
سایكۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات‌و جه‌ماوه‌ر …. به‌شی چواره‌م
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر، پێویست ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لقێك له لقه‌كانی زانستی ده‌روونناسی كه ئه‌ویش (ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تییه).
(ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و زانسته‌یه كه له رێگه‌ی هه‌ڵوێسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه توێژینه‌وه له‌سه‌ر ره‌فتاری تاك ده‌كات. به‌مانایه‌كی تر بریتییه له‌و توێژینه‌وه زانستییه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا شرۆڤه‌ی ره‌فتاری تاكه‌كه‌س ده‌كات كه كارلێكردن له‌نێوان وروژێنه‌ره‌كان و تاكه‌كه‌سدا رووده‌دات)( ).
بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌م پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێك له زاراوه‌و ده‌سته‌واژه‌كانی زیاتر روونبكه‌ینه‌وه:
-مه‌به‌ست له (هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵایه‌تی- الموقف الاجتماعی) هه‌موو ئه‌و بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه كه مرۆڤ تیایاندا ده‌ژیت و كارێك یان چالاكییه‌ك ئه‌نجامده‌دات.
-(ره‌فتار- السلوك) بریتییه له هه‌موو جووڵه‌و چالاكییه‌كی (عه‌قڵی و ده‌روونی و جه‌سته‌یی) كه مرۆڤ له‌كاتێكی دیاریكراودا ئه‌نجامیان ده‌دات.
-(كارلێكردن- التفاعل)، بریتییه له پڕِۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر یه‌كتری، واتا له‌یه‌ككاتدا ئه‌و كه‌سه كاریگه‌رو كارلێكراویشه.
ئه‌وه‌ی كه ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك لقێك له‌زانستی سایكۆلۆژیا له (ده‌روونناسی تاك- علم النفس الفردی) جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌روونناسی به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی توێژنه‌وه له‌سه‌ر تاكه‌كه‌س ده‌كات، واتا بابه‌تیانه‌و هه‌مه‌لایه‌ن له‌خودی مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كۆڵێته‌وه.. به‌ڵام ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كۆڵێته‌وه. واتا له‌ڕێگه‌ی ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بۆناخی تاك شۆڕده‌بێته‌وه.. روونتر بڵێین: ئه‌و زانسته‌یه كه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه له‌تاك تێبگات… به‌ڵام ده‌روونناسی تاك به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ڕێگه‌ی تاكه‌وه ده‌یه‌وێت له‌كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌و گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێبگات.
ئامانجی ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی، توێژینه‌وه‌یه له‌باره‌ی كێشه‌و ململانێی نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه وه‌ك یه‌كه‌مین قۆناغ، واتا تاك تا چ راده‌یه‌ك له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گونجاوه، یاخود نه‌گونجاوو شازه، له‌گه‌ڵ هێڵی كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام دواتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تێده‌په‌ڕێنێت و له‌بری ئه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كۆڵێته‌وه، نه‌ك ته‌نها تاكه‌كان.
مه‌به‌ستیشمان له‌گروپه‌كان، توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چینه‌كان كه‌مایه‌تییه‌كان، ده‌سته‌و پێكهاته ئاینییه‌كانه.
له راستیدا ده‌روونناسی تاك و ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌ك هه‌ر ناكۆك و دژ به‌یه‌ك نین، به‌ڵكو ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، ئه‌وه‌ی ده‌روونناسی تاك ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌كات، ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تییش، ده‌روونناسی گروپه‌كان – جه‌ماوه‌ر كامڵتر ده‌كات، چونكه شتێكی زۆرگرانه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین: مه‌حاڵیشه بتوانین ره‌فتاری تاكه‌كه‌س له‌ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی داببڕین.
مه‌به‌ستمان له خسته‌ڕووی ئه‌م زانیارییانه ئه‌وه‌یه كه چه‌مكی (جه‌ماوه‌ر) پێش ئه‌وه‌ی چه‌مكێكی ده‌روونی یان سیاسی بێت، چه‌مكێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، كۆمه‌ڵناسان له‌هه‌ر كه‌سێك زیاتر هه‌وڵیانداوه له‌م پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه تێبگه‌ن.. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه (جه‌ماوه‌ر) له‌ڕووی سایكۆلۆژی و سیاسییه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێت.
(جه‌ماوه‌ر به‌مانا سایكۆلۆژییه‌كه‌ی بریتییه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆنه‌ستێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌و پاڵیان پێوه‌ده‌نێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر ره‌فتارێك.. بۆ نموونه هاوكاریی و یارمه‌تییدانی یه‌كتری سه‌رچاوه‌كه‌ی پاڵنه‌رو غه‌ریزه‌ی ژیان و مانه‌وه‌و به‌رگه‌نه‌گرتنی ته‌نیایی و گۆشه‌گیرییه)( ).
ده‌روونناسان ده‌یانه‌وێت بڵێن: جه‌ماوه‌ر كه پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، فاكته‌ره ده‌روونییه‌كان بوونه‌ته هۆی دروستبوونیان و له‌هه‌ر شتێك زیاتر رۆڵیان هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌یاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆربه‌ی زۆری زانایانی ده‌روونناسی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه تاوه‌كو تاك نه‌چێته ناو جه‌ماوه‌رێكی دیاریكراوه‌وه ئه‌و چه‌ند خه‌سڵه‌ته تایبه‌تییانه‌ی ده‌ستناكه‌وێت كه پێشتر نه‌بوون، ئیدی یان ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام نه‌یوێراوه ئاشكرایان بكات و به‌وشێوه‌یه راشكاوییه ده‌ریانببڕێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین: ئه‌و ده‌روونزانییه‌ی كه له‌سه‌ر (گروپه‌كان – جه‌ماوه‌ر)دا پیاده‌ده‌كرێن له‌ڕووی میتۆد‌و ئه‌نجامه‌كانه‌وه، له‌ده‌روونناسی تاكه‌كه‌سی ناچێت و له‌گه‌ڵیدا جیاوازیی هه‌یه.
له‌ڕووی فكری و سیاسیشه‌وه، جه‌ماوه‌ر مانایه‌كی تری هه‌یه، بێگومان به‌پێی جیاوازیی ئایدیا‌و سیستمه سیاسییه‌كان مانا به‌خشراوه به‌چه‌مكی جه‌ماوه‌ر، واتا له‌ڕووی سیاسییه‌وه یه‌ك مانای ئه‌بستراكت و روونی نییه، به‌ڵكو هه‌ر بیرمه‌نده‌و به‌پێی تێفكرین و تێگه‌یشتنی خۆی بۆ تاك و كۆمه‌ڵ، مانای به‌خشیوه به چه‌مكی جه‌ماوه‌ر تێگه‌یشتنی ماركسیانه بۆ جه‌ماوه‌ر، ته‌واو جیاوازه له تێگه‌یشتنی فاشیانه، هه‌ردوو ئه‌مانه‌ش جیاوازن له تێگه‌یشتنی بیرمه‌ندێكی وه‌ك (گۆستاف لۆبۆن)، فه‌لسه‌فه‌ی لیبراڵیش جیاوازتر له هه‌موو ئه‌مانه له چه‌مك و مانا‌و سروشت و پێكهاته‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌ڕوانێت بۆیه له‌ڕووی سیاسییه‌و ئاسان نییه پێناسه‌یه‌كی ورد‌و پڕاوپڕی چه‌مكی جه‌ماوه‌ر بكه‌ین.. ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له ئاڵۆزییه‌كانی فكری سیاسی، كه بیرمه‌ندان به‌درێژایی مێژوو پێوه‌ی سه‌رقاڵ بوونه.
تێزی ( گۆستاڤ لۆبۆن ) بۆ سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر
پێشتر ئه‌وه‌مان خسته‌ڕوو كه زانستی ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی لقێكی جیانه‌بووه‌وه‌ی ده‌روونناسی گشتییه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زانستی ده‌روونناسی زانستێكی فره ره‌هه‌نده، ته‌نها به‌شێك، یان لقێك ناتوانێت هه‌مه‌لایه‌ن و بابه‌تیانه له‌دیارده‌و چه‌مكه نوێیه‌كان بكۆڵێته‌وه، بۆیه لێره‌وه لقه‌كان لقی تریان لێده‌بێته‌وه.
(ده‌روونناسی جه‌ماوه‌ر) ئه‌و لقه‌یه كه له‌هه‌ناوی ده‌رووننسی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌دایكبوو، دیارترین رابه‌ری ئه‌م لقه‌ش بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی (گۆستاف لۆبۆن- 1841-1931)ه.
(ده‌روونناسی جه‌ماوه‌ر، ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی كاته‌وه له ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆنتره، چونكه سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و بابه‌تیانه قسه له‌سه‌ر كاریگه‌ریی ئابووری، پڕوپاگه‌نده‌و راگه‌یاندن، ئایدۆلۆژیای سیاسی، حزبی، سه‌ندیكایی، ئاینی.. هتد له‌سه‌ر تاك و كۆی كۆمه‌ڵ ده‌كات، كه پێشتر بیریاران قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌مانه كردبوو، به‌ڵام به‌شێوه زانستییه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌ستی (گۆستاف لۆبۆن) سه‌ریهه‌ڵدا)( ).
جگه له‌مانه (سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر له‌پێش هه‌موو ئه‌وانه‌وه بوو كه بایه‌خیان به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگدا، ئه‌ویش هێزی راكێشانی ئه‌فسوناوییه كه هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كان، یان دیكتاتۆره‌كانی دژ به جه‌ماوه‌رو گه‌لان پیاده‌ی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر سوودمان پێده‌گه‌یه‌نێت و مێشكمان ده‌كاته‌وه كاتێك ره‌گوڕیشه‌كانی ره‌فتاره كوێره‌كانی مرۆڤمان بۆ لێكده‌داته‌وه‌و ئه‌و هۆكارانه‌مان بۆ ده‌خاته روو كه‌پاڵ به‌مرۆڤه‌وه ده‌نێت بۆ چوونه نێو ریزی جه‌ماوه‌رێك كه تێیدا زۆرترین حه‌ماسه‌ت بۆ رابه‌رو سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌یه…)( ).
(گۆستاف لۆبۆن) بیر‌و بۆچوونه‌كانی له‌مه‌ڕ (جه‌ماوه‌ر) له‌كتێبێكدا به‌ناوی (سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر) له‌ساڵی 1895 خسته‌ڕوو.
(لۆبۆن) جیاواز له‌هه‌ر بیرمه‌ندێكی تر، به‌وپه‌ڕی دردۆنگی و گومانه‌وه ده‌ڕوانێته جه‌ماوه‌ر، پێیوایه كه تاكه‌كه‌س وه‌كو خودێكی سه‌ربه‌خۆ، بوونه‌وه‌رێكی ژیر‌و مه‌ده‌نی و خاوه‌ن ئیراده‌یه، ئه‌م كه‌سه له رێگه‌ی بیركردنه‌وه‌و لۆجیكی ژیرانه‌وه ته‌عبیر له‌بوونه سه‌ربه‌سته‌كه‌ی خۆی ده‌كات.. به‌ڵام كاتێك ئه‌م تێكه‌ڵاوی حه‌شاماتێك له‌خه‌ڵكی ده‌بێت، ئیتر عه‌قڵ و لۆژیك پرزه‌یان لێده‌بڕێت و ناعه‌قڵانی بوون جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه، لێره‌شه‌وه ئاژاوه‌گێڕی و په‌شێوی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاوان ده‌ستپێده‌كات.
(لۆبۆن) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: (هه‌ر وه‌ختێك تاك بچێته نێو ریزی جه‌ماوه‌ره‌وه، ئه‌وا چه‌ند پله‌یه‌ك له په‌یژه‌ی شارستانی خۆی ده‌هێنێته خوار.. ره‌نگه ئه‌و تاكه وه‌ختێك به‌ته‌نیا بیگریت مرۆڤێكی رۆشنبیر‌و ژیربێت، به‌ڵام هه‌ر كه تێكه‌ڵ به‌جه‌ماوه‌ر بوو، به‌غه‌ریزه ده‌گۆڕێت بۆ كه‌سێكی كۆنتڕۆڵكراوو دڕنده.. تاكی نێو جه‌ماوه‌ر وه‌ك ئه‌و ده‌نكه لمه وایه كه له‌ناو چه‌ند ده‌نكه لمێكی تردایه و بایه‌ك دێت به‌ئاره‌زووی خۆی په‌رش و بڵاویان ده‌كاته‌وه… كۆی سه‌رنجه‌كانمان له‌وه‌دا پوختده‌كه‌ینه‌وه كه جه‌ماوه‌ر له‌ڕووی عه‌قڵی و فكرییه‌وه هه‌میشه گوزارشت له نزمترین ئاستی هۆشیاریی تاك ده‌كات…)( ).
ئه‌وه‌ی وایكرد كه (لۆبۆن) به‌مشێوه‌یه له‌جه‌ماوه‌ر بڕوانێت، په‌شێوی و نائارامی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی رووداوه خوێناوییه‌كانی سه‌رده‌می شۆرشی فه‌ره‌نسا بوو، كه له‌سه‌ر ده‌ستی زۆرێك له شۆڕشگێڕه‌كانی شۆرش و حه‌شاماتی جه‌ماوه‌ری ئه‌وكاته‌ی فه‌ره‌نسا روویاندا.
(لۆبۆن) بڕوای به هێزو كرده‌ی جه‌ماوه‌ریی نییه، چونكه پێیوایه له‌بناغه‌دا یه‌كبوونه‌كه‌یان خاڵییه له‌عه‌قڵ و هه‌رواش هیچ ره‌گێكی قووڵی له ناخی مرۆڤه‌كاندا نییه، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان هه‌ندێ سۆز‌و هه‌ڵچوونی ساته‌وه‌ختییه‌و هیچی تر، ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م یه‌كبوونه بێ به‌هاو بێ نرخ و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ده‌رئه‌نجامی یه‌كبوونه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی خواستی هه‌ر تاكێكه كه له‌ساتێك له‌ساته‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌و به‌ڕواڵه‌ت وادیاره ته‌بان له‌گه‌ڵ یه‌كدا.. له‌مباره‌یه‌وه (لۆبۆن) ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه (جه‌ماوه‌ر بریتییه له‌بوونه‌وه‌رێكی كاتی كه پێكهاتووه له‌چه‌ند كه‌سێكی په‌رت و بڵاو، به‌ڵام له‌ساتێك له ساته‌كاندا ریزه‌كانیان یه‌كخستووه، ئه‌وانه رێك و راست له‌خانه‌كانی ئه‌و جه‌سته زیندووه ده‌چن كه له‌رێگای كۆبوونه‌وه‌و یه‌كبوونیانه‌وه ئه‌و بوونه‌وه‌ره نوێیه دروستده‌كه‌ن كه هه‌ڵگری چه‌ند خاسیه‌تێكی ته‌واو جیاوازن له‌وه‌ی هه‌ر خانه‌یه‌ك پێشتر هه‌یبووه)( ).
(لۆبۆن) بڕوای ته‌واوی به‌جیاوازیی تاكه‌كان هه‌یه له‌كۆمه‌ڵدا، به‌ڵام پێیوایه كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئه‌م جیاوازییانه ده‌كوژێت، چونكه له‌كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییدا عه‌قڵ و زیره‌كی بێ بایه‌خترین شتن و خاسیه‌تی ناهۆشمه‌ندی، كه‌شتێتی پڕ‌و پووچه زاڵده‌بێت به‌سه‌ریاندا.
له‌په‌راوێزی ئه‌م بۆچوونانه‌دا، ئێمه ناچارین پرسیارێك بكه‌ین: ئه‌و فاكته‌رانه چین كه ده‌بنه مایه‌ی ده‌ركه‌وتنی خه‌سڵه‌ته تایبه‌تییه‌كانی جه‌ماوه‌ر؟
(لۆبۆن) ئاوها وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه (یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه تاكی ناو جه‌ماوه‌ر ته‌نها به‌هۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه هه‌ست به‌هێزێكی گه‌وره‌ده‌كات، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی بۆخۆشده‌كات كه ملكه‌چی غه‌ریزه‌كانی بێت… دووه‌م بریتییه له‌په‌تای ته‌نینه‌وه‌ی عه‌قڵی، یان زه‌ینی… ئه‌وه‌ی له‌لای جه‌ماوه‌ر هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو سۆزمه‌ندییه‌ك و هه‌موو كاروكرده‌یه‌ك ئاماده‌كراون، تا ئه‌و راده‌یه‌ی تاك به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی خۆی بێت و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا، ئه‌مه‌ش توانایه‌كه به پێچه‌وانه‌ی سروشتی خۆیه‌وه‌یه‌تی و ته‌نها ئه‌وكاته‌ش رووده‌دات كه مرۆڤ ببێته به‌شێك له‌جه‌ماوه‌ر.. سێیه‌م ئه‌وكاتانه‌ی تاكه‌كه‌س تێكه‌ڵ به‌جه‌ماوه‌ر ده‌بن هه‌ندێكجار خاسیه‌تی وایان بۆ دروستده‌بێت كه هه‌ندێكجار پێچه‌وانه‌ی خاسیه‌ته‌كانی خودی تاك ده‌وه‌ستنه‌وه كاتێك كه به‌ته‌نیابێت..)( ).
(لۆبۆن) پێیوایه كه ناكۆكی و دژاو دژییه‌ك هه‌یه له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندی تاك و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی جه‌ماوه‌ردا، به‌ڵام فه‌یله‌سووفه سوودگه‌راكان دژی ئه‌م بۆچوونه‌ی (لۆبۆن)ن و پێیانوایه كه ده‌شێ به‌رژه‌وه‌ندیی تاك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كۆدا به‌رجه‌سته بێت و له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌موو لایه‌ك سوودمه‌ندبێت.
(جۆن سیتوارت میل) كه یه‌كێكه له فه‌یله‌سووفه لیبراڵه نوێیه‌كان به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی (لۆبۆن)ه‌وه پێیوایه سوودی گشتیی له‌سه‌ر دوو بنه‌ما داده‌مه‌زرێت، كه بریتیین له: (یه‌كه‌م، پێویسته له‌سه‌ر یاسا‌و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌وا به‌خته‌وه‌ری، یان ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كرداری قسه‌مانكرد ده‌كرێت ناویبنێین به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ر تاكێك تا ئه‌وه‌نده‌ی كه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موواندا بێت، دووه‌م، پێویسته له‌سه‌ر رۆشنبیری و رای گشتیی كه ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رفراوانیان هه‌یه له‌سه‌ر كه‌سێتی مرۆڤ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌كاربهێنێت بۆ بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له‌عه‌قڵی هه‌موو تاكێكدا له‌نێوان به‌خته‌وه‌ریی تایبه‌تی خۆی و به‌ختوه‌ریی گشتیی‌دا ) ( ).
جگه له‌مانه، (لۆبۆن) كاروكرده‌ی جه‌ماوه‌ری وه‌ك گڕوگاڵ و بڕوبیانوو و داخوازی منداڵانه ده‌بینێت، چۆن منداڵ به‌بێ لێكدانه‌وه‌ی ورد‌و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی واقعی شوێن و كات له‌پڕێكدا وڕك له شتێك ده‌گرێت، جه‌ماوه‌ریش له‌به‌رئه‌وه‌ی پفدراوه‌و به‌پشت به‌ستن به هه‌ڵه‌شه‌یی و هات و هاوار ته‌عبیر له‌داخوازییه‌كانی ده‌كات، بۆیه هیچ سه‌قامگیریی و جێگیرییه‌ك له‌هێزی جه‌ماوه‌ردا شك نابرێت، به‌ڵكو هه‌میشه كاره‌كته‌ره‌كان رۆڵ و ده‌موچاوی خۆیان ده‌گۆڕن و هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
(لۆبۆن) ئه‌وه به‌یان ده‌كات كه (جه‌ماوه‌ر له‌یه‌كساتدا له‌قۆناغێكی بارگرژانه‌ی زۆر خوێناوییه‌وه به‌ره‌و قۆناغی پاڵه‌وانێتییه‌كی ره‌ها ده‌چێت، جه‌ماوه‌ر زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت ببێته جه‌لادو هه‌ربه‌هه‌مان ئه‌و ساناییه‌ش ببێته قوربانی و شه‌هید ببێت)( ).
ره‌خنه‌ی (لۆبۆن) له‌جه‌ماوه‌ر هه‌ر ئه‌وه نییه كه هێزێكی هه‌ڵه‌شه‌یه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه جه‌ماوه‌ر له‌سروشتی خۆیدا غافڵگیرو نابه‌رپرسیاره له‌ره‌فتاردا، ئه‌مه‌ش زۆر جێگای مه‌ترسییه چونكه دواجار ده‌بێته هێزێكی شه‌ڕه‌نگێزو وێرانكه‌ر، ئه‌وه‌ی بیری لێناكاته‌وه چه‌مكه‌كانی (مه‌حاڵ و ئه‌سته‌م و سڵه‌مینه‌وه)یه، بۆیه بۆ به‌دیهێنانی داخوازییه‌كانی سڵ له‌هیچ وێرانكارییه‌ك ناكاته‌وه، له‌م رووه‌وه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه (جه‌ماوه‌ر هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌نده نییه هه‌ڵبچێت و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی هه‌بێت، به‌ڵكو وه‌ك مرۆڤێكی دڕنده‌و هه‌مه‌جیش بێباكه به‌رامبه‌ر هه‌ر كۆسپێك بكه‌وێتـه نێوان حه‌زی خۆی و به‌دیهێنانی ئه‌و حه‌زه)( ).
(لۆبۆن)پێیوایه كه ئه‌گه‌رچی جه‌ماوه‌ر زۆرجار توانای وێرانكردنی هه‌یه، به‌ڵام له ئه‌سڵدا هێزێكی فشۆڵه‌و هه‌رگیز ته‌عبیر نییه له ئیراده‌ی یه‌ك به‌یه‌كی تاكه‌كان، هه‌روه‌ك چۆن خاڵیشه له‌عه‌قڵ و زیره‌كی و ره‌وایه‌تی، له‌بری ئه‌مانه لیپه له‌هیچ و پوچی و بێنمودی، چونكه جه‌ماوه‌ر له‌یه‌ككاتدا بریتین له كه‌سانی هۆشیارو ده‌به‌نگ، خێرخواز‌و هه‌لپه‌رست، نیشتمان په‌روه‌رو خائین، راستگۆ‌و درۆزن.. هتد. بۆیه پره‌نسیپه ئه‌خلاقییه‌كان له‌ناو جه‌ماوه‌ردا مانایه‌كیان نییه، چونكه ده‌شێت خوێڕیترین كه‌س به‌چوونه ناو ریزێكی جه‌ماوه‌ر ببێته كه‌سێكی قاره‌مان و له‌خۆبردوو.
له‌سۆنگه‌ی ئه‌مانه‌وه‌یه كه هێزی جه‌ماوه‌ر هه‌میشه له هه‌ڵكشان و داكشاندایه، ئه‌م حاڵه‌ش په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی هه‌یه به به‌هێزی و لاوازی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌وكاته‌ی حكومه‌ت لاواز ده‌بێت، هێزی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵده‌كشێ و له‌وێنه‌ی شۆڕشگێڕ‌دا خۆیان نمایشده‌كه‌ن… به‌ڵام كاتێك حكومه‌ت به‌هێز ده‌بێت، جه‌ماوه‌ر داده‌كشێت و جگه له كۆیله‌یه‌ك هیچی تر نابن.
(لۆبۆن) ره‌خنه له‌وكه‌سانه ده‌گرێت كه پێیانوایه (جه‌ماوه‌ر) هێزێكی شۆڕشگێڕه به‌مانا مرۆییه‌كه‌ی، چونكه پێیوایه جه‌ماوه‌ر به‌سروشتی خۆی كۆیله‌یه نه‌ك شۆڕشگێڕ.. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: (باوه‌ڕبوون به‌و بۆچوونه‌ی كه پێیوایه غه‌ریزه شۆڕشگێڕییه‌كان زاڵن به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا، ئه‌وه تێنه‌گه‌یشته له سروشتی جه‌ماوه‌ر،ـ ئه‌وه‌ش تووشی ئه‌م وه‌همه‌مان ده‌كات ته‌نها توندوتیژییه‌كه‌یه‌تی، ئه‌و راپه‌ڕین و وێرانكارییه‌ی جارناجار رووده‌ده‌ن ته‌نها چه‌ند دیارده‌یه‌كی تێپه‌ڕو كاتین، جه‌ماوه‌ر له‌ژێر كاریگه‌رییه‌كی زۆری نه‌ستیدایه‌و زیاد له‌پێویست ملكه‌چی هۆكاره بۆماوه‌ییه كۆنه‌كانه، ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات زۆر زۆر موحافیزده‌ربكه‌وێت، ئه‌گه‌ر لێبگه‌ڕێن بۆخۆی ئه‌وا له‌فه‌وزای خۆی وه‌ڕس ده‌بێت و به‌غه‌ریزه‌ی خۆی رووده‌كاته كۆیلایه‌تی)( ).
(لۆبۆن) پێیوایه كه ئه‌گه‌رچی (جه‌ماوه‌ر) به‌ڕواڵه‌ت وادیاره كه هێزێكی ره‌خنه‌گرو ناڕازییه، به‌ڵام له‌راستیدا جه‌ماوه‌ر خاڵییه له‌هه‌موو بنه‌مایه‌كی فكری ره‌خنه‌یی، چونكه له‌ئه‌سڵدا ره‌خنه پڕۆسه‌یه‌كی عه‌قڵییه‌و بۆدروستبوونی پێویستی زۆری به‌بیركردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی ورد هه‌یه.
جگه له‌مانه (ره‌خنه) له‌ژێر هه‌ژموونی قسه‌ی حه‌ماسی بێبناغه‌ی هیچ كه‌سێكدا دروستنابێت، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ئه‌زموون و كرده‌ی رۆژانه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام جه‌ماوه‌ر رایه‌ڵه‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی به‌ده‌ستی وتاربێژه‌كانه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده له‌سه‌ری خۆیاندا نییه، هه‌میشه سه‌ركرده وتاربێژه لێزانه‌كان توانیوانه ئیستیغلالی ناهۆشیاریی جه‌ماوه‌ر بكه‌ن و بیخه‌نه حاڵه‌تی خه‌واندنه‌وه، هه‌ربۆیه له‌كاتی هه‌ڵچوونی جه‌ماوه‌ریدا ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری، جگه له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی گاڵته‌جاڕی هیچی تر نییه، ئه‌وه‌ی واده‌كات كه جه‌ماوه‌ر له‌به‌رامبه‌ر وتاره حه‌ماسییه‌كانی سه‌ركرده‌و وتاربێژه‌كان بچێته حاڵه‌تی قۆزاخه‌یی و متبوونه‌وه، له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا ئاماده‌نه‌بوونی عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی قووڵه له‌لای جه‌ماوه‌ر، له‌پله‌ی دووه‌میشدا هێزی موگناتیسی قسه‌ی وتاربێژه‌كانه كه توانای رامكردن و كه‌ویكردنی هێزی جه‌ماوه‌ریی هه‌یه، به‌ڵام جه‌ماوه‌ر هه‌رگیز هه‌ست به‌م بێئیراده‌ییه‌ی خۆی ناكات، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی درۆ‌و فیشاڵی قسه‌ی سه‌ركرده وتاربێژه‌كان به‌چاوی خۆیان ده‌بینن و چیتر بوارێك بۆ خۆگێژكردن و خۆ ونكردن نامێنێته‌وه، ئینجا به‌هۆش دێنه‌وه كه ئه‌وان ته‌فره دراون.
(لۆبۆن) سه‌باره‌ت به‌م حاڵه‌و له‌باره‌ی خه‌یاڵی جه‌ماوه‌رییه‌وه ده‌ڵێت: (جه‌ماوه‌ر تاڕاده‌یه‌ك له‌وكه‌سه نووستووه ده‌چێت كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی عه‌قڵی راده‌وه‌ستێت و خۆی ده‌داته ده‌ست ده‌ركه‌وتنی وێنه‌یه‌كی زۆر به‌هێزو خه‌ست و خۆڵ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی سه‌نگی مه‌حه‌كی بیكردنه‌وه هاته ئاراوه ده‌موده‌ست وێنه‌كه ده‌بێته هه‌ڵم و دیارنامێنێت)( ).
(لۆبۆن) ره‌خنه له‌خه‌یاڵی میللی و جه‌ماوه‌ری ده‌گرێت و پێیوایه كه زۆرجار باشترین ئامڕاز بووه به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كان كه توانیویانه به‌هۆی لاوازی و بێ ناوه‌ڕۆكی خه‌یاڵی جه‌ماوه‌رییه‌وه درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆیان بده‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خوێنڕێژی و تاوان به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك سته‌مكار، یان ته‌فره‌ده‌ر بناسرێن، له‌مباره‌یه‌وه قسه‌یه‌كی ناپلیۆن به نموونه ده‌هێنێته‌وه كه له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسیدا گوتوویه‌تی كه چۆن توانیویه‌تی به‌هۆی لاوازی خه‌یاڵی جه‌ماوه‌رییه‌وه حه‌قیقه‌تی خۆی بشارێته‌وه‌و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری فه‌ره‌نسی و میسری و ئیتاڵیا بخه‌ڵه‌تێنێت…
(لۆبۆن) له‌ده‌می ناپلیۆنه‌وه ده‌ڵێت: (نه‌متوانی كۆتایی به‌جه‌نگی (ڤاندی)(*) بهێنم ته‌نها دوای ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌ركه‌وت من به‌هه‌ق كاسۆلیكم، هه‌روه‌ها نه‌متوانی هێمنی و ئارامی له میسردا به‌رقه‌رار بكه‌م تاكو ده‌رنه‌كه‌وت كه من موسڵمانێكی خواپه‌رستم، كاتێكیش ده‌ركه‌وت كه من پاپایه‌كی توندڕه‌وم توانیم متمانه‌ی قه‌شه‌كان له ئیتاڵیا به‌ده‌ستبهێنم.. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بواری بۆ بڕه‌خساندمایه حوكمڕانێتی گه‌لێكی وه‌ك جووله‌كه بكه‌م، ئه‌وا سه‌رله‌نوێ په‌رستگای سلێمانم بۆ ئاماده ده‌كردنه‌وه)( ).
له‌مه‌وه به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین كه ئه‌وه رووداوه‌كان نین كه كارده‌كه‌نه سه‌ر خه‌یاڵدانی جه‌ماوه‌ر، به‌ڵكو ئه‌و شێوازه‌یه كه رووداوه‌كانی پێشان ده‌درێت، پێویسته له‌ڕێگه‌ی چڕكردنه‌وه‌و وێنه‌یه‌كی هه‌ژێنه‌رو سه‌رسوه‌ڕهێنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه به‌رهه‌م بهێنرێت، ئه‌وه‌ی هونه‌ری كاركردنه سه‌رخه‌یاڵدانی جه‌ماوه‌ر بزانێت، ئه‌وه هونه‌ری حوكمكردنه‌كه‌ش ده‌زانێت..
له‌په‌راوێزی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌دا پێویسته بڵێین دیدی (لۆبۆن) بۆ جه‌ماوه‌ر، دیدێكی ره‌شبینانه‌یه‌و جۆرێك له زوڵم و ناحه‌قی تیادایه، چونكه مه‌رج نییه هه‌میشه جه‌ماوه‌ر ئه‌و هێزه ناعه‌قڵانی و شه‌ڕه‌نگێزه بێت كه لۆبۆن باسی ده‌كات..
رووداوه‌كانی مێژوو ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه جه‌ماوه‌رو هێزی جه‌ماوه‌ری رۆڵیان هه‌بوو له گۆڕینی سیستمه سیاسییه‌كاندا، هه‌روه‌ها به‌شێك له پڕۆسه‌ی به‌دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌ر له‌سه‌رده‌ستی هێزی جه‌ماوه‌ری هاتووته به‌رهه‌م..
ئێستاش له‌هه‌ر كاتێك زیاتر رۆڵی جه‌ماوه‌رو رای گشتیی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه دیاره، به‌تایبه‌تی له وڵاته دیموكرات و پێشكه‌وتووه‌كاندا، هه‌ربۆیه ئه‌م دیده‌ی (لۆبۆن) ره‌خنه‌ی زۆری لێگرا، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بیرمه‌نده سۆسیالیستی و رادیكاڵه‌كانه‌وه.
جگه له‌مانه، هه‌ر ئه‌م بیكردنه‌وانه بوون كه بوون به‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی (لۆبۆن) له‌لایه‌ن زانایانی كۆمه‌ڵناسی هاوچه‌رخه‌وه فه‌رامۆش بكرێت و ناوی (لۆبۆن) له‌ڕیزی كۆمه‌ڵناسه فه‌ره‌نسییه‌كانی هاوسه‌رده‌می خۆی تۆمارنه‌كرێت.
ماوه‌ته‌وه بڵێین: سه‌ركرده فاشی و تۆتالیتاره‌كان سوودێكی زۆریان له‌بۆچوونه‌كانی (لۆبۆن) له‌مه‌ڕ (جه‌ماوه‌ر) وه‌رگرتووه.. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه هه‌ندێك كه‌س پێیوایه كه دیدی (لۆبۆن) بۆ جه‌ماوه‌ر جگه له دیدێكی فاشیانه هیچی تر نییه.
*مامۆستا له زانكۆی سلێمانی.
سه‌رچاوه‌كان:
(1) د. خلیل عبدالرحمن المعایگه، علم النفس الاجتماعی، دار الفكر، الاردن، عمان، گ2، 2007، ص14.
(2) الفرید ادلر، معنی الحیاه، ترجمه: عادل نجیب بشری، مصر، القاهره، گ 2، 2005، ص116.
(3) هاشم ساڵح،له‌باره‌ی گۆستاف لۆبۆن وسایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ره‌وه، وه‌رگێڕانی:ئارام جه‌مال، سلێمانی، 2006، ل 83.
(4) هاشم ساڵح، هه‌مان سه‌رچاوه، ل84.
(5) گۆستاف لۆبۆن، سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر، وه‌رگێڕانی ئارام جه‌مال سابیر، له‌بڵاوكراوه‌كانی مه‌كته‌بی بیر‌و هۆشیاری (ی.ن.ك) سلێمانی، 2006، ل 84-85.
(6) گۆستاف لۆبۆن، هه‌مان سه‌رچاوه، 77-78.
(7) گۆستاف لۆبۆن، هه‌مان سه‌رچاوه،ل 80-81.
(8)جون ستیوارد میل، اسس اللبرالیه السیاسیه، ترجمه امام عبدلفتاح و میشیل متیار،مكتبه مدبولی، القاهره،1996، ص 56.
(9) گۆستاف لۆبۆن، هه‌مان سه‌رچاوه، ل 89.
(10) گۆستاف لۆبۆن، هه‌مان سه‌رچاوه، ل 90.
(11) گۆستاف لۆبۆن، هه‌مان سه‌رچاوه،ل110.
(12) گۆستاف لۆبۆن، هه‌مان سه‌رچاوه،ل123.
* ڤاندی ناوچه‌یه‌كی گوندنشینی كاسۆلیكه‌و ده‌كه‌وێته خوارووی رۆژئاوای فه‌ره‌نساوه‌و له‌دژی شۆڕشی فه‌ره‌نسی بوون، بۆیه دوای شۆڕش چه‌ندین قه‌تلوعامی ترسناك تیایدا روویدا.
(13) گۆستاف لۆبۆن، هه‌مان سه‌رچاوه،ل125-126.