Skip to Content

Sunday, September 8th, 2024
لە شکستی ئیمپراتۆری ڕاگەیاندنەوە بۆ فەزاحەی دەسەلات

لە شکستی ئیمپراتۆری ڕاگەیاندنەوە بۆ فەزاحەی دەسەلات

Closed
by August 7, 2011 گشتی


لە دوو هەفتەی رابرودا بەشیوەیەکی گشتی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەئاستی جیهاندا زۆرترین سەروتارو راپۆرت، لێکۆڵینەوە و بەدواچونیان
تەرخانکرد بۆ ئەو ڕیسوایە گەورەی یەکێک لەپرۆفشنالترین هەفتەنامەکانی جیهان ،
 The News of the World )) واتە
بەلام بە داخەوە ئەم ڕووداوە لە ئاست میدیاو دەزگاکانی راگەیاندنی کوردی زماندا کەمترین بابەت و لیکولینەوەو بەدواچوونی لەسەرکراوە، هەربۆیە بەپیویستمان زانی لێرەدا هەڵوێستەیەکی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بکەین.

جاروجەنجالی ئەم قەیرانە لە کوێوە سەری دەرهێنا ؟

 (( The News of the World ))  هەفتەنامەی
پڕفرۆشترین هەفتەنامەی بەریتانیابوو کە بەتایبەت بوو بە هەواڵ و ژیانی کەسایەتیە ناسراوەکان…، تیراژی ئەم هەفتەنامەیە بەشێوەیەکی مامناوەندی 2،800 دوو ملیون هەشت سەد هەزار بوو. ئەم هەفتەنامەیە پاش سالەها فشارو بەدواچوونی کەسانێک کە لەو بڕوایەدا بوون ئەم دەزگایە پەیام وتەلەفون کۆنترۆل دەکەن، سەرئەنجام لەمانگی ئاپریلدا ئەو ڕاستیەیان پشراستکردەوە کەپەیام وتەلفونی کەسانێکی ناسراویان کۆنترۆل کراوە. بەردەوام بوونی بەدواچونەکان سنووری فەزاحەتی گوێگرتن لە تەلفونەکانی گەلێ بەرفرانترکردەوەو چەندین بەڵگەنامە لەوبارەوە ئاشکرابوون. تا سەرئەنجام ڕۆژی 10تەموزدا 2011 دواین ژمارەی ئەم هەفتەنامەیە تەرخان کرا بۆ ماڵئاوای کردن. بەپێی ئەو لێکلۆڵینەوانەی کەتائێستە ئەنجامدراوە، ئاشکرابووە کەگوێگرتن لەتەلەفون وپەیامەکان ژمارەیان دەگاتە 4000 هەزار کەس، کە زۆربەیان کەسانی ناسراون هونەرمەرمەند، سیاسەتمەدار، وەرزشکاران، تەنانەت خێزانی کوژراوەکانی ساڵی 2005 میترۆی لەندن و هەروەها خێزانی سەربازانی کوژراو لەعیراق و ئەفغانستان و دەگرێتەخۆی.ترۆپکی ئاشکرابوونی ئەم ڕیسوایە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی کە دوو هەواڵنێری ڕۆژنامەی گاردین لە گوزراشێکدا بەبەرواری 4ی ژویەی 2011 سەبارەت بەکەیسی تەفونی دەستی (( میلی داولر )) کەکچێکی تەمەن 13 سال بوو، لەڕێگەی قوتابخانە بێسەروشوێن کراو دواتر کوژرا. ئەمە لە کاتێکدایە کە تەلەفونی ئەو کچە هاککراو پاشان پەیامەکانی ناوی پاککرایەوە تا خێزانەکەی بە دانانی پەیامیکەیان هیواداربن کە کچەکەیان زیندووە.ئەم گوزارشەی گاردین ئەگەر بەر لەهەرشتێک وەک ئابروچوونێک بۆ یەکێک لە گەورەترین دەزگاکانی ڕاگەیاندی جیهان دەرکەوێت، ئەوا بەدڵنیای هەریەکجار زوو ئەم قەیرانە گلۆڵەی دەسەلاتداریەتی سیاسی حکومەتی بەریتانیاشی خستە لێژیەوەو تائێستە چەندین کاربەدەستی باڵای پۆلیس وحکومی دەست لەکار کێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندوە لەوانە: سەرۆکی پۆلیسی لەندەن سرپل ئستیونسون  وجێگری ئەفسەری بەشی دژە تیرۆرو بەریوەبەری بەرپرسیاری (( نیوز ئاو د ولرد )) خاتوو، ( ریکا برۆکس ) بەڕێوەبەری گشتی نیوز انترناشنال کە دەهەمین کەسێًک بوو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگرا دواتر دەست لەکار کیًَشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.(( اندی کلسون )) بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیران بەریتانیا دیوید کامرون کە بۆ ماوەی سەعاتێک دەست بەسەر کرا بەهۆی گوێگرتنی لە تەلفونی تایبەتی و فەسادی مادیەوە پاشان دەست لەکارکیشانەوەی خۆی ڕاگەیاند .
لەپال هەموو ئەمانەشدا (( شان هور )) کە هەواڵنێری نیوز او دورک بوو، ساڵی ڕابرود لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نویورک تایمز ووتبوو کە گوێگرتن لە تەلەفون دیاریدەیەکی ئاساییە،بۆ خزمەتی ئیمپراتۆری میدیایی (( روپورت مرداک)). ناوبراو لە رۆژی رۆژی 18 ژوئیە لاشەی لەماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە. کاری هاوبەشی نێوان پۆلیس وحکومەتی بەریتانیا لەگەل ئەم دەزگای ڕاگەیاندە تا ئەو شوێنە جێگەی پرسیارە کە پێدچێ جیاواز لەوەی کە کەسانێکی زۆر لە ڕێگەی بەرتیلدانەوە بەرپرسیاریەتی وپۆستی گەورەیان پێدراوە بەڵکو تەنانەت پێشبینی ئەوە دەکرێ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ( کامیرۆن بە سەختی لەم گەلندەیە گلابێت وە ئەمەش بێتە مایەی دەست لەکارکێشانەوەی لەپۆستی سەرۆک وەزیران.بەڕیِکەوت نیە کە سەرچاوە باوەرپیکراوەکان ئەوە پشتراست دەکەمەوە کە دیوید کامرون لە 15 مانگی بەر لەپۆستی سەرۆک وەزیران 24 جار پەیوەندی بە کاربەدەستانی بالای هەفتەنامەی نیوز انترناشنالەوە کردوە. هەربۆیە ئەوەی لەمبارەوە جێگەی سەرنجە پشگیری مرداک تا سالی 2005 لەپشت پەردەوە دەورێکی بالای هەبووە بۆ ساخکردنەوەی بیروڕاگشی لەبەرژەوەندی حزبی کرێکاری بەریتانیا. هەربۆیە لەلایەکی تریشەوە تونی بلر بەر لە هەلبژاردنی سالی 2007، دوابەدوای گەشتە فروانەکەی چووە خزمەت (( مرداک)) بۆ ئەوەی کەپشتگیری ئەو بەدەست بهێنێت و بۆ هەلبژاردنەکانی هەمان ساڵ. کەواتە هەر لێرەشەوە ڕەنگە تێگەشتن لەو تێهەڵکێش و هاوکاریە دوو لایەنەی ئیمپراتۆری میدیاو حکومەتی بەریتانیا دژوار نەبێت کە هۆی چیە کار بەشوێنێک دەگات لە کۆی 40 ئەفسەری پۆلسی بەشی پەیوەندی گشتیەکانی اسکاتلند یارد، 10 کەسیان پیشتر کارمەندی ڕێکخراوی (( مرداک )) بوون.
ڕوبورت مرداک )) دامەزرێنەری نیوزکۆرپەرەیشن یەکێک لە سەرمایەدارە ناودارەکانی جیهانە کە سەرمایەکەی زیاتر لە 6.3 میلیار دۆلارە، رۆژی 19 مانگ، لەبەردەم کۆمیتەیەکی هەڵبژێراوی پەرلەمانی ئینگلیزدا دان بەوەدا بنێت کە ئەم ڕِووداوە گەورەترین و ناخۆشترین ڕووداوەکانی ژیانی بووە . بەلام ئە ئەمەو نە داوای لیبوردنەکەی لە خەلکی بەریتانیا دادی نەداوەو لێکوڵینەوە بەردەوامە.
سەیرەکە لەوەدایە ئەگەر لە بەریتانیا سەرمایەدارێکی ناسراو ژمارەیەک پۆلیس و کاربەدەستانی حکومی هاوکارو هاوبەشی ئەم قەیران و فەزاحەتە ناسراوەن، ئەوا لە ئیتالیا کۆکتێلێک لە دەسەلات وکاری میدیا لە کەسایەتی (( سیلویو برائوسکونی)) سەرۆک وەزیرانی ئەو ولاتەدا کۆبووتەوە، کەخاوەنی کۆموپانیای میدیاست)و یەکەمین نەیاری روپرت مرداک. ناوبراو،41% بازاری تەلەفزیونی ئیتالیای لەدەستدایە، کە کۆمپانیای میدیاست تەنیا لە سێ مانگی یەکەمی 2011 میزانی سوودی 97 ملیۆن دۆلار بووە.
دەبێ چ بەرژەوەندیەک، جیاواز لە بەرژەوەندی کەڵەکی سەرمایە بتوانێ بەو چەشنە نفوزو پێگەی خۆی هێندە بەهێز ڕاگرێت و ئەو ڕادە لە دەست ئاوەڵای بێ سنوور بەکەسانێک قایلبێت، کە ڕاگەیاندن بە هاوکاری پولیس و حکومەت دەستیان بەو ڕێژە لە زانیاری و ژمارەی تەلفونی هەزاران کەس بگات لە یەکێک لە ناسراوترین ولاتانی دیموکراسی لیبرالی دنیا.

ئەم رووداوە چیمان پێدەلێت ؟
تێفکرین لە ڕووداوگەلێکی لەم چەشنە ئەو هەقیقەتەمان پێدەلێ، لە کاتێکدا کە قسە لەسەر کەڵکەی سەرمایەو بەرژەوەندی چینایەتی چینە دەسەلاتدارەکانە، ئیتر ئاسایە کەپۆلیس و وەزارەت و دەسەلاتی یەکەم و چوارەم پاسەوانی پاراستنی ئەو بەرژەوەندیەبن، دەبینین کەچۆن ساڵەهای ساڵ دوو لایەنی ئەم ڕیسوایە بێباک لەهەر ئاکامێکی ئەو مەهزەلەیەک هەموو هێزو توانای خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ پاراستن و فراوان کردنەوەی سەروەت و سامانەکانیان. بۆیە وای بۆ دەچم کارای میدیا لەم سەدەیەدا پێی ناوەتە قۆناغیکیترەوە، کە ئەگەر بێت و مارکس ئەمڕۆ بمایەو سەرلەنوی جاریکتر پیاچوونەوەەیەکی بە بنەماکانی مانیڤستی حزبی کۆمۆنیستدا بکردایە، ئەوا دوور نەبوو کە دەورو کاریگەری میدیای وەک یەکیکتر لەپایە سەرەکیەکانی ڕاگرتنی بەرژەوەندی چینە دەسەلاتدارەکانی نیزامی سەرمایەداری لەقەم ئەدا.

 
 rebwar.arif@hotmail.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.