
کۆنگره‌ی چه‌سپاندنی ئازادی یان هه‌ڵته‌کاندنی ئازادی!
ڕێکه‌وتی 21 ئه‌م مانگه له‌شاری هه‌ولێر سێهه‌مین گۆنگره‌ی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان له‌ژێر دروشمی”لەپێناو چەسپاندنی ئازادی ڕۆژنامەنووسی و دابین کردنی ماف و گوزەرانی ڕۆژنامە نووسان لەکوردستان”دا، به‌سترا، کۆنگره‌که ماوه‌ی 3 ڕۆژی خایاند وبه‌سه‌رپه‌رشتی وبه‌به‌شداری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌زیری ڕۆشنبیری به‌ڕیوه‌چوو. له‌م کۆنگره‌یه‌شدا وه‌ک هه‌مو کۆنگره‌کانی تری ئه‌م ڕێکخراوه زه‌ردانه‌ی سه‌ربه‌ده‌سه‌لات، دیارده‌ی فڕکانفڕکانی نێوان پارته‌کانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسێون وکێشه‌و هه‌را، له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین نوێنه‌رایه‌تی بۆخۆیان، نمایش کرایه‌وه وبوه‌وه گه‌رمترین باسی دوای کۆنگره، به‌جۆرێک که‌هاندان وته‌زویرو کشانه‌وه‌ی نوێنه‌ران وهه‌ڵکشانی ڕێژه‌ی ئه‌وی تر بووه سه‌ره‌کیترین بابه‌ته هه‌واڵی ڕۆژانه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن وله‌ولا‌شه‌وه مه‌سه‌سه‌له‌ی ماف‌و ئازادیه پیشه‌یی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ڕۆژنامه‌نوسان به‌یه‌کجاری خرایه‌لاوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵات 200 ڕۆژنامه‌نوس له‌م کۆنگره‌یه‌دا به‌شداربووه، که‌به‌سه‌ر کیتله‌کانی ده‌سه‌لات و حزبه‌کانی نێو ئۆپۆزسێۆندا، دابه‌شبوون. گه‌رچی جیاوازیه‌کی ڕواڵه‌تی له‌نێوان نوێنه‌رانی کیتله‌کاندا ده‌بینرێ، له‌چه‌شنی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت”ڕۆژنامه‌نوسانی سه‌ر به‌ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان” و “کۆڕان”، ڕۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌لیستی ده‌سه‌لاتدار، به‌ڵام هه‌ر هه‌مویان له‌وه‌دا هاوبه‌شن که‌به‌لای باسی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری وپاراستنی مافی پێشه‌یی ڕۆژنامه‌نوساندا ناچن وخودی ئه‌و کێشه‌و هه‌رایه‌ی که‌له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی لیژنه‌ی باڵای ڕیکخراوه‌که‌یه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕاسییه‌یه. به‌تایبه‌تی به‌دوای ئه‌وه‌دا که‌به‌شێک له‌رۆژنامه نوسان بۆیان ده‌رکه‌وت که‌هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌کیتی به‌لیستێکی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی داده‌به‌زن، که‌وتنه هه‌ڵوێستی هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌کۆنگره‌که و بایکۆتکردنی هه‌ڵبژارنی لیژنه‌ی کارگێڕی ڕێکخراوه‌که، چونکه لایان مه‌علومبوو که‌ناتوانن مونافه‌سه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن .. ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که‌کێشه‌و هه‌رای نێو کۆنگره له‌سه‌ر پۆست وبه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌لاتی زیاتره بۆ ئه‌و حزب ولایه‌نانه‌ی که‌له‌پشتی کیتله‌کانه‌وه ڕاوه‌ستاون، نه‌ک خواست ومه‌سه‌له‌کانی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌نوسان.
هه‌ر له کۆنگره‌که‌دا سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه داوه که‌هه‌ر ئیستا سه‌رقالی ده‌رچواندنی یاسایه‌کن له‌بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا تا مه‌یدانی ئازادی فراوانتر بکه‌ن له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نوساندا .به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵ وزانیاری زیاتر وئاشکراکرنیان بۆڕای گشتی. کاوه مه‌حمودیش که وه‌زیری ڕۆشنبیریه وهه‌م نوێنه‌ری سه‌رۆکی حکومه‌ته، پی ده‌چێت به‌هه‌مو په‌نجه‌کانی مۆری له‌م به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆکی پارله‌مان دابێت که‌سه‌ر به‌پارتییه. سه‌ره‌نجام کۆنگره ئاکامی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی کارگێری، به‌ته‌واوی خسته‌وه ژێر کۆنترۆلی پارتی و یه‌کیتییه‌وه.
ئێستا به‌دوای ئه‌م کورته ڕیپۆرتاژه‌دا، که‌ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ریکخراوه وکۆنگره‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات، باشتره بچینه سه‌ر ئه‌و باسه‌ی که‌کۆنگره بڕیاری لێداوه، ئه‌ویش “چه‌سپاندنی ئازدیه”!. تا با بزانین کارنامه‌ی سیاسی ئه‌م سه‌ندیکایه له‌م چه‌ند ساله‌دا چۆن بووه؟ یان ئاخۆ ئه‌م ڕێکخراوه‌یه چه‌نده به‌رگری له‌ئازادی به‌گشتی وئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کردوه‌و بۆته قه‌ڵایه‌ک بۆ ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆژنامه‌گه‌ری که له‌م سه‌رده‌مدا وا به‌ده‌سه‌لاتی چواره‌م ئه‌ژمار ده‌کریت؟!
بۆ روون کردنه‌وه‌ی کارنامه‌و هه‌ڵوێستی سیاسی سه‌ندیکا ده‌کریت زۆر به‌کورتی ئاماژه به‌و هێرشه هه‌مه‌لایه‌نه بکه‌ین که‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی هه‌ردو ئه‌م حزبه‌وه کراوه بۆسه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان وئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ته‌نانه‌ت ده‌رکردنی ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی که‌حکومه‌ته‌که‌یان له‌م چه‌ند ساڵه ده‌ریان کردوه.
ڕاستییه‌که‌ی له‌م دوو ده‌یه‌دا هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌ک ئه‌منیستی ئه‌نته‌ر ناسیوناڵ و چاودێری مافی مرۆڤی ئه‌مریکی و ماڤی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ڕێکخراوه‌ی بی سنوری ڕۆژنامه‌نوسان و چه‌ندین دامه‌زراوه‌و سه‌نته‌ری ناوخۆیی کوردستان هه‌ر وه‌ک نمونه‌یه‌کی ساده ،سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکی له‌رۆژنامه‌نوسان، چه‌ندین جار ڕاپۆرت وڕاگه‌یاندنیان ده‌رکردوه له به‌رامبه‌ر هێرشه سه ر کوتگه‌رییه‌کانی ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌کانی هه‌ردو حزبی ده‌سه‌لاتدارو حکومه‌ته‌که‌یان که‌بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆژنامه‌کان کردویانه.
کێ هه‌یه نه‌زانێ، ته‌نانه‌ت که‌سانێک له‌ڕۆژنامه‌نوسیش نه‌بن، که‌هه‌فتانه‌و مانگانه‌و سالانه چه‌ندین ڕۆژ نامه نوس ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕاپۆرت، یان هه‌واڵیان له‌سه‌ر سه‌رانی ده‌سه‌لات و دزی و گه‌نده‌ڵییه‌کانیان بڵاو کرۆدته‌وه لێیان نه‌درابێ و نه‌ڕفێنرابن و به‌بێ دادگا ده‌سگیرو زیندانی نه‌کرابن و سزای جۆراوجۆر نه‌درابن . ته‌نانه‌ت وه‌ک سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان نه‌ڕفێنرابن و تیرور نه‌کرابن و پاشانیش تومه‌تبار نه‌کرابن به‌تۆمه‌تی تیرورو ئه‌خلاقی. هه‌ر له‌م چه‌نده مانگه‌دا چه‌ندین جار سه‌رانی ده‌سه‌لات به‌ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌یان له رۆژنامه‌نوسان و سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌کان کردوه .زیندو ترینیان هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشکرای شیخ جه‌عفه‌ر وه‌زیری پێشمه‌گه‌ر بوو له‌ئه‌حمه‌د میره‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لیڤین، به‌لام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یاشیخ بانگهێشتی دادگا بکرێت و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت که به‌ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن ده‌کات که‌چی به‌بێ بڕیار‌و فه‌رمانی دادگا ئه‌حمه‌د میره ده‌سگیر ده‌که‌ن. ئه‌مه جگه‌له‌و هه‌مو دادگا گرتنانه له‌سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوولاتی و ئاوینه‌و زۆری تر که‌به‌رده‌وام دادگاکانی سلیمانی و هه‌ولێرو دهوک و زاخۆ به‌ڕووی ئه‌مانه‌دا کراوه‌یه. هه‌ر له‌م 4-5 مانگه‌دا که‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بوو، ده‌یان وسه‌دان رۆژنامه‌نوس لێیان دراو زیندانی کران وبریندار کران و پێویستییه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌رییان لێسه‌ندراو شکێنرا ،نه‌ک هه‌ر ڕۆژنامه‌نوسه بێلایه‌نه‌کان، له‌رووی حزبییه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وانه‌شی حزبه‌کان پاڵپشتیانه. هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و ڕادیوو ته‌له‌فیزیون داخران وه‌ک سوتانی ته‌یه‌فیزیونی نالیا .باشه ئه‌م سه‌ندیکایه له‌م هه‌مو ڕووداو وپێشیلکارییانه‌دا له‌کوێ بوو؟! ئاخۆ هه‌ڵوێست و په‌رچه‌کردارێکی وای له‌خۆی نیشاندا تا ببێته جێگای نه‌ک سه‌رنجی ئێمه، به‌ڵکو هی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ش که‌له پاڵ ده‌ستی خۆیانن؟. هه‌ڵبه‌ت ئێستا ئێمه ئامارێکی ووردی ئه‌و هێرشانه‌مان له‌به‌رده‌ست نییه که‌سه‌رانی ده‌سه‌لات و هێزه میلیشیایی جۆراوجۆره‌کانیان کردویانه‌ته سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان به‌لام هه‌مو ڕۆژنامه‌نوس وکه‌سێکی ئازادیخواز دڵنیا‌یه که‌ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانه چه‌ند هه‌ڵوێستێکی له‌خۆی بنواندایه به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌رکوت وپێشێلکاری وته‌نانه‌ت تاوانانه که‌ده‌سه‌لات کردویانه به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژنامه‌نوسان و مافه‌کانیان ئه‌وه ئێستا مێژویه‌کی ئه‌وه‌نده دره‌خشانیان ده‌بوو که‌ئێمه لێره‌دا نه‌توانین وا به‌ئاسانی ڕه‌خنه‌و هه‌ڵوێستی سیاسی سه‌لبیان لێوه‌رگرین.
بۆیه گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه هه‌ر له گۆنگره‌که‌یان و پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌که‌یاندا نییه، به‌ڵکو گرفته‌که ڕیشه‌یی تره‌و، له‌ڕاستیدا ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ش وه‌ک ده‌یان ڕێکخراوه‌ی زه‌ردی تری سه‌ر به‌ده‌سه‌لات ته‌نها بۆ زنجیر کردنی ده‌ستو پێی هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ئازادیخوازانه‌و قرتاندنی وشه‌ی ئازادییه. ڕیکخراوه‌یه‌که ته‌نها بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشیلکاری و بێمافییانه‌یه که نه‌ک هه‌ر ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نوسان ده‌کرێت و به‌س به‌ڵکو بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی سه‌رانی ئه‌زمونه خۆیییه‌که‌یانه.
بۆیه به‌بڕوای من هه‌مو رۆژنامه‌نوسیکی ئازاد و ئالوده‌ی ئازادی نابێت به‌م سه‌ندیکایه خۆشخه‌یاڵ بێت و به‌ڕێکخراوی خۆی بزانێت. به‌ڵکو ده‌بێت له‌هه‌وڵی پێکهێنانی ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆ دابن که‌له‌سه‌ر دروشم وبنه‌مای ئازدی بێقه‌یدو شه‌رتی سیاسی و ڕۆژنامه‌گه‌ری دامه‌زرابێت و دوور بێت له‌هه‌ر بنه‌مایه‌کی ڕێکخراوه‌یی بیروکراسیانه.وه هه‌ڵبژاردنه‌کانیشی ڕاسته‌و خۆ‌و ئازادانه‌و پشت ببه‌ستی به کۆبونه‌وه‌ی گشتی ڕۆژنامه‌نوسان ،نه‌ک تارمایی حزب و ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی وخێڵه‌کی و بیروکراسییه‌تی به‌سه‌ره‌وه بێت .چونکه کارنامه‌ی سیاسی ئه‌م چه‌ند ساله‌ی ئه‌م سه‌ندیکایه‌و به تایبه‌تی رووداوه‌کان و شیواز‌و به‌شداری سه‌رانی ده‌سه‌لات له‌م کۆنگره‌یه وه‌ک باسمان کرد،و به‌لیندانیان به دارشتنی یاسا‌و بریاری تر ،هه‌مو ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه که ئیتر فرسه‌تیک بۆ کارکردنی هیچ رۆژنامه‌نوسیکی ئازادیخواز نه‌ماوه‌ته‌وه له‌م ریکخراوه‌یه‌دا کار بکات .وه ئاینده‌ی نزیکیش ده‌ری ده‌خات که به پیچه‌وانه‌ی دروشمه‌که‌ی کۆنگره‌که‌یانه‌وه که ئه‌م کۆنگره‌یه گوایه کۆنگره‌ی چه‌سپاندنی ئازادی ده‌بیت ، به‌لکو به پیچه‌وانه‌وه ئه‌م کۆنگره‌یه کۆنگره‌ی هه‌لته‌کاندنی ئه‌و که‌شه نیسبی یه ئازدی یه‌یه که تا ئیستا هه‌بووه.
27-7-2011
mozafar_as@yahoo.com