Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
شەڕێکی خەوتوو….بێ دەنگ بن بابەخەبەر نەیەت !!

شەڕێکی خەوتوو….بێ دەنگ بن بابەخەبەر نەیەت !!

Closed
by August 13, 2011 گشتی

 
 تا بێدەنگ بن کەمە…لێگەڕێن با خەبەری نەبێتەوە.لەسەر نوکی پێ برۆن ، لە بێ دەنگی بێ دەنگتر بن…..
چ ژیانێکە ،چی یە ئەم هەموو قەلەقە ،چی یە ئەم هەوو ترسە لە شەڕە خەوتوەکان . خەریکە ژیان نیوەی دەبێتە شەڕ و نیوەکەی تری (ترس) لەشەر!!!
  دوای نەمانی بەعس ،قەرار بوو ترسەکان و شەڕەکان بەرەو کەمبوونەوەو لەناوچوون بڕۆن.یەک لەو سەدان بەڵایە کەقەرار بوو لەگەڵ بەعس بروات کێشەی کوردو ئەو ناوچانە بێت کە دانیشتوانەکەی تێکەلە لە کوردو عەرەب و پێ ی دەڵین (جێناکۆک –کێشە لەسەر—داگیرکراو….) .
لەراستیدا وابوو بەڕۆشتنی بەعس لەسەرەتاوە ئەم ناوچانە کەدەستی رزگارکەرو دڵسۆزەکانی کورد و عەرەبی !!!!! تێدا نەکەوتبووە یاریکردن و هێشتا ئەم هێزە سیسیانە سەرقالی بابەتەکانی تریان بوون، بەڵێ لەوسەرەتایەدا خەڵکی ئەو ناوچانەو کەرکوک بۆ یەکەمین جار جوانترین نمونەی پيکەوەژیانیان تۆمار کرد وکورد وعەرەب و تورکمان هەستیان کرد کە بەڵێ ئەوان ئەتوانن بەیەکەوە بژین ،ئەتوانن هاوسەرگیری و پەیوەندی یە کۆمەڵاییەتی یەکان بەرنە ئاستی زۆر بەرزتر لەوەی هەیە .بەڵی ئائەمە باشترین سەرەتا و زەمینە بوو بەرەو هەرچارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە کە خەڵکی عێراق و کوردستان بە کەمترین زەرەرو کات و تێچوونی مادی و مەعنەوی لێ ی دەرچن. ئەمانە قسەی شاعیرانەو تەخمینی سیاسی نین ئەمە واقیعی سەرەتای روخانی بەعس بوو بە اعترافی تەنانەت ئەوانەش کە (بێ دەنگ نابن و ناترسن ترسەکەی من خەبەری بێتەوە!!).
   لەکاتێکدا کە زۆربەی ئاوارەکانی کەرکوک هێشتا لەکەرکوکیش ئاوارەن کەچی باس گەرمە لەسەر رۆشتنی چەند خێزانێکی کورد لە سەعدیەو  گوندەکانی ئەو ناوچانە (دیارە ئەم کۆچە بەزۆرە و ناچاری یە بۆ یەک خێزانیش قابیلی قبوڵ نیەو دیاردەیەکی خراپ وترسناکە) بەڵام ترسی من لە بەکارهێنانی سیاسی و حیزبی یە بۆ ئەم بابەتانە وترسم لەوەیە کە ئەو هەموو خێزانەی سنووری ئێران ئاوارە بوون و زرمەی تۆپەکان دێت کەچی ئەم سیاسی یە دەسەلاتداەانەی کورد بێ دەنگن .ئەمە لەکاتێکدا کە ئەگەر کەمترین دەسەڵات بەرامبەر ئێران هەبێت بەلام خۆ پۆستی گەورەو شەراکەتی سیاسی کوردی لە بەغدایەو ئەڵێن گوایە دەسەڵاتی ئێستای بەغداد لەهەولیر لەدایک بووە!!!
  بەهەرحال هیوادارم دوور لەمادەی ١٤٠ دوور لەشەر وقینی قەومی وکەسابەتی سیاسی ئەم کێشانە چارەسەر بن .بەڵام دڵنیام چارەسەر نەلای ئەم هيزە کوردی یانەیە کەخەلکی کورد لێیان بێزارەو نەلای ئەو هێزە عەرەبی یانەشە کە عەرەبەکانیان لە ژیانێکی دۆزەخیدا داناوە.
من دڵنیام  سەرکردەو حیزبە کوردیەکان ئەگەر ئەهلی چارەسەر بونایەو نمونەیەکی جوانیان لە کەرکوک پێشکەس کردایە کەرکوک خۆی ئۆتۆماتیکی ئەخزا بەرەو کوردستان (ئەگەر ئەمەش ئەسڵی مەسەلەکە بێت!!) بەڵام ئێستا  کوردەکانیش نارازین لە م رزگارکەرانەو خەریکە ئەم هێزە کوردیانەش زیاتر وەکو میوانێکی ناچاری و ئەمری واقیعیان لێ دێت نەک ساحیب ماڵ وبریاردەر.
  بەخۆرای نی یە دەڵێم بیدەنگ بن با شەر خەبەری نەبێتەوە ،ترسەکەم موبالەغە ئامێز نی یە ،ترسەکەم ترسێکی تەقلیدی نیە لەشەر بەقەدەر ئەوەی ترسە لە گەورەتین دوورکەوتنەوە لەچارەسەری ئەم کێشانەو قووڵترکردنەوەی ،ترس لەماڵوێرانی خەڵکی رەش وڕووت لە یاری یەکی سیاسیدا کەدواجار بۆ هێستنەوە ئەم مۆدیلانەیە لە دەسەڵات نەک چارەسەر..ئێستا بەشاری (داگیرکەر)ی سوریە دورنی وەک سیناریۆیەک بیر لە شەری جۆلان (سەعدیەی خۆمان ) بکاتەوە وەک باشترین سیناریۆی فریودوەر بۆرزگاربونی دەسەلاتەکەی لەخەلک… نەک جۆلان لە ئیسرائیل!!!
  دواجار دەڵیم هیوادارم ئەم کێشانە کە سەدەیەکە فەیلسوفەکانی سیاسەت و جوگرافیا وپیاو ماقوولانی دەولی و کوردی عەرەبی بەناوی چارەسەرەوە قووڵتری دەکەنەوە بۆتەنها جاریک بدرێتەدەستی منداڵانی  دلسافی بێ تەماحی
ئەو ناوچانەوتا بەدەم هەڵماتێن وچاوشارکێوە چارەیەکمان بۆبکەن .خۆ هەر نەبێت لەبازرگانانی سیاسی دەولی وعیراقی باشترە …ئەگەرنا هەرشەڕەکە خەبەر دەکەنەوەو دەیکەنە امری واقیع ئەوا منیش وەک امری واقیع خۆم و ناوساجی یەکانم لەبەرەکانی شەردا دەبم ،بەڵام دڵنیابن لەبەخشینەوەیدا سەیری هەویەی قەومیتان ناکەم و هەویەی برسێتیتان دەخوێنمەوە ….خۆ هەر نەبێت لە ری ی ناوساجی یەکانەوە ئەتوانم پەیامیکی جوان و بەهێزتر بدەم لەو پەیامانەی کە ئێوە بەو هەموو دەسەڵاتەتانەوە ناتوانن بیدەن!!!!!!

فاروق عبداللە
Farooqabdulla68@yahoo.com.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.