گه‌لێك، له‌غه‌رق و ئه‌زمه‌دا.!
سیسته‌می سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا ته‌نها كاری به‌یاسا نایاسایه‌كه‌و په‌رله‌مانی زۆرینه‌و حكومه‌تی دابه‌شكراو بازرگانی به‌نه‌وت و رێكه‌وتنی ستراتیژی سه‌رزاره‌كی …هتد، نه‌كردوه به‌ڵكو ده‌ستی له‌هه‌ندێك بوار‌و لایه‌نی بژێوی مرۆڤه‌كانیش وه‌رداوه.
ئه‌وه‌ی كوردستان و دانیشوانه‌كه‌ی به‌دیارییه دانیشتوه پرسیار گه‌لێكی ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌و بێ وه‌ڵامی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێنه‌یه، له‌دیارنه‌مانی سامانی خه‌ڵك رۆژانه له‌ناو ده‌سه‌ڵات و دام موده‌زگاكان ، هه‌رله‌وه‌زیره‌كانی نه‌وت و جێگری وه‌زیری دارای، بێ لێپێچینه‌وه كاره‌كان كۆتای دێت، مانگی ره‌مه‌زان و گرانی و قۆرخكاری شمه‌ك كاڵاكان، بێ دانانی نرخ له‌لایه‌ن میریه‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئێوه هه‌م سیاسی و هه‌م بازرگانن و نۆكه‌ری وڵاتانش ده‌كه‌ن جارجاره، جیاواز له‌و خۆراكه به‌سه‌رچووه‌ی به‌سنوره‌كاندا تێپه‌ر ه‌بێت، دواتر له‌ناو شار‌و شاروچكه‌كان هه‌ندێك به‌چه‌قۆ ده‌گات و ده‌دۆزرێنه‌وه، كه به‌رهه‌می ئه‌و كه‌سانه‌یه كه رۆژانه به‌ئاشكرا تۆپبارانت ده‌كان ، چاوه‌روانی هاتنه‌وه‌ی ناو ی ده‌رچوی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له‌ده‌ره‌وه‌ی پابه‌ندبوونی ئایدۆلۆژی حزبی، لێره‌ش هه‌ر پرسیار ده‌كه‌ین وبه‌ڵام ئه‌زمه‌ی بێ وه‌ڵامیتان ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، له‌بواری كاری میدیایدا پرسیاری خه‌ڵك و خۆمان هه‌یه، دیسان بێ ئه‌زمه‌ی وه‌ڵامه لاتان، پرسیاری ته‌قه‌كه‌ره‌كان و به‌لكێشكردنیان بۆ دادگاكان و داڵده نه‌دانیان ئه‌كه‌ین، لێره چ باسه له‌گه‌ڵ تۆمان نیه خاوه‌ن حزب گوێت بسپێره‌وه به‌بێده‌نگی، سوكایه‌تی به‌رۆژنامه‌نوس و هه‌ره‌شه هه‌یه، حزب ده‌ڵێت هیچ له‌گۆرێدانیه هه‌رێم ئارامه بزانه ئه‌وانه پیاوی كێن، ئه‌رێ چوارسه‌د شوێن بۆ له‌شفرۆشی هه‌یه لێره شاره‌كه‌ی ئیبرام پاشا،! حزب ده‌بێژێت بریارمانداوه شوێنی مه‌ساج و خواردنه‌وه كحولیه‌كان له‌ره‌مه‌زاندا دابخرێت، سنوره‌كان جێیه‌ك بۆ نیشانه شكێنه و كوشتی كوردی هاوزمان به‌ده‌ستی تورك و ئێران، حزبی بێ وه‌ڵام قسی پێیه ئه‌وانه تیرۆرستن له‌شاخه‌كان خۆیان حه‌شارداوه، گه‌نج له‌م وڵاته بێكاره ناچاره بێزاره له‌ده‌ستان، حزب هاته گۆ گه‌نجه‌كانمان ده‌یانه‌وێن به‌یانیان پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستن له‌خه‌و پاره‌و كچی جوانیان بۆ به‌رین.!
ئه‌مه كه‌مێك له‌و چیرۆكانه‌ی رۆژانه وشه‌وانی خه‌ڵكی كوردستانه له‌سایه‌ی یه‌كێتی و پارتیدا، به‌ڵام زۆر بێباكانه هه‌زاره به‌ڵینی جۆراوجۆر وبریقه‌دار ده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ر درۆی ده‌كه‌ن، بۆیه گرنگه له‌وه تێبگه‌ین هه‌ر كات ده‌سكێك سه‌وزه بوویه 10 هه‌زار دینار، ده‌به‌یه‌ك نه‌وت له‌هاویندا بوویه 100 دینار…هتد، به‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌بێژین بۆ ئاوهایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆیان خاوه‌ن دوكان و خاوه‌ن قازانج و خاوه‌ن سه‌رمایه‌و خاوه‌ن زه‌كاتن به‌م میلله‌ته، بێده‌نگ بوونی ئێمه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باشی ئه‌و كارانه‌ی ئێوه.
وه‌لێ گرنگه بپرسین ده‌سه‌ڵاتی كوردی تاكه‌ی گوێ ده‌گرێت وتێناگات، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك حاڵه‌تی هاته پێشه‌وه له‌وانه،ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا گه‌رایه‌وه‌و هێزه‌كانی دوژمن هاته خواره‌وه بۆ تان، كێ به‌ریان پێ ده‌گرێت میلله‌ت وگه‌نج ناوه‌ڵا لێره‌وه دۆرایت چونكه خزمه‌تت نه‌كردون، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه له‌به‌غداد كێ ده‌نگ و متمانه ده‌به‌خشێته‌وه پێتان میلله‌ت وگه‌نج له‌مه‌شیان هه‌رببوره، له‌به‌ر ئه‌وه له‌شاخ زۆر خزمه‌ت كران ئێستا پاداشتیان ئه‌زیه‌تدان و فه‌لاقه‌ی كوره‌كانیانه.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌و ده‌رفه‌ته‌كه‌مه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری خه‌ڵك وپرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن و چاكسازی ریشه‌ی له‌كوردستان به‌عه‌مه‌لی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه كورد گه‌لێكی غه‌رقبووی ناو پرسیاره‌كانی ژیان و مانه‌وه‌یه‌وتی له‌كوردستانداو، ئێوه‌ش ئه‌زمه‌ی بێ وه‌ڵامیتان یاوه‌ته‌به‌ر، بۆیه ده‌كرێت بپرسین كاتی كوژانه‌وه‌ی گڵۆپه سه‌وزه‌كان و داگیرساندنی گڵۆپه سوره‌كان نیه.!!؟
Arasosman84@yahoo.com
ئاراس عوسمان