
شۆڕشی ئازادیخوازی*
خاڵی ده‌ستپێکردنی شۆڕشی 1917، شۆڕشی 1905 بوو. له‌و شۆڕشه‌دا، واته شۆڕشی 1905، ئامێرازێکی نوێ دروست بوو، ئه‌ویش سۆڤیه‌ته‌کان بوون، واته سۆڤیەتەکانی کرێکاران و جووتیاران و سه‌ربازان. سۆڤێته‌کان له گه‌رمه‌ی مانگرتنێکی خۆخۆیی گشتیی کارگه‌کانی -سان پیتەرسبورگ-دا دروست بوون، ئه‌و ده‌مه نه‌بوونی بزووتنه‌وه و دابونه‌ریتی سه‌ندیکایی له ڕووسیا، بۆشاییه‌كی دروست کردبوو، به‌ڵام سۆڤیه‌ته‌کان به دروستکردنی هه‌ماهه‌نگییه‌ك له نێوان کارگه مانگرتووه‌کاندا، توانیان ئه‌و بۆشاییه پڕ بکه‌نه‌وه.
ئه‌و ده‌مه ڤۆلین (Volin) سه‌ر به ده‌سته‌یه‌کی گچکه بوو، ئه‌و ده‌سته‌یه په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی هه‌بوو له‌گه‌ڵ کرێکاراندا. -ڤۆلین- ئه‌وکاته له‌گه‌ڵ شایه‌تییەکه‌ی ترۆتسکی یه‌کانگیر بووه، ترۆتسکی به‌بێ بوغز و به‌بێ سووکایه‌تیپێکردن، له پێشاندانی بیروڕای خۆیدا ده‌رباره‌ی 1905، وتویه‌تی: ”جموجووڵی سۆڤیه‌ته‌کان مانای ڕێکخستنی ئازادیخوازی ده‌به‌خشێ، بوونی کۆڕه کرێکارییه‌کان و دواتر پێشکه‌وتنیان، جێگه‌وپێگه‌ی ئازادیخوازییان به‌هێز کرد.”
ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه بۆ هه‌تاهه‌تایه شوێنەواری له هۆشمه‌ندیی کرێکاریدا بەجێهێشت. کاتێك شۆڕشی 1917 به‌رپا بوو، سه‌رکرده‌کان وێنه‌ی حازرخۆرانی به‌ر سێبه‌ر قووت و ئاماده بوون بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی شۆڕش. کرێکاران خۆخۆیی کارگه‌کانیان داگیر کرد، جارێکی دی کۆڕه‌کان له خۆیانه‌وه دروست بوونه‌وه، ئه‌وه بووه خورپه‌یه‌ك پسپۆڕانی شۆڕشی حه‌په‌ساند. لینین خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه و گوتویه‌تی: ”جه‌ماوه‌ری کرێکاری سه‌د جار له به‌لشه‌فیکه‌کان چه‌پڕه‌وتر بوو.”
ده‌ستپێکردنی ئه‌و کۆڕانه تا ئه‌و ڕاده‌یه گرنگ و سه‌نگین بوو، ده‌ستپێکردنی ڕاپه‌ڕینی 1917 ده‌بووایه هه‌ر به ناوی ئه‌وه‌وه بووایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌و ده‌سپێکردنه هێنده زیندوو بوو، نه‌بوونی هاوتوخمی و تاقیکردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه و ئاماده‌یی ئایدیۆلۆژی به‌زه‌قی پێوه دیار بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایکرد ببێته پاروویه‌کی ئاسان بۆ حزبه گچکه سیاسییه‌ڕاڕاکان. حزبی به‌لشه‌فیك نه‌بێت، ڕێکخستنه‌کانی دی له ڕووی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌وه، هه‌موویان ڕێکخستنی گچکه گچکه بوون، له‌ڕاستیدا حزبی به‌لشه‌فی تاکه هێزی شۆڕشگێڕیی ڕێکخراو بوو، که ده‌زانرا چیی گه‌ره‌که، هیچ حزب و ڕێکخراوێكیش نه‌بوو بتوانێت شان بدات له شانی، نه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و نه له‌سه‌ر ئاستی سه‌ندیکایی، کادری نایاب نایابیشی هه‌بوو، وه‌ك-ڤۆلین-گوتویه‌تی: جموجوڵێکی ”سەخت و گەرموگوڕ و برووسکەیی” هەبوو.
ئه‌و ده‌مه‌ی که هێشتا -ستالین- خونچه‌یه‌کی نادیار بوو له‌ناو خونچه‌کانی حزبدا، ئامێری حزب به گومانه‌وه ده‌یڕوانییه کۆڕه‌کان و به پێشبڕکێکاری هه‌راسانکاری خۆی ده‌زانی، سه‌ره‌تا هیچ هێزێك نه‌بوو به‌رگه‌ی ئه‌و کۆڕانه بگرێت له بواری به هاوبه‌شیکردنی به‌رهه‌مهێناندا و ئه‌و به هاوبه‌شیکردنه له ڕێگه‌ی که‌ناله‌کانی چاودێریی کرێکارییه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرا، به‌ڵام 14ی تشرینی دووه‌می 1917، به‌شداریکردنی کرێکاران له به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌کاندا ڕەوایەتی پێدرا، به‌و جۆره کرێکاران بۆیان هه‌بوو به‌شداری بکه‌ن له دیاریکردنی نرخی تێچووندا (سعر الکلفة)،هه‌روه‌ها له لابردنی نهێنیی بازرگانیدا. کرێکاران ده‌شیانتوانی خاوه‌نکاره‌کان ناچار بکه‌ن تا په‌رده لا ببه‌ن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییەکان و ژماره‌کارییه‌کانیان -مراسلات و حسابات-.
-فیکتۆر سێرگ (Victor Serge) گوتویه‌تی: ”سه‌روه‌ره‌کانی شۆڕش ئه‌و حه‌ز و ویسته‌یان نه‌بوو له‌وه زیاتر هه‌نگاو بنێن.” له نیسانی 1918دا ”ئه‌وان هێشتا هه‌ر خوازیاری ئه‌وه بوون که به به‌شداریی ده‌وڵه‌تی ڕووسی و سه‌رمایه‌ی ڕووسی کۆمپانیا تێکه‌ڵه‌کان دروست بکه‌ن.”، ”ده‌ستپێشخه‌ریی داماڵێنی خاوه‌ندێتی، ده‌ستپێشخه‌ریی جه‌ماوه‌ر بوو نه‌ك سوڵته.”
هه‌ر له 20ی تشرینی یه‌که‌می ساڵی 1917وه، له کۆنگره‌ی یه‌که‌می لیژنه‌کانی کارگه‌راندا** پێشنیارێك کرا، پێشنیاره‌که‌ش ئه‌وه بوو: ”با چاودێریی به‌رهه‌مهێنان و لیژنه‌کانی چاودێریکار، ته‌نها هه‌ر لیژنه‌کانی لێکۆڵینه‌وه نه‌بن، به‌ڵکو (…) شانه‌کانی داهاتووش بن که هه‌ر له ئێستاوه ئاماده‌یی بۆ بکرێت تا بکرێنه لیژنه‌کانی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ ناو ده‌ستی کرێکاران.”
ڕۆژانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ئا. پانکراتۆڤا A. pankratova گوتوییه‌تی: ”به‌رگریکردنی سه‌رمایه‌داران دژی پراکتیزه‌کردنی چاودێرکاریی کرێکاری و ده‌ستێوه‌ردانی کرێکاران له به‌رهه‌مهێناندا، به ئاسانی ڕاستی و سه‌رکه‌وتوویی مه‌یله ئازادیخوازه‌کاییه‌کانی -ئهنارکیستییەکانی- سه‌لماند.”
وا بوو و ده‌ریشکه‌وت که چاودێریی کرێکاری نیوه‌وناچڵ و په‌رشوبڵاو کاریگه‌ر نییه، ئه‌وه‌ش بووه ئاسانکاری بۆ خاوه‌نکاره‌کان تا بتوانن بکه‌ونه تێکدان و خراپکردن و شاردنه‌وه‌ی زه‌خیره‌کانیان و دزینی ئامرازه‌کانی، تا ده‌ست بکه‌ن بە کاری خێسه‌کردن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له کرێکاران، ناو به ناو ده‌رکردنیشیان، لیژنه‌ی کارگه‌کانیان کردبووه خزمه‌تکاران، ته‌نانه‌ت گه‌یشتبوونه ئه‌و بڕوایه‌ش که باشتر وایه کارگه‌کانیان خۆماڵی بکرێن، به‌ڵام کرێکاران به داگیرکردنی کارگه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنیان، وه‌ڵامی ئەو هه‌موو پیلان و پێچاوپێچانه‌یان دایه‌وه.
کرێکاران له پێشنیاره‌کانیادا ده‌یانوت: ”ئەگه‌ر بێت و به‌ڕێکردنی کارگه‌کان دابین نه‌کرێت، ئه‌وا ئێمه داگیریان ده‌که‌ین.” ئا. پانکراتۆڤا وتویه‌تی: ”ئه‌و ده‌مه به هاوبه‌شیکردن گه‌ڕلاوژێیی و سه‌ره‌تایی بوو، زیاتر ده‌ست ده‌گیرا به‌سه‌ر ئه‌و کارگانه‌دا که خاوه‌نه‌کانیان یا کوژرابوون، یا هه‌ڵهاتبوون.”
لینین ته‌واو له یاریده‌دەره‌کانی خۆی ناڕازی بوو و ڕقی لێیان هه‌ڵسابوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو فڕێی دانه (ناوجه‌رگه‌ی داهێنانی میللیی زیندووه‌وه) و ناچاری کردن، که زمانێکی ئازادیخوازانه بدوێن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کرێکاری ببێته بناغه‌ی دروستکردنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه، چونکه ته‌نها هه‌ر ئه‌وه ده‌توانێت هێنده‌ی تر گه‌رموگوڕیی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ر بورووژێنێت، کاتێك کرێکارێك -بێکارێك- چێشتکارێك، ئه‌وانه هه‌موویان ده‌بینن؛ ئه‌و هه‌موو کارگانه، هه‌موو زه‌وییانه، به‌ڕێوه‌بردنیان دراوه‌ته ده‌ست هاوبه‌شییه‌کان کرێکارییه‌کان -خزمه‌تگوزاره‌کان، فه‌رمانبه‌ران، جووتیاران و لیژنه دیموکراتییه‌کانی ئازووقه….تاد که گه‌ل دروستی کردوون. ”کاتێك هه‌ژاران ئه‌وانه ده‌بینن و هه‌ستیان پێده‌که‌ن، ئیتر هیچ هێزێك نییه بتوانێت سه‌ر بکه‌وێت به‌سه‌ر شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیدا.” ئه‌و کاته‌شه که داهاتوویه‌کی ڕووناك ده‌رده‌که‌وێت له به‌رده‌می کۆماری کۆڕه میللییه‌کاندا -سۆڤێته‌کاندا-.
-فولین- وتویه‌تی:”بۆ چاوبه‌ستکردن و شێواندنی ئه‌قڵییه‌تی جه‌ماوه‌ر، حزبی به‌لشه‌فی چه‌ند دروشمێکی ئازادیخوازانه‌ی به‌رز کرده‌وه، دروشمی هه‌موو سوڵته بۆ گه‌ل، جه‌ماوه‌ر خۆی به غه‌ریزه‌ی خۆی پێیگه‌یشتبوو، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵکو له مانا ئازادیخوازییه‌که‌شی گه‌یشتبوو، ئه‌وه‌تا -ئەرشینۆڤ (Arshinov)- وتویه‌تی هزری سوڵته‌ی سۆڤیه‌تی لای کرێکاران ئه‌و مانایه ده‌به‌خشێت که خۆیان به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا.”
سه‌ره‌تای 1918، له کۆنگره‌ی سێیه‌می کۆڕه کرێکارییه‌کاندا، لینین وتی: ”ئێسته هزره‌کانی ئازادیخوازی -ئه‌نارکی- شێوه‌یه‌کی زیندووی له به‌ر کردووه.” پاش ماوه‌یه‌کی که‌م، (6-8 ئازار)، لینین که‌وته کارکردن بۆ ده‌رکردنی چه‌ند بڕیارێك، له‌وانه ده‌رباره‌ی به‌هاوبه‌شیکردنی به‌رهه‌مهێنان له‌و جۆره‌یان که ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان (سه‌ندیکاکان-لیژنه‌ی کارگه‌کان) ده‌یانبه‌ن به‌ڕێوه، هه‌روه‌ها لابردنی کارمه‌ندی هه‌میشه‌یی، لابردنی پۆلیس و سوپا، یه‌کسانکردنی مووچه و هه‌قده‌ستیش، به‌شداریکردنی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆڕه کرێکارییه‌کان له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ده‌وڵه‌تدا، دواتر له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، هێدی هێدی و پله به پله. به‌هاری 1918، لە کۆنگره‌ی سه‌ندیکاکاندا، کارگه‌کانی وا پێناسه کرد که بریتین له (شاره‌وانییه‌کان -کۆمونەکان- هاوبه‌شییه به‌رهه‌مێنه‌ره‌کان و به‌کارهێنه‌ره‌کان که خۆیان حوکمی خۆیان ده‌که‌ن)،ماکسیموف (Gregori Maximoff)ی ئەنارکۆ سه‌ندیکالیست، تا ئه‌و ڕاده‌یه ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: ”به‌لشه‌فیکه‌کان ته‌نها هه‌ر وازیان نه‌هێناوه له هزری پله پله‌یی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵکو وازیشیان هێناوه له سه‌رتاپای ئایدیۆلۆژیای مارکسیزم و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بوون به ئازادیخواز (ئه‌نارکی).”
نووسینی: دانییل گرین
و. لە عەرەبییەوە بە بەراورد لەتەك دەقە فەرەنسییەکەی: سەلام عارف
——————————-
* سه‌رچاوه: کتێبی -التحرریة من العقیدة الی الممارسة- نووسینی:دانییل گرین ل108 تا ل111
** ئه‌و کۆنگره‌یه وا به‌ناوبانگ بوو، که مه‌یلی ئازادیخوازی تێدا زاڵ بوو.