دیمانە لەگەڵ خەسرەو جاف
ئه‌ندازیار خه‌سرۆ جاف:
له كاتی نووسین ته‌واوی دنیا و ده‌وروبه‌رم له‌بیرده‌كه‌م
دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌له‌فۆن پێوه‌ندیم پێوه‌كرد و پێم ڕاگه‌یاند كه ده‌مه‌وێت دیمانه‌یه‌كی له‌بابه‌ت ڕۆشنبیریه‌وه له‌گه‌ڵ دا بكه‌م به خۆشحاڵییه‌وه قه‌بووڵی كرد، به‌ڵام وتی” ده‌بێ له‌كاتی دیاری كراودا بێیت چونكه من له مه‌وعید زۆر حه‌ساسم”. به‌یانی پێش كاتژمێر یانزه گه‌یشتمه خزمه‌تی، كاتێ ده‌رگام كرده‌وه خه‌ریكی نووسین بوو، زۆربهرێزهوه پێشوازی لێكردم، دوای كه‌مێك ڕوانین بۆ ڕووخسار‌و وردبوونه‌وه له‌قسه‌كانی زانیم له‌به‌رده‌م كه‌سێكی ئاسایی دا نیم، بۆم ده‌ركه‌وت ئهوكهسێكی پڕئه‌زموون و رۆشنبیرێكی گه‌وره‌یه. ناوه ناوه ده‌یوت ئێمه هه‌رچین و لهههركوێین پێوسته بونیات نهربین.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێ: هه‌میشه ده‌بێ نووسینی نووسه‌ران یاخیبوون دروست كات، ئهونووسینهی نه‌بێته هه‌وێنی یاخیبوون شایه‌ن به‌خوێندنه‌وه نیه، له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م بۆچوونه نووسه‌ری باش ده‌بێ یاخی بێت، لێكدانه‌وه‌ی جه‌نابت بۆئه‌م باسه چی یه؟
خهسرۆجاف: نووسه‌ر بۆچی یاخی بێت؟ من پێم وایه یاخیگه‌ری له‌دونیایی ئه‌مڕۆ باوی نه‌ماوه، یاخی بوون رووخێنه‌ره نه‌ك بونیاتنه‌ر، به‌ردی بناغه‌ی هه‌ربیرو باوه‌ڕو فه‌لسه‌فه‌یه‌ك یاخیبوونی تێكه‌وت وێران ده‌بێت، سێ هه‌زارساڵه یاخین به‌س نیه! وه‌ره منیش ناڕازیم به‌ڵام بابهدوای به‌دیل دا بگه‌ڕێین، من نالێم لێ ی دانیشه‌و ڕهخنهمهگهره چونكه ئه‌مه به‌ئه‌ندازه‌ی یاخیبوون ڕووخێنه‌ره، هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك ڕه‌خنه‌ی تێدا نه‌بێت مومكین نیهسهركهوێت. به‌ڵام وه‌ره با له‌ژێر باڵی واقیع به‌ره‌و ژیان بڕۆین، ژیربێژانه بیربكه‌ینه‌وه، عه‌قڵانه ڕه‌خنه بگرین، گه‌رنا ههروادهبین كهههین، پێت وانه‌بێ ئێستا له‌ڕه‌وشێكی به‌رزو باڵادابین، نه‌خێر، ئێستا ئێمه‌ی كورد لهبنبهستێكی فكری ئه‌ده‌بی داین، لهبنبهستێكی رۆشنبیری داین…
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: ئه‌و نووسه‌ره‌ی بۆخزمه‌تی ئایدۆلۆژیاێكی دیاریكراو بنووسێ خۆی بچووك كردوتهوه، یاخود له بنچینه‌دا نوسه‌رێكی فاشیله. ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟
خه‌سرۆ جاف : من ناتوانم به‌هیچ نووسه‌رێ بڵێم فاشیل، چونكه ههرنووسهرهو لهقۆتاغێك ده‌ست پێده‌كات و خاوه‌ن باوه‌ڕو فه‌لسه‌فه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی، به‌ئه‌ندازه‌ی بیركردنه‌وه‌ی خۆی سه‌ركه‌تن بۆ ئایندهی خۆی داده‌نێت، خۆ ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌كه‌ی له ئاستی ماڵ‌و شاره‌كه‌ی بگوازێته‌وه بۆ ئاستی میللهتهكهیو دواتر بۆ ئاستی جیهان و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه نوسه‌رێكی سه‌ركه‌وتوتره، له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه تۆ ناتوانی به نووسه‌رێك بڵێیت فاشیل ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ندی حیزب‌و ئاین و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بووه، به‌ڵام ده‌توانی بڵێی ئه‌مانه له ئاستێكی ته‌نگ و ته‌سك كار ده‌كه‌ن، ده‌بێ بزانن میلله‌ت ته‌نها یه‌ك حیزب نیه، یه‌ك ئاین نیه، یه‌ك فه‌لسه‌فه نیه، به‌ڵكو به‌ده‌یان بیر و فه‌لسه‌فه‌ی جیاوازه، به‌ده‌یان ده‌سته‌و حیزبی هه‌مه جۆره.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: زۆر ده‌بیستین ڕۆمان ئاره‌زووی شیعری كه‌م كردوه‌ته‌وه، ئه‌م سه‌رده‌مه له‌جیاتی دیوانی شاعیران زمانی ڕۆمان په‌ره‌ی پێ ده‌درێ، تۆ وه‌ك ڕۆمان نوسێك چۆن ئه‌مه ڕاڤه ده‌كه‌ی؟
خه‌سرۆ جاف: من واده‌زانم ڕۆمان نه‌گه‌یوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی شیعر پوچهڵكاتهوه، به‌ڵام شیعری ئه‌م قۆناغه خۆی فاشیله ئه‌مه ناكه‌وێته سه‌ر ڕۆمان، شیعر ئێستا له قۆناغێكی په‌ككه‌وتووی ماندووی هیچایه، من ڕۆمانێكم له‌م باره‌وه هه‌یه به‌ناوی “هیچ” ده‌بێ بزانین شیعر مه‌فاهیمه، شیعر مه‌وزوعه. سه‌باره‌ت به ئێمه‌ی كورد شیعر له قوڵایی مێژوومان هه‌ڵقوڵاوه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا له په‌له قاژهش كه‌وتووه، سارد و سڕ بێ مه‌وداو گڕ ده‌توانم بڵێم مردووی مردووه، ئێستا جیاوازی نێوان په‌خشان و شیعری نوێ نه‌ماوه، واتێكهڵاو بوون ئه‌سته‌مه مرۆڤ لێكیان جیابكاته‌وه، له‌وانه‌یه حیكمه‌ت بێت به‌ڵام شیعر نیه، شیركۆ بێكه‌س و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و ئه‌وانی دیكه گه‌ر شاعیری گه‌وره بن ڕه‌نگه له‌من و تۆ گه‌وره تربن به‌ڵام ئایه ده‌گه‌نه دامێنی مه‌حوی؟ ده‌گه‌نه كه‌واكه‌ی نالی؟! هیچ شانازی نیه له‌من و تۆئ گه‌وره تربن، هه‌رچه‌ند له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی شاعیربوون لێده‌ده‌ن من له‌تیف هه‌ڵمه‌تم پێ له هه‌موویان به‌رز تره.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مه‌رجه ڕۆمان نووس رۆڵی مێژوو نووس ببینێ یاخود رۆمان نووس له‌نووسینی تێكسته‌كانی ئازاده؟
خهسرۆجاف: نه‌خێر مه‌رج نیه، رۆمان نووس ده‌توانێ رۆمانی مێژوویی بنووسێ، مێژوو بكاته هه‌وێنی رۆمانه‌كه‌ی، به‌ڵام مێژوو نووس ناتوانێ وه‌ك رۆمان نووس بنووسێ، مێژوونووس زیاتر په‌یوه‌سته به‌سه‌رچاوه، ئالیه‌تی نووسینی جیایه، به‌پێچه‌وانه‌وه رۆمان نووس ده‌توانێ به‌زمانی مێژوو بنووسێ، بۆ ههیهدهسكاری ده‌قه‌كانی مێژوو بكات، هیچ كه‌س ناتوانێ بڵێ بۆچی وات كرد؟ بۆچی وات نه‌كرد؟
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: به‌ڕه‌ئی جه‌نابت رۆمان نووسه كورده‌كان تاچه‌ند توانیویانه به‌زمانێكی جیهانی ڕۆمان بنووسن؟ یاخود تاچه‌ند له‌نووسینی ڕۆمان سه‌ركه‌وتووبوون؟
خهسرۆجاف:گه‌رچی به‌پێی مه‌علوماتی من ئێمه له‌م باره‌و له‌دواین، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه‌ی رۆمان نووسهكوردهكان جێگه‌ی دڵخۆشین، مه‌پرسه كامیان باشه‌و كامیان خراپه، ئه‌مه هه‌وڵه به‌دڵنیایی له‌قۆناغێكه‌وه بۆقۆناغێكی تردهچێت، بۆنا؟ ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی رۆمان نووسی باشمان لێ هه‌ڵده‌كه‌وێت.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: تۆله نووسینی رۆمان هاتووی بۆ نووسینی ( دائره المعارف- ئینسكلۆپیدیا) ئایه ئه‌مه بازدان نیه؟ یاخود دووركهوتنهوهنیه بهمهوداێكی دوور؟
خهسرۆجاف: نا، من له‌گه‌ڵ بازدان نیم، بیرمه به‌رگی یه‌كه‌می (دائره المعارف) بیست و شه‌ش ساڵ به‌ر له‌ئێستا نووسیومه، ئێستاگهیوهته بیست به‌رگ هه‌ندێكی چاپكراوه، هێندێكیشی لهژێرچاپه، پێم وانیه ئه‌مه بازدان بیت له‌وانه‌یه مۆدهنهبێ له‌نێو ئێمه ڕۆمان نووس مه‌وسوعه بنووسێ، من هاتووم زانیاری جیهانم به‌زمانی دایك بۆ حازركردووی، وانازنم رۆلێكی باش نه‌بینێ، له‌رۆخ ئه‌مه‌شه‌وه خه‌ریكی نووسینی رۆمانم، هه‌رچه‌ند شێوازی نووسینی (ئینسكلۆپیدیا) و ڕۆمان له‌یه‌كتر جیاوازن.
بابگه‌ڕێینه‌وه سه‌ربازدان من ماسته‌رم له‌هه‌نده‌سه هه‌یه، ئه‌ندازیاری میعماریم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ڕۆمان ده‌نووسم، مه‌وسوعه ده‌نووسم، پهیكهردهتاشم، خۆ ئه‌مه تاپۆنیه له‌یه‌ك شت خۆم گۆشهگیركهم، رۆمان نووسه گه‌وره‌كانی جیهان له‌شه‌ست ساڵی یه‌وه رۆمانیان نووسیوه، ڕۆمانهكانیشیان ناسراوترین ڕۆمانن، ئه‌مه هیچ له‌به‌های كاره‌كه كه‌م ناكاته‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانت ده‌ڵێی بۆنی كتێب له بۆنی ژن خۆشتره ئایا به‌م وته‌یه غه‌درت له ژن نه‌كردووه؟ یاخود ئه‌مه له پای چی؟
خه‌سرۆ جاف: ڕاسته نیوه‌ی مرۆڤ مێیینه‌یه به‌ڵام مرۆڤ ئازاده چۆن بیرده‌كاته‌وه ڕه‌نگه ئه‌مه ده‌قێكی ئه‌ساسی نه‌بێ، ئه‌مه دوو كۆ دوو نیه بكاته چوار. چه‌ند خۆشه كاتێك ده‌چیه نێو كتێبخانه‌كه‌ت یه‌ك به‌یه‌ك ته‌ماشایان ده‌كه‌ی!! له‌گه‌ڵ هه‌ر كتێبێك داستانێكت هه‌یه، كاتێك لێیان ووردهبیه ئه‌وسا بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كتێب چ جیهانێكه! چ عشقێكه! لای من ئه‌گه‌ر بۆنی په‌ڕه‌كانی كتێب له بۆنی ژن خۆشتر نه‌بێ كه‌متر نیه، ڕه‌نگه به‌لای كه‌سێكی تر وانه‌بێ، به‌ڵام من ئه‌مه به هه‌قی خۆم ده‌زانم.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: هه‌مووشتێكمان زۆره خوێندنه‌وه‌مان كه‌مه، نه‌وه‌ی ئێستا كه‌متربایه‌خ به‌خوێندنه‌وه ده‌دات، زیاتر به‌چه‌ند شتێكی ڕوكارهوه خۆی سه‌رقاڵ كردووه، ئایه ئه‌مه جێگه‌ی مه‌ترسی نیه بۆئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان؟
خهسرۆجاف: من واده‌زانم گه‌نجان زۆرتر ده‌خوێننه‌وه، گرفته‌كه له‌وه‌دایه نووسه‌رو ئه‌دیبانمان ناخوێننه‌وه، ئه‌دیب هه‌یه من ده‌یناسم ناسراویشه به‌داخه‌وه ساڵی یه‌ك كتێبیش ناخوێنێته‌وه، له‌لاێكی تر سه‌دا هه‌شتای مه‌سئوول و لێپرسراونمان ئه‌سله‌ن هه‌رنازانن كتێب چی یه!! ئه‌م نه‌خوێندنه‌وه هۆكاری خۆی له‌پشته، سه‌یری شه‌سته‌كان و حه‌فتاكان و هه‌شتاكان و هه‌تا نه‌وه‌ده‌كانیش بكه خوێندنه‌وه زۆر له‌ئێستا باشتربوو، شه‌سته‌كان خه‌ڵك ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕا بۆ ده‌سكه‌وتنی كتێبێك، سڕه‌یان لهسهردهگرت یه‌ك به‌دوای یه‌ك ده‌یانخوێنده‌وه.لهمهگهڕێ چ كتێبێكیان ده‌خوێنده‌وه، چه‌پگه‌را، ماركیسزم، ئایینی، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان به‌دوای خوێندنه‌وه‌دا وێڵ بوون، دابه‌زینی ئاستی خوێندنه‌وه له‌م كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه‌ژیان گۆڕا، مه‌سائیلی ئه‌لكترۆنی هاته كایه‌وه، ئێستا تۆلهماڵی خۆت دانیشتووی له‌شاشه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو جیهانه‌وه ده‌به‌ستێ ده‌ی چیت داوه له‌كتێبی خهسرۆجاف! له ڕاستیدا ئه‌مه كاریسه‌یه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن له‌ژێر كاریگه‌ری تۆدابن، ده‌كرێ بزانین خهسرۆجاف له‌ژێر كاریگه‌ری كێ ده‌نووسێ و بیر ده‌كاته‌وه؟
خهسرۆجاف: له‌ڕاستیدا من له‌ژێر كاریگه‌ری مرۆڤ دام به‌گشتی، له‌بیری من مرۆڤ گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌نده، مه‌زنترین ڕۆمان نووسه، لای من مامۆستای هه‌ره‌باڵا ئه‌زموون و ژیانی مرۆڤه.
: كاتێ كهدهنووسی ئارام ده‌گری یان تووشی قه‌له‌ق و نیگه‌رانی ده‌بیه‌وه؟
خهسرۆجاف: له‌هه‌موو گرفت و ناخۆشیێك تاقه پشت وپه‌نام كتێبخانهكهمه، نووسین هه‌موو گرفته‌كانم له‌بیرده‌باته‌وه، له‌كاتی نووسین بۆجیهانێكی تردهڕۆم، ته‌واوی دونیا‌و ده‌وروبه‌رم له‌بیرده‌كه‌م، لهدڵهڕاوكێ و په‌شێوی ئارام ده‌بمه‌وه، ده‌روونم ئاسووده ده‌بێت، له‌خودی خۆم دوورده‌كه‌ومه‌وه، ده‌بمه بوونه‌وه‌رێكی دیكه، نووسین بۆمن ده‌وا و ده‌رمانه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: چه‌ند زمان به‌باشی ده‌زانی؟
خهسرۆجاف: زمانی فارسی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، هه‌روه‌ها زمانی دایك به‌باشی ده‌زانم.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: گه‌ربێینه سهرپرسیارێكی شه‌خسی و بپرسین له‌م ته‌مه‌نه ئه‌م جۆره سه‌روپرچه بۆچی یه‌و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌ته‌وێت چی به‌خه‌ڵك بڵێی؟
خهسرۆجاف: من بۆخۆم ده‌ژم، ئازادم چۆن ده‌ژم، به‌ومه‌رجه‌ی ئازارم بۆتۆ نه‌بێت، لێم گه‌ڕی من ئازادم چی ده‌پۆشم، چی ده‌نۆشم، سه‌رو پرچم چۆنه‌و چی یه تۆعهلاقهت به‌منه‌وه چیه؟! ئه‌م جۆره تێڕوانینه بۆمرۆڤ هه‌ڵه‌یه، مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی مهزههربێ جه‌وهه‌ره، باپیرانمان پرچیان له‌من درێژتربووه، به‌ده‌ر له‌فكری فه‌لسه‌فه و ته‌سه‌وف خه‌ڵك پرچی خۆی به‌رداوه.
شتی شه‌خسی گهرزیانی بۆ بهرامبهرنهبێت وازلێبینی باشتره، ئومێده‌وارم خه‌ڵك هێنده ساده‌و به‌سته‌زمان نه‌بێ حوكم له‌سه‌ر ڕوكه‌ش بدات.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مامۆستا حه‌زده‌كه‌ین به‌به‌رهه‌م ونووسراوهكانی خۆتمان ئاشنابكهی؟ تائێستا چه‌ند نووسراوت هه‌یه؟
خهسرۆجاف: من تاكوئێستا 52 كتێبم نووسیوه، كتێبی وام هه‌یه بیست به‌رگه، هه‌یانه هه‌شت به‌رگه، هه‌یانه پێنج به‌رگه. به‌كورتی كتێبه‌كانی من هه‌مه جۆرن، ئێستاش شه‌وو رۆژ خه‌ریكی نووسینم به‌و ئومێده‌ی بتوانم شتێكی جوان پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی كوردی بكه‌م.
تیبینی: ئه‌م دیمانه پێشتر له رۆژنامه‌ی رووبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه.