ڕه‌خنه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له زانست و فه‌لسه‌فه‌دا
داهێنهنهکان و بونیادنراوه‌کان له کوێی پڕۆسه‌گه‌لی دۆزینه‌وه زانستییه‌کاندا حه‌شاردراون؟ ئایا له بناغه‌دا ئه‌م پڕۆسێسانه پڕۆسێسگهلێکی داهێنارانهو بونیادنه‌ر بوون؟ یان داهێنان و بونیادنراوه‌کان ئه‌نجامێکی حه‌تمی میکانیکی کاره پلان داڕێژراو و نه‌خشه بۆکێشراوه سیسته‌ماتیکیی و ته‌کنیکییه ورد‌و په‌ره‌سه‌ندوه‌کان بوون؟
له باسه‌کانی پێشومدا، تیشکم خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه زانستیه‌کان به‌شێکی بنه‌ڕه‌تییه له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفی. ئه‌وش ئاشکرایه که مه‌عریفه خۆی له خۆیدا و به‌سروشتی خۆی، بونیادنراو نییه پێشوه‌خت له مێشک‌دا پێش به‌رهه‌مهێنانی، بۆیه هیچ مه‌عریفه‌یه‌ک به‌رهه‌منایه‌ت به بێ پڕۆسه‌ی داهێنان و بونیادنه‌ر، واته هه‌موو مه‌عریفه‌یه‌ک ده‌بێت به پڕۆسه‌ی داهێنان و بونیادنه‌ردا تێپه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مبهێنرێت، که‌واته به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه به پێچه‌وانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پیشهشازییه سهنعهتییهکانهوهیه، که ئه‌مه‌ی دواییان له مێشک‌دا وێناکراوه، یان له‌سه‌ر نه‌خشه نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه و دواجار به پرۆسه‌ی درستکردندا ده‌ڕوات.
له ئه‌نجامی لێتوێژینهوهکانمدا له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کانی مێژووی زانست، ئه‌وه‌م بۆ ده‌رکه‌وتووه که دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کی له پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه زانستییه‌کاندا هه‌یه: گۆڕانی داهێنه‌رانه له گۆشه‌ی تێڕوانینه‌کاندا و په‌ره‌سه‌ندنی بونیادنه‌رانه له مه‌نهه‌جی لێتوێژینهوهکاندا. دۆزینه‌وه نوێکان به ده‌گه‌مه‌ن به‌بێ ئه‌م دوو فاکته‌ره دێنه‌به‌ر. مه‌نهه‌ج بۆخۆی کلیلێکه بۆ کردنه‌وه وتێڕوانین له سه‌ر واقیع، دیسان به بێ مه‌نهه‌جیش لایه‌نی په‌یوه‌ندارو مه‌به‌ستدار نایه‌ته به‌ر. ئه‌م لایه‌نه‌ش نایه‌ته به‌ر به‌بێ گۆڕانی گۆشه‌ی تێڕوانین به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ. ئه‌م گۆڕانه‌ش به پڕۆسه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌یی له گۆشه‌ی تێڕوانین و مهنههجهباوهکهدا ده‌کرێت. به‌ڵام مه‌به‌ستمان له ڕه‌خنه‌گرتن چییه؟
خاڵی سه‌ره‌کی و جه‌وهه‌ری له ڕه‌خنه‌دا نه‌چوونه ژێرباری بیرێک، ڕاوبۆچوونێک، گوتارێک و پرسێکه، به‌ڵکو بۆ قبوڵکردنی، یان بۆ لایه‌ندارێتی ده‌بێت دووباره پیاچوونه‌وه‌یه‌کی وردی تیا بکرێت. ئه‌م پیاچوونه‌وه‌و پیاگهڕانهش به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی پێکهاته بیرییه‌کانی و بونیاده ناوکیه‌کانی وسنوره‌کانی و ئاسۆی گریمانه‌کانی ولێکۆڵینه‌وه له ڕه‌گوڕیشه و دینامیکیی جوڵه‌یی وپارادۆکسیهکانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی. هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی فکرهکهو دیسان دروستکردنه‌وه‌ی وشیکردنه‌وه‌ی و ئه‌زموونکردنی و لێتوێژینه‌وه له په‌یوه‌ندییه ناوکیی و ده‌ره‌کییه‌کانیدا. ره‌خنه نیشانه‌یه‌که له نیشانه‌کانی تازه‌گه‌ریی، واته ڕۆشنبیریی نوێ که له ئه‌وروپادا هه‌ڵقوڵاوه له سه‌رده‌می ڕینیسانسه‌وه، واته له‌گه‌ڵ هه‌ڵقوڵانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له ئه‌ورپادا.
ڕه‌خنه ده‌ورێکی جه‌وهه‌ری بینی له به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌و گه‌شه‌سه‌ندنیدا. ده‌توانین بڵێین هه‌موو کرانه‌وه‌یه‌کی بنچینه‌یی له مێژووی مه‌عریفه‌و فکردا له ئه‌نجامی ڕه‌خنه‌گرتنێکی ڕیشه‌ییه‌وه له فکره باوه‌که هاتوه‌ته ئاراوه. ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه ده‌بینین، یه‌که‌م پێکهێنانی تیۆره‌یه‌کی گشتگیر بۆ گه‌ردون و سروشت، تیۆره‌ی فه‌یله‌سوفێکی ئغریقی بوو، ئه‌ویش ئارسطوطالیس بوو، له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و ڕهخنهیهیی که ئه‌رستۆ ئاراسته‌ی هه‌موو بیره ئغریقیهکانی پێش خۆی کرد، له طالیس و فه‌یله‌سوفه‌کانی ئایونیاوه تا ده‌گاته دیموقراطس و ئه‌تۆمیی ناسه ئغریقیه‌کان و دواهه‌مینیشیان مامۆستا و فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌که‌ی خۆی ئافلاتون بوو.
حه‌سه‌ن بن هیثم، زانستی تیشکی بهڕهخنهگرتنێکی ورده‌کارییه‌وه بۆ تێۆره‌ی ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ و ئقلیدس له‌سه‌ر تیشک ده‌ستپێکرد. هه‌روه‌ها، غالیلیو پڕۆژه‌ی زانستی نوێ و تیۆره‌ی جوڵه‌ی کلاسیکی به ڕه‌خنه‌گرتنێکی جه‌وهه‌ری بۆ تیۆره‌ی ئه‌رستۆ له جوڵه‌ی گه‌ردوندا به‌رپاکرد، ئه‌و ڕهخنهیهیی که پایه‌کانی زانستی کۆنی وه‌لانا به جۆرێک که جارێکی تر نه‌توانێت به‌گه‌رێته‌وه نێو گۆڕه‌پانی زانست. به‌ڵام نیوتن، به ره‌خنه‌گرتنێکی ورد له فه‌لسه‌فه‌ی دیکارت له سروشتدا توانی فیزیای کلاسیکی ئاشکرابکات به یه‌که‌م تیۆره‌ی زانستی بیرکاریی جێبهجکارو گشتگیر له مێژوودا.
فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵه‌مانی کانت، میثالیهتی ئه‌ڵه‌مانی ڕه‌خنه‌کرد به ڕه‌خنه‌یه‌کی ورد له سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنێکی عه‌قڵانی ڕووت و قاڵبوون و پسپۆڕیه‌کی هوشیاریانه، هه‌روه‌ک چۆن پێشتر لای فه‌یه‌لسوفه عه‌قڵانیه‌کانی وه‌ک(دیکارت و ئاسیبونزا و لیبنترو فولف) و لای ئمبریقیینهکان(بیکۆن و هۆبز و لۆک و بارکلی و هیوم) ره‌خنه کرابوو.
ئه‌لبیر ئانشتاینیش تێڕوانینه‌کانی و ڕێبازه نوێکانی له زانستی فیزیادا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌خنه‌گرتنێکی قوڵ پێکهێنابوو که پێشتر دیفد هیوم و ئارنست ماخ و ئانری بواکاریه ئاراسته‌یان کردبوو بۆ میکانیکی نیوتن.
بۆر هایزنبرغ میکانیکی چه‌ندێتی(کونتم)ی به ڕه‌خنه‌گرتن له فیزیای کلاسیکی له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه پێک هێنا. دوای ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ڕه‌خنه‌ی مه‌عریفی له مێژووی زانست‌دا، که ئانشتاین و نیلزبۆر ڕابه‌رییان ده‌کرد؛ ئه‌و مه‌عریفه‌یه بوو که تا هه‌نووکه کڵپه‌ی ده‌دروشێته‌وه. له لایه‌کی تر، مثالیهتی ئه‌ڵه‌مانی به‌و ڕه‌خنه‌گرتنه گه‌شه‌ی کرد که فخته و شلنغ و هیگڵ ئاراسته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی کانتیان کرد. وه ئه‌م ڕێڕه‌وه ڕه‌خنه‌ییه گه‌وره‌یه‌ش سیسته‌می فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵی لێپێکهات.
به‌ڵام ئه‌م بزوتنه‌وه ڕه‌خنه‌ییه نه‌وه‌ستا. دوای مردنی هیگڵ به خێرایی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی هیگڵی دروست بوو به ره‌خنه‌گرتن له هیگڵ. که ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌رده‌وامبوو تا فیورباخ و مارکس و ئنجلز تیایدا گه‌یشتنه لوتکه، که هیگڵ و تێڕوانینه مادییه‌که‌یان تیا ڕه‌خنه‌کرد. که مارکس و ئنجلز زانستێکی نوێی ماددیی مێژووییان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕه‌خنه‌گرتنه له هیڵگ هێنایه ئاراوه. مارکس ئه‌م ئامرازه بیرییه نوێهیی(مادییه‌تی مێژوویی) به‌کارهێنا له پێناوی ڕه‌خنه‌ی ئابووریی سیاسی به‌ریتانیدا(ئادم سمیث و دیدفد ریکاردو به شێوه‌یه‌کی گشتی). وه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌خنه‌یه‌کی گشتگیر له سه‌رمایه‌داری(له په‌رتوکه به‌ناوبانگه‌که‌یدا، “سه‌رمایه‌دار”) که تا ئه‌مڕۆش ئاماده‌ییه‌کی دیاری هه‌یه، دروست بوو.
به‌ڵام فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵه‌مانی، فریدرش نیتشه(نیچه)، نوکی تیژی ڕه‌خه‌نه‌ی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو حیکایه‌ته دینییه‌کان و فه‌لسه‌فییه گه‌وه‌ره کاریگه‌رییه کانی سه‌رده‌می خۆی کرد له گۆڕه‌پانی ڕۆشنبیریی ئه‌وروپیدا(سوکراتیی و ئه‌فلاتونیی و مه‌سیحیی و پڕۆژه‌ی زانستی نوێ و کانتیی و هیگڵیی و سۆسیالیستی و لیبراڵیی)، وه هه‌وڵیدا له‌سه‌ر داروپه‌ردووی ئه‌مانه فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نوێ دروستبکات که جه‌خت ده‌کاته‌وه له ئاکاری نوێ و ژیانی هه‌نووکه و سۆپه‌رمان.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا، فه‌یله‌سوفی ئنگلیزی، برتراند راسل، فه‌لسه‌فه‌ی شیکاریی روونکرده‌وه که هه‌ژموونی هه‌بوو به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌نگۆل ـ ئامریکیدا به درێژایی سه‌ده‌ی بیست، ئه‌ویش به ڕه‌خنه‌گرتنێکی هیگلیانه و تێروانیننێکیی لۆژیکیی بیرکارییانه‌ی کانتیاینه. دیسان ده‌ستیکرد به ڕوونکردنه‌وه‌ی فه‌سه‌فه‌ی Phenomenology که هه‌ژموونی کردبوو به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپیدا به درێژایی سه‌ده‌ی بیست، به ڕه‌خنه‌یه‌کی فێرگهیانهی سایکۆلۆژییانه‌ی کاریگه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا. نابێت فه‌یله‌سوفی نه‌مساوی( لودفیغ فتغنتشتاین)شمان له‌بیر بچێت که له لاوێتیدا فه‌لسه‌فه‌یه‌کی قایمی دامه‌زراند له لۆژیک و له زمان دا، له سه‌رده‌می کامڵێتیی و کارامهیهتییدا گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕه‌خنه‌گرتنی فه‌لسه‌فه کۆنه‌که‌ی خۆی و به شیوازێکی بێ به‌زییانه تا هه‌موو پایه‌کانی تێشکاند و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نوێی دامه‌زراند له زمان و په‌یوه‌ندییه‌کانی به جیهان و ژیانه‌وه.
عه‌قڵی تیۆریی، یان سیسته‌می زانستی راگیرا‌و له‌سه‌ر بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فه، به ڕه‌خنه کاراو بزۆک و پهرهسهندوودهبێت و گه‌شه ده‌کات. ڕه‌خنه پێشه‌نگیی ده‌کات له گۆڕینی گۆشه‌نیگا و له ڕێبازی لێکۆڵینه‌وه‌شدا، هه‌روه‌ها له دۆزینه‌وه و کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی تیۆریی.
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لای نیوتن و ده‌ڵێین به‌رنامه و ڕێبازی نوێی نیوتن چه‌قیبه‌ستبوو له‌سه‌ر تۆڕێک له جێبه‌جێکردن و پرۆسه‌گه‌لێکی پڕۆگرامیی: ڕه‌خنه(ڕه‌خنه‌ی دیکارت به دیاریکراوی) و پێکهاته‌ی دایالێکتیکی(گرێدانی یاسا ئاسمانییه‌کانی کبلر به یاسا زه‌وینییه‌کانی غالیلیۆوه)و گۆڕانی گۆشه نیگا(به دیاریکراوی نیگا بۆ جوڵه‌ی بازنه‌یی له تێروانینی ڕاکێشان و که‌وتنی ڕه‌هاوه) و حسابکردن له‌گه‌ڵ(تێڕوانین له جیهان به پێی هه‌ردوو تێڕوانینی بچوک و گه‌وره‌ی هه‌میشه‌یی) و ماددییه‌تی (تێڕوانین بۆ گه‌ردون به په‌سندیی شوێنێکی هه‌تاهه‌تایی پر له ته‌نۆکگه‌لێکی کارلێکراو له یه‌کتری) و جیاکردنه‌وه‌ی واقیع له‌و بڵندییهی که له ده‌ره‌وه‌ی سروشته(واته گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کان و ده‌رکه‌وته گه‌ردونییه‌کان بۆ کارلێکی ماددیی له نێوان ته‌نۆکه‌کاندا، نه‌ک بۆ هۆکارێکی سه‌ره‌تایی موته‌عالی). ئه‌مه ئه‌و پێکهاته سه‌ره‌کیانه‌ی ڕێبازه‌که‌ی نیوتن بوو.
نیوتن ناوی ڕێبازه‌که‌ی خۆی نا فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌زموونگه‌ریی. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که گریمانه‌که‌ی به‌لاوه گرنگ نییه، به‌ڵکو گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه له دیارده‌کانه‌وه. ئاشکراش بوو که له‌مه‌دا لایه‌ندارێتی غالیلیو(له‌وانه‌شه فرانسیس بیکۆن)ی ده‌کرد له جیاتی ئه‌رستۆ و دیکارت. گرنگی نه‌ده‌دا به فاکته‌ره به‌راییه‌کانه‌وه، ئه‌گه‌ر فاکته‌رگه‌لێکی مه‌به‌ستدار و فه‌لسه‌فییانه(ئه‌رستۆیانه) بوایه، یان فاکته‌رگه‌لێکی ماددییانه(دیکارتیانه) بوایه، به‌ڵکو گرنگیی ده‌دا به دۆزینه‌وه‌ی پرنسیپه بیرکارییه‌کان که حوکمی ده‌رکه‌وته‌کان و ڕێڕه‌وه سروشتییه‌که‌ی ده‌کرد. له غالیلیو زیاتر تێیدهپهڕان به‌ره‌و گهردونییکردنی ئه‌م پرنسیپانه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئاوێته بوونی (پێکهاته) دایالێکتیکییهکانهوه. به یه‌کگرتنی پرنسیپه بیرکارییه‌کان که حوکمی ده‌رکه‌وته جوراوجۆره‌کانی ده‌کرد(به نموونه یاسا ئاسمانییه‌کانی کبلر و یاسا زه‌وینییه‌کانی غالیلیو)، لێکۆڵینه‌وه‌ش له پرنسیپه بیرکارییه‌کانی که حوکمی فاکته‌ره‌کانی ماددیی گه‌ردونی که حوکمی یه‌کگرتنی ئه‌م پرنسیپانه‌یان ده‌کرد. نیوتن یاساکانی نیوتنی خوێنده‌وه، ئه‌و یاسایانه‌ی که باسیان له که‌ماسیی ناوکیی و که‌وتنی ڕه‌ها و فڕیدانهکان بۆ سه‌ر زه‌وی ده‌کرد، یاسای یه‌که‌م و دوه‌م له جوڵه‌دا که دوو یاسای گه‌ردونی بوون له هه‌موو شوێن و زه‌مه‌نێکدا وه‌ک یه‌ک جێبه‌جێ ده‌بوون له گه‌ردونه دوایی نه‌هاتوو و درێژبوه‌وه‌ی که نیوتن دۆزیه‌وه، یان دایهێنا. ئه‌وه‌ی زانی که ته‌نیا یه‌ک یاسا حوکمی فاکته‌ری ماددیی ده‌کات و به‌رپرسه له که‌وتنی ڕه‌ها و جوڵه‌ی فڕێدراو و جوڵه‌ی ئه‌ستێره‌کان و مانگ له یه‌ک کاتدا، ئه‌ویش یاسای ڕاکێشانی گشتییه. له‌م یاساگه‌له سیسته‌مێکی مه‌عریفی وای دروستکرد که توانای په‌سه‌ندکردنی هه‌رچ جوڵه‌یه‌کی هه‌بێت له گه‌ردوندا و بتوانێت به‌م پرنسیپه ڕاڤه‌ی بکات و بیناسێت و بیزانێت. به توان زانستییه وردییهکهیهوه و به ڕێبازه نوێکه‌یه‌وه توانی ناوه‌رۆک و نمایشکاریی له یه‌کتری جیابکاته‌وه، هه‌روه‌ک چۆن غالیلیو پێش ئه‌م ئه‌وه‌ی ده‌کرد و ناوه‌رۆکی له فۆرم جیاده‌کرده‌وه، وه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که جوڵه‌ی فڕیدراو بۆ سه‌ر ڕووی زه‌وی و جوڵه‌ی مانگ به ده‌وری زه‌ویدا یه‌ک جوڵه‌یه له ڕووی جه‌وهه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی که جیایان ده‌کاته‌وه له یه‌کتری ته‌نیا دیمه‌نێکی عهڕهضیییه( خێرایی ). ده‌نا یه‌ک جوڵه‌یه له بناغه‌یه‌کی ماددییه‌وه هاتووه(ڕاکێشانی گشتی)، هیچیان له یه‌کتری جیاوازنییه جگه له مه‌رجگه‌لێکی سه‌ره‌تایی نه‌بێت( خێرایی به شیوه‌یه‌کی گشتیی) واته ته‌نیا له خێراییدا جیاوازن.
ئه‌م بۆچوون و وێناکردنه‌ی نیوتن له په‌رتوکه‌که‌یدا پشتڕاستکراوه‌ته‌وه(پرنسیپه بیرکارییه فه‌لسه‌فه‌ییه سروشتییه‌کان)، هه‌روه‌ها له ده‌ستنووسه بڵاونهکراوهکانیشیدا. لایه‌نێکی تر له بۆچوونه‌کانی نیوتندا هه‌یه که پێویسته سه‌رنجی بۆ ڕابکێشین. ئه‌ویش لایه‌نه غهیبییهکهیهیتی که په‌یوه‌نداره به مێژووی ته‌ورات و زانسته لاهوتییهکانهوه. نیوتن هه‌وڵێکی زۆریداوه له‌م بواره‌دا، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی له بواری فیزیادا.
نیوتن له مه‌سه‌له‌ی غهیبیهتدا هێنده قوڵ بوه‌ته‌وه تا بینه‌قاقای. له یه‌که‌م جاردا نیوتن به ته‌واوه‌تی فیزیا و غه‌یبی له یه‌کتری جیاکردوه‌ته‌وه. گومانی تیا نییه که بیرکردنه‌وه‌کانی و ئه‌نجامه‌کانی و پرنسیپه فیزیاییه‌کانی له هه‌ردوو په‌رتوکی(پرنسیپه بیرکارییه فه‌لسه‌فه‌ییه سروشتییه‌کان) و (زانستی تیشک)، هه‌موو وه‌رگیراوه‌کانی و داڕشتنه‌کانی و مانا بابه‌تییه‌کانی له بیرکاریی و ئه‌زموونگه‌ریی ورده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه. به‌ڵام ئه‌مه به‌ومانایه نایه‌ت که غه‌یبیات کاریگه‌ری له‌سه‌ر کاره زانستییه‌کانی نه‌بوه، یان ده‌ورێکی گرنگیان نه‌بینیبێت له دروستکردنی تێگه‌یشتنه‌کانی و بیره‌کانی و وێنا‌و تێڕوانینه‌کانی. له‌به‌ر ئه‌وه جێگه‌ی خۆیه‌تی پرسیاربکه‌ین له په‌یوه‌ندیه شاراوه‌کانی نێوان فیزیاکهی و بیره غه‌یبییه ئاینزاییهکهی.
ئاماژه مێژوویی و شیکارییه‌کان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆ و مه‌به‌ستدار و هۆشمه‌ندانه له نێوان بیر‌و بۆچوونه فیزیاییه‌کانی و غهیبییهکانییدا هه‌بووبێت، وه‌ک چۆن لای ئه‌رستۆ و دیکارت وابوو، که به‌ڕوونی فیزیاکانیان به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و به‌مه‌به‌ست له فه‌لسه‌فه و ئاینزاییه‌وه(لاهوتییه‌وه) ههڵقولابوو، به‌و مانایه له دیکارت دیاکاترتر بوو که ڕووداوه ماددییه‌کانی جیهانی به ته‌واوی جیاده‌کرده‌وه له غهیبیاتهکانی و بیری لاهوتیانه‌ی. پرنسیپه گه‌ردونیه‌کانی له فیزیای دهرکهوتهکانهوه هه‌ڵێنجابوو، هه‌روه‌ک خۆی ده‌ریده‌بڕین و باسی لێوه ده‌کردن، هه‌روه به کاری بیرکارییزانی و ئهزموونگهرییهکی ورده‌وه ئه‌مه‌ی ده‌کرد، له فه‌لسه‌فه و لاهوتیهتیهتهوه ئه‌مه‌ی نه‌ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که په‌یه‌وه‌ندی یان په‌یوه‌ندیگه‌لێکی ناڕاسته‌وخۆ و شاره‌وه‌ی نه‌بووبێت له نێوان بیری لاهوتیانهیی و هه‌ندێک له تێگه‌یشتنه فیزییایی و بنه‌ڕه‌تییه‌کانیدا، وه‌ک تێگه‌یشتنه‌کانی بۆ شوێنی ڕه‌ها و تێگهیشتهنکانی بۆ زه‌مانی ڕه‌ها و تێگه‌یشتنه‌کانی بۆ قه‌واره‌ی جێگیری ڕه‌ها.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایدام که نیوتن داڕشتنه جه‌وهه‌رییه‌کانی بۆ ئه‌م تێگهیشتنگهله له بیرۆکه‌یه‌کی لاهوتیانهوه هه‌ڵنه‌قوڵاوه، به‌ڵکو له به‌توانایی ئه‌م تێگهشتننانهوه بوو له زهوینهخۆشکردنێکی به‌به‌رهه‌م بۆ بیردۆزی گه‌ردونی بیرکارییانه‌ی به توانه له په‌سه‌ندکردنی ده‌رکه‌وته‌کان و ڕاڤه‌کردنیاندا، یان به جۆرێکی تر بڵێین به تێڕوانینێکی زانستییانه. بۆیه‌ئه‌م تێگه‌یشتنانه خۆی ڕاگرت و ده‌توانم بڵێم چه‌سپی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره هات به‌سه‌ر مه‌یدانی فه‌لسه‌فه‌دا له ئه‌ورپادا دوای نیوتن. به خۆڕاگری ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی بیرکاری یان زانستی بیرکاری و ئه‌زمونگه‌ریی ورد پشتیوانی لێده‌کات، یان لای که‌می دژی ناوه‌ستێته‌وه و به‌رهه‌ڵستی ناکات.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی تیۆره‌ی ده‌رفه‌تی که‌هرۆموگناتیسی و ثیرۆمۆدینامیکا Electromagnetic and Liermadenemeka له نیوه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، پارادۆکسیه نادیرا و ئاڵۆزه‌کان که تاریکایی گومانیان ده‌خسته سه‌ر تیۆره‌ی نیوتن له جوڵه و ڕاکێشاندا ده‌رکه‌وتن، ئه‌مه‌ش بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که فه‌یله‌سوفی نه‌مساوی(ئارنست ماخ و بیرکارزانی فارنسی(ئانڕی بۆنکاری) پیاچوونه‌وه بکه‌ن له پرنسیپه فیزییاییهکانی نیوتندا و ڕه‌خنه‌یه‌کی ڕیشه‌ییانه‌ی ئه‌م بنه‌مایانه بکه‌ن. تا وای لێهات که ئانشتاین توانی ئه‌م پرنسیپه فیزییایانهی نیوتن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له کاریان بخات( تیۆره‌ی ڕێژه‌یی تایبه‌ت، تیۆره‌ی فۆتۆنه‌کان(ئه‌ندازه‌ی وزه‌ی ڕووناکی) و تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتی) و ماکس پلانک (تیۆره‌ی چه‌ندێتی Quantumله تیشکهدانهوهی ته‌نی ڕه‌شدا) و نیلزبۆر(تیۆره‌ی چه‌ندێتی Quantumله ئه‌تۆمدا) و فرنر هایزنبرغ و ئارفن شرۆدنغر( میکانیکی چه‌ندێتیدا).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که فه‌لسه‌فه ده‌وری خۆی بینی له‌م ڕه‌خنه‌کردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زنست ده‌وری جه‌وهه‌ری بینی( بیرکاریی و ئه‌زموونگه‌رایی). له‌به‌رئه‌وه بنه‌ماکانی تیۆره‌ی نیوتن تا هه‌نووکه به‌توانایه له په‌سه‌ندکردنی وردی ڕاڤه‌کردنێکی ته‌واو و پێشبینیکردنێکی وردهکاریانهدا. له کاتێکیشدا که کێشه‌یه‌کی زه‌حمه‌ت و مه‌حاڵی کرداریی له‌م پرۆسه‌یه‌دا دروتسبێت، ئه‌وه ئه‌م بنهماگهلهش له ڕووی فه‌لسه‌فه‌وه هه‌ڵده‌ته‌کێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، وه گومان ده‌که‌وێته سه‌ری، به هه‌موو لایه‌نه فه‌لسه‌فیی و زانستییهکانیهوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا، پێوسته تیشک بخه‌ینه سه‌ر په‌یوه‌ندیه ناڕاسته‌وخۆکان و نا مه‌به‌ستداره‌کانی نێوان فیزیای نیوتن و بیره لاهوتییه‌کانی نیونتن، که له بابه‌ته‌کانی دواترمناندا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ئه‌م کاره بکه‌یه‌ن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=265197
نووسینی : هشام غصيب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د
نامیلکه زانستییه‌کان، ژماره 8 هه‌شت
سه‌رچاوه: الحوار المتمدن – العدد: 3411 – 2011 / 6 / 29