ئه‌و قاچاخچیه عێراقیه‌ی 150 منداڵی كرده قوربانی ده‌ستگیركرا
حكومه‌تی ئوسترالیا به فه‌رمی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و قاچاخچیه به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیه‌ی ڕاگه‌یاند كه ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته‌وه داواكراوه به تۆمه‌تی ڕێكخستنی به‌له‌مێكی قاچاخ كه زیاتر له 350 په‌نابه‌ری كرده قوربانی له نزیك ئاوه‌كانی ئوسترالیا.
به‌رپرسێكی ئه‌منی حكومه‌تی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئه‌و قاچاخچیه ناوی (مه‌یسه‌م كامیل)ه و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له ووڵاتی نیوسله‌ندا ده‌ستگیركراوه و له ئێستادا حكومه‌تی ووڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵی گێڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ ئوسترالیا تاله‌وێ دادگایی بكرێت . به پێی یاساكانی سزادانی ئوسترالی، ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌سه‌رداساخببێته‌وه مه‌یسه‌م كامیل 20 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.
پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند كه حكومه‌تی ووڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ سزادانی ئه‌و قاچاخچیانه‌ی كه بازرگانی به‌ژیانی مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن و له هه‌وڵی تێكشكاندنی تۆڕی قاچاخیه‌كانه.
ڕووداوی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و 350 په‌نابه‌ره له ئۆكتۆبه‌ری 2001دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان عێراقی بوون یه‌كێكه له كاره‌ساتبارترین ڕووداوه‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌ران له نزیك ئاوه‌كانی ئوسترالیا كه تێیدا زیاتر له 150 منداڵ له‌ناو ئه‌و قوربانیانه‌دا بوون.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته به‌ده‌ست یه‌كێك له ڕزگاربووانی به‌له‌مه‌كه‌وه.
ئاماده‌كردنی : هه‌ژار ته‌ها