په‌نابه‌رێكی كورد له كه‌مپێكی ئوسترالیا گۆڕێكی بۆخۆی هه‌ڵكه‌ند
ڕاوێژكارێكی یاسایی له كه‌مپی په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی كریسماسی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند كه په‌نابه‌رێكی به ڕه‌گه‌ز كوردی فه‌یلی به‌ناوی ڕه‌زا خالفی له ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌ی خۆی له وكهمپهدا گۆڕێكی بۆخۆی هه‌ڵكه‌ندووه و ماوه‌ی 22 شه‌وه له‌و گۆڕه‌دا نوستووه.
وه‌ك ئه‌و ڕاوێژكاره ئاماژه‌ی بۆده‌كات پێده‌چێت باری ده‌روونی ئه‌و په‌نابه‌ره ته‌واو ڕوولهخراپ بوون بێت و ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاردانهوهیهتی بۆ هێشتنه‌وه‌ی بۆ زیاتر له یه‌ك ساڵ له‌و كه‌مپه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی مافی په‌نابه‌رێتی بدرێته‌وه.
وته‌بێژێكیش له وه‌زاره‌تی كۆپی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند كه هه‌ندێك له‌و په‌نابه‌رانی پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئوسترالیا كێشه‌ی ده‌روونیان هه‌بووه .
به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی ئه‌و ووڵاته، له ئێستادا زیاتر له 600 په‌نابه‌ر له دوورگه‌یه‌دا له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتیدان .
ئه‌و قسهكهرهی وه‌زاره‌تی كۆچ ووتی حكومه‌تی ووڵاته‌كه‌ی ڕێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت په‌نابه‌ران ئازاری خۆیان بده‌ن وه‌ك دانانیان له ژووری تاكه‌كه‌سی و له ده‌ستكردنی كه‌له‌پچه چونكه په‌نابه‌ران هه‌موو شێوازێكی توندوتیژی به‌كارده‌هێنن له‌دژی سیاسه‌تی كۆچی ئوسترالیا كه به‌پێی ئه‌و یاسایانه په‌نابه‌رانی نایاسایی ده‌بێت له كه‌مپه‌كاندا ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له چاوه‌ڕوانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیاندا بن.
له‌نوێترین هه‌نگاوه‌كانی ئوسترالیاش بۆ به‌رگرتن له كۆچی نایاسایی بۆ ئه‌و ووڵاته، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترایا جولیا گیلارد له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ڕایگه‌یاند كه حكومه‌تی ووڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ووڵاتی مالیزیا ئیمزاكرد سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی زیاتر له‌و 6500 په‌نابه‌ره‌ی كه زیاتر له 500 كه‌سیان به‌ڕه‌گه‌ز كوردن كه له كه‌مپه‌كانی ووڵاتهكهیدایه و پێشتر به شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌شتونه‌ته ئه‌و ووڵاته كه به‌پێی ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه حكومه‌تی ئوسترالیا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه قۆناخ به قۆناخ سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌نێرێت بۆ ووڵاتی مالیزیا تاله‌وێ كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
وێنه‌ی كه‌مپی په‌نابه‌ران له دوورگه‌ی كریسماس له ئوسترالیا
ئاماده‌كردنی : هه‌ژار ته‌ها
سه‌رچاوه :ڕۆژنامه‌ی “”The Australian