سایكۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات‌و جه‌ماوه‌ر….6
سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د*
كورته‌یه‌كی مێژوویی سه‌رهه‌ڵدانی به‌عسیزم
حزبی به‌عس وه‌ك حزبێكی پان عه‌ره‌بیزمی ناسیۆنالیستی توندڕه‌و، ئه‌گه‌رچی تاڕاده‌یه‌ك مێژووی دروستبوونی به‌رۆژو به‌مانگ زۆر روون نییه، به‌ڵام مێژوونووسان و توێژه‌رانی بواری سیاسی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه بۆ ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م ناڕۆشنییه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حزبی به‌عس، له‌پێش دامه‌زراندنی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی، چه‌ندین هه‌وڵی ناڕه‌سمی جیاجیای تری بۆ دراوه، هه‌ریه‌ك له‌و هه‌وڵانه به به‌شێك له مێژووی حزبی به‌عس داده‌نرێت.
سه‌ره‌ئه‌نجام له‌ساڵی (1942) له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ریه‌ك له (میشێل عه‌فله‌ق و سه‌لاحه‌دین به‌یتارو مه‌دحه‌ت به‌یتارو جه‌لال سه‌ید) له به‌یانێكدا حزبی به‌عسی له‌سوریا راگه‌یانرا)( ).
(ناوی (پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی) بۆ یه‌كه‌مجار له‌نامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییدا هاتووه كه سه‌لاحه‌دین به‌یتار له 15ی نیسانی 1945دا ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نیابی كردووه… له 10ی ته‌موزی 1945دا میشێل عه‌فله‌ق و سه‌لاحه‌دین به‌یتارو مه‌دحه‌ت به‌یتار داوایه‌كی ره‌سمییان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌وكاته‌ی سوریا كردووه كه رێگه بدرێت به دامه‌زراندنی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی، به‌ڵام ره‌زامه‌ندییان وه‌رنه‌گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌و مێژووه به‌دواوه سه‌رجه‌م به‌یانه ره‌سمییه‌كان به‌ناونیشانی (امه عربیه واحده، ژات رساله خالده)و به‌ئیمزای حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ده‌رچووه… به‌ڵام رێگه‌پێدانانیان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی تالابردنی حوكمی سه‌ربازی ئه‌دیب شیشكی له‌ساڵی 1954دا ره‌زامه‌ندیی وه‌رنه‌گرت…)( ).
(بزووتنه‌وه‌ی به‌عسی عه‌ره‌بی تا نیشانی 1947 هیچ جۆره به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمی نه‌بوو كه ده‌سه‌ڵاتی حزب بڕیاری له‌سه‌ردابێت و به‌پێی بنه‌ما ده‌رهاتبێت كه ئاراسته‌ی تیۆری و ئامانجه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیاریبكات، هه‌روه‌ك چۆن هیچ جۆره په‌یڕه‌وێكی ناوخۆیی نه‌بوو كه سه‌ركرده‌و داموده‌زگاكانی دیاری بكات و جوڵانه‌وه‌ی نێوخۆی رێكبخات، به‌ڵكو هه‌موو سامانه تیۆرییه‌كه‌ی چه‌ند وتارێكی جیاجیابوو.
له‌به‌هاری 1947 بانگی هه‌موو ئه‌ندامانی حزبی به‌عس كرا كه له‌چه‌ند سه‌د كه‌سێك تێنه‌ده‌په‌ڕین بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی دامه‌زراندن له دیمه‌شق… به‌مجۆره له 4ی نیساندا ژماره‌یه‌ك ئاماده‌بوون كه نه‌ده‌گه‌یشتنه 200 كه‌سێك، ئه‌م ژماره‌یه نوێنه‌ری هه‌ردوو هه‌رێمی ئوردون و لوبنان و له رۆشنبیران و خوێندكارانی زانكۆی سوریا پێكهاتبوون، به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه سێ رۆژی خایاند…)( ).
(له‌وكۆنگره‌یه‌دا په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب په‌سه‌ندكرا، هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تی حزبیش دانرا كه میشێل عه‌فله‌ق بوو به عه‌میدو سه‌لاحه‌دین به‌یتار بووه به‌سكرتێری گشتیی حزب و جه‌لال سه‌یدو وه‌هیب غانمیش به‌ئه‌ندام په‌سه‌ندكران…..)( ).
(له‌ساڵی 1949 به‌عس پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وكاته میشێل عه‌فله‌ق له‌زینداندا بوو، نامه‌یه‌كی پڕ له په‌شیمانی و پاكانه‌ی بۆ (حوسنی زه‌عیم)ی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌مین كوده‌تای سوریا ناردبوو… ئه‌م نامه‌یه، كه دواتر رۆژنامه‌كان قسه‌ی زۆریان له‌سه‌ركرد، ئابڕوچونێكی ره‌وشتی بوو پێش ئه‌وه‌ی سیاسی بێت كه تیایدا (عه‌فله‌ق) وه‌ك كه‌سێكی لاواز له به‌رگریكردن له‌بیرو باوه‌ڕه‌كه‌ی پیشانده‌دا…)( ).
حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له‌ساڵانی یه‌كه‌مدا، له‌پێشكه‌وتنی سیاسی‌دا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆ به‌ده‌ستبهێنێـت به‌ڵكو زیاتر رۆڵه‌كه‌ی وه‌ك رۆڵێكی لاوه‌كی مایه‌وه، تا سه‌ره‌نجام ئه‌م حزبه (له5ی ئازاری 1954 له‌گه‌ڵ حزبی (عه‌ره‌بی ئیشتراكی) كه (ئه‌كره‌م حۆرانی) رابه‌رایه‌تی ده‌كرد یه‌كیگرت ، له‌سه‌ركردایه‌تی نوێشدا سیان له سه‌ركرده‌كانی به‌عسی عه‌ره‌بی دیاریكران كه بریتیبوون له عه‌فله‌ق و به‌یتارو جه‌لال سه‌ید ، دوانیش له‌سه‌ركرده‌كانی حزبی عه‌ره‌بی ئیشتراكی كه بریتیبوون له ئه‌كره‌م حۆرانی و ئه‌نتۆن مه‌قدسی ئیتر له‌وكاته‌وه ناوی ئه‌م حزبه بوو به (حزب البعپ العربی الاشتراكی)( ).
ئه‌گه‌رچی حزبی به‌عس له وڵاتی سوریا دامه‌زرا، به‌ڵام هه‌رزوو لقی له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی تردا كرده‌وه، یه‌كێك له‌و وڵاتانه عیراق بوو.
زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای به‌عس بۆ ساڵی 1948 ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌سه‌رده‌ستی چه‌ند خوێندكارێكی عیراقی كه له‌زانكۆكانی سوریا ده‌یانخوێندو چه‌ند خوێندكارێكی سوری كه له‌زانكۆكانی به‌غدا ده‌یانخوێند بیروباوه‌ڕی به‌عس له عیراق بڵاوبووه‌ته‌وه.
(له‌هه‌مانكاتدا له‌شاری كه‌ربه‌لا له‌لایه‌ن (سه‌عدون حه‌مادی)یه‌وه، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ كه ئه‌وكاته له‌به‌یروت ده‌یخوێند، یه‌كه‌م شانه‌ی له‌ساڵی 1948 دامه‌زراند به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به رێكخستنه‌كانی به‌غداوه هه‌بێت. (حه‌مادی) بڵاوكراوه حزبییه‌كانی له‌به‌یروته‌وه ده‌نارده‌وه، له‌وانه رۆژنامه‌ی (البعپ) كه به به‌رده‌وامی و هه‌فتانه ده‌گه‌یشت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌فرۆشرا… جگه له‌مه له رۆژنامه‌ی (المروه الوپقی) كه له به‌یروت ده‌رده‌چوو، بیروباوه‌ڕه‌كانی به‌عسی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بڵاوده‌كرده‌وه، سه‌ره‌تا (حه‌مادی) ئه‌مكارانه‌ی وه‌ك كه‌سێتییه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجامده‌دا، به‌ڵام دواتر شێوه‌ی كاركردنه‌كه‌ی رێكخست و به‌ستێوه به رێكخستنه‌كانی به‌غداوه…)( ).
ئیدی هێواش هێواش بیروباوه‌ڕی حزبی به‌عس له به‌غداو چه‌ند شارێكی تری ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق بڵاوبووه‌وه.
(ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وكاته‌ی عیراقیش تا پێش 1952 هیچ بایه‌خێكیان به‌چالاكیی به‌عسییه‌كان نه‌ده‌دا، بۆیه به‌عسییه‌كان جۆرێك له‌ئازادییان له‌زانكۆكاندا هه‌بوو كه ده‌یانتوانی چاوپێكه‌وتن و هه‌ندێكجار كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ش ببه‌ستن و دوور له‌چاودێرو سانسۆر‌و راوه‌دوونانی سیاسی)( ).
(ئه‌ندامانی حزبی به‌عس له‌عیراق رۆڵێكی كاریگه‌رییان هه‌بوو له ئاماده‌كردنی جه‌ماوه‌ر بۆ مانگرتن و خۆپیشاندانی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی كه له‌شاره‌كانی عیراقدا ئه‌نجامده‌درا.. یه‌كه‌م به‌یانی ره‌سمی سیاسی بۆ ئاماده‌كردنی راپه‌ڕین له‌لایه‌ن به‌عسییه‌كانه‌وه له‌ژێر ئیمزای (الشباب العربی الجامعی فی العراق) ده‌رچوو كه تیایدا ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خوێندكارانی كۆلێژی ده‌رمانسازی ده‌كات له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه)( ).
به‌عسییه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یانه‌وه بانگه‌شه‌یان بۆ یه‌كێتی خاك و نیشتمانی عه‌ره‌ب كردووه، به‌ڵام له‌ساڵه‌كانی دواتری ته‌مه‌نی حزبدا گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه كه ده‌توانین به‌پێی ساڵ تێگه‌یشتنی به‌عسییه‌كان بۆ یه‌كێـیی خاكی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر دوو قۆناغدا دابه‌شبكه‌ین..
قۆناغی یه‌كه‌م: له 1940-1958 جه‌ختیان له‌سه‌ر خه‌باتكردن له‌دژی ئیستیعمارو رۆڵی جه‌ماوه‌ر تیایدا ده‌كرده‌وه)( ).
به‌عسییه‌كان سودیان به‌و هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌ی ئه‌وكاته‌ی عیراق وه‌رگرت و توانیان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ئایدۆلۆژیای حزبی خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه‌و ئازادانه كاری حزبی و سیاسی‌یان ده‌كرد، له‌سه‌ره‌تادا چالاكییه‌كانی حزبی به‌عس وه‌ك هه‌ر حزبێكی ناسیۆنالیستی توندڕه‌و له‌سه‌ر ته‌وه‌ری جوڵانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی وازی ده‌كرد، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵیكی ده‌دا كه به‌عس نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی له‌و نه‌هامه‌تییه‌ی كه تێیكه‌وتووه رزگارده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی له دوژمنانی عه‌ره‌بی كه داگیركه‌ران و ئیمپریالیزمی جیهانییه ده‌كرد.
به‌كورتی بڵێین: به‌عسییه‌كان مژده‌ی دروستكردنی به‌هه‌شتیان پێ‌بوو له‌سه‌ر زه‌وی بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام جگه له‌دۆزه‌خێك هیچی تریان دروستنه‌كرد.
هه‌ر سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی لقی حزبی به‌عس له عیراق، هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی تر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌مجار (لقی عیراقی حزبی به‌عس له‌ساڵی 1952 له‌سه‌ر ئامۆژگارییه‌كانی میشێل عه‌فله‌ق دامه‌زراوه‌و فوئاد روكابی بووه به یه‌كه‌م سكرتێی گشتیی حزب، به‌ڵام دوای ئه‌مه‌ی له‌ساڵی 1959 روكابی وازی له حزب هێناوه‌و چه‌ند جارێك خراوه‌ته به‌ندینخانه‌وه، دواییش له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1971 له‌لایه‌ن ئه‌منی به‌عسییه‌وه كوژراوه..
له‌ده‌وروبه‌ری ساڵانی 1952 حزبی به‌عس ئه‌وه‌نده نه‌ناسرابوو له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و ئه‌ندامانی له‌په‌نجا ئه‌ندام تێنه‌ده‌په‌ڕی، ئه‌م ئه‌ندامانه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ندیی خێزانی و براده‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كدا كاریان ده‌كرد بۆیه ده‌كرێت بڵێین: یه‌كه‌م رێكخراوی به‌عسی به‌ته‌واوه‌تی پێكهاتبوون له‌خه‌ڵكی شیعه. كاتێك (فوئاد روكابی) حزبی به‌جێهێشت، زۆر له‌ئه‌ندامان وازیان هێنا له چالاكی حزبی… له‌ساڵی 1955 به‌پێی تۆمارگه‌ی پۆلیسی عیراقی، ئه‌ندامانی حزبی به‌عس بریتیبوون له 289 ئه‌ندام…
دوای كوده‌تاكه‌ی 14ی ته‌مووزی 1958ی (عه‌بدولكه‌ریم قاسم) له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی، رێگه‌ی پاككرده‌وه بۆ به‌عس، كه (300)ئه‌ندام ی ئه‌كتیڤ وه‌ربگرێت له‌ناو ریزه‌كانی خۆیداو (200) لایه‌نگرو (1200) ئه‌ندامی مونه‌زه‌م و (10.000)خه‌ڵكی نامونه‌زه‌م له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه)( ).
ئه‌گه‌رچی له‌كاتی حوكمی (قاسم)دا به‌شێك له‌ئه‌ندامانی حزبی به‌عس به‌شدارییان له حكومه‌تدا كرد‌و پۆستی جیاجیایان وه‌رگرت، به‌ڵام حزبی به‌عس له‌گه‌ڵ (قاسم)دا ناكۆك و ناته‌با بوو… سه‌ره‌نجام له 8ی شوباتی 1963به‌عسییه‌كان توانیان به‌كوده‌تایه‌ك ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و كۆتایی به حوكمی (قاسم) بهێنن و له 9ی شوباتی هه‌مانساڵدا به‌عسییه‌كان قاسمیان ئیعدامكرد.
ئیدی لێره‌وه به‌عسییه‌كان كه‌وتنه پاكتاوكرنی نه‌یاره‌كانیان له‌ناو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی حزب، له‌پێش هه‌مووانیشه‌وه كه‌وتنه گرتن و كوشتنی ئه‌ندامانی حزبی شیوعی عیراقی.
(له‌ده رۆژی دوای كوده‌تاكه، كه به‌عسییه‌كان پێی هاتنه سه‌ر حوكم، زۆر ئه‌ندامی لیژنه مه‌ركه‌زی حزبی شیوعی له‌سێداره دران، له‌پێش هه‌موویانه‌وه (سالم عادل) سكرتێری گشتیی حزبی شیوعی عیراقی، له 11ی ئازار (25) ئه‌ندامیتر ئیعدامكران، له 25ی مایس (11)ی دیكه ئیعدامكران، (28)ی دیكه له 23ی حوزه‌یران، چونكه هاوبه‌شییان كردبوو له رووداوه‌كانی موسڵ، (21)ی دیكه‌ش ئیعدامكران له‌كۆتایی مانگی ته‌مووز، چونكه موئامه‌ره‌یان كردبوو له‌دژی حكومه‌ت.. هه‌رچۆنێك بێت له‌و ماوه كورته‌ی حكومه‌تی به‌عس (49) ئه‌ندامی كۆمۆنیست ئیعدامكران و (7) هه‌زاریان فڕێدرانه زیندانه‌وه..
هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه چه‌خت ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قوربانیانی سه‌رده‌ستی به‌عسییه‌كان له‌و تۆمارگه‌دا گه‌یشتووه‌ته ده هه‌زار كه‌س…)( ).
له‌ساڵی 1963 كوده‌تایه‌كی تر له عیراق روویداو بۆماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵ له‌لایه‌ن هه‌ردوو برا (عه‌بدولسه‌لام عارف و عه‌بدولره‌حمان عارف) حوكمی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژانه به‌ڕێوه‌براوه.
له 17ی ته‌مووزی ساڵی 1968 به‌كوده‌تایه‌كی تر، جارێكی تر به‌عسییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌وه ده‌ست، له‌و رۆژه‌وه تا كه‌وتنی به‌عس له‌ساڵی 2003، مێژووی سیاسی عیراق جیاواز بووه له مێژووی پێش كه‌وتنی و مێژووی دوای كه‌وتنی به‌عس، چونكه ته‌مه‌نی چه‌ند ساڵه‌ی حوكمڕانی به‌عس جگه له تۆتالیتاریزم هیچی دی نه‌بوو.
ئه‌وپرسیاره تیۆرییه‌ی كه ده‌بێت بكرێت ئه‌وه‌یه: ئایا حزبی به‌عسی حزبێكی تۆتالیتاره له‌شێوه‌ی فاشی ئیتاڵی، یان نازی ئه‌ڵمانی، یان كۆمۆنیزكی سۆڤێتی؟ چه‌ند نزیكایه‌تی و په‌یوه‌ندیی له‌نێوان ستالین و مۆسۆلێنی و هیتله‌رو سه‌دام حوسیه‌ندا هه‌یه؟
ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ته‌وه‌ره‌كانی تری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و پرسیاری تریش بده‌ینه‌وه…
سه‌رچاوه‌كان:
(1) امیل میخائیل بشور: دراسه فی تأریخ سوریا السیاسی المعاصر، گ1/، 2003، ص 92.
(2) بوعلی یاسین و أخرون، الاحزاب والحركات القومیه العربیه، ج1، ص 216.
(3) عبالرزاق الحسنی: تأریخ الاحزاب السیاسیه العراقیه، بیروت، لبنان، 1980، ص 281-282.
(4) حنابگاگو: العراق، ترجمه: عفیف الرزار، كتاب الپالپ، مۆسسه الابحاپ العربیه، گ2/ بیروت، لبنان، 1999، ص34.
(5) راستی: المسأله الكردیه حوائل علی گریق الحل الدیمقراگی، مگبعه- هاڤیبوون، 2003، ص 70.
(6) فاچل حسین، الفكر السیاسی فی العراق المعاصر (1914-1958)، مۆسسه الخلیج للگباعه والنشر، بغداد، 1984، ص 124.
(7) عبدالرزاق الحسنی: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ص 282.
(8) شبلی العیسمی: حزب البعپ العربی الاشتراكی، مرحله النموو التوسع 1949-1958، دار الشۆن للپقافه العامه (افاق عربیه، بغداد، 1987، ص 204).
(9) عبدالرزاق الحسنی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ص 284.
(10) مصگفی دند شلی: مساهمه نقد الحركات السیاسیه فی الوگن العربی، حزب البعپ العربی الاشتراكی 1940-1964، ج1، لایدولوجیه والتأریخ السیاسی، دار الگلعه، گ1، بیروت، 1979، ص 92.
(11) د. ئه‌لبێرت عیسا، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 39-40.
(12) د. ئه‌لبێرت عیسا: هه‌مان سه‌رچاوه، ل 48-49.