![شيعری (عه‌نته‌ره)ی نه‌زار قه‌بانی شيعری (عه‌نته‌ره)ی نه‌زار قه‌بانی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/nazarQubani_986607759.jpg)
شيعری (عه‌نته‌ره)ی نه‌زار قه‌بانی
(1)
ئه‌م وڵاته ئاپارتومانێکی راخراوه.. موڵکی که‌سێکه به‌ناوی عه‌نته‌ره..*
به‌درێژايی شه‌و له ده‌رگانه‌که‌يدا سه‌رخۆش ومه‌سته… عه‌نته‌ره..
کرێی دانيشتوه‌کانی کۆده‌کاته‌وه…
داوا له ئافره‌تانی ده‌کا.. شووی پێبکه‌ن…
ته‌قه‌ده‌کا..
له دره‌خت و
منداڵ..
له چاوه‌کان و
مه‌مکه‌کان
له ئه‌گريجه
بۆنخۆشه‌کان ته‌قه‌ده‌کا…
(2)
ئه‌م وڵاته..
گشتی کێڵگه‌يه‌کی تايبه‌تيی عه‌نته‌ره‌يه…
ئاسمانه‌که‌ی..
بايه‌که‌ی..
ئافره‌تانی..
کێڵگه سه‌رسه‌وزه‌کانی..
هه‌موو خانوه‌کانی لێره..
بوونه‌ته نيشته‌جێی عه‌نته‌ره..
له‌سه‌ر هه‌موو په‌نجه‌ره‌کان،
وێنه‌يه‌کی عه‌نته‌ره گيان!
هه‌ڵواسراوه…
هه‌موو گۆڕه‌پانێک لێره..
ناوی عه‌نته‌ره‌ی له‌سه‌ره..
عه‌نته‌ره له ناو به‌رگ و جلماندايه…
له‌به‌سته نانه‌کاندايه…
له شوشه‌ی کۆکا کۆلادايه…
له خه‌ونه مردووه‌کانماندايه…
له عاره‌بانه‌ی کاهوو گندۆره‌دا…
له پاسه‌کاندا
له وێستگه‌ی شه‌مه‌ندوفه‌ر،
له گومرگی فڕۆکه‌خانه‌دا…
له پووله‌کانی پۆسته‌دا،
له ياريگه‌کانی فوتبۆڵدا،
له چێشتخانه‌کانی پيتزادا…
له‌هه‌موو ده‌سته دراوێکی ساخته‌دايه…
(3)
شارێکی چۆڵ و هۆڵکراو..
کۆچبه‌رو کۆچپێکراو…
نه مشکێک، يان مێرو‌يه‌ک، يان جۆگه‌يه‌ک ،
يان دره‌ختێکی تيدا‌ماوه..
هيچ شتێکيان تێدانييه گه‌ريده‌کان سه‌رسام بکه‌ن،*
جگه له‌وێنه‌ی فه‌رميی بڕياردراوی،
ژه‌نراڵ عه‌نته‌ره…
له ژووری دانيشتن،له گه‌رماو، له سه‌رئاو،*
له‌رۆژی له‌دايکبوونی پڕ له به‌ختياريدا،
له خه‌ته‌نه‌سورانی شکۆداريدا
له کۆشکه مه‌زنه‌کانيدا..
له شايسته‌و خۆش و رازاوه‌کانيدا..
(4)
له ژيانی ئه‌م شاره داگيرکراوه‌دا
هيچ شتێکی تازه نييه..
دڵگيريمان دووباره‌يه،
مه‌رگمان هه‌ر دووباره‌يه،
تامی قاوه له لێوماندا دووباره‌يه
له‌وکاته‌وه‌ی له‌دايکبووين
ئێمه له‌ناو شوشه‌ی بازنه‌يی رۆشنبيری..
له زمانی بازنه‌ييدا به‌ندين..
له‌و کاته‌وه چوينه‌ته ناو قوتابخانه
ئێمه هيچ ناخوێنين جگه له‌يه‌ک مێژوی ژيان..
باسی ماسولکه‌کانی عه‌نته‌ره‌مان بۆ ده‌کا..
به‌خشنده‌يی عه‌نته‌ره..
موعجيزه‌کانی عه‌نته‌ره..
له سينه‌ماکاندا هيچ نابينين..
جگه له شه‌ريتێکی عه‌ره‌بيی
بێزارکارو نادڵگير..
که عه‌نته‌ره ياری و گه‌مه‌ی تێدا ده‌كا…
(5)
له راديۆکه‌ی به‌يانيدا شتێک نيه
ئێمه بايه‌خی پێ بده‌ين..
يه‌که‌مين هه‌واڵی،
هه‌واڵێکه له‌سه‌ر عه‌نته‌ره..
هه‌واڵی سێيه‌م، پێنجه‌م،
نۆيه‌م، ده‌يه‌م..
هه‌واڵن له‌سه‌ر عه‌نته‌ره..
له به‌رنامه‌ی دووه‌مدا هيچ شتێک نييه..
جگه له ئاوازێکی موزيک،
به ئامێری قانون،
له دانراوه‌کانی عه‌نته‌ره…
له‌گه‌ڵ تابلۆيه‌کی زه‌يتيی تێکه‌ڵ وپێکه‌ڵی عه‌نته‌ره..
چه‌پکێک له خراپترين شيعر به‌ده‌نگی عه‌نته‌ره..
ئێره وڵاتێکه نووسه‌رانی ..
ده‌نگ ده‌ده‌نه سه‌رگه‌وره‌که‌ی رۆشنبيران..عه‌نته‌ره..
ناشرينيه‌که‌ی بۆ جوان ده‌که‌ن..
مێژوی سه‌رده‌مه‌که‌ی ده‌نووسنه‌وه..
بيروڕايه‌که‌ی بڵاوده‌که‌نه‌وه..
ته‌پڵی جه‌نگه سه‌رفرازه‌کانی لێده‌ده‌ن..
(6)
هيچ هونه‌رمه‌ندێکی ئه‌ستێره..
له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فيزيۆنمان نييه،
جگه له خودی عه‌نته‌ره..
به‌قه‌دوباڵای به‌فيز.. به‌له‌نجه‌ولاره‌وه،
يان پێکه‌نينی پڕ مانا‌ی…
رۆژێک به به‌رگی سه‌رکرده‌و ميره‌وه…
رۆژێک به به‌رگی ره‌نجده‌رێکی هه‌ژاره‌وه..
رۆژێک له‌سه‌ر تانکی رووسی.. رۆژێک له‌سه‌ر زرێدارێک..
رۆژێک له‌سه‌ر لولاق و ئێسکی شکاومان…
(7)
نه‌ء…که‌س ناوێرێ
به ژه‌نراڵ عه‌نته‌ره
بڵێ..
نه‌خێر..
که‌س پڕکێشی ناکا
له‌سه‌ر حوکمی عه‌نته‌ره..
له‌زانايانی شاره‌که پرسيار بکا
ئايا کردگار له‌پێش عه‌نته‌ره‌وه هه‌يه؟
يان کردگار له‌دوای عه‌نته‌ره‌وه هه‌يه؟
لێره‌دا هه‌ڵبژاردن سنوورداره..
له نێوان چوونه زێندان
ياخود چوونه ناو گۆڕستان..!!
(8)
له شاری سه‌دو په‌نجا مليۆن تابووت..
شتێک نييه جگه له قورئان خوێندن و،
هۆڵ و جادری گه‌وره‌و،
جه‌نازه‌ی چاوه‌ڕوانکراو..*
شتێک نييه جگه له پياوێک له- هه‌گبه‌که‌يدا-
بليتی چوونه گۆڕ ده‌فرۆشێ..
ناوی عه‌نته‌ره‌يه..
(9)
عه‌نته‌ره‌ی عه‌به‌سی*
يه‌ک خوله‌ک ده‌ستبه‌ردارمان نابێ…
جارێک له خواردنمان ده‌خوات،
جارێک له خواردنه‌وه‌مان ده‌خواته‌وه..
جارێک خۆی ده‌دزێته ناونوێنمان..
جارێک به چه‌کداريی دێته سه‌ردانمان..
تا وه‌ربگرێت..
کرێی وڵاتی به‌کرێدراومان!!..
(10)
ئايا ده‌کرێ؟
ئايا ده‌کرێ…..
که رۆژو
..ئه‌ستێره‌و
..ده‌رياو
..دارستان و..
پێغه‌مبه‌رو..فريشته‌کان بمرن..!
به‌ڵام عه‌نته‌ره نه‌مرێ؟؟!
و.جه‌لال ده‌باغ
په‌ڕاوێزی وه‌رگێر:
*راخراو: مفروش
*گه‌ڕيده: سائح
*سه‌رئاو: توالێت
*کردگار: خالق
*عبس : پيس، چڵکن، رووگرژ و مۆن..تاد.
*فريشته: ملائکة
*جه‌نازه: ناشتن، رێپێوانی به‌خاک سپاردن،تابوت