به‌شی چواره‌م/ ده‌رسی خسوسی له نێوان (ڕۆبۆت)سازی و (زانست)سازیدا له کوردستان
نووکه‌قه‌ڵه‌م(11) .
ده‌رسی خسوسی له کوردستانی خۆماندا.
له‌به‌ر که‌می یان نه‌بوونی ، سه‌رچاوه و توێژینه‌وه‌ی زانستی له مهر ده‌رسی خسوسی له کوردستاندا، ناچارم هانا بۆ ئه‌زموونی سی و پێنج ساڵه‌ی خۆم به‌رم – وه‌کو مامۆستایه‌ک که ده‌رسی هه‌موو قۆناغه‌کانی گووتبێته‌وه، له پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ره‌تی تا چواری کۆلێژی زمان، له کوردستان و وڵاتی لیبیا و ئێرله‌ندا-
چاو خشانێکی خێرا به‌سه‌ر ئه‌تله‌سی خوێندن له کوردستان ، ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌سه‌لمێنێ ، که تاکی کورد ، زۆر حه‌زی له خوێندن و خوێنده‌واریه ، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو نه‌گبه‌تی و ماڵ ویرانی و باره سه‌خته‌ی به‌سه‌ری داهاتووه له میژووی پر کاره‌ساتی گه‌وره‌یدا، هه‌رگیز خوێندنی فه‌رامۆش نه‌کردووه. هه‌ر بۆ نمونه له ساڵانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو شار‌و گوند‌و لادی نه‌بووه بای خۆی خوێنده‌واری تێدا نه بوو بێ، ئه‌وه سه‌ره‌رای بڕوانامهبهرزهکانی هێندی له کوردانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌دا وه‌ده‌ستیان هێنا بوو، ئه‌وا له‌کاتێک دا ،له هه‌مان سه‌رده‌مدا ، له وڵاتێکی وه‌ک لیبیای ژێر حوکمی ئیتالیا ، رێژه‌ی خوێنده‌واری له سه‌دا یه‌ک بووه، واتا له سه‌دا نهوهتو نۆی خه‌ڵکی لیبیا نه‌خوێنده‌وار بووه. ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئه‌و کاروانه، له کوردستان ، مامۆستای ئاینی و مامۆستای خوێندنگه‌کان و رۆشنیبرو شاعیر و ئه‌دیبه‌کان بوون. به هه‌زاره‌ها نمونه هه‌ن که خۆبه‌خشی و گیانفیدای ئه‌وان له‌م مه‌یدانه‌دا زیندوو راده‌گرن. هه‌ر وه‌ک میسالێک، شاعیرێکی وه‌کو ( رۆسته‌م حه‌ویزی) به ده‌ستی خۆی پۆسته‌ری ده‌نووسی و به سواری وڵاغ له کۆیه ده‌یبرده پشده‌رو قه‌ڵادزێ، له‌وی بڵاویده‌کرده‌وه ، چونکه ئاستی خوێنده‌واری له سییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌و ناوه‌دا زۆر گه‌ش و به‌رچاو نه بووه. مامۆسایان به درێژای مێژوویان ، له‌سه‌ر ئه‌و رێچکه رۆیشتوون ، هه‌وڵدانی بی ماندوو بوون بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئاستی خوێنده‌واری به شیوه‌ێکی خۆبه‌خشانه‌و بێ به‌رامبه‌ر، هه‌موومان هه‌ڵوێستی مامۆستایانی ساڵانی 1990 مان له‌بیره که دروشمی( سه‌ری به‌رز بۆ مووچه دانانه‌وێنین) بوو. که‌واته ده‌رسی خسوسی له کولتووری کورده‌واریدا چی په‌نجه‌ی دیار نییه. هه‌موو مێژووی ده‌رسی خسوسی له کوردستاندا، له په‌نجا ساڵ تێپه‌ڕناکات، ئه‌وا له کاتێکدا له شارێکی وه‌کو به‌غدا به‌حوکمی ناوهندو کایه‌ی خوێندن و بازرکانی و ئه‌ده‌ب ، پێش ئه‌م فه‌تره‌یه ده‌رسی خسوسی تێدا گووتراوه‌ته‌وه. له شارێکی وه‌کۆ هه‌وڵێر ، که قه‌ڵه‌باڵغترین شاری کورد بووه ، له حه‌فتایه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو له هه‌ر بابه‌تێکی زانستی پتر له یه‌ک یان دوو مامۆستای خسوسی نه‌بوو، – نامه‌وی ئیشاره‌ت به ناوه‌کانیان بکه‌م- ، به هه‌مان شیوه شاره‌کانی سلێمانی و دهوک ، ئاشنای ئه‌م جۆره ده‌رسه نه بوون. ئه‌وا له کاتێکدا له شارێکی وه‌کۆ کۆیه ، یان رانیه‌و زاخۆ‌و ئامێدی ، هه‌ر عه‌یب و شوره‌یی بووه ، مامۆستا به پاره ده‌رس بڵێته‌وه. ئه‌وان به دوو شێوه ده‌ستی خوێندکاره‌کانیان ده‌گرت، زۆربه‌ی جار ، دوای ده‌وام ،یان له رۆژانی هه‌ینی و پشووه‌کاندا ،خوێندکاره‌کانیان ده‌هێنایه‌وه مه‌کته‌ب و ده‌رسی ئیزافیان بۆدهگووتنهوه ، یان تاک تاک خوێندکاره‌که ده‌هاته ماڵی مامۆستا و ده‌رسی ده‌خوێند بێ به‌رامبه‌ر. له‌م چالاکییه، ئامانجی مامۆستاکان ، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و پله‌وپایه‌ی خوێندکاره‌کان بوو.
به‌ره به‌ره ، دوای بووژانه‌وی باری ئابووری خێزانه‌کان و په‌یره‌وکردنی نمره‌ی به‌رز بۆ کۆلێژه به‌رزه‌کان له رێگای قبولی مه‌رکه‌زییه‌و دابه‌زینی ئاستی خوێندن به شیوه‌یه‌کی گشتی، ده‌رسی خسوسی هات بازارێکی سه‌ره‌تای بۆ خۆی په‌یدا بکات. ده‌توانم هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو وه‌ک سه‌ره‌تاێک ده‌ست نیشان بکه‌م. کوڕه ده‌وڵه‌مه‌ندو خوا پیداوهکان روویان له گرتنی مامۆستای خسوسی کرد. له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رسی خسوسی له‌و رۆژگاره‌وه تا ئیمرۆ یه‌ک ئامانجی هه بووه، رۆژ له دوای رۆژ زێتر رووه بازرگانییه‌که‌ی وه‌رگرت ، نه‌ک روخساره زانستییه‌که. ئامانجی ئه‌م چالاکییه ته‌نیا به‌ده‌ست هێنانی ( نمره‌ی به‌رز) بووه. که ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین کاره‌ساته له په‌روه‌رده و خوێندنی کوردی‌دا. به‌ده‌ست هێنانی ( پله‌ی به‌رز)، رێره‌وی خوێندن و ئاستی خوێندنی به‌ره‌و خه‌ره‌ندێکی زۆر دژواره ترسناک بردووه. ئێستا ، که ده‌رسی خسوسی بۆته چالاکییه‌کی بازرگانی و قازانج و زه‌ره‌ر بۆته مه‌حه‌کی بازاره‌که ، دوو دیارده‌ی خه‌ته‌ر سه‌ری هه‌ڵداوه: یه‌که‌م، خوێندکار چاوی له ده‌ره‌جه‌یه ، نه‌ک زانست و عیلم – چونکه پێویستییه‌که‌ی ئه‌و ده‌ره‌جه‌یه-، دووه‌م ، مامۆستا هه‌موو هه‌وڵێ ئه‌وه‌یه ده‌ره‌جه‌که بۆ خوێندکار وه‌ده‌ست بێنێ- چونکه خوێندکار هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ داوکراوه- له‌و نێوانه‌دا به‌ره به‌ره روخسارهو ناوه‌رۆکه زانستییه‌که‌ی خوێندن دابه‌زێ و به‌ره‌و لێژی ده‌روا. تا ژماره‌ی داخوازی له‌سه‌ر ده‌ره‌جه زێتر بوو مامۆستا زێتر له پایه زانستییه‌که هاته خۆارێ ، بووه سه‌پانی ده‌ره‌جه وه‌ده‌ست هێنان.
باوانی خوێندکاران و سیستمی وه‌رگرتنی خوێندکار له کۆلێژه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ره‌جه، زێتر ئاگری ئه‌و بازارهیان خۆشکرد. دایک و باوک ده‌ره‌جه‌ی ده‌وێ، سیستمی ناوه‌ندی وه‌رگرتن ده‌ره‌جه‌ی ده‌وێ، که‌واته مامۆستای باش ئه‌و مامۆستایه‌یه که ده‌ره‌جه‌ی باش وه‌ده‌ست بێنێ نه‌ک زانستی باش. زانست پێوه‌ر نیه له ده‌ست نیشان کردنی دوا رۆژی خوێندکاردا.
چه‌ند نمونه‌ێکی راسته‌قینه ده‌هێنمه‌وه ، تا خوێنه‌ر بزانێ ، که ده‌رسی خسوسی چۆن بۆته ئافاتێکی زانستی و ئابووری و ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو کورده‌واریدا. له بواری زانستیدا: مامۆستایه‌کی زمانی ئینگلیزی گووتی: بانگهێشت کرام بۆ ماڵی کوڕه ده‌وڵه‌مه‌ندێک و داوایان لێکردم که ده‌رس به کوڕه خوێندکاره‌که‌یان بده‌م ، که چه‌ند ساڵه دابراوه‌و تا پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی خوێندوه‌و ده‌یه‌وێ له ئه‌زموونی پۆلی دوانزده‌می وێژه‌ی بنه‌ره‌تی به‌شدار بکات. له ماوه‌ی دوو مانگ ده‌رس، توانیم پله‌ی (76) ی بۆ به‌ده‌ست بێنم، به‌ڵام تا ئێستایش ئه‌و خوێندکاره نا توانێ به ئینگلیزی رستهێک بنووسێ و بڵێ:( ماسی له ئاودا ده‌ژی.). له داروخاندنی ئابووری خێزاندا: ژنێک پییگووتم، (هیچم نه‌ما، دوا شت که هه‌مبوو جووته گواره‌که‌ی گوێم بوو، ئه‌ویشم فرۆشت بۆ مامۆستاکانی ده‌رست خسوسی کچه‌که‌م.) له باره‌ی تێکشکاندنی که‌سایه‌تی خوێندکارو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی توخمه‌کانی ئاره‌زوو وهیوا، خۆم به‌درێژای چه‌ند حهفهتێک ره‌نجم کێشا تا توانیم( ئه‌و خوێندکاره له‌وه په‌شێمان بکه‌مه‌وه که گه‌ر ده‌ره‌جه نه‌هێنێ ،خۆی نه‌کوژێ.) له باره‌ی شێواندنی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و تێکدانی رۆحی هاونیشتمانی و خۆشه‌ویستی نیوان تاک وخوێندنگهو خێزانه‌کان نمونه زۆره، کوڕه هه‌ژاره‌کان به چاوی بێزه‌وه سه‌یری ئه‌و مامۆستایانه ده‌که‌ن که ته‌نیا ده‌رسی خسوسی به کوڕه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌ده‌ن. ئه‌وان وا هه‌ست ده‌که‌ن ده‌ره‌جه به‌رزه‌کان پێش وه‌خت ئیحتکار کراون و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. خوێندکاره هه‌ژاره‌کان دوستایه‌تی کوڕه ده‌وڵه‌مه‌ندکان ناکه‌ن و هه‌میشه زگیان به‌خۆیان ده‌سووتێ، په‌یره‌وکردنی مۆراڵی خوێندن و ریزی عیلم و زانست له به‌ر چاوی مرۆڤی کورد که‌وتووه. چونکه نه ئیشی پێیه‌تی نه وجودیشی هه‌یه.
ئێمرو ، ئامانجی ده‌رسی خسوسی، له کوردستاندا سه‌د ده‌ر سه‌د پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌کانی خوێندکاری رۆژئاوا‌و وڵاته پشکهوتووهکانه. رۆژ به‌رۆژ زێتر په‌ره ده‌سێنێ و غلۆرهبه ئاستی زانستی ده‌کا. پهروهردهکارهکانمان ده‌رک به‌وه ده‌که‌ن که ئاستی خوێندنی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو له هی ئێستا به‌رزتر بووه‌و، وڵاتانی پێشکهتوش زۆر له پێش ئێمه‌دان، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو ئیمکانیات و که‌ره‌سته‌و ئاسانکاری ته‌کنۆلۆژیا که زۆر‌و که‌م هاتوونه‌ته ناو په‌رورده‌و خوێندنی ئێمه. که‌واته دروسته که‌ر بڵێم ده‌رسی خسوسی و خوێندن له کوردستان بۆته (رۆبۆت)سازی نه‌ک ( زانست)سازی. ئه‌وه‌ی که گه‌واهی ئه‌م بۆچوونه‌م ده‌دا ئه‌وه‌یه که زۆر به‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی هانا بۆ ده‌رسی خسوسی ده‌به‌ن خوێندکارانی پۆلی دوانزده به پله‌ی یه‌ک و خوێندکارانی پۆلی نۆ نه به پله‌ی دووه‌م ، ریشم له‌م کاره‌دا سپی کرد نه‌مدی یان نهم بیست که خوێندکارێکی زانکۆیی رۆژی ده‌رسی خسوسی وه‌رگرتبێ، گومانیش نییه هه‌ر ده‌رس و بابه‌تی زانکۆ له هی قۆناغی ئاماده‌یی زه‌حمه‌تتره. زۆر که‌م هه‌یه بۆ منداڵانی قۆناغی چواره‌م، یان شه‌شه‌می یان حه‌وته‌می بنه‌ره‌تی مامۆستا بگیرێت. لێره‌شدا، ده‌بێ ،بۆ خودا ئه‌و حه‌قه بڵێم ، مامۆستا هه‌یه دڵسوزانه ده‌رسه‌که ده‌ڵێته‌وه و پارسه‌نگی لایه‌نی زانستی و نمره‌شی ڕاگرتووه، به‌ڵام ژماره‌یان زۆر که‌متره له له‌شکره مامۆستا بازرگانه‌کان.
مامۆستا بازرگانه‌کان، به پێوه‌ری بازار مامه‌ڵه له گه‌ڵ خوێندکاره‌کانیان ده‌که‌ن.نرخی فه‌رده‌ی شه‌کر به‌وه‌نده‌یه، نیوفهرده به‌وه‌نده‌یه، کێلۆی به‌وه‌نده‌یه. هیندێ له مامۆستاکانی ده‌رسی خسوسی ده‌ڵێن: ده‌ره‌جی به‌رز به چوار یان پێنج ملیون دیناره، پێداچونه‌وه‌ی به‌رگ بۆ به‌رگ ملیۆنێک و نیوه، ههردهرچوون بێ ده‌ره‌جه 700 هه‌زاره ، بۆ پیداچونهوهێکی پیش ئه‌زموونیش نیو ملیۆن دیناره. ئه‌مه نرخی ئاسایی بازاری شاری هه‌ولێره له ساڵی 2011 به شێوه‌یه‌کی گشتی، پاره‌که‌ش به دوو یان سێ قست به‌سه‌ر ماوه‌ی ده‌رسه‌کان دابه‌شده‌کرێت. مامۆستای باش له ساڵی 2010 له هه‌ولێر چل تا چل و پێنج ملیۆن دیناری له ده‌رسی خسوسی ده‌سکه‌وتووه، که ئه‌م بره پاره‌ش سێ هێندی ده‌سکه‌وتی مامۆستایه‌که له ئه‌وروپا، بێ گومان له لای ئێمه ، باج و گومرگ وجودی نییه. با ئاماژه به‌و دیارده‌یه‌ش بکه‌م که ده‌ستم که‌وتووه، هێندی له مامۆستاکان ته‌نیا ده‌رس به‌و خوێندکارانه ده‌ده‌ن که ئاستی زیره‌کیان به‌رزه‌و ،نرخه‌که‌شی پینچ ملیون دیناره بۆ ساڵێک.
کێ به‌ر پرسه‌و چاره چییه؟
ده‌رسی خسوسی کارێکی ره‌وایه‌و قازانجی له زه‌ره‌ری زێتره و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌مێنێ و رۆلی خۆی ده‌گێری له پرۆسه‌ی خوێندندا ، به‌و مه‌رجه‌ی ئامانجی وه‌ده‌ست هێنانی عیلم و زانست و مه‌عریفه‌ت و مۆراڵ بێ. نابێ خه‌تای دابه‌زینی ئاستی زانستی بخه‌ینه ئه‌ستۆی ده‌رسی خسوسی ، به‌لکۆ ده‌بێ هۆی گه‌شه سه‌ندنی ده‌رسی خسوسی له کوردستاندا بخه‌ینه ئه‌ستۆی دابه‌زینی ئاستی خوێندن. هۆکاری دابه‌زینی ئاستی خوێندن ، زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه‌و من ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئه‌و توخمانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له داروخانی ژێرخانی زانستی ئێمه ،به گوێره‌ی بایه‌خیان ئه‌مانه‌ن: 1، دامه‌ده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ، به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، 2 خوێندنگه 3. خوێندکار 4. خێزان، 5، شه‌قامی کوردی و خه‌ڵکی شه‌قام ، 6 میدیای کوردی به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه. ( ده‌رفه‌تم بۆ بره‌خسێ منیش به سه‌ره گۆچانی خۆم هێندێ ئه‌م گۆمه ده‌شڵه‌قێنم، بۆیه لێره‌دا چیڕه‌ی ناده‌مێ.)
چارمان چییه؟
ده‌رمانی ئه‌و ده‌رده ( به‌رزکردنه‌وی ئاستی زانست و مۆراڵ)، نه به تاکه که‌سێک و نه به شه‌و رۆژێ ده‌کرێ، کار‌و پروگرام و نه‌خشه‌ی شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌و زانایانی خاوه‌ن ئه‌زموون و ته‌جروبه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک خۆمان بوون، رۆڵی گاریگه‌ریان ده‌بێ ، گه‌ر به جدی و دڵسوزانه ره‌نجی بۆ بده‌ن. ئه‌گه‌ر حه‌فه‌تی داهاتوو ده‌ست بکه‌ن به جێبه‌جی کردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌ن ، ئه‌وا دوای پێنج ساڵی تر – به لانی که‌مه‌وه- ئاکامی باشی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌دیارده‌که‌وێ. بۆیه ده‌ڵێم چاوپۆشین و خه‌منه‌خواردن له‌م دیارهد ترسناکه، گه‌نده‌ڵییه‌که قه‌ت هیچ شتێ له‌و گهندهڵێیه گه‌وره‌ترو خه‌ته‌رتر نییه له مێژوودا!
دوا وته:
جێگای داخه که ده‌رسی خسوسی زۆر که‌م له پرۆگرامی خوێندنی کوردساتن ئاماژه و گرینگی پێدرواو، هیچ ئامار‌و داتاێکی فۆرمی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام من به باشی ده‌زانم که هێندێ خاڵ ئاورێکی لێبدرێته‌وه ، وه‌ک:
1. ده‌بێ مامۆستای ده‌رسی خسوسی مۆڵه‌تی فۆرمی هه‌بێت، نه‌ک هه‌ر که‌س به‌بێ شاره‌زایی خۆی بکاته گه‌وره‌و کوێخا.
2. نرخی ده‌رسی خسوسی دیاری بکرێت.
3. یاساێ و رێساێک داندرێ که هه‌م پارێزگاری له مافی خوێندکار بکات و هه‌م له مافی مامۆستا.
4. ژماره‌ی سعاته‌کانی ده‌رسی خسوسی دیاری بکرێت ، که نابێ ته‌جاوزی تێدا بکرێ.
5. مامۆستای ده‌رسی خسوسی باج بدات به ده‌وڵه‌ت.
6. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مافی لێپێچینه‌وه‌و پشکنین و سه‌رپه‌رشتکردنی ئه‌م چالاکییه‌ی هه‌بێ له پێناوپاراستینی ئاستی زانست و هونه‌ر.
7. گێرانی کۆرو سیمینارولێکۆلینهوی زانستی و سه‌رده‌مانه بۆ مامۆستایانی ده‌رسی خسوسی ده‌رباره‌ی کێشه‌و چاره‌سه‌رو میتۆده تازه‌کانی ئه‌م چالاکییه.
کۆتایی
دبلن – ئێرله‌ندا 2011