
له دادگایی سه‌دام حسینه‌وه بۆ دادگایی حوسنی موباره‌ک ودیکتاتۆره‌کانی تر.
له دادگایی سه‌دام حسینه‌وه بۆ دادگایی حوسنی موباره‌ک و بن علی و به‌شار ئه‌سه‌دو عه‌بدوڵا ساڵح و موعمه‌ر قه‌زافی و ئه‌وانیتر ، ده‌بێت چی تر ببینین و چی ببیستین و چی سه‌رسامان بکات؟ جیهانێکی تژی له کاری نهێنی و په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێر و گه‌نده‌ڵی و ڕسوایی ده‌سه‌ڵاته سیاسیه تۆتالیتارییه‌کان و سکانداڵییه‌کانیان، به‌خۆیان و ئیدعای دیموکراتیی درۆزنانه‌وه، به خۆیان و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایتی چه‌واشه‌کارانه‌وه، به خۆیان و پارستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ساخته‌کارانه‌وه، به خۆیان و سه‌روت و سامانه زه‌بلاحه‌که‌یانه‌وه، به خۆیان و داموده‌ستگا گه‌نده‌ڵییه‌کانیانه‌وه، به خۆیان و خانه‌وا‌ده بێ ئابڕوه‌کانیانه‌وه، به به‌رچاوی دۆسته زلهێزه‌کانییانه‌وه، به خه‌یاڵپڵاویی حیزبه فشۆڵه سه‌دان هه‌زار ئه‌ندامییه‌کانیانه‌وه، به حوکمی شه‌قی زه‌مانه و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی خه‌ڵکی سته‌مدیده ده‌بێت به‌وپه‌ڕی ڕسوایی و سه‌رشۆڕییه‌وه بچنه نێو قه‌فه‌زی تاوانبارییه‌وه، نه کونه جرجی خۆشاردنه‌وه، نه قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه دادی دان، نه ملوێنه‌ها دۆلاری ناو بانکه‌کانیان دادی دان.
هه‌ستێکی جوان و ناسک دڵ و ده‌روونی زۆربه‌ی زۆری میسریه‌کانی پڕکردوه له کاتی دادگایی‌کردنی دیکتاتۆره سته‌مکاره درێژخایه‌نه سی ساڵییه‌که‌یاندا. (تامر علی) که پیاوێکی ئاسایی ناو ده‌ستگای ئاسایشه به‌م جۆره هه‌ستی خۆی ده‌ربڕی: من نه سیاسییم و نه په‌یوه‌ندیشم به شۆڕشه‌وه هه‌بووه، دڵنیا بووم که دادگایی‌کردنی حوسنی موباره‌ک قسه‌یه‌کی بێ مانایه، به‌ڵام کاتێک بینیم له ناو قه‌فه‌سی تاوابارێتییدا، ئیتر هه‌ستم کرد من که‌سێکی شارستانیی خاوه‌ن که‌رامه‌تی میسریم. به بیرم نایه‌ت که‌ی له دڵه‌وه پێکه‌نیبێتم، ئه‌مڕۆ له کانگای دڵمه‌وه پێده‌که‌نم و دڵخۆشم و پاشه‌ڕۆژم گه‌ش ده‌بینم.
مه‌زنترین سات و کات بۆ میسریه‌کان دوێن رۆژی چوارشه‌ممه کاتژمێر ده‌و پانزه خوله‌ک ڕێکه‌وتی 3.8.2011 بوو، له سه‌رده‌می فرعه‌ونه‌کانه‌وه تا ئه‌مڕۆ گه‌لی میسر ڕۆژی وای به خۆیه‌وه نه‌بینییوه، که دیکتاتۆرێکی ته‌مه‌ن سی ساڵه له‌سه‌ر داوای گه‌له‌که‌ی خۆی بڕوخێنرێت و له دواجاریشدا بدرێت به دادگا. دادگاییه‌کی شارستانییانه و مرۆییانه که هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆیی و پاراستنی مافی مرۆڤ له خۆ بگرێت، دادگاییه‌ک که به‌وپه‌ڕی سنگ فراوانییه‌وه گوێ بۆ هه‌موو پارێزه‌رانی خه‌ڵکی که‌سوکاری کوژراوان و برینداره‌کان و پارێزه‌رانی تاوانباران بگرێت. دادگاییه‌ک که سه‌ره‌تایه‌ک پیشان ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا و ژیان و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ر‌ی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی میسر. ئه‌م وه‌رچه‌رخانه، وه‌رچه‌رخانێکه که که‌م که‌س هه‌بوون بڕوایان بکردایه که تووندڕه‌وه‌ترین حیزب و ڕه‌وت که ئیسلامییه‌کان بوون ئه‌مڕۆ نه‌توانن داوای ئه‌وه بکه‌ن که ده‌بێت ئه‌وان به ته‌نیا بێنه سه‌ر حوکم و ده‌وڵه‌ت بکه‌ن به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. حوکمی خه‌ڵک و شۆڕشی خه‌ڵک ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌بێت که ورده ورده و پله به پله خه‌ڵک تێدگات و ده‌زانن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له کام حوکمدا هه‌یه، به‌ڵام کوده‌تاو په‌لاماردانی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئامریکا بۆ سه‌ر عیراق و ئه‌فغانستان، ده‌بێت به په‌له پڕوزێ ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی مالکی و قه‌ره‌زاوی لێ‌دروستبکرێت، که میلله‌تیان گه‌ڕانۆته‌وه بۆ دوای دواوه له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له ڕووی سیاسیشه‌وه چه‌ندین پێکهاته‌ی سیاسی‌یان دروستکردوه که ته‌نیا بۆ بازرگانێتییه، ته‌نیا بۆ کورسی بازییه، ته‌نیا بۆ گه‌نده‌ڵکاریی ودزی و به هه‌ده‌ردانی سامانی وڵاته. ئاخر مه‌سه‌له‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی، یان ده‌وڵه‌تی عه‌لامانی و دیمکوراتی پێویستی به تێگه‌یشتن هه‌یه، ئه‌مه جیاوازه له دین که پێویستی به قه‌ناعه‌ت هه‌یه، که ئه‌و قه‌ناعه‌ته یان به دڵخۆشکردن و هیوایه به به‌هه‌شت یان به زۆره، به‌ڵام دیموکراتیه‌ت و مه‌سه‌له‌ی سکولاریزم و مافی مرۆڤ پێویستی به تێگه‌یشتنێکی ورده ورده هه‌یه له وڵاتانی ڕۆژه‌هاڵاتیی و کوردستانی خۆماندا، خۆ به زۆر سه‌پاندن و به چاووڕاو سیاسه‌تکردن و به په‌له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستورێک و سه‌پاندنی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا که زۆر که‌من ئه‌وانه‌ی که تێبگه‌ن له ده‌ستور، زۆر که‌من ئه‌وانه‌ی مافه ده‌ستوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆیان بزانن. خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خوێنده‌واردا و ڕاکێشانی هه‌ستیی دینییان یان جوڵاندنی هه‌ستی ئاینزایی وه‌ک ئاینزایی شیعه و سونه یان هه‌ستی ناسوێنالستیی ئه‌مانه ڕاسته جه‌ماوه‌رێکی زۆر دروست ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌و جه‌ماوه‌ره بێ‌ئاگان و نازان چۆن به‌کار ده‌هێنرێن و چۆن ده‌کرێن به پێ پیلکه بۆ سه‌رکه‌وتنی دیکتاتۆره‌کان و سته‌مکاره‌کان. ئه‌وه‌تا له وڵاتی خۆماندا له کوردستان، هه‌ر که ڕه‌خنه‌ت گرت له ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێن ئێمه شه‌رعین و به شه‌رعیه‌تی ده‌نگدان هاتووینه‌ته سه‌ر حوکم و زۆرینه‌ی ده‌گمان هێناوه. هه‌مووشمان ده‌زانین! که ئه‌و زۆرینه‌یه به سۆز و هه‌ست ده‌نگیان به دوو هێزی سیاسی گه‌وره داوه، که لایان وایه ته‌نیا ئه‌و دوو هێزه ده‌توانێت به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو دوژمنکارییه بوه‌ستێته‌وه، له کاتێکدا که زۆربه‌ی زۆری ئه‌و دوژمنکارییه وه‌همه و دروستکراوه بۆ پشتیوانی له یه‌کتری. هه‌ر ئێستا حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به هه‌موو پێوه‌رێکی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی باشترین دۆستی ئیرانه، که‌چی بۆ چه‌واشه‌کاریی خۆیان به دوژمنی یه‌کتری ده‌زانن، په‌لاماری خه‌ڵکی ڕه‌شوڕوتی سه‌ر سنوره‌کانیش ده‌درێت به ناوی ئه‌و دوژمنکارییه‌وه. یان بۆ چه‌ندین جار هێڕشی جه‌ندرمه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستانی باشور، له کاتێکدا که تورکیا باشترین دۆستی یه‌کێتی و پارتی و حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه. هه‌ڵه‌به‌ت ئێران به ڕاستی دوژمنی خه‌ڵکی کوردستان و کورده، به‌ڵام دوژمنی حوکومه‌تی هه‌رێم و یه‌کێتی و پارتی نییه، به‌ڵکو دۆستێکی سیاسیی دێرین و هاوبه‌شێکی ئابوریی و بزنسکاریی زیندوی ئه‌مڕۆیانه. گومانیشی تیا نییه ئێران و تورکیا دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی کوردستانه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌زموونه هه‌تا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ریکه بزنسکارییه‌که‌یاندا( (PUK , PDKبێت ئه‌وه بۆ ئه‌وان نه‌ک بێ سه‌ریه‌شه‌یه به‌ڵکو کردویشیانه به پێگه‌ی بزنسکاریی خۆیان و خۆ ده‌وڵمه‌ندکردنیان.
شیکاره سیاسییه‌کان له‌سه‌ر دادگایی‌کردنی حوسنی موباره‌ک به‌م جۆره لێدوان ده‌ده‌ن:
یه‌که‌م/ زۆربه‌ی سه‌رۆک و دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و وڵاتانی عاره‌بی ترسیان لێنیشتوه، و ده‌ترسن ڕۆژێک بێت ئه‌مانیش هه‌مان چاره‌نووسی سه‌دام و حوسنی موباره‌ک و بن عه‌لی و قه‌زافی و ئه‌سه‌د و عه‌بدوڵایان بێت.
دوه‌م/ دادگایی‌کردنی حوسنی موباره‌ک، هاندانێکی گه‌وره‌یه بۆ شه‌قامی عاره‌بی که مافی خۆیان بناسن و بیزانن و بتوانن به بوێرانه به‌رگری له مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن و ڕاپه‌ڕن به‌رامبه‌ر به سیسته‌مه سته‌مکاره دیکتاتۆره‌کانیان.
ئه‌م شیکارییه ده‌مێکه ڕاستی ده‌رکه‌وتوه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی شۆڕشی تونسه‌وه، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان ترسیان له خۆیان نیشت و که‌وتنه پاکانه و هاوارکردن که ده‌سه‌ڵات و ئه‌زموون و وڵاتی ئه‌مان جیاوازه!. ئه‌مه کوردستانی خۆشمانی گرته‌وه و له کاتی خۆپیشانده‌رانی کوردستان که 62 رۆژی خایاند هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی ئه‌مه‌ی دووپات ده‌کرده‌وه که کوردستان وه‌ک تونس و میسر نییه!. ئه‌گه‌ر ئه‌م سته‌مکارییه وه‌ک یه‌ک نییه! ئه‌ی بۆچی به ئاشکرا پشتیوانی له یه‌کتری ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڕوخێن و ئه‌م ده‌ردی دوایی هاتنی عو‌مره‌تان هه‌مووتان نه‌گرێته‌وه و ئه‌و به‌هاره بۆ گه‌ل و نیشتیمان چرۆ نه‌کات و گه‌ڵاڕێزانی پایزی ئێوه‌ش نه‌یه‌ت؟!.
ئه‌وه‌تا ڕژێمی ئێران به ئاشکراو بێ ئابڕوانه کۆنتراکتی سیاسی له‌گه‌ڵ مالکی ده‌به‌ستێت و ئه‌مری به‌سه‌ردا ده‌کات که ده‌ملیار دۆلار ببه‌خشێت به به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزن له‌م باهۆزی ڕاپه‌ڕینه‌ی که سوریای گرتۆته‌وه، تا له‌مپه‌رێک دروستبکه‌ن و ئه‌م باهۆزه نه‌په‌ڕێته‌وه بۆ عێراقی هاوسنور و هاوشێوه له حوکمی سیاسیی‌دا، تا خۆپیشاندانه‌کانی ناو وڵاتی ئێران ڕوو له زیاد بوون نه‌بێت. ئێران به بیانووی هیڕش بۆ سه‌ر چه‌کداره‌کانی په‌ژاک فشار ده‌خاته سه‌ر مه‌سعود به‌رزانی و تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان وه‌ک هێزێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایتی له سوریادا ڕێکبخه‌ن له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دوا فشاری شۆرش و ڕاپه‌رینی کورده‌کانی له‌سه‌ر که‌م بکه‌نه‌وه. تاڵه‌بانیش هه‌روه‌ک چۆن نامه‌ی پشتیوانی بۆ حوسنی موباره‌ک نووسی بۆ به‌شار ئه‌سه‌دیش نامه ده‌نووسێت و په‌یمانی هاوکارییکردنی پێده‌دات.
هه‌واڵیکی تری سه‌یر له دادگایی حوسنی موباره‌کدا که ده‌رکه‌وت، ئه‌وه بوو که حکومه‌تی ئیسرائیل ئاماده‌یی خۆی پیشان داوه پێشوازی له حوسنی موباره‌ک بکات و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌که‌شی له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی ئیسرائیل دا بکات. له به‌هاری عه‌ره‌بییدا، ده‌رکه‌وت که دیکتاتۆره عاره‌بییه‌کان ته‌نیا بازرگانێتیی به که‌یسی فه‌لستینه‌وه ده‌که‌ن، له ژێره‌وه هه‌موویان ئه‌وپه‌ڕی په‌یوه‌ندی که‌سیی و خانه‌واده‌یی و بازرگانێتی و بزنسییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، زیاتر له هه‌موویان حوسنی موباره‌ک و به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ربۆیه هێشتنه‌وه‌ی جۆلان به هه‌ڵواسراویی و هه‌وڵنه‌دانی جددی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کێکه له‌و مه‌سه‌لانه‌ی که هه‌میشه بازرگانێتی پێوه بکرێت تا وا له گه‌لی سوریا بگه‌یه‌نرێت که ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌دو ئه‌و سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه نه‌بێت جۆلان ڕزگاری نابێت. زۆر جاریش شیاکاره سیاسییه‌کانی له مه‌ڕ خۆمان که قسه‌یان له‌سه‌ر که‌رکوک و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک کردوه، وایان ڕاڤه‌کردوه که ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی بازرگانییانه‌ی سیاسییانه‌یه که کارێکی وای کرد ئه‌و مه‌سه‌له هه‌ستیاره به هه‌ڵواسراویی بمێنێته‌وه و ڕاده‌ستی مه‌ع مه‌عه‌ی یاسا و ده‌ستور بکرێت. که من بۆ خۆم سه‌د له سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان حه‌ز ناکات و نایه‌وێت ناوچه داگیرکراوه‌کان یه‌کلایی بکرێته‌وه، وه پێشیان خۆش نییه هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی له ده‌ستوری عیراقی‌دا هاتووه بۆ گه‌لی کورد فه‌راهه‌م بکرێت، چوونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه کرا یه‌کێتی و پارتی هیچیان به ده‌سته‌وه نامێنێت بڵێن: ئه‌زموونه‌که‌مان ترسی له‌سه‌ره و دوژمنمان زۆره. ئه‌مانه به ئیتفاق دوژمانیه‌تی یه‌کتری ده‌که‌ن، بۆ چه‌واشه‌کاریی ڕایده‌گه‌یه‌نن که دوژمنی یه‌کترین، ئه‌وه‌تا ئێران به ئاشکرا ده‌ڵێت به ئاگاداری حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئێمه تۆپباران ده‌که‌ین.
جیهاد موحه‌مه‌د