
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان له كه‌ركووك مه‌ریوانی شه‌وكه‌ت ڕه‌شید به‌هونه‌رمه‌ند ناخوێنێته‌وه
كاتێك له 2007دا تووشی كێشه بووم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وكات و له ئاكامدا من و هونه‌رمه‌ند لالۆ ڕه‌نجده‌ر ده‌ستمان له‌كار كێشایه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی خودی نه‌بووه و هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك شایه‌تیی ئه‌و ڕاستییه ده‌ده‌ن كه داكۆكییه‌ك بوو له‌وان..
دواتر له‌گه‌ڵ كاك فه‌ره‌یدوون دارتاش جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراو له‌وكاته‌دا، تووشی شهڕهقهڵهمێكی توند بووین، هه‌ر ئه‌وكات من هاوڕێكانم له ده‌سته‌ی ناوه‌ندی كه‌ركووكی ڕێكخراوه‌كه ئاگه‌دار كرده‌وه كه هه‌رچی پێم بكرێ هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێ، نابێ هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك له‌ناو خۆماندا كێشه‌مان هه‌بێ و بخرێته سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان.. له‌و ماوه‌یه‌وه تا ئێسته زۆر بزاڤی ئیستفزازیم له براده‌رانی كه‌ركووك بینی، به‌ڵام ئاماده نه‌بووم ته‌نانه‌ت یه‌ك حه‌رفیان له‌باره‌وه بنووسمه‌وه.. به‌ڵام ئێسته كه خه‌ریكه بۆگه‌نه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌روگوێلاكی خۆمان، ناچارم به‌ده‌نگ بێم.
مه‌ریوانی شه‌وكه‌ت ڕه‌شید له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه یه‌ك له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كه‌ركووك بووه چ وه‌ك مۆسیقاژه‌ن (كلارنێت) چ وه‌ك گۆرانیبێژ، ساڵانێكه له ئه‌وروپا ده‌ژی و ئێسته‌ش هاتووه‌ته‌وه و له كه‌ركووك نیشته‌جێیه، كاتێك چووه بۆ لقی كه‌ركووكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، فیرعه‌ونه‌كانی ئه‌وێ ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه ناچارمان ده‌كات به‌ده‌نگ بێین و له‌و ستافه بپرسین: (كامتان قه‌رزاری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو شه‌وكه‌ت ڕه‌شید نین ده‌ستتان به‌رز بكه‌نه‌وه؟.. كامتان ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان شه‌وكه‌ت ڕهشیدتان ببینیایه مامهحهمهییتان بۆی نه‌ده‌كرد ده‌ستتان به‌رز بكه‌نه‌وه).. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه به‌هۆی باوكیه‌وه مه‌ریوان له سه‌ندیكای هونه‌رمه‌نداندا بكرێته ئه‌ندام، به‌ڵام ئه‌و خۆی له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كه‌ركووك بووه.
به‌لامه‌وه سه‌یره سكرتێری لقی كه‌ركووكی ئه‌و سه‌ندیكایه ئاره‌قه‌ی شین و مۆر ناڕێژێ له كاتێكدا كه‌م هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی مه‌ریوان مۆسیقایان بۆ گۆرانییه‌كانی خۆی ژه‌نیوه.. ئه‌گه‌ر كێشه‌كه پێوه‌ست بهحزبایهتیشه، خۆزگه بوێریی ئه‌وه‌یان هه‌بێ ڕایگه‌یه‌نن تا بن به‌ڕه‌یان بۆ بخه‌ینه سه‌ر به‌ڕه.