منداڵباز: زه‌مه‌نی گێڕه‌ره‌وه وئاستی گێڕانه‌وه
كاتێك ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ده‌یه‌وێت له زه‌مینه‌ی دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بنیاتی گوتار به‌رهه‌م بێنێت، ئه‌وساته ده‌بێت ئه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه له ئاستی گێڕانه‌وه بگوازینه‌وه بۆ پڕۆسه‌ی نووسین، نووسین ده‌بێت توانای به‌رهه‌مهێنانی زه‌مه‌نی هه‌نووكه‌یی خۆی هه‌بێت، نه‌ك ببێته به‌رهه‌م هێنه‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه، چونكه گێڕانه‌وه زه‌مه‌نێكه خاوه‌نی مه‌عریفه‌و سیستمی تایبه‌تی نێو ژیانه.بۆیه نووسین به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زه‌مه‌نه هه‌وڵی خوڵقاندنی زه‌مه‌نی نادیار ده‌دات، ئه‌وه‌ش ده‌بێت به زه‌مه‌نی ده‌ق، به‌مانای زه‌مه‌نێك كه جیاواز بێت له زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه.
ئه‌و ساته‌ی ده‌ق توانای زینده‌گی نه‌بوو له‌ناو زه‌مه‌نی خۆیدا، به‌ڵكو زینده‌گی ئه‌و له‌ناو زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه‌دا بوو، ئه‌وا هه‌موو خوێندنه‌وه‌و ڕاڤه‌كردنه‌كان ده‌چنه‌وه ناو ڕاڤه‌كردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌كان، كاتێ ئه‌و تێڕوانینه ده‌سه‌پێته سه‌ر رۆمانی (منداڵباز) ی فه‌رهاد پیرباڵ، به‌وه‌ی ده‌ق به‌هۆی نه‌بوونی ڕووی نادیاری ووشه، به‌ڵكو یه‌ك ئاستی گێڕانه‌وه ده‌ربازی بێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌و فۆڕمه سه‌پێنراوه‌ی به‌ر له نووسین هه‌یه، كه ده‌یه‌وێت ناو بنرێت به ته‌كنیك.
له‌كاتێكدا گه‌ڕان به‌دوای ته‌كنیكی نوێ بۆ ده‌ق، سه‌پاندنی شێوه‌و فۆڕمێكی جوگرافی نییه بۆ ده‌ق، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی ده‌لالی زمان ئه‌و ته‌كنیكه ده‌خوڵقێنێت، چونكه گریمانه‌كردنی فۆڕمی به‌ر له‌نووسین مانای ده‌ستنیشانكردنی سه‌رجه‌می ئه‌و ڕووداوه نووسراوانه‌یه له‌ناو یه‌كه‌یه‌كی نه‌گۆڕدا، ئه‌وه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێگه‌ی ئه‌وه له ده‌قه‌كه ده‌گرێت په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی قووڵ بكاته‌وه وله‌ئاستی گێڕانه‌وه‌ی ئاخاوتن ده‌ربازی بكات.
ئه‌و كاته‌ی نووسه‌ر له‌ناو ده‌قه‌كه‌دا نایه‌ڵێت نووسین ئاستی گێڕانه‌وه‌ی ئاخاوتن بكوژێت وله‌شوێنیدا زمان سیستمی ئاماژه‌كاریی خۆی بێنێته بوون، ئه‌و ساته ووشه توانای ئه‌وه نابێت له ووتراوی ڕووكه‌ش ده‌ربازی ببێت، ئه‌و هۆكاره وای كردووه ووشه لای نووسه‌ر خاوه‌نی چه‌مكێكی قووڵ نه‌بێت بۆ ڕووداو، به‌ڵكو وه‌زیفه‌ی ووشه ته‌نیا گه‌یاندنی ڕووداوه سه‌ر زاره‌كیه‌كانه، ئه‌وانه‌ی به‌ر له ده‌ق بوونیان هه‌بووه، به ڕووكه‌ش ماناوه‌ی ووشه‌و نه‌بوونی توانا بۆ ئیدراك وپه‌یبردن به نهێنی، په‌یوه‌ندیی به زاڵبوونی گێڕانه‌وه له‌لایه‌كه‌وه هه‌یه وله‌لایه‌كیتریش به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ده‌نگه له‌ناو بونیادی ووشه‌دا.
كاتێ سیستمی ده‌نگ له‌ناو نووسین نابێته‌وه به ئاماژه‌و گێڕانه‌وه ده‌بێت به ئاستی زاڵ، ئه‌و ساته گێڕانه‌وه به‌سه‌ر هێله جوگرافیه‌كاندا دابه‌ش ده‌بێت، ئه‌و دابه‌شكردنه توانای ئه‌وه‌ی نییه چیرۆكه كه بكاته ڕۆمان، به‌ڵكو ئه‌وه‌یان گه‌مه‌یه‌كی نووسه‌ره، گه‌مه‌یه‌ك توانای ڕازیكردنی خوێنه‌ری نییه، به‌تایبه‌ت كاتێ دابه‌شكردنه‌كان له‌خه‌یاڵی خۆی مۆنتاژ ده‌كاته‌وه، تێده‌گات حیكمه‌تێك له‌و دابه‌شكردنه نییه، جگه له درێژكردنه‌وه له‌ڕێگه‌ی دووباره كردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌كان، ئه‌و دووباره كردنه‌وه‌یه ناچارمان ده‌كات هێلی ڕاست وچه‌پ به‌سه‌ر چوارگۆشه دووباره‌كاندا بێنین، یان ئه‌و كاتانه‌ی ده‌بینین چوار گۆشه‌كان به نه‌نووسراوه‌یی ماونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش مانای وایه هێله به‌یانیه‌كانی ده‌ق ناتوانن له‌پاڵ یه‌كدا بڕۆن، چونكه له بنه‌ماوه زه‌مینه‌ی نووسینی ڕۆمانێك له ئارادا نییه، به‌ڵكو چیرۆكێكمان هه‌یه نووسینه‌وه‌ی گێڕانه‌وه زاره‌كیه‌كانه، به‌ڵام ئه‌و نووسینه له‌توانایدا نییه گێڕانه‌وه بگوازێته‌وه بۆ سیستمی ئاماژه‌كاری نووسین، ته‌نانه‌ت له (خه‌ونه‌كه‌ی یاسین) دا ئاستی گێڕانه‌وه نایه‌ڵێ‌ََ زمان به‌ره‌و په‌یوه‌ندیه‌كی جیاواز بڕوات.
له‌ده‌قه‌كه‌دا زمانی خه‌ون زمانێكی جیاواز نییه، به‌ڵكو وه‌زیفه‌ی ئه‌و زمانه نواندنی گه‌مه‌یه‌كی منداڵانه‌یه، ئه‌ویش وه‌رگرتنی ڕۆڵی گه‌وره‌كانه، نه‌بوونی زمانێكی جیاواز بۆ خه‌ون، مانای نه‌بوونی زمانێكه بۆ جیابوونه‌وه له واقیع، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان خه‌ون وڕووداوه سه‌ره‌كیه‌كه‌دا، چونكه خه‌ون له ڕۆمانه‌كه‌دا خاوه‌نی زمانێكی نه‌ستی جیاواز نییه، هێنده‌ی ته‌واوكه‌ری ده‌نگی یوسفه، به‌وه‌ی بڕوا به هه‌تیوو بازه‌كان نه‌كات.
هه‌ڵسان له‌خه‌ویش دوو ده‌لاله‌تی ساده‌ی گرتۆته خۆی، ئه‌ویش ژیان ومردنه، دوو ده‌لاله‌ت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری مانایه‌كی قووڵ بن له‌ناو ده‌قدا به‌وه‌ی له‌هه‌ڵسانی یه‌كه‌مدا ده‌بینێ دایه‌و بابه تێكئاڵاون و سه‌رگه‌رمی سێكس كردنن، له‌جاری دووه‌میشدا باوك خۆی كوشتووه، ئه‌و خۆكوشتنه چه‌نده بێده‌سه‌ڵاتی باوك ده‌خاته ڕوو، هێنده‌ش خستنه ڕووی كوشتنی خه‌ونه، چونكه ئه‌و كوشتنه هاویه‌كسان كردنه‌وه‌ی قه‌ده‌ری یاسینه به هه‌مان چاره‌نووسی یوسف.
به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی مناڵه‌كان له خه‌ون یه‌ك ده‌لاله‌تی باومان پێ ده‌ڵێت كه ده‌لاله‌تی گێڕانه‌وه‌ی ناو واقیعه، كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسانی مناڵه‌كاندا گه‌وره‌كان یان خه‌ریكی سێكس كردنن، یان له بێده‌سه‌ڵاتی خۆیان وهه‌ستكردن به لاوازیی خۆیان ده‌كوژن.
ئه‌گه‌رچی موفاره‌قه‌یه‌كی سه‌یر هه‌یه له‌نێوان ئه‌و دوو حاله‌ته‌دا كه ده‌قه‌كه نه‌یتوانیووه له‌ناو جیاوازیه‌كانی ئه‌و دوو ئاسته ڕه‌هه‌ندێكی ده‌لالی به‌هه‌ریه‌ك له‌و دووانه ببه‌خشێت، به‌ڵكو ته‌نیا ڕاڤه‌كردنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌و حاله‌ته داوه، به‌وه‌ی كاتێ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین یان تاوانی بینینی جه‌سته‌ی دایكمان ده‌بینین له‌ژێر باوكمان، یا ئه‌و باوكه ده‌بینین له‌بێده‌سه‌ڵاتیدا خۆی ده‌كوژێت، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و دوو ئاسته وه‌كو ڕووداوی تیژ تێپه‌ڕ ده‌ڕۆن بێئه‌وه‌ی گه‌شه به‌و په‌یوه‌ندیه بدرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و تێپه‌ڕینه خێرایه به گۆڕانی كه‌سێتیش ده‌رده‌كه‌وێ، وه‌ك ئه‌و نه‌خۆش كه‌وتنه‌ی به‌لقیسی دایكی یوسف.
ئه‌و نه‌خۆش كه‌وتنه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی به وون بوونی كوڕه‌كه‌یه‌وه هه‌بێت ئه‌وا ده‌بینین ئه‌و هه‌موو توانای عه‌قڵی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ، به‌واتایه‌كیتر دایك سه‌رباری هه‌ڵنه‌سان به‌هیچ كارێك، به‌ڵام ئیراده‌ی بۆ ژیان له مردن گه‌وره‌تره “سێكس كردن له‌گه‌ڵ مێرد” ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، یاخود كاتێ له‌گه‌ڵ جیرانی خوشكی ده‌یه‌وێ بچن بۆ لای سه‌یده سۆر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌سرین له ئاوێنه‌دا سه‌یری چاره‌نووسی یوسف بكات، كه‌چی به‌ر له‌وه‌ی به‌لقیس بۆ ئه‌و كاره پرس به مێرده‌كه‌ی بكات، كتوپڕ شێت ده‌بێ، چۆن شێت ده‌بێت؟ ئه‌وه‌یان په‌یوه‌ندیی به‌و ده‌قه‌وه نیه، چونكه نووسین ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی گێڕانه‌وه ده‌ركه‌وتووه، گێڕانه‌وه‌ش ته‌نیا وه‌زیفه‌ی گه‌یاندنی شته‌كانی هه‌یه، هه‌واڵی ڕووداوه‌كانمان پێ ده‌دات.
لێره‌دا چیرۆكه‌كه له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانه‌وه زیاتر له‌سه‌ر چیرۆكه هه‌واڵ كار ده‌كات نه‌وه‌ك ڕۆمانێك بێت وه‌ك ناونراوه، ئه‌و كاته‌ی شێوه هه‌واڵ زاڵ بوو له‌سه‌ر گه‌یاندنی زانیاریه‌كاندا وئه‌و ساته ناچارین تێگه‌یشتن له ده‌ق بگوازینه‌وه بۆ ئه‌وشێوه ئاخاوتنه‌ی نووسین به‌كاری دێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر نووسه‌ر ویستبێتی هه‌ندێك ووشه‌ی كرمانجی ئاوێته‌ی نێو نوسین بكات، ئه‌و كاره‌ش ده‌كرێ ببێته فراوان كردنی ئاسۆی نووسین، به‌ڵام ئاسۆیه‌ك له‌ڕێگه‌ی ئیستاتیكی زمانه‌وانیه‌وه فراوان ده‌بێت، نه‌وه‌ك وه‌رگرتنی تووشی زیاده‌ڕه‌ویی و لادان له سیستمی زمانمان بكات.
چونكه ئه‌گه‌ر له كرمانجیدا ووشه‌ی (خۆی) پاشگر بێت بۆ ناوی كه‌سه نزیكه‌كان وه‌ك: برای خۆی، بابی خۆی، پسمامی خۆی، ئه‌وا له‌شێوه‌ی نووسینی ده‌قه‌كه‌دا ئه‌و ووشه‌یه كه له ئاماده‌بوونێكی به‌رده‌وامدایه، به‌ڵام ئاماده‌بوونێك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌شفی نادیارمان بۆ ناكات، بۆیه (بۆ نموونه) كاتێك یاسین له‌گه‌ڵ باوكی‌دا به‌ته‌نیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن، هیچ پێویست به‌وه ناكات بنووسرێت “یاسین ئێواره به باوكی خۆی گوت” لا 34، یان له شوێنی تر به‌هه‌مان شێوه “مام قادری قه‌یماغ فرۆش له‌سه‌ر خوانی به‌یانیدا به ژنه‌كه‌ی خۆی گوت” لا 35.
چونكه ووشه‌ی (خۆی) زیاده‌و به‌تایبه‌ت كاتێ ئه‌و ووشه‌یه ناتوانێت هیچ ئیزافه‌یه‌ك بخاته سه‌ر مه‌عریفه‌ی ڕسته، نووسه‌ر جوانترین ڕووی ده‌قه‌كه به‌ره‌و كونجێكی تاریك ده‌بات، ئه‌ویش كه‌سێتی یوسفه، چونكه ئه‌و بێئه‌وه‌ی ئاماده‌بوونی هه‌بێت، كه‌چی له‌هه‌مان كاتدا یوسف نائاماده‌یكی ئاماده‌یه، نائاماده‌یی ئه‌و كه‌سێتیه توانای هه‌ڵگری پرسیاری هه‌یه، به‌ڵام نووسه‌ر ده‌رفه‌ت به‌و پرسیاره نادات وله‌سه‌ر زمانی نه‌جیبه‌خانه‌وه پرسیار ده‌كوژێت كاتێك ده‌ڵێت “یوسفی كوڕی تۆم بینی له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی سپی‌دا بوو: سێ پیاویشی له‌گه‌ڵدا بوو” لا 79
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌و دێره ده‌په‌ڕێته‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كیتر، ئه‌ویش دووركه‌وتنه‌وه‌یه له جه‌وهه‌ری ده‌قه‌كه، به‌و كاره‌ی نوسه‌ر ده‌یه‌وێ هه‌تیوبازی له دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بگوازێته‌وه بۆ به‌رهه‌می عه‌قڵیه‌تی به‌عس، كه ئه‌وه به‌عسه ئه‌و دیارده‌یه به‌رهه‌م دێنێت.
دیاره به‌عس سوودی له‌هه‌موو ئه‌و به‌د ئاكاریه‌و دیارده ناسرووشتیانه وه‌رگرتووه، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده‌یه وه‌كو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یر نه‌كه‌ین، چونكه به‌و كاره توانای خۆپاككردنه‌وه‌مان نابێت له مێژووه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و كاته‌ی ئه‌و دیارده‌یه ده‌خرێته ئه‌ستۆی به‌عسه‌وه مانای وایه ده‌مانه‌وێ له به‌شێكی سه‌ره‌كی مێژووی دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا خۆمان ده‌رباز بكه‌ین، ئه‌گه‌رچی بیانوویه‌ك هه‌بێت ئه‌ویش قسه‌كانی دكتۆر زه‌كه‌ریا بێت به‌وه‌ی “خه‌ڵكی هه‌ولێر كه‌س كچ وخوشك وژنی خۆی ناهێنێته ده‌ره‌وه، ئیدی پیاو له‌م شاره‌دا ناچار ده‌بێ عاشقی هاوجنسی خۆی بێت” لا 20 به‌ڵام قسه‌كانی ئه‌و دكتۆره به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت، به‌ڵكو وه‌ك بۆچوونێك سه‌یر ده‌كرێت، دواتر دیارده‌كه كۆده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌عسه به‌رهه‌م هێنه‌ری، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌عس نه‌بوایه ئه‌وا چاره‌نووسی ده‌رده‌كه‌وت ته‌نانه‌ت خۆكوشتنی جابیری باوكی یوسف ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خاڵه، كه ئه‌و دڵنیایه كوڕه‌كه‌ی به‌عس فڕاندوویه‌تی، بۆیه له‌به‌رامبه‌ر بێده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا خۆی ده‌كوژێت، له‌كاتێكدا ده‌توانرا ته‌ركیز بكرێته سه‌ر قسه‌كانی دكتۆر زه‌كه‌ریا نه‌وه‌ك قسه‌كانی ئه‌و ته‌نها وه‌كو ده‌نگێكی په‌راوێزكراو سه‌یر بكرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگه نوێنه‌ری توێژێكی ده‌ست نیشان كراوی كۆمه‌ڵگا بێت، ده‌بێت ده‌ق ده‌نگی ئه‌و توێژه له‌ناو نووسیندا به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، به‌ڵام چونكه ده‌ق ته‌نها گێڕانه‌وه‌كانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، توانای نیه كار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگه بكات، به‌ڵكو دێت ئه‌و ڕقه‌ی به‌عس وێنه ده‌كێشێته‌وه وه‌ك له لاپه‌ڕه (54-55) دا ده‌بینین له‌كاتێكدا دوو ئیستخبارات ڕێگا به یوسف ده‌گرن وداوای هه‌ویه‌ی لێ ده‌كه‌ن، نووسین نه‌یتوانیووه ئه‌و توڕه بوونه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نووسین بگوازێته‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌و دیارده‌یه، كه چۆن به‌عس سوودی لێ ده‌بینێت بۆ ئه‌تكردنی كه‌سێتی كوردی، به‌ڵكو نووسه‌ر ئاستی گێڕانه‌وه‌و زه‌مه‌نی گێڕه‌ره‌وه‌ی یه‌كسان كردووه به یه‌ك ئه‌ویش بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌قێكمان هه‌بێت كه به‌ر له نوسینیش خاوه‌نی بووین، چونكه ئه‌و ده‌قه توانای به‌خشینی زه‌مه‌نی ده‌ق وسیستمی ئاماژه‌كاریی وپه‌یوه‌ندیی زمانه‌وانی نییه.
نیهاد جامی