 
	هاوپه‌یمانێتیه‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانی کوردستان .. بۆچی ؟ تاکه‌ی ؟2
به‌شی دووه‌م
دوای ساڵانێکی زۆر له فه‌رمه‌نڕه‌وایی ڕژێمی به‌عس  ڕۆژی 9/4/2003 گه‌له‌که‌مان به چاوی خۆی بینی چۆن له گۆڕه‌پانی فیرده‌وسدا په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌دام بۆ دواجار هه‌تک کرا . له‌و ساته‌وه‌خته‌وه مه‌ترسیه‌کانمان پێی نایه قۆناغێکی نوێوه . سه‌ره‌ڕای ئومێدیه‌کی زۆر بۆ ئه‌و گۆڕانکاریه دڵخۆشکه‌ره ، که‌چی  شپرزه‌یی و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی گه‌وره گشت پێکهاته‌کانی عێراقی ته‌نیه‌وه ، ئه‌وه‌ش  به جۆرێک بوو هه‌رکه‌س شینی بۆ پاشه‌ڕۆژی خۆی ده‌کردن . 
گه‌له‌که‌مان له هه‌موو پێکهاته‌کانی تربه به‌رپرسیارێتیه‌وه خۆێندنه‌وه‌ی هه‌بوو بۆ بارودۆخه‌که ، چونکه ڕاست بوو ڕژێمی به‌عس هاوشێوه‌ی نه‌بوو له دڕنده‌ییدا ، به‌ڵام ڕژێمێکی ئابڵوقه‌دراو وقه‌تیسماو له چوارچێوه‌ی ( خه‌یاڵی پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌ییدا ) ، مه‌ترسیه‌کانی زۆرتر نه‌بوو له قۆناغی پاش نه‌مان و له‌گۆڕنانی . به‌ڵی  به‌عسێک که پشتی چه‌مابوه‌ووه له ژێر کاریگه‌ری گوشاری ڕۆژئاوا‌و ئابلوقه‌ی ئابوری و سیاسی‌دا ، نه‌یده‌توانی به ئاسانی جارێکی تر جێگای خۆی بکاته‌وه له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا . 
  نه‌مانی به‌عس مانای ئه‌وه بوو جارێکی تر نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق دادبڕێژرێته‌وه . بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان بتوانێت خه‌ونی ده‌یان ساڵه‌ی به‌دی بێنێت هاوهه‌ڵوێستی گشت لایه‌نه سیاسیه‌کان باشترین ده‌رمان بوو . 
ئا له‌و ده‌مه‌دا یه‌کخستنی ماڵی کوردی ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو . هاوهه‌ڵوێستی و هاوپه‌یمانێتی نێو لایه‌نه سیاسیه‌کانی  به‌هێز ده‌کرد، ناحه‌زانی داخوازیه‌کانمانی په‌ست و شپرزده‌کرد . ئا له‌و ڕۆژه‌دا هاوپه‌یمانیه‌ک له نێو دوو هێزه سه‌ره‌کیه‌که‌ی کوردستان ( ینک و پ‌د‌ک ) له‌دایک بوو .
له ئه‌نجامی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه بوارنه‌ما تا ناحه‌زانمان بتوانن که‌لێن و درز دروست بکه‌ن . یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی نێو ماڵی  کوردی کۆمه‌ڵه ده‌سکه‌وتێکی  گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه ، له‌وانه پاراستنی  تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی کوردستان  ئینجا  ماده‌ی 140ی ده‌ستور و سه‌پاندنی سیسته‌می فیدرالی له ده‌ستوری عێراقی فیدرالدا ….. هتد .  
له نێو هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌و هاوپه‌یمانیه بووه سه‌ره‌تای متمانه په‌یدا کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و هه‌نگاو هاویشتن به‌ره‌و یه‌ک گرتنه‌وه‌ی ئیداریی و جه‌ماوه‌ری . ئه‌مه بووه  سه‌ره‌تای  یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێسته‌کانی نێو ماڵی کوردی ، سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ دروست کردنه‌وه‌ی سایکۆلۆجیه‌تی یه‌کتر قه‌بوڵ کردن ، که له‌و ده‌مه‌دا پێویستیه‌کی هه‌نوکه‌یی وا بوو قابیل به دواخستن نه‌بوو .له‌ده‌مێکدا بوو کۆی پرۆسه‌که‌مان له به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نیدا بوو، دڵه‌ڕاوکێیی گه‌له‌که‌مانیش  پاساوی مه‌نتیقی خۆی هه‌بوو . 
  هاوپه‌یمانێتیه‌که له ساڵی 2005 دا به‌ری گرت ، حکومه‌تیکی خۆماڵی  هه‌ڵبژێردراوی لێ که‌وته‌وه ، هه‌نگاوه‌کان پێویستی به دیقه‌تێکی زۆرهه بوو .  ناحه‌زانمان وه‌ک پیشه‌ی به‌رده‌وامیان  له بۆسه‌دابوون ، به‌ڵام هیچیان پێ نه‌ده‌کرا .
  بۆ یه‌که‌م جار بوو ئێمه  یه‌کگرتووترو یه‌ک هه‌ڵوێست بووین . به‌ڵام تا ئه‌و ده‌مه باری ئابوریمان جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو  به‌راورد به به‌شه‌کانی تری عێراق . په‌یتا په‌یتا هانگاوی باشمان نا ، سه‌قامگیری ئه‌منی له کوردستاندا کاریگه‌رێکی  پۆزه‌تیڤانه‌ی هه‌بوو له سه‌رخستنی ده‌سکه‌وته‌کان ، دیاره ئه‌وهاوپه‌یمانیه ستراتیژیه‌ی  نێوان هه‌ردوو  لایه‌نه  سه‌ره‌کیه‌که ده‌سپێک بوو به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه .
له لایه‌کی تره‌وه ئۆپۆزۆسیۆن  وه‌ک ئه‌وه‌ی له دونیای ئه‌مڕۆدا به دیارده‌ی سروشتی هه‌ژمار ده‌کرێت له کوردستاندا به ده‌رکه‌وه‌ت . هه‌موو لایه‌ک به دیارده‌یه‌کی سروشت و پۆزه‌تیڤانه‌ی ده‌زانی و ده‌یزانن . پێکهاته‌که‌ی له دوو پارتی ئیسلامی ( کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوی ئیسلامی ) و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان  که زیاتر سه‌رکرده‌کانی یا باکگراوندێکی مارکسیان هه‌یه یا  نه‌ته‌وه‌یی . ئه‌م سێ لایه‌نه ئۆپۆزۆسیۆنه به خوتابێکی تونده‌وه هاتنه نێو ملمانێکانه‌وه ، بانگه‌شه‌کانیان هه‌ڵچون و داچونێکی به خۆوه بینی . ئامانج له‌م هاوپه‌یمانێتیه وه‌ک خۆیان ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ن ( خراپی ئه‌دای حکومه‌ته ) . تێبینیه‌کانیان له سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی دام و ده‌زگاکانی هه‌رێم گه‌یشته ئاستێک دیدی جیاوازیان بۆ گشت پێشهاته‌کان هه‌بێت ، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه وه‌ک دوو به‌ره‌ی جه‌نگی لی هات .

 
			 
			 
			