هاوپه‌یمانێتیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان .. بۆچی ؟ تاکه‌ی ؟
ده‌کرێت هه‌ر هاوپه‌یمانێتی و نزیکبونه‌وه‌یه‌ک له نێو گروپ و لایه‌نه سیاسیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان به خاڵی پۆزه‌تیف هه‌ژماربکرێت . ده‌کرێت هاوپه‌یمانێتی و خه‌باتی هاوبه‌ش له خزمه‌ت کۆی پرۆسهکهدابێت به ئاواته وهدینههاتوهکانمانیشهوه .
به پێچه‌وانه‌وه لێکترازان و سه‌نگه‌ر له یه‌ک گرتن ده‌سکه‌وته‌کانمان ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کانه‌وه ، له ئه‌نجامدا ئاسه‌وارێکی وای لێ ده‌که‌وێته‌وه ته‌نها ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان لێ ی سودمه‌ند بن .
جا مه‌رج له هه‌موو هاوپه‌یمانێتیه‌ک ته‌نها یه‌ک هه‌ڵوێستی نێو لایه‌نه جوداکان نییه . به‌ڵکو کۆمه‌ڵه پرینسیپیکی ئه‌خلاقی هه‌ن ده‌کرێت بیکه‌ین به پێوه‌رو بنه‌ما بۆ راستی و دروستی هه‌ر هاوپه‌یمانیه‌ک .
1 – هیج هاوپه‌یمانێتیه‌ک نابێت له سه‌ر حیسابی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی بێت ، یا کار بگاته ئه‌و ئاسته‌ی چه‌تری نه‌ته‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بخاته به‌رده‌م مه‌ترسی دووڕیانه‌وه .
به واتا ناکرێت مه‌به‌ست له هاوپه‌یمانێتیه‌کان دژایه‌تی کردنی لایه‌ناکانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه بێت ، به ڕاده‌یه‌ک کۆی پرۆسه‌که بخرێته به‌رده‌م ئه‌گه‌ره ترسناکه‌کانه‌وه ، جا به‌و پێیه‌ی له‌ئه‌مرۆدا پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کان و گه‌یشتن به ئامانجه وهدینههاتوهکانمان دروشم و ئاواتی گشت لایه‌نه‌کانی سه‌ر گۆره‌پانی کوردستانه ، بۆیه مه‌رجه گشت هاوپه‌یمانیه‌کان له ده‌وری ئامانجی نه‌ته‌وییدا بخولێنه‌وه .
2 – نابێت هیچ هاوپه‌یمانیه‌ک له سه‌ر حیسابی ئاسایشی هاوڵاتیان بێت . یا کار بگاته ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی دژبه‌یه‌کیان لی بکه‌وێته‌وه، یا به جۆرێک بێت ڕوحی ڕه‌فز کردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر قوڵ بکاته‌وه .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ، هاوپه‌یمانیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان ئاقارێکی وای له خۆ گرتووه زۆرجار لایهنێکان دانی خێر به پرۆژه‌و پێشنیاره‌کانی لایه‌نی به‌رامبه‌ردا نه‌نێت ! له ئه‌نجامدا په‌یوه‌ندیه‌کان بگاته بن به‌ست ، به شێوه‌ک مه‌حاڵ بێت له ژێر چه‌تری یه‌ک دام و ده‌زگای شه‌رعیدا په‌ره به خه‌بات بدرێت .
دیاره کۆمه‌ڵکه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مارهن گه‌سته‌ی ئه‌و جۆره هاوپه‌یمانه‌یه ، هه‌ر چۆن له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م دا (1914-1918) کار گه‌یشته سه‌ر ئه‌وه‌ی جیهان دابه‌ش بێت به سه‌ر دوو هاوپه‌یمانی دژ به یه‌کدا ، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌م جیهانه گه‌وره‌یه چاوه‌ڕوانی جه‌نگێکی گه‌وره بێت ، ئه‌وه‌ی مابوو ته‌نها لێدانی چه‌رخێک بوو تا جیهان گڕ بگرێت . دوای ماوه‌یه‌کی که‌م جیهان گڕی گرت ، ده‌یان ملیۆن که‌س بوون به قوربانی ئه‌و جه‌نگه . هیچ که‌س له‌و دوو لایه‌نه سوودمه‌ند نه‌بوون . شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان وای له ئه‌ڵمانیای دۆراو کرد بیر له تۆلهسهندنهوهو و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئابڕوی هه‌تک کراوی بکاته‌وه ، ئه‌نجامه‌که‌ی شه‌ڕێکی کاولکاری تری لێ که‌وته‌وه ( 1939-1945 ) ئازاره‌کانی له‌وه‌ی پێش‌و که‌متر نه‌بوو .
ئه‌وه‌ی باس کرا هاوپه‌یمانێتی و سه‌نگه‌ر له یه‌کگرتن بوو له نێو کۆمه‌ڵه ووڵاتێکدا ، هه‌ریه‌که‌یان به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیان هه‌بوو ، نه‌ک له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ ناسنامه . خۆ ئێمه ئه‌لزاس و لۆرینی * یه‌کتریمان داگیر نه‌کردووه تا وه‌ک و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا هاوپه‌یمانی دژ به یه‌ک ببه‌ستین ، له ئاکامدا دوو بلۆکی دژ به یه‌کی لێ بکه‌وێته‌وه و ته‌نها به شه‌ڕ یه‌کلابکرێته‌وه ، هه‌ربۆیه ناکرێت دوژمن ئاسا بڕوانینه هاوپه‌یمانه‌کانی تری سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان .
3 – ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان سه‌ربه‌ستن بن له شێوازی هاوپه‌یمانێتیه‌که‌یان ، نابێت له ژێر هیچ گوشارێکدا ناچار بکرێن ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ، یا ناچار بکرێن ده‌سبه‌رداری بن . ئه‌مه‌ش له خزمه‌ت به‌رفراوانکردنی فه‌زای دیموکراسیدایه .
____________________
* ئه‌لزاس و لورێن : دوو ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون له ئاسن و گۆگرد ، له شه‌ڕی 1870- 1871 ی نێوان ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا که‌وته ژێر ده‌ستی ئه‌ڵمانیا ،بۆ ئه‌وه‌ی چیتر فه‌ره‌نسا نه‌توانێت زهپهر به ئه‌ڵمانیا بگه‌یه‌نێت له‌و ڕۆژه‌وه له لایه‌ن ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیاوه سیاسه‌تی گۆشه‌گیرکردنی فه‌ره‌نسا په‌یڕه‌و کرا ، له ئاکامدا کۆمه‌ڵه هاوپه‌یمانیه‌ک به‌سترا ، ئه‌وروپا بوو به دوو به‌ره‌ی دژ به یه‌ک . ئه‌مه به یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م هه‌ژمار ده‌کرێت .