پووڵ ـ کارڵ مارکس
پێشه‌کی وه‌ڕگێر:
نووسراوه‌ی خۆارێ، ته‌نیا به‌شێکه له کتێبی”ده‌ستنووسه‌کانی فه‌ڵسه‌فیی وئابووریی١٨٤٤” یا “ده‌ستنووسه‌کانی پاریس”ی کارڵ مارکس.
ئه‌م نووسراه‌یه نه له لایه‌ن کارڵ مارکسه‌وه، به‌ڵکوو ساڵی ١٩٣٢ لە پاش مردنی له چاپ دراوه، هه‌ربۆیه‌ش زۆر که‌س، به تایبه‌ت تئوریسییهنهکانی یەکێتی سۆڤییه‌ت، به بیروبۆچوونه‌کانی “مارکسی ڵاو”یان له‌قه‌ڵه‌مدا وبایه‌خێکی ئه‌وتۆیان پێنه‌دا، ئه‌وان بروایان وابوو کهمارکسی”به‌ته‌مه‌ن”، بۆچوونه‌کانی سه‌رده‌می لاویی خۆی وهڵاناوە، هه‌رله‌م باره‌یه‌وه،”ئریش فڕۆم” دەڵێ: ” ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه به‌رحه‌ق بن كه‌ده‌ڵێن بيروبۆچوونه‌كانى ماركسى”لاو”، لای ماركسى به”ته‌مه‌ن”، بێ بایه‌خ ببوو، كه وايه باشتره ماركسى”لاو”په سه‌ند بكه‌ين”. هه‌روه‌هـا دەڵێی: ” يه‌كه‌م پرسيار ئه‌وەيه كه‌چ كه‌سانێک پێیان وایه ماركسى”لاو” ومارکسی”به‌ته‌مه‌ن”، ڕوانگاى جياوازيان سه‌باره‌ت به مڕۆڤ هه‌بووه؟ ئه‌و بۆچوونه به‌گشتى له‌ڵايه‌ن كۆمونيستهكانى رووسييه‌وه داڕژترا، له‌لايه‌ن كهسانێکهوە كه‌ناتوانن جگه‌له‌وه‌ش، بيروبۆچوونێكى تريان هه‌بێت، چونكوو بيرو بۆچوونهكهشيان، له‌هه‌موو باڕێهكهوه، درووست وه‌ك نيزامه سياسى و كۆمهڵايهتييهكهيان له گه‌ڵ هۆمانيسمى ماركس له‌دژايه‌تى دايه. لهنيزامهكەى ئه‌واندا، لهجياتى ئهوەىکه مڕۆڤ ئامانجى سه‌رەكى هه‌موو به‌رنامه و كاره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بێت، خزمەتکاری ده‌وڵەت و بەرهەم هێنانه.
بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ک، ئهوهسیاسهت بووکهمارکسی به‌جیهان ده‌ناساند. له‌پێشه‌کی زۆربه‌ی کتێبه‌کانی مارکسدا، بیر وبۆچوونی سیاسی به‌ر له‌هه‌موو شتێک ده‌کرا به‌که‌وا وبهشانی مارکس داده‌درا. بیر وبۆچوونه سیاسییه جیاوازه‌کان، چاویلکه‌یان ده‌کرده چاوی خۆێنه‌ر، تاله ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی مارکس بناسێ و به چاوی ئه‌وان بروانێتهجیهان، کارێک که‌روی له‌کزی داوه.
کورته ناساندنێک:
کۆڵه‌که‌و بناغه‌ی لێکدانه‌وه و ڕخنه‌ی مارکس بۆجیهانی زال و سه‌ر ده‌ستی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای”له خۆ بێگانه” بوونی مرۆڤ داندراوه. هێگل Hegel وفۆیرباخ Feuerbach له‌پێش مارکسدا ئه‌م باسه‌یان هێنابۆه گۆرێ. “فۆیرباخ” رایگه‌یاند کهمڕۆڤ “زات”ی خۆی له‌خۆی جیاده‌کاته‌وه وله ده‌ره‌وه‌ی خۆی، لهسوبژهیهکی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی خۆدا، گێانی پێده‌به‌خشێ وبه‌سه‌ر خۆیدازاڵی ده‌کات. مارکس سه‌ره‌رای باوه‌ری به‌و ڕاستییه که به‌رهه‌مه‌کانی چۆراوهی بیر‌و خه‌یاڵی مرۆڤ، به سه‌ر مڕۆڤدا زاڵ ده‌بن، بناغه وپانتایی “له‌خۆبێگانه” بوونی به‌رفراوانتر کرده‌وه‌و نیشانیداکه سه‌رچاوه‌ی له‌خۆبێگانه بوونی مڕۆڤ له‌ژیانی ماددی مرۆڤدایه. مارکس نیشانی ده‌دات که‌چۆن له‌کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا، به‌رهه‌می ده‌ستی مرۆڤ، واتاپووڵ و”که‌ل وپه‌ل”وه‌ک هێزێکی جیا لهمڕۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا زاڵ ده‌بن ونێوان مرۆڤ وهه‌ست، مه‌یل، ئاوات و پێداویستییه‌کانی دیوار ده‌کێشن. مارکس روونی ده‌کاته‌وه که چۆن ده‌ستکرده به‌سه‌ر خاوه‌نی ده‌ستدا وچۆن مردوو به‌سه‌ر زیندوودا حۆکمرانی ده‌کات، هه‌رئه‌م “به‌رئاوه‌ژوو” بوونه‌شه که‌جیهانی مڕۆڤی سهروانخوون ڕاگرتووه، به‌واتایه‌کی تر چۆن مرۆڤ ئه‌سیری ده‌ستکردی خۆیه‌تی، مرۆڤ له‌خۆی، له‌سرووشت ولههاونهوعی بێگانه دمێنێته‌وه. له‌شێوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌داریدا، کار که‌نوێنه‌رایه‌تی مرۆڤ وژیانی ده‌کات، وه‌ک”که‌ل وپه‌ل” له‌کڕین وفرۆش دایه. به‌م چه‌شنه ئێمه ده‌توانین بڵێن که‌مرۆڤ وژیانی له‌کڕین وفرۆش دایه. هه‌روه‌ها مارکس به‌درووستی ده‌یسه‌ڵمێنێ که به‌رده‌وام نرخی هه‌مان کاری بێگانهکراویش، له نرخی که‌ل وپه‌ل نزم تر ڕاده‌گیرێ، واته نرخی مرۆڤ نزمتر له”که‌ل وپه‌ل” ڕاده‌گیرێ وهتد….. ده‌بێ له‌م باروودۆخه‌دا، هه‌ستی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌که‌ل وپه‌لێک که له‌خۆی بهنرختروگرینگتره چۆن بێ؟ دیاره هه‌م له‌ده‌روونیدا وههم له‌گۆره‌پانی ڕۆژانه‌ی ژیانیدا له‌خۆی به‌نرختر وگرینگتر خۆده‌نوێنێ، چۆنکوو ژیانی به‌چه‌شنێک بۆ ریکخستراوه که به‌بێ ئه‌م ده‌ستکردانه، نه‌خۆی و نهدهروونی پهناباتێکیان بایه‌خ وڕێز نییه، که‌وابوو ناچاره‌ن ده‌بێته مریدی ده‌ستکرده بهنرخترهکانی خۆی وهه‌موو مرۆڤێک، خۆی به بارستایی که‌ل وپه‌له‌کانی ده‌نرخێنێ، هه‌ر بۆیه‌شه کهلهنیزامی سه‌رمایه‌داریدا، پێوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا، تاراده‌ی پێوه‌ندیه‌کانی نێوان که‌ل وپه‌له‌کان، نزم بۆته‌وه‌و له‌ئاکامی ئه‌م نزم بوونهوهیهدا، جیهانی مه‌عنه‌ویی مرۆڤ، جیهانێک کهبۆگهشهکردنی ژیانی هه‌مه‌ڵایه‌نه وبۆ مانابه‌خشین به‌ژیان، نیازی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای بوونی مرۆڤه، له‌ناو چووه! مرۆڤێک که بوون وژیانی خۆی، بوون و ژیانی ئه‌ویتری، له قه‌واره وراده‌ی که‌ل وپهلێکدا یا بهبێبایهختر بناسێ، هه‌رمانا بهخشیینهێکی به‌ژیان، بێهووده دێته به‌رچاو. له لایه‌کی تریشەوە، مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی زات وسرووشتی گهشهستاندووی خۆی، وه‌ک مرۆڤ وه‌ده‌رخات، بۆ ئه‌وه‌ی سروشتی به‌رزتری خۆی به‌کار بێنێ، سروشتێک که له‌سرووشتی ساده‌وساکاری جانه‌وه‌ری سه‌رتر وگهشاوهتره، پێویستی به‌پێوه‌ندیی ده‌روونی یائهویندارانه به‌کار وبههاونهوع وبهسرووشتهوه هه‌یه، تا نهگنخێ وتا بتوانێ به ده‌روونێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه، به‌ره‌و رووی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی ببێته‌وه، تاجیهان به‌هی خۆی وخۆی به‌هی جیهان بزانێ نه‌ک وه‌ک سواڵکەرێک، ته‌نیا بۆ بژیوی رۆژانه‌ی کاربکات. مرۆڤ ناتوانێ ژیانی خۆی تاراده‌ی ژیانی جانه‌وه‌ری نزم کاته‌وه وته‌ندروست وبه‌خته‌وه‌ر بژی. بوونی مرۆڤ وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی ساده وساکاری کاروبهرههم هێنان، تێکقرمانی مرۆڤی به‌دواوه‌یه. کاتێک مرۆڤێک هه‌موو ژیانی له‌خزمه‌ت کارێکدابێ که هیچ پێوه‌ندێکی دروونی به‌وه‌وه نییه وته‌نیا بۆ به‌رده‌وام بوونی ژیانی، بۆزیندوومان مه‌جبووره بیکات، کاتێک ده‌رفه‌تی گەشەکردنی ده‌روونی پێنادرێ وپێشی پێدهگییرێ، جیهانی ده‌روونی وههامڕۆڤێک لێڵ وئاڵۆزکاوه وده‌توانین بڵێن مردوو لهئهژماردێت، چونکوو له گه‌وهه‌ر وزاتی مڕۆڤدایه کهبێوچان هه‌موو هه‌ست و توانایه‌کانی په‌روه‌رده بکاو بیگەشێنەتەوە تاجیهانی ده‌روونی خۆی به‌رفراوان وده‌وڵه‌مه‌ند کات، به‌ڵام ئه‌م ده‌روونه لهڕۆانگای مارکسه‌وه پێویستی به‌ده‌ره‌وی گۆنجاوی خۆی هه‌یه. مرۆڤێک که له‌مابه‌ینی هه‌ست ومه‌یل وئاره‌زووه‌کانی له‌لایه‌که‌وه ودامرکێنی نیازه‌کانی له‌لایه‌کی تره‌وه، دیوارێک به‌ناوی پووڵ کێشراوه، به‌واتایه‌کی تر دیوارێک له‌مابه‌ینی ئه‌و وژیان کێشراوه، دیوارێک که‌مرۆڤ بۆخۆی درووستی کردووه، ژیان وه‌ک بێگانه‌یه‌ک خۆده‌نوێنێ که‌به‌رده‌وام هه‌رشه‌ی ڵیده‌کات یاتراویڵکهیه که‌قه‌ت پێی ناگات. به‌م چه‌شنه ئێمه رووبه‌روی مرۆڤێکی نیوهگێان ده‌بینه‌وه. جگه له‌مه‌ش، پووڵ بۆته هه‌موو جیهانی مرۆڤ، بۆ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا، زات وچۆنیه‌تی وچه‌ندایه‌تی کار کرینگ نییه، ته‌نیا ئه‌وه گرینگه کهپووڵ وەدەس بێنێ، هه‌رچی کاره‌که‌ی زیاتر پووڵ بێنێ، ئه‌وه ئه‌م کاره باشتره. پووڵ جیهانی مرۆڤی به‌چه‌شنێک داگیر کردووه که‌مرۆڤ به‌بێ پووڵ مافی ژیانی نییه، مرۆڤ ته‌نیا کاتێک پووڵی به‌ده‌سته‌وه بێ، به مرۆڤ له ئه‌ژماردێت ، هه‌ر بۆیه‌ش ئاماده‌یه بۆ گه‌یشتن به‌م مافه، له‌باقی مافه‌کانی خۆی، خۆی بێبه‌ش کات. مرۆڤ بۆگه‌یشتن به‌م قۆناغه، ئاماده‌یه زات وسرووشتی خۆی وه‌لانێ، رۆح ومهعنهوییهت که به‌رهه‌می خۆشه‌ویستیه، خۆشه‌ویستی بۆخۆی وهاونهوعهکهی، خۆشه‌ویستییه‌ک که‌مایه‌ی گهشهوههڵدانی سه‌رتاپای وجودییهتی، وه‌لاده‌نێ تازاتی بێگانه‌کراوی خۆی کهپووڵ نۆێنه‌رایه‌تی ده‌کات لهئامێزگرێ. بێ پانتایی وبێ سنووری ئه‌م له‌ئامێزگرتنه وتێرنهبوونی مرۆڤ له خاوه‌ندارییه‌تی پووڵ، باشترین نیشانه‌ی زاتی بێگانهکروای مرۆڤه. مرۆڤێک که‌خۆی ته‌رک کردووه وله جیاتی گەشاندنەوەی خۆی، له ده‌ره‌وی خۆی، خۆی گه‌شه ده‌دات، ئاشکرایه که ناتوانێ زات وسرووشتی ئینسانی خۆی وهدیارخات و هتد….. به‌ڵام هیچ مرۆڤێک ناتوانێت به‌بێ مانا وبه‌بێ رۆح بژی، به‌ڵام ده‌توانێ بۆشایه‌که‌ی به شتێکی دیکه پرکاته‌وه وخۆی فریودات، هه‌ر ڵێره‌وه ده‌توانیین سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌موو ئیدئۆلوژی، داب ونه‌ریت وبۆچوونه چه‌وتانه‌ی که لهشۆێنه جۆرواجۆره‌کانی جیهان باون ودۆژمنایهتی مرۆڤ ده‌که‌ن بناسینه‌وه. هه‌موویان یه‌ک ریشه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه، هه‌ر له‌هه‌موویاندا خۆشه‌ویستی بۆمرۆڤ ون ونادیاره. هه‌مویان چۆراوهی بیر وخه‌یالی مرۆڤێکن که بۆرزگاری له‌ده‌ست ئه‌م ژیانه بێگانهکراوه، دیسان مانای له‌ده‌ره‌وی خۆی دیوه‌ته‌وه، دیسان خۆی به‌فیدای شتێکی بێ گیانی تر ده‌کات، ناوه‌ندی بێگانه‌یی خۆی رادهگۆزێ، به‌ڵام بۆ شۆێنێکی بیگانه کراوی تر، خۆی فیدا ده‌کات، به‌ڵام نه‌ک به‌فیدای خۆی کهبهفیدای زاتێکی بێگانه کراوی تر. لهگۆلکی زێرینی سامرییهوه بیگره هه‌تا مه‌زهه‌ب وشیخ ومهشایهخهکان (له‌جیهانی کۆن)، هه‌ر وههائیدئۆلۆژی ماددییه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه، کهحاشارگهیهکن بۆ خۆتواندنه‌وه له ئابستراکته جۆرواجۆرهکاندا، وه‌ک ئۆمه‌ت، گەڵ، پرۆلتاریا، ڕه‌گه‌ز، مێژوو، زانست، حیزب، چین و…
هه‌موو ئه‌م شتانه به‌رواڵه‌ت بهمهعنهوییهت ره‌نگ کراون، به‌ڵام نه مه‌عنه‌وییه‌تێک که‌گه‌شه به‌ژیانی ئه‌و بدات، به‌ڵکوو ئه‌وه ژیانی ئه‌وه که‌ده‌بێته سووته‌مه‌نی بۆ ژیانی که‌سانێکی تر.
مرۆڤیک کهزات وسرووشتی خۆی بهگهشهدان به تواناییه‌کانی خۆی له‌کرده‌وه‌دا ته‌جرۆبه نه‌کات، جیهان بۆئه‌و هه‌ر بێگانه ودوور لهدهسترهس ده‌مێنێته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش به‌هاسانی ده‌که‌وێته هه‌موو داوێکه‌وه که‌بۆی ده‌نێنه‌وه. به‌گشتی کاتێک مرۆڤ له‌گه‌یشتن به‌ئاوات وئاره‌زووه‌کانی دڵ‌سارد و هیلاک ده‌بێ و ده‌ستیان لێدهشواتهوه، له گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ناسین وجووڵانهوه له‌گه‌ل جیهانی ده‌ره‌وی خۆی بێبه‌ش ده‌بێت، بێبه‌ش له‌سه‌رچاوه‌ی پێوه‌ندی وهاوسه‌نگی ئۆرگانیکی ده‌روون ودهرهوی خۆی. له‌ئاکامدا، به‌مردوویی له‌گه‌ڵ خۆی وژیانی هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات………..
ئه‌وکه‌سه‌ی واده‌ست به‌سه‌ر پووڵ داده‌گرێ، پێویستی به‌جیهانی ده‌روون نامێنێ، پووڵه‌که‌ی جیهانی بۆ داگیرده‌کات، هه‌ربۆیه‌ش له‌ئاست هه‌موو توانا زاتییه‌کانی مرۆڤ، له‌ئاست ئه‌وین ومرۆڤ دۆستی، به‌گشتی له‌ئاست مانابه‌خشین به‌ژیان وهتد…. بێگانه ده‌مێنێته‌وه، چون له‌م حاڵه‌ته‌دا مڕۆڤه‌کانی تر یا هاونه‌وعه‌کانی، هه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌بۆ درووست کردنی جیهانێکی مه‌عنه‌وی و ئینسانی نیازی پێیانه، ده‌بنه ئۆبژه‌ی ئه‌و (ده‌یانکاته که‌ره‌سه‌ی خۆی وبێ گێان دێنه به‌رچاوی)، ئه‌وکه‌سانه‌ش که‌وه‌ک ئه‌و پووڵدار وده‌ست رۆێشتوون، له‌قه‌واره‌ی دۆژمنێکدا خۆده‌نوێنن. له‌هه‌ر دووحاڵهتدا ناتوانێ به‌هیچ کامێکییانهوه، په‌یوه‌ندێکی ده‌روونی یائهویندارانه وبرایانه په‌یداکات. به‌ڵام زۆر روونه که‌خاوه‌نی پووڵ، خاونی ئاسایش و ده‌سه‌ڵاته. خاونی پوول بۆههڵاتن له‌م بێ‌رۆح بوونه، په‌نا ده‌باته به‌ر سه‌رگه‌رمی و خۆخافڵاندن، ئەلکۆڵ، سکس و هتد .. . ئاشکرایه که‌له‌م بۆارانەدا وله‌زۆر بۆواری تریشدا، پووڵ یارمه‌تی ده‌دات. مڕۆڤێکیشی که‌ده‌ستی ناگاتا پووڵ، هه‌ر له‌هه‌موو شتێک بێ به‌شه وژیان بۆئه‌و، دۆژمنێکی بێ به‌زه‌یی وبێرۆحه، هه‌ست ده‌کات هاتۆته جیهان تارهنج بکێشێ وفرمێسک هه‌ڵوه‌رێنێ، ژیان بۆ ئه‌و یانی ئێش وئازاری بێ‌وچان و هتد….. هه‌ر بۆیه‌شه، له‌ئاسماندا لهفریادرهسێک، لهدادرهسێک ده‌گه‌رێت……………
به‌کورتی مرۆڤ بۆگهشهدان به‌جیهانی ماددی، جیهانی ئینسانی خۆی وڵاناوه، بۆ ده‌سه‌ڵات به سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه، ده‌سه‌لاتی بهسهرجیهانی ده‌روونه‌وه نه‌ماوه، که‌وتۆته ژێر چه‌پۆکه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی خۆی وبۆ هه‌موو شۆێنێک په‌ناده‌بات، بێجگە لە سرووشت وزاتی ون کراوی خۆی، باروودۆخێک که به‌باشیی له عیرفاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. “سۆهره‌وه‌ردی” ده‌ڵێ:
بیرون ز تو نیست، هرچه در عالم هست!
در خود بطلب هر آنچه خواهی تویی!
هان تا که سررشتهی خود گم نکنی!
خود را ز برای نیک و بد گم نکنی!
رهرو توئی، راه توئی، منزل تو!
زینهار که “راه خود به خود” گم نکنی!
مارکس ده‌ڵێ: ….. پێویسته مرۆڤ به‌ده‌وری خۆیدا و به‌ده‌وری هه‌تاوی راستینه‌ی خۆیدا بگه‌رێ……
ئه‌و رازه سه‌ر بهمۆرهی که”له‌خۆبێگانه” بوونی نێوه یان بهسهرڵێ شێواویی مرۆڤ ده‌ناسرێ، ئهوئێش وئازاره‌ی واعیرفان به‌هه‌زاران ساله به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێ، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی کهعیرفان ده‌یه‌وێ له سوبژه‌ی تاکی ئینسانی‌دا ده‌رمانی کات، ئه‌وه مارکسە کهپهردهی له‌سه‌ر لاداوه. مارکس په‌رده‌ی له سه‌رئه‌و رازه سه‌ر به‌مۆره هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ریشه وسه‌رچاوه‌که‌ی ده‌ست نیشان کردوە. مارکس ده‌یه‌وێ ئه‌وین وسروشتی ئینسانی بگه‌رێنێته‌وه ناوژیانی هاوبه‌شی ئینسانی. وه‌ک “پۆل تیلیچ” ده‌ڵێ : “له ڕوانگه‌ی مارکسه‌وه، سۆسیالیزم بزوتنه‌وه‌یه‌که، که‌دژی تێکقرمان و هه‌ڵوشانه‌وه‌ی ئه‌وین له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کات”.
به‌ڵام له ناسینی ده‌رد و ئازاروه هه‌تا چاره‌کردنی، به تایبه‌ت که کارێکی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌گشتی مرۆڤایه‌تیی بێ، زۆر ده‌خایه‌نێ، که‌وتن وهه‌ستانه‌وه و ڕاوه‌ستانی زۆری تێدابووه وده‌بێ، به‌وته‌ی حافزی شیرازی:
که عشق آسان نمود اول ولی افتاد مشکلها
بۆ باشتر ناسینی مارکس و بیر بۆچوونه‌کانی، خۆێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی مارکس، وه‌ک : “ده‌ستنووسه‌کانی فەلسەفیی و ئابوریی ۱۸٤٤”، تێزه‌کان سەبارەت بە فۆیرباخ”، رخنه له فه‌لسه‌فه‌ی حقوقیی هێگل”، ” نامیلکەی دوکتورای فه‌لسه‌فه‌ی مارکس” پێویستن.
هه‌ر وههاخۆێندنهوهی کتێبی” Marx`s Concept of Human ” نوسراوه‌ی ئریش فرۆم که به فارسی له ژێر ناوی “سرشت راستین انسان” له چاپ دراوه، زۆر به که‌ڵکه.
لهنووسراوهی خۆارێ، مارکس پێنج تێزی سه‌باره‌ت به‌مڕۆڤ گڵاله کردووه. له سه‌ره‌تادا تێگه‌یشتن له پێنج تێزه‌که‌ی مارکس دژواره، به‌ڵام لهدڕێژهی نووسراوه‌که‌دا مارکس مه‌به‌ستی خۆی ڕوون دەکاتەوە. هه‌روه‌ها بۆ تێگه‌یشتن له‌مه‌به‌ستی مارکس، زانینی ئه‌م چهندوشهیه پێویسته:
ئانترۆپولۆژی : مرۆڤ ناسی، بێ له‌به‌رچاو گرتنی هه‌ست ومه‌یل و بیروبۆچوونی سه‌باره‌ت به جیهان و هتد….
ئۆنتولۆژی: مرۆڤ ناسی به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ست و بیروبۆچوونی مڕۆڤ سه‌بارت به‌خۆی، ژیان وجیهان.
سوبژه: بیر که‌ره‌وه، ئیده، ذهن یا ئه‌نجام ده‌ری کار له‌سه‌ر ئۆبژه.
ئۆبژه: ئه‌و شتانه‌ی که‌له به‌رچاون، بابەت، هه‌وێنی کار، هه‌وێنی فیکر، ئه‌وشته‌ی وا ذهن کاری له‌سه‌ر ده‌کات.
له‌م نووسراوه‌یه‌دا مارکس بۆ مه‌یل و هه‌ست و ئاره‌زووی مڕۆڤ رۆڵی سوبژه و بۆدامڕکێنهرهکانی رۆڵی ئۆبژه‌ی لەبەر چاو گرتووە. به گشتی ده‌توانم بڵێم که‌مارکس له‌م نووسروهیهدا، ئەو ئامۆژگاریی “ئپیکوور”ی Epicur له‌به‌رچاو گرتووه کهشیکردنهوهی جیهان نابێ له‌گه‌ڵ هه‌ستی مرۆڤ دژایه‌تی بێ، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه، جیهانی هه‌ست کراوه‌ی مرۆڤ، سه‌رچاوی ناسینی جیهانی ده‌ره‌ویه!
هه‌روه‌هاپێویسته بکۆتڕێت، وه‌رگیرانی ئه‌م بابەتە فه‌لسه‌فییه، کارێکی هاسان نه‌بووە، سه‌ر ده‌رهێنانیش له‌مه‌به‌ست وبۆچوونه فهڵسهفییهکانی مارکس دژواره، هه‌ربۆیه هه‌م له‌نووسراوه ئاڵمانییه‌که‌ی وههم لهوهرگیردراوه ئینگلیسیه‌که‌ی که‌ڵکم وه‌رگرتووه، به‌ڵام سه‌رچاوەی بنهرهتییم، نوسراوه ئاڵمانییه‌که‌ی بووه.
لە کۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێ کە بێ گوومان ئەم وەرگێرانە بی کەم و کووری نییە و ڕەخنە و پێشنتاری خوێنەرانی بەڕێز دەتوانی یاریدە بە ڕازاندنەوەی ئەم بابەتە بدا. له‌کۆتایی نووسراوه‌که‌دا ئاماژە بە نیشانی نووسراوه‌ی ئاڵمانیی و ئینگلیسییه‌که‌ی کراوە.
به‌رێز و سپاسه‌وه
عه‌لی ع ـ بیگی
پووڵ ـ مارکس
ئه‌گه‌ر هه‌ست، مه‌یل و ئاره‌زوی مرۆڤ و هتد … نه‌ته‌نیا وه‌ک دیارده‌یه‌کی ئانترۆپولۆژیک له چوارچێوه‌یه‌کی(به‌رته‌سکدا)، به‌ڵکوو به‌راست وه‌ک سهڵمێنهریی ئۆنتۆلۆژیکی هه‌بوونی (سروشتی) زاتی مڕۆڤ بناسرێت وئه‌گه‌ر ئه‌وان (هه‌ست، مه‌یل و ئاره‌زوو…) به‌راست به‌م چه‌شنه په‌سه‌ند بکڕێن، که‌وابوو مافی دالکانیان به” هه‌ست ـ ئۆبژه”کانیانه‌وه هه‌یه، له‌م حاله‌تدا روونە که :
۱ـ ئه‌وان ته‌نیا به‌یه‌ک رێ وشۆین په‌سه‌ند نابن، به‌ڵکوو له‌وه‌ش زیاتر جۆڕاوجۆڕیی چه‌شنی سه‌لماندنیان، تایبه‌تمه‌ندی هەبوون و ژیانی ئه‌وان پێک دێنێت، هه‌ست وشێوه‌یه‌کی که‌مافی لێکدانهبرانی سوبژه له “هه‌ست ـ ئۆبژه” په‌سه‌ند ده‌کات، شێوه‌ی تایبه‌تی کامرهوایی سوبژه‌کان له‌ئه‌ژمار دێن.
۲ـ که‌وابوو په‌سه‌ندبوونی هه‌موو”هه‌ست ـ ئۆبژه‌کانی” سوبژه ، ده‌بێته هۆی پێش‌گرتن له‌پارچه پارچه‌بوونیان به سهرفۆرم وشکڵی جیاجیا وسه‌ربه‌ستی خۆیاندا( خواردن، خواردنه‌وه، کار له‌سه‌ر ئۆبژه و……)، به‌م جۆره ئۆبژه‌کان په‌سه‌ند ده‌کرێن .
۳ ـ له‌وه به‌وڵاوه، تاکه‌که‌س، کاتێک مڕۆڤه، ئهگهرکووههست ومه‌یلی وهتد..، سه‌رچاوه‌ی مڕۆڤانه‌ی بێت. په‌سه‌ندکردنی پێداویستییه‌کانی سوبژه، له‌لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی به‌هره‌مه‌ندی بۆخۆشی.
٤ ـ ته‌نیا به‌هۆی پێکهاتنی کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتووی سەنعه‌تی وبه‌هۆی گه‌شه‌ی خاوه‌ندارییه‌تی تایبه‌تییه‌وه بوو که گه‌وهه‌ری وجودناسانهی مه‌یل و ویستی مڕۆڤ، هه‌م له‌ته‌واویه‌تی خۆی وههم له ذاتی ئینسانییه‌که‌یدا، وه‌ده‌رکه‌وت. زانستی ئینسانی خۆی له‌خۆیدا به‌رهه‌می چالاکی خۆسهلمێنهرانهی مڕۆڤ بووه .
۵ ـ واتای خاوه‌ن دارییه‌تی ـ بێ له‌به‌رچاوگرتنی خه‌سڵه‌تی “له خۆ بێگانه” کردنه‌که‌ی ـ هه‌بوونی پێویست ترین ئۆبژه‌یه بۆمڕۆڤ، هه‌م وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆ به‌هره‌مه‌ندی له‌ژیان وههم بۆکار وکرده‌وه.
پووڵ، به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه که‌توانای کڕینی هه‌مووشتێکی هه‌یه، هه‌ربه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه، که‌خۆی ده‌کاته خاوه‌نی هه‌مووشتێک، خاونداڕێکی به شکۆیه ، جیهانگیر بوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی، گه‌وهه‌ری ده‌سه‌ڵاتی بێ هاوتایه‌تی. که‌وایه شای شایانه، پووڵ ده‌ڵاڵێکه له نێوان نیاز و نیازکراودا، له‌نێوان ژیان وپێداویستیه‌کانی ژیانی ئاده‌میزاددا. ئه‌وشته‌ی که‌من بهژیانمهوه گڕێ ده‌دات، من بهمڕۆڤهکانی تریشه‌وه پێوه‌ند ده‌دات، که‌وابوو بۆمن مروڤێکی دیکه‌یه.
پووڵ! ئەی جەڵاد!
مرۆڤی چی؟ داماوێک
هەم قاچ، هەم ده‌ستی
سه‌رتاپای گێانی
هه‌موو ههرهی تۆن، کراون به‌دیاری
به‌ڵام یه‌کاویه‌ک، گشت ئه‌وشتانه‌ی
بۆمن پێویستن، هۆی شادمانی
خۆم خاوه‌نی نیم، ئایا ده‌زانی؟
که‌من شه‌ش بارگین بکڕم بهیارێت
هێزو توانای من ناچێته بانیی؟
مه‌ردو گورج وگۆڵ، توند وتۆڵ ئه‌بم
وه‌ک بڵێی خاوه‌ن بیست وچوارلینگ بم !
گۆته ـ فاوست : مفیستۆ ده‌دوێت
شێکسپیر له” تیمۆنی ئاتێنی” دا ده‌ڵێ :
زێڕ؟
پڕ بایه‌خ، دڕهوشاوه، زێڕی سوور؟
نا نا خوداوه‌ندگاری جیهان !
بێهووده نییه، هه‌ڵات هه‌ڵاتم
هه‌ر هێندێکی ده‌توانێت، ڕه‌ش سپی کاته‌وه، ناحه‌ز جوان،
خراپ چاک، پیر جحێل، خێریی دڵێر، نانه‌جیب نه‌جیب
قه‌شه وخزمهتکاران لهمێحراب دوورخاته‌وه
لهگێان اڵڵا دا، سه‌رینی ناز له‌بن سه‌ری پێاوان برفێنێ
به‌ڵێ، ئه‌و کۆێڵه سووره، هه‌م دین ده‌رێسێ وههم دهیکاتهوهخوری
به‌خشێنه‌ری به‌دکارانه
گول، پاک و جوان ده‌نوێنێ،
دز پەرەستە، پایه به‌رز و ده‌ست رۆیشتوو
به‌ڕێز و ماقوول، ده‌ی باته ناو پارڵمان
تا کڕنۆشی بۆ به‌ڕن
بێوه ژنی پیر و زه‌بون
کهوتووبه جێ و بان، کێم وبرین هه‌موو گێان
ده‌ی خهمڵێنێ وه‌ک گوڵی به‌هار، خوازبێنی کاری دێنێته ماڵ
جادوگهرێکه، پیرلاو ده‌نوێنێ، جوان وجحێل دڵان ده‌ڕفێنێ
ئه‌ی فلێزی له‌عنه‌تی، قه‌حبه‌ی گشتی به‌شه‌ریه‌ت
له‌ت له‌ت که‌ریی “ئاده‌میه‌ت”
له دڕێژه‌دا ده‌ڵێ :
خۆێن شیرینی شاکوژ، مه‌ئمووری نه‌جیبی دابڕانی باوک له‌کوڕ !
پیس که‌ری خاوێن ترین شه‌وی په‌رده
مارسی دڵێر ،
تۆ ئه‌ی هه‌میشه جه‌وان، ته‌ر و تازه
خوازبێنی کاری له‌به‌ردڵان
که له شه‌رم سوور ده‌بییه‌وه
به‌فری پاکی شۆێنه‌واری دیانا ده‌توێ نییه‌وه
ئه خودای له‌به‌ر چاوان!
ئه‌ی که دژبه‌ران پێکه‌وه گرێ ده‌ده‌ی
بۆ ماچ ماچێن هاوئامێزیان ده‌که‌ی
ئه‌ی که‌له جیاتی هه‌موو زارێک و
بۆ هه‌رمه‌به‌ستێک وه‌ده‌نگ دێی
سه‌نگی مه‌حه‌کی هه‌موو دڵان
سه‌یری که! کۆیله‌که‌ت، ئاده‌میزاد سه‌رکه‌ش بووه
دهباتێکی قڕمێنێ وسهرگهردانی کات، توانای بێ هاوتات
تا جانه‌وه‌ران ببنه ئیمپراتووری جیهانی تۆ!
شکسپییر به درووستی گه‌وهه‌ری وجودی پووڵ ده‌پێکێ و ده‌یخاته روو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌جوانی ڵێی تێبگه‌ین، باشتره له‌پێشدا نوسراوه‌که‌ی گۆته شی بکه‌ینه‌وه :
ئه‌و شته‌ی به هۆی بوونی پووڵه‌وه من ده‌بمه خاوه‌نی، ئه‌وشته‌ی من ده‌یکڕم، واتهئهوشتهی پووڵ ده‌توانێ بیکرێت، ئه‌وه منم من، خاوه‌نه‌که‌ی. هه‌رچه‌نده پووڵ به‌هێزتر بێت، ئهوهمنیش به هێزترم، واتهخاوهنهکهی. تایبهتمهندهییهکانی پووڵ، تایبه‌تمه‌ندی وتوانا جه‌وهه‌رییه‌کانی،
هی منیشن ـ هی خاوه‌نه‌که‌ی.
ئه‌و که‌سه‌ی من هه‌م وده‌توانێت ببێت، به‌هیچ چه‌شنێک له‌ڕێی جه‌وهه‌ری که‌سایه‌تی منه‌وه دیاری ناکڕێت. من ناشیرین وخۆێن تاڵم، به‌ڵام پووڵ جوانترین ژنم بۆده‌کرێت، که‌وابوو من ناشیرین وخۆێن تاڵ نیم، چونکوو کاردانه‌وه‌ی ناشیرینی، هێزی بێزاری هێنه‌ری، به هۆی پووڵه‌وه له‌ناو چووه. من ـ به‌تایبه‌تمه‌ندی خۆمهوهـ سه‌قه‌تم، به‌ڵام پووڵ بیست وچوار لێنگم بۆ دابین ده‌کات، که‌وابوو من سه‌قه‌ت نیم.
من کابرایه‌کی، خراپ، ناراست وتهشقهڵهباز، بێ‌ویژدان ودوور له مه‌عنه‌وییه‌تم، به‌ڵام پووڵ خاوه‌نی ڕێزوشکۆیه، واته خاوه‌نه‌که‌شی. پووڵ باشترین شته، که‌وابوو خاوه‌نه‌که‌شی باشترین که‌سه. هه‌روه‌ها پووڵ من له‌ده‌رده‌سه‌ری تهشقهڵهبازبوون ده‌ربازده‌کات، که‌وابوو من به درووستکاردهناسرێم، من بێ‌رۆح ودوور له مه‌عنه‌وییه‌تم، به‌ڵام پووڵ رۆحی راستینه‌ی هه‌موو شته‌کانه، کهوایهچۆن ده‌کڕێت خاوه‌نه‌که‌ی بێ‌رۆح بێت؟ سه‌رباقی هه‌موو ئه‌وشتانه‌ش، ئه‌و له‌توانای دایه که‌سانی خاوه‌ن رۆح ومهعنهوییت بۆخۆی بکڕێت، ده‌یجا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر کهسانێکهوهههیه که‌له مه‌عنه‌وییه‌ت لێواولێون، که‌وابوو ئایاخاوهنهکهی بهمهعنهویت تر نییه لهمهعنهویی ترین که‌سان؟
ئایامن، هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی به هۆی بوونی پووڵه‌وه، توانیومه هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی وا داخوازی دڵی ئاده‌میزادن وه‌ده‌ست بێنم، ئایامن خاونی دارونه‌داری ئاده‌میزاد نییم؟ ئایا به‌م چه‌شنه پووڵه‌که‌ی من هه‌موو لاوازیی وکه‌م وکوورییهکانم، به‌رئاوه‌ژوو ناکاته‌وه؟
ئه‌گه‌ر پووڵ ئه‌و ههودایهیه، که من به‌ژیانێکی مڕۆڤانه‌وه، کۆمه‌ڵگا به‌منه‌وه، من به‌سروشته‌وه و مڕۆڤه‌کان پێکه‌وه پێوه‌ند ده‌دات، ئایا پوول هه‌ودای هه‌موو پێوهندکان نییه؟ ئایا ناتوانێت هه‌موو هه‌وداکان لێک دابچڕیت وپێکهوهیان گرێدات؟ ئایا به‌وجۆره پووڵ نابێته هیزی دابچرانی گه‌ردوونیی؟ پووڵ سککه‌ی راستینی لێکدابرانه، هه‌روه‌هاش که‌ره‌سه‌ی پێوه‌ندی راستینه،
{….. } هێزی شیمیایی کۆمه‌ڵگایه.
شکسپییر، دوو تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی پووڵ ئاشکرا ده‌کات :
۱ـ پووڵ خوداوه‌ندێکی دیاروئاشکرایه، بهرئاوهژووکهرهوهی ههمووخووخله ئینسانی وسرووشتییهکانه، له‌هه‌موو بواڕێکدا، مایه‌ی سه‌رلێ شێواوی و به‌هه‌ڵه‌داچوونی گه‌ردوونییه، نهگۆنجاوهکان پێکه‌وه دهگۆنجێنێ .
۲ـ قه‌حبه ی گشتی وگهردوونییه، مایه‌ی هاوپه‌یمانیی گشت مروڤ وگهڵانه. به‌هه‌ڵه بردن و سهرڵێ شێواندن له‌ناو خووخڵه ئینسانی وسرووشتییهکاندا وبهبراکردنی دژبه‌ره‌کان، ]به گشتی [ ـ هێزی خوداوهندگارانهی ـ پووڵ، ریشه‌ی له خه‌سڵه‌تی سرووشتی، “له خۆ بێگانه‌بوون”،”له خۆبێگانه کردن” و” خۆ بێ به‌شکه‌ری” تیره‌ی ئاده‌میزاد دایه. ]پووڵ[ نیشانه‌ی توانایی له‌خۆ بێگانه بوونی مرۆڤه.
ئه‌و کاره‌ی که‌من وه‌ک مڕۆڤ له‌توانام دانییهو له‌ده‌ستم نایات، ئه‌وه‌ی که‌من به‌هۆی هه‌موو جهوههرو که‌سایه‌تی تاقانه‌ی خۆمه‌وه بۆم ناکرێت، ئه‌وه من به‌هۆی هه‌بوونی پووڵه‌وه له‌توانام داده‌بێت. پووڵ زاتی هه‌ر کام له‌و هێزانه، ده‌کاته شتێک کهلهزاتییان دانیه، واته ده‌یانکاته دژبه‌ریی خۆیان.
کاتێک که‌من ئیشتیای خواردهمهنێهک ده‌که‌م یا تاکسی م پێویسته، چونکوو هێز وتوانام تێدا نییه به‌پێیان بڕۆم، پووڵ ده‌توانێت خوارده‌مه‌نیم بۆدابین کات وتاکسی یشم بۆ بگڕێت، واته ئاڵ وگۆر که‌ریی ئاره‌زووه‌کانی منه لهجهوههریی تهسهووڕهوه، “وه‌ڕگێر”یانه لهجهوههریی بیرلێکراوهیانهوه، له‌خه‌یال ومهیلهوه، بۆ وجودی ماددی ولهبهرچاوییان ، گیان به‌خشی تهسوهوراته، لهجهوههریی خیاڵاوییانهوه بۆ په‌یکه‌ریی ماددی وراستیینهی خۆیان. به‌هۆی به‌ڕێوه بردنی ئه‌و ئاڵ وگۆرانه، [پووڵ] هێزێکی خۆڵقێنه‌ری راستینه‌یه.
بۆ که‌سێک کهپووڵیشی نییه، ئه‌و داخوازییانه هه‌رهه‌ن، به‌ڵام داخوازییه‌کانی ئه‌و، ته‌نیا تهسهورێکن، که له‌سه‌ر من، له‌سه‌ر سێهه‌می، له‌سه‌ر] ئه‌وانی تر [، هیچ کاریگه‌رییه‌کی نییه، هه‌ر وجودی نییه، ته‌نانه‌ت ههربۆمن دوور له‌راستی وبێ ناوه‌رۆک ده‌مێنێته‌وه. جیاوازی له‌نێوان کارییگه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای پووڵ وناکارامه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستییه‌کانی من، دڵخوازه‌کانی من، ئاره‌زووه‌کانی من هتد…،جیاوازێکه نێوان بوون و بیر‌و خه‌یاڵ، نێوان به‌ته‌نیا تهسهورله ناخ وده‌روونی من دا وشکڵ و په‌یکه‌ری مادی تهسهورهکه، له ده‌ره‌وه‌ی من.
من، بێتوو من، هیچ پووڵیکم بۆ سهفهرنهبێت، ده‌یجا پێویستیم به سه‌فه‌رنییه، واته هیچ پێداویستێێکی راستیینه وهیچ پێداویستییه‌ک بۆجێبه‌جێ کردن. ئه‌گه‌رمن مه‌یل وتوانای خۆێندنم هه‌یه، به‌ڵام پووڵم نییه، ده‌یجا مه‌یل وتوانای خۆێندنیشم نییه، یانی هیچ مه‌یل وتوانایییهکی کاریگه‌ر وراستیینهم بۆخۆێندن نییه. بهپێجهوانهش، ئه‌گه‌رمن هیچ توانای خۆێندنم نه‌بێت، به‌ڵام مه‌یل وپووڵم هه‌بێت، که وابوو من تواناییه‌کی کاریگه‌رم بۆ خۆێندن هه‌یه.
پووڵ، وه‌ک شتێکی ده‌ره‌کی، ئامرازێکی گه‌ردوونی ودارایییه کهلهزاتی مڕۆڤ وه‌ک تاکه که‌سێک، یا له‌کۆمه‌ڵگای ئینسانی وه‌ک هاوبهشخانهیهک، سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵام له توانای دایه، ته‌سه‌وور وه‌راست گێڕێت وراستێش بکاته تهسهووڕێکی خالیی، هه‌روه‌ها ده‌توانێت جه‌وهه‌ر وتوانای راستیینه وسروشتی ئینسانی، بکاتهچۆراوهی خالی بیر وخه‌یاڵ، له‌پاشان بیکاته که‌م وکوری و وڕێنه یه‌کی پرله ئێش وئازار. ده‌شتوانێت که‌م وکووری و وڕێنه‌یه‌کی راستینه، له ناخ وجه‌وهه‌ری که‌سێکی بێ توانادا، بکاته هێزوتوانایه‌کی کارامه. به‌گۆره‌ی ئه‌م پێناسانه، پووڵ خۆی وه‌ک سهرهونخوونکاڕێکی گه‌ردوونیی تاقمه‌کان نیشان ده‌دات، که ده‌توانێت بهرئاوهژوویان کاته‌وه تا زات وسروشتیان، زات و سروشتی پێچه‌وانه له خۆ بگڕێ.
وادیارهپووڵ، وه‌ک هێزێکی ئاوهژووکهرهوه، هه‌م به‌دژی تاکه‌که‌س وههم به‌دژی پێوه‌نده کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کان، خۆی وه‌کوو خاوه‌نی جه‌وهه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ وهدیاردهخات. وه‌فاداری به بێوه‌فایی، خوشه‌ویستی بهنفرهت، نفره‌ت به‌خۆشه‌ویستی، پاکدامنی به گوناهکاریی، گوناهکاریی به پاکدامنیی، به‌نده به ئه‌رباب، ئه‌رباب به به‌نده، گه‌وجیی به‌ژیریی، ژیریی بهگهوجیی ده‌گۆڕێته‌وه.
به‌و پێیه کهپووڵ خۆی وه‌ک پێناسه‌ی مه‌وجود، چالاک و په‌سه‌ند کراوی بایه‌خه‌کان ناساندووه، هه‌مووشته‌کان ئاڵوگۆڕ، تێکه‌ل وپێکه‌ڵ ده‌کات، به‌مجۆڕه ئال وگۆرکهر وتێکاڵاوکهری ههمووشتهکانه، واته جیهانێکی سهراونهخوون. پووڵ بۆته مایه‌ی گۆرین وشێواندنی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه سروشتیی وئینسانییهکان .
که‌سێک که‌بتوانێت دلێری بکرێت، دلێره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش خێریی بێت. هه‌ربه‌م هۆیه که پووڵ، نه به‌ته‌نیایی به‌رانبه‌ر بهچۆنیهتییهکی تایبه‌تی، شتێکی تایبه‌تی، هێزه بنه‌ره‌تییه‌کانی ئاده‌میزاد، به‌ڵکوو به‌رانبه‌ر به ته‌وایه‌تی جیهانی به‌رچاوی ئێنسانی و سرووشتی دهگۆردڕێتهوه، له‌روانگه‌ی خاوه‌نه‌که‌یه‌وه، ههرتایبهتمهندییهک به‌رانبه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ترـ سه‌ره‌رای دژایهتیشییان، ده‌کڕیت ئال و گۆربکڕێت. ئه‌وه برایه‌تی ناکۆکه‌کانه، بۆئه‌وه که دژبه‌ره‌کان یه‌کتر ماچ ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌مرۆڤ وپێوهندییهکهشی به‌جیهانه‌وه، بهپێوهندێێکی مرۆڤانه دانێی، که‌وایه ده‌توانی، ته‌نیا خۆشه‌ویستی به‌رانبه‌ر خۆشه‌ویستی، بڕوا به‌رانبه‌ر به‌بڕوا و هتد… بگۆریته‌وه، کاتێک ده‌ته‌وێ له هۆنه‌ر چێژ وه‌رگریی، پێویسته په‌روه‌رده‌ی داوێنی هۆنهربی، کاتێک ده‌ته‌وێ کاریگه‌ریت بێ له سه‌ر که‌سێکی تر، پێویسته که‌سێکی به‌راست هه‌ست بزوێن ودڵگهرم که‌ره‌وه بی. هه‌ر پێوهندیهکت بهمڕۆڤێکی که‌وه ـ له‌گه‌ڵ سرووشت داـ ده‌بێ باڵانوێنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانت، نیشانده‌ری جوهه‌ری ویسته‌کانت، درکێنه‌ری راستیینه‌ی ژیان وکه‌سایه‌تی تۆ بێ. کاتێک ئه‌وینداری، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وینی که‌سێکی تر ببزوێنی، واته خۆشه‌ویستی تۆ وه‌ک ئه‌وین، به‌رانبه‌ر به‌خۆی ئه‌وینی نهخۆڵقاندووه، کاتێک بهههڵسووکهوت وسۆزی ئهویندارانهت، خۆت نه‌که‌ی به خۆشه‌ویستی که‌سێکی تر، خۆشه‌ویستییه‌که‌ت ک‌ش وماته، به‌دبه‌ختییه‌که!
——————————————————————————————————
پووڵ ـ کارل مارکس
Das Geld: Karl Marx
وه‌رگێران له ئالمانییه‌وه ـ عه‌لی ع ـ بیگی
ماڵپه‌ری ژیوانhttp://jiwan-a.blogspot.com
_______________________________
پووڵ به ئاڵمانی: Das Geld
http://www.marxists.org/deutsch/archiv/marx-engels/1844/oek-phil/3-4_geld.htm
پووڵ به ئینگلیسی: The Power of Money
http://www.marxists.org/archive/marx/works/1844/manuscripts/power.htm
په‌راوێز:
1 -کتێبی Marx`s Concept of Human نووسراوه‌ی ئریش فرۆم که له ئێران له ژێر ناوی”سرشت راستین انسان”له چاپ دراوه. وه‌رگێرانی فیروزی جاوید. به‌شی۷ لاپه‌ره‌ی ۹۹
ـ مه‌به‌ست پووڵێکه کهخاوهنهکی له‌کاری له‌ش بێ‌نیاز ده‌کات وپووڵهکهی ده‌توانێ پووڵ بێنێته‌وه(سه‌رمایه‌دار)
ـ گۆلکی سامری یا هاروون که له زێر درووست کرابوو و قه‌ومی مووسا ده‌یان په‌ره‌ستی.
تجرید، چۆراوه. لێره‌دا مه‌به‌ستم له زاتی خالی له‌جه‌وهه‌ری زیندووی ئینسانییه (وه‌رگێر) – Abstract
ـ له دڕێژیهی نووسراوه‌که‌دا، بۆ دامركێنهرهکانی سوبژه، وشه‌ی “هه‌ست ـ ئۆبژه” م داناوه (وه‌رگێر)
ـ فیلسووفی یونانی ٢٧٠ – ٣٤٠ پێش زایین
: Anthropology ـ
مه‌ردم یا خه‌ڵک ناسی. مڕۆڤ ناسی .مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌ڕێکی جیا له هه‌ست و مه‌یل و ..،(انسان تجریدی – انسان محض ).
Ontology ـ بوون ،وجود یا “هه‌بوون” ناسی ، ڵقێک له فه‌ڵسه‌فه یه، که باس له بنه و بنچینه‌ی بوون و ژیان ده‌کات ـ( وه‌رگێر)
) : سۆبژه، ڵێره‌دا مه‌یل و هه‌ستی مڕۆڤ ( وه‌رگێر subject-
ـ ئیشاره‌ی مارکس به‌مافی یه‌کپارچه‌بوون و پێکه‌وه لکانی سوبژه و ئۆبژه پێکه‌وه‌یه(وه‌رگێر)
ـ مارکس ده‌یه‌وێت بڵێت کهمڕۆڤ هاوکات له‌گه‌ل ئاڵ و گۆر کردنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی، ویست ومه‌یل وئارهزوهکانیش، هه‌روه‌ک پیداویستیه سه‌ره‌کییه کانی، ئال و گۆر ده‌کات وناکرێت ئه‌و ویست و مه‌یلانه له مرۆڤ جیا کرێنه‌وه ـ ،جێا کردنه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی له خۆ بێگانه بوونی مڕۆڤ. مڕۆڤ خۆی و نیازه زاتی و سرووشتیییهکانیی به دڕێژایی مێژوو ده‌ناسێ و خۆی په‌روه‌رده ده‌کا.(وه‌رگێر)
ـ رۆح و ده‌رفه‌تی خاوه‌ن دارییه‌تی ( وه‌ڕگێر)
ـ ئۆبژه‌یه‌ک یا شتێکه که خۆی خاواندارییهتی ده‌کات. (وه‌رگێر)
ــ له نوسراوه‌که‌ی مارکس دا به ئاڵمانی هاتووه :Was Henker ! واته چ جلادێک، له نووسراوه ئینگلیسییه‌که‌دا هاتووه” What, man! Confound ” واته: مڕۆڤی چی! په‌رێشان حاڵێک! ئیشاره‌ی گۆته به‌وه‌یه، کهپوول بۆته جلادو خاوه‌نی دست و لاق و سه‌ر و.. مڕۆڤ. به‌رهه‌می ده‌ستی مرۆڤ بۆته خاوه‌ن و جه‌ڵادی مڕۆڤ ـ (وه‌رگێر)
ـ بروانه کتێبی فاوستی گۆته، به‌شی یه‌که‌م ،شانۆی ٤، ژووری خۆێندنه‌وه
Timon von Athen:
یونانێکی گۆشه گیر ، که زمانێکی ره‌خنه‌گرانه‌ی تیژ وپر له تانه ته‌شه‌ری بووه.له وه‌رگێرانی ئه‌م پارچه شیعره‌دا، که شاعیره‌که‌ی شکسپیر، خۆی ئینگلیسی زمانه، له ده‌قی ئینگلیسییهکهشی که‌ڵکم وه‌رگرتووه. (وه‌رگێر)
ـ کشیش
ـ خودای شه‌ڕ له ئه‌فسانه‌کانی یونانی کۆن دا
ـ خودای ڕاو له ئه‌فسانه‌کانی یونانی کۆن دا
ـ لێره‌دا” بێ شعور”یش وشه‌یه‌کی گۆنجاوه ( وه‌رگێر)
ـ پووڵ
ـ واته لاوازی، ده‌کاته هێز وتوانا ـ که‌م و کووریش، ده‌کاته که‌ماڵ! (وه‌رگێر)
ـ وشه‌یه‌ک، له ده‌ست نووسه‌که‌ی مارکسدا، ناخۆێندڕێتهوه. مه‌به‌ستی مارکس له هیزی شیمیایی، هه‌مان پێوه‌ندی شیمیاییه کهبۆوێنه مۆلۆکوولهکان پێکه‌وه پێوه‌ند ده‌دات!
ـ له سه‌رده‌می مارکسدا کالیسکه یا فهیتوون (وه‌رگێر)Postwagen –
ـ جڵ و به‌رگی مادی ده‌کاته به‌ر، بیر و خه‌یال ومه‌یلی مڕۆڤه‌وه (وه‌رگێر)
ـ مه‌به‌ست له سرووشتی مڕۆڤه یا سروشتی کۆمه‌ڵگای ئینسانییه ـ (وه‌رگێر)