
گه‌مه…. سه‌لام سعید مولود
نه‌ورۆزی٢٠١١
گوێ له‌چی ئه‌گری
كه مرۆڤه چلێسه‌كان
باس له خاك و له‌پاكێتی
خه‌مه‌كانی نیشتمان ئه‌كه‌ن
گوێ له‌چی ئه‌گری
كاتی برسێتی
ده‌ست له ملی شۆسته ئه‌كات
جه‌سته‌كان هه‌رزان ئه‌فرۆشرێن
ده‌یانی وه‌ك (حسین به‌فرین)
شۆسته‌كان ئامیز ئه‌كه‌ن
(جمال غمبار) ئازاره‌كانی ئه‌گێرێ
نه‌فره‌ت له ڕابردوو ئه‌كات فرمێسكه‌كانی
به‌ش ئه‌كات
تراوگه ئه‌دا به كۆڵیاو
هاورێكانی له‌بیر ناكات
تۆ ده‌لێیت چی
من هه‌موو هاورێكانم
خه‌مه‌كانیان په‌خش ئه‌كه‌ن
سه‌رچناری (گۆڕ غه‌ریب)ێكه بۆ خۆی
( هه‌باس) خه‌می كوڕه‌كه‌ی ون ناكات
نه‌فره‌ت له تراوگه ئه‌كات
هێنده‌ی ئیجه فرمێسكی ڕشت
(كه‌ساس) خه‌مێكی ساڵ خورده‌یه
جه نگاوه‌ره دێرینه‌كان
خه‌م له‌ساڵانی به‌فیڕۆ و
سه یری فرمێسكی تیمساح ئاسای
پیاوانی سه‌ر كورسی ئه‌كه‌ن
گۆی له‌چی ئه‌گری
ئه‌مه ووڵاتی قه‌ده‌ره
تۆ له ئاینده ئه‌دوێی
ئه‌و نه‌فره‌ت له‌ڕابردووی ئه‌كات
ئه‌و بۆ پیاوه‌كه‌ی ئه‌گری
بردیان و نه‌هاته‌وه
ئه‌و منداڵه حه‌وت ڕۆژه
بۆ جوتێ پێڵاوی لاستیك ئه‌گری
باوكی ناتوانی بۆی بكڕێ
ئه‌و گه‌نجه ئه‌و كیژه‌ی ته‌فره‌دا
باوكی كوشتی
چی ئه‌بینی
تۆ بیر له‌چی ئه‌كه‌یته‌وه
ڕه‌نگه‌كان تێكه‌ڵ بوون
ئاینده ڕۆشن نییه
تاده‌توانی پڕبه جانتای كۆچدا بكه
سنووره‌كان چاوه‌ڕێتن
كۆڵانه‌كان جمه‌یان دێ
شه‌قامه‌كان به ئاپوراكان بۆگه‌نن
چایخانه‌كان بێكاری ئامێزئه‌كه‌ن
باس له‌چی ئه‌كه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆمان خۆش
میحرابه‌كان جێ به‌زمی گۆڕینه‌وه‌ی
ڕسته كۆنه‌كان و
هه‌ندێ جار ده‌م له سیاسه‌تیش ئه‌ده‌ن
ئه‌وپیاوانه‌ی كوێستانی سه‌ریان
سپی ئه‌چێته‌وه
باس له موچه و له‌و شه‌وانه‌ی
به‌دیار وه‌نه‌وزی به‌رده‌م
ڕۆژانی بابردوو نوچ ئه‌ده‌ن
باس له چی ئه‌كه‌یت
هه‌مو گێچه‌ڵه‌كان بۆ سه‌ر كورسی
هه‌موو كورسیه‌كان بۆ درۆ ,
درۆكان بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه
هه‌موو ئاوه‌دان كردنه‌وه‌یه‌ك
له‌سه‌ر كاغه‌ز
جمه‌ی دێ ئه‌و هۆڵه
هه‌موو ده‌مووچاوه‌كان
لێبوكن
هه موو لێبوكه‌كان سه‌ركرده ز.!