نه‌كه‌ن له ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی دا.
ئه‌مه سه‌ندنه‌وه‌ی مافی كاری سیاسی نیه له ئه‌ندامانی هێزی پێشمه‌رگه چونكه هێشتا ئه‌توانن ده‌نگ بده‌ن و كاری سیاسیش بكه‌ن دوای خزمه‌تی سه‌ربازیان, وه له هاونیشتمانی بوونی ئه‌وان كه‌م ناكاته‌وه چونكه ئه‌وان هاوڵاتی ئاسایی نین (مه‌ده‌نی نین) كه سه‌ربازبن خۆیان ئه‌م پیشه‌یه هه‌ڵ ئه‌بژێرن و مه‌به‌ستیان خزمه‌تی خاك و گه‌له و ئه‌م كاره‌ش پێویستی به بێلایه‌نی هه‌یه پێویستی به حزبایه‌تی نیه, بوونی هێزی حزبی مۆدێلێكی كۆنه‌و ته‌نها حزمه‌ت به چه‌ند كه‌س و گروپێكی كه‌م ده‌كات ,
وه سودیشی بۆ (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) هه‌یه كه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و مه‌ده‌نی بوون.
لێره‌دا پرسیارێك دروست ئه‌بێ : ئایا ئه‌مه ڕێخۆشكه‌ر نیه بۆ دروست بونی حوكمی سه‌ربازی و جودا خوازی سوپا؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم نه‌خێر چونكه له كۆتاییدا هه‌موو سه‌ربازێك هه‌ر كارمه‌ندی حكومه‌ته‌و سوپا هه‌ر سه‌ر به حكومه‌ت ده‌بێت, كه له ڕێگه‌ی سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رۆكایه‌تی كردنی حكومه‌ت یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به زانكۆكانیش هه‌مان پێشنیار به باش ئه‌زانم چونكه ڕێكخستنی حزبی له ناو زانكۆكاندا خزمه‌ت به بواری خوێندن ناكات به‌ڵكو ڕێگری ده‌كات وده‌ست تێوه‌ردان دروست ئه‌كات.
خوێندكار له ناو زانكۆدا كاری خوێندنه نه‌ك سیاسه‌ت بۆیه ته‌ندروسته ئه‌گه‌ر چالاكی حزبی له ناو حه‌ره‌می زانكۆدا قه‌ده‌غه بكرێت , وه هیچ باره‌گایه‌كی حزبی و ریكخراوه‌یی له ناو زانكۆكاندا نه‌هێڵدرێت چونكه به‌راستی دیارده‌یه‌كی نا شارستانیه.
ده‌كرێت هه‌یكه‌لی نوێنه‌رایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژه‌كان دروست بكرێت كه به‌هه‌ڵبژاردنی ساڵانه ئه‌ندامه‌كانی دیاری بكرێت و مه‌رجی یه‌كه‌می ئه‌م كاره پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن نامه‌یه‌ك بێت
به پاڵێوراوه‌كان كه له ناو حه‌ره‌می زانكۆدا كاری حزبی نه‌كه‌ن, ئه‌م لیژنه یان ئه‌نجومه‌نه ئه‌توانن هه‌مان كاری رێكخراوه‌كان بكه‌ن به هه‌مان ئیمتیازاته‌وه وه ده‌رگاش بۆ رێكخراوه خوێندكاریه‌كانی تر ئه‌كاته‌وه كه نوێنه‌رایه‌تی خوێندكاران بكه‌ن , واته خوێندكاران خۆیان نوێنه‌ری قۆناغ و كۆلێژه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرن چونكه تا ئێستا ته‌نها دوو رێكخراو نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م زانكۆكانی كوردستان ده‌كه‌ن و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حزبه‌كانیانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن.
به‌ش به حاڵی كۆلێژه‌كه‌ی من رێكخراوێك نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات كه ره‌نگه خاوه‌نی 50 ئه‌ندام نه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژ.